کوردانی هه‌نده‌ران بۆ ڕیزی ڕاپه‌ڕین
Sunday, 19/06/2011, 12:00
زۆر جێی به‌ختیاری و سه‌ربه‌رزیه که توانیم له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینه‌وه بێمه ڕیزی ڕاپه‌ڕین و پشتگیری له گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌م بکه‌م به هۆنراوه و دروشمی ڕاپه‌ڕین دژی گه‌نده‌ڵ و خۆپهرستانی ده‌سه‌ڵات خواز. وه ئه‌مه‌ش هیوای خه‌بات وتێکۆشانی 26 ساڵی سویدمه له پێناو ئازادی و ڕزگاری جیهان دا
ئێستا کاتێکی زۆر له بار‌و شیاوه بۆ گه‌لی کوردمان که خۆی پاک بکاته‌وه له گه‌نده‌ڵ و له‌و ڕێیه‌وه یه‌کگرتن و ڕزگاری میلله‌ت مسۆگه‌ر بکات. زۆر به دڵنیایه‌وه کاتێک هه‌موو گه‌لی کورد یه‌کگرتوو ده‌بێت ڕۆژی ڕزگاری هه‌ڵدێت و هه‌رگیز ئاوا نابێت.
بانگه‌وازی ئێستامان هه‌روه‌ک و به‌نگه‌وازی هه‌موو کات و سه‌رده‌مه‌کانی تر وایه بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی کوردستان به‌ڵام به‌بێ هیچ شکستێک و دهستخهڕۆبونێک، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناحه‌زێک و ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت که ده‌ستی تێوه‌ربدات و ڕێگربێت له ڕێی ئازادی و ڕزگاریدا
دیاره ئه‌م خه‌بات و ڕاپه‌ڕینه سهرتاپاگیریهو ئاوات و هیوای هه‌موو میلله‌تانی جیهانه بۆ ئازادی و ڕزگاری و یه‌کسانی جیهان له ڕێی ڕزگاری هه‌موو میلله‌تانه‌وه
هه‌روه‌ک و زۆر ئاشکرایه هیچ وڵاتێک له وڵاتێکی تر داناپچڕێت و هیچ ووڵات و میلله‌تێک
میلله‌تێکی تر ناچه‌وسێنێته‌وه ئیتر. چونکه هیچ که‌سێک که‌سێکی تر ناچه‌وسێنێته‌وه ئیتر
گۆڕانێکی نوێ له مێژوی ئه‌مڕۆمان دا هاتۆته کایه‌وه که له هیچ کات و سه‌رده‌مێکی تردا
دروست نه‌بوه‌و نه‌هاتۆته کایه‌وه.(ئه‌ویش گۆڕینی سه‌رکردایه‌تی کردنی جه‌نگه به‌سه‌ر مرۆڤ دا به گۆڕینی سه‌رکردایه‌تی مرۆڤ به‌سه‌ر جه‌نگ دا
زۆر جێی باوه‌ڕو دڵنیایه که جه‌نگ کۆتای دێت به‌یه‌کجاری و هه‌موو گه‌لانی جیهانیش له ڕژێمی گه‌نده‌ڵ و زۆردار و ده‌سه‌ڵات په‌رست پاک ده‌بێته‌وه.
هاوڕێیان ئه‌م نوسینه‌م پێشه‌کی نوسینێکمه که له ڕۆژنامه‌ی پێنوسه‌کان دا به‌ناوی: "کوردستان و جیهان له نێوان قه‌یران و ڕزگاری دا" بڵاو کراوه‌ته‌وه.
وه له‌وێدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا که ئه‌مه دوا نوسینمه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و ئیتر پێویست به نوسین ناکات له باره‌یه‌وه، چونکه بابه‌ته‌که هه‌موو ڕاستیه‌کی یه‌قینی و لۆژیکی له‌خۆ گرتوه‌و پێویست به ڕاڕای و دود ڵی ناکات له باره‌یه‌وه. ته‌نیا کاتی ئه‌وه‌یه که هه‌نگاوی پراکتیکی بۆ بنێیت و به چاکسازی و بنیاتنانی کۆمه‌ڵێکی هوشیار و به ئاگا له ژیانێکی نوێی هاوچه‌رخی بێ ناعه‌داله‌تی و نایه‌کسانی و گه‌نده‌ڵی.
(جا هاوڕێیان من زۆر به گه‌شبینیه‌وه بانگه‌وازی ئه‌و ئازادی و ڕزگاری و یهکسانیهم له جیهاندا داوه و پشتم به گۆڕانه‌کانی جیهان به‌ستوه به‌ره‌و ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه.
وه ئازادیخوازانی جیهان هه‌موو مرۆڤایه‌تیه بێجگه له گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆری. به‌ڕاستی ده‌بێت ئه‌و جه‌لادانه‌ی که ده‌ستیان به خوێنی گه‌ل و ئازادیخوازان سوربووه تۆڵه‌ی مه‌رگیان لێبکرێته‌وه.)
به‌ڵێ هاوڕێیان سه‌رباس و ناوه‌ڕۆکی نوسینه‌که‌م ئه‌و هه‌نگاوه‌ی میلله‌تی کورده بۆ یه‌کگرتن و ڕزگاری کورد‌و کوردستان و به‌یه‌کسان ژیانی له‌گه‌ڵ میلله‌تانی تری جیهان دا
میلله‌تی کورد ده‌بێت خۆی له‌و ڕژێمه گه‌نده‌ڵه پاک بکاته‌وه که ته‌نیا ئاوات و هیوای ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی و هیچ باکێکی له مافی گه‌ل و هه‌ژاران نیه
وه کومن له‌م دێڕه هۆنراوهیهمدا بۆ گه‌لم سه‌لماند:
ده‌سه‌ڵات خوازن له به‌ر هه‌رچی بێت
بۆ ڕزگاری گه‌ل یان له‌ناو چونی بێت.
له‌و باوه‌ڕه‌دام که هه‌موو میلله‌تی کورد شایه‌تی ئه‌م راستیه ده‌دات و ئه‌و ڕاستیه گومان لێ نه‌کراوه به ئاوی ئاڵتون له مێژودا ده‌نوسێت.
که‌واته چه‌ندمان ماوه بۆ ڕوخان و ڕیشه‌کێش کردنیان!؟
ئایا ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌وه‌نده بڕ ده‌کات که هه‌موو گه‌لی کورد سه‌رکوت که‌ن!؟
به ڕستی من لێره‌دا ڕاده‌وستم و جاوه‌ڕێی وه‌ڵام له گه‌ل و ئازدیخوازان ده‌که‌م.
وه بۆ ئه‌وه‌ی له باسه‌که‌م لانه‌ده‌م و ڕێگای ئازادی و ڕزگاری کوردستان له ڕێی یهکگرتنیهوه باس بکه‌م. ئه‌وه بوودوای ئه‌و نوسینانه‌م له ڕێی فه‌یسبوکه‌وه ئاگاداری هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ڕاپه‌ڕین و ڕۆشنبیران و هاوڵاتیانم کرده‌وه له باره‌ی دروست کردنی "ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی کوردی" که هه‌موو کورد تیا به‌شداربێت بێجگه له ڕژێمی ده‌سه‌ڵات
که ده‌بێت بونی نه‌مێنێت
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و وه‌ڵام و پشتگیریهم ده‌ست نه‌که‌وت، خۆم به‌و وه‌ڵامه‌ی خۆم باوه‌ڕم به‌خۆم هێنا که ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌م و زیاتر هانی چالاکی هاوڵاتیانم بده‌م به‌و ڕاستیانه
وه دڵخۆشی خۆشم به‌وه ده‌دایه‌وه که فه‌لسه‌فه‌یه‌ک هه‌یه له قوتابخانه‌ی "زین" ی بودیزم دا
که ده‌ڵێ:کاتێک مرۆڤ ده‌ڵێت هیچ تێناگه‌م مانای وایه شتێک تێده‌گات
وه منیش وتم ماده‌م که‌س وه‌ڵامی بۆ نهناردوم مانای وایه که هه‌مویان وه‌ڵامیان داومه‌ته‌وه.
وا منیش چالاکی و پلانه‌که‌ی خۆم به ئاسانی و ساده‌ی ده‌رده‌بڕم؛
له‌و باوه‌ڕه‌دام که که‌مێک گران بێت که ئێستا هه‌موو میلله‌تی کورد له‌ڕێی ڕێکخستنێکه‌وه
یه‌کبگرێت و ئازادی و ڕزگاری یه‌کسه‌ر به‌ده‌ست بێنێت.
باری وڵات له قه‌یرانێکی گران دایه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه که باکی نیه له خوێنڕشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هاوڵاتیان هه‌روه‌ک و چۆن باکیان نه‌بوه پێشتر و ئێستا لێی تیده‌گه‌ین.
وا دیاره کاتێکمان پێویسته تا هه‌موو گه‌ل به‌وه هوشیار ده‌بێت و ئه و سه‌رکرده زۆرداره ده‌سه‌ڵاتخوازانه بێکه‌س ده‌که‌ن و سه‌ره‌و نگومیان ده‌که‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگ بێت و بچێته ناو چوارچێوه‌ی چالاکی و یه‌کگرتنی کورده‌وه بۆ یه‌که‌م هه‌نگاوی به‌ره‌و گه‌ل له کوردستان دا یه‌کگرتنی کورده‌کانی هه‌نده‌رانه له ڕیزی ڕاپه‌ڕین دا به‌بێ ئیستیسنا
له ئێستاداو له‌م کاته‌دا که هه‌موو جیهان ده‌مانناسن و شاره‌زای ره‌وش و باری سیاسی و کۆمهڵایهتیمانن و خۆشیان له هه‌وڵدانی ڕیشه‌کێش کردنی گه‌نده‌ڵ و ناعهدالهتیدان له دنیادا
زۆر دلێرانه و ئازادیخوازانه پشتگیری هاوخه‌باتیمان ده‌که‌ن.
گه‌نده‌ڵ و ئازادیخواز ده‌بێت له‌یه‌کتری جیابکرێته‌وه وه‌ک و چۆن به‌ئاسانی ڕه‌ش و سپی
لێک جیا ده‌که‌ینه‌وه.
مافی مرۆڤ پارێزراوه ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی ئازادی خوازی و پشتی ئاشتی خوازان و ئازادی خوازان ده‌گریت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ جێت لێره نیه‌و به‌ره‌و گهندهڵهکانت بارکه.
به‌ڵێ هاوڵاتیانی به‌ڕێز با لێره‌وه که سه‌رچاوه‌ی ڕزگاری و گه‌نده‌ڵ ڕوخانه بچینه ڕیزی ڕزگاری و گه‌نده‌ڵ لهناوبهران.
ده‌نگی کورد له هه‌نده‌ران ده‌بێت یه‌ک ده‌نگ بێت، بۆ یه‌ک مه‌به‌ست بێت، بۆ یه‌ک هیوا بێت.
له‌وه دڵنیام که ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ تێگه‌یشتنمان بۆ ده‌ستپێکردنی ڕێکخراوی کوردی له هه‌نده‌ران بۆ یه‌ک بوون له پێناو پاککردنه‌وه‌ی وڵات له گه‌نده‌ڵ
بژی هێزی ڕاپه‌ڕین
ڕزگاری لێوه ده‌بینین.
به‌هیوای گه‌له‌که‌مان و هه‌موو گه‌لانی کۆڵنه‌ده‌ر.
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌تا هه‌تای!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست