کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای چۆمان بەردەوامە، پارێزگاری هه‌ولێریش سەركەوتوو نابێت لە رازیكردنی خەڵكەكەی

Friday, 03/02/2012, 12:00






 
دانیشتوانی ناوچه‌ی‌ باڵه‌كایه‌تی، ئه‌مڕۆیش بۆ دووهه‌م رۆژه‌ رێگای‌ سه‌ره‌كی سۆران-حاجی ئۆمه‌رانیان داخستووه‌‌و ئاماده‌نه‌بوون رێگاكه‌ بكه‌نه‌وه‌، ئەگەرچی ئه‌مڕۆ پارێزگاری هه‌ولێر چووه‌ قه‌زای چۆمان و له‌گه‌ڵ‌خۆپیشانده‌ران كۆبویه‌وه‌.

...
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ لای خۆپیشانده‌رانی‌ شاره‌كه‌، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ به‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا بكوژه‌كه‌ له‌ سێداره‌ بده‌ن و ئه‌وه‌شی وتوه‌ كه‌ "ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ سێداره‌ نه‌درێت، ئه‌وا منیش دێمه‌ ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌".
به‌لام خه‌لکی باله‌کایه‌تی زۆر زۆر له‌ نه‌وزاد زیره‌ک تر داوای پارێزگاریان ره‌ت کرده‌وه‌ چونکه‌ زۆر ده‌مێکه‌ باله‌کایه‌تی بۆیان سه‌لمێندراوه‌ که‌ جگه‌ له‌ خه‌لکی بێ لایه‌نی باله‌ک دلسۆزیان نیه‌ و نه‌بوووه‌
پێویسته‌ له‌ رۆژێکی وه‌ک ئه‌مرۆ پارتیه‌کانی باله‌کایه‌تی تۆقی ئالقه‌ی ملی به‌رزه‌وه‌ندیه‌کانی پارتی فرێ بده‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هۆزو باله‌کایه‌تی بخه‌نه‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی باله‌ک ئیتر با به‌س بێت با له‌ رۆژێکی وه‌ک ئه‌مرۆ سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ به‌ خاوه‌ن بوونی باله‌کایه‌تی له‌ لاین خۆمانه‌وه‌ به‌‌ گشت دامو ده‌زگا حکومیه‌کانیشه‌وه‌ .........هتد

ده‌بوایه‌ ئه‌مرۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌ندامانی پارتی له‌ باله‌کایه‌تی نه‌بونایه‌ به‌ وه‌فدی نێوان خۆپیشانده‌ران و پارێزگار مه‌گه‌ر گێرانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و گه‌وره‌یی و عزه‌تی باله‌ک به‌ چ شێوه‌یه‌ک بگه‌رێندرێته‌وه‌ ،

بۆیه‌ ئه‌مرۆ لای خۆیانه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران سێ دواكارییان خسته‌ به‌رده‌می پارێزگا كه‌ئه‌وانیش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای له‌سێداره‌دان تاكو بكوژی ڕێباز له‌سێداره‌ بدرێت، یان بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ له‌سێداره‌دانی بكوژه‌كه‌یان بدرێت، یان بكوژه‌كه‌ ته‌سلیم به‌خۆیان بكرێت تاكو بیكوژنه‌وه‌. له‌ کاتێکدا داواکاران داوای کوشتنه‌وه‌ی بکوژه‌که‌ ده‌که‌نه‌وه‌ چونکه‌ هه‌مومان ئاگادارین ته‌نیا چه‌ند سالانێک له‌ مه‌وبه‌ر بوو که‌ له‌ ژێر ده‌سته‌لات و یاسای خۆیان گوته‌نی حکومه‌تی هه‌رێم 4 پێشمه‌رگه‌ی پارتی به‌بێ هیچ بنه‌ما له‌ سێته‌ره‌کانی مه‌سیف سه‌لاحه‌دین گوڵه‌ باران کرد بریندارێکیش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ولێری نه‌وزاد هادی له‌ ژێر ده‌ستی دکتۆرو نه‌شته‌ر گه‌ریدا هه‌ر له‌ سه‌ر قه‌روێله‌که‌یدا سینگی درایه‌ به‌ر رێژنه‌ی گووڵه‌ی پاسه‌وانانی سه‌رۆک
ئایا بۆ یاسا بۆ باله‌کایه‌تی به‌لام بۆ مشورخۆره‌کان نا ؟؟
ئایا ئێمه‌ هاولاتی باله‌ک مرۆڤی ده‌ره‌جه‌ دوو؟
یان خوێنمان هه‌رزانتر وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ رابردودا ده‌یان رۆله‌ی باله‌کایه‌تیان گوڵه‌باران کرد که‌ هه‌میشه‌ ژانێکه‌ له‌ دلی خه‌لکی پارتی و یه‌کێتی له‌ باله‌کایه‌تی ....؟؟

پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڵێنی به‌ خه‌ڵكه‌كه‌داوه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌ به‌ سزای خۆی بگه‌یه‌نرێت‌و كه‌یسه‌كه‌ی له‌ دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، نوێنه‌ری خۆپیشانده‌رانیش كه‌ له‌ هۆڵی مزگه‌وتی چۆمان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ گوتیان ده‌چین قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆپیشانده‌ره‌كان به‌قسه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یان‌ نه‌كرد به‌رده‌وامن له‌ رێگرتنه‌كه‌ هه‌موو لایه‌کیشیان ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ شتێکی حه‌تمیه‌ ده‌بێت تاوانبار ‌ بتۆپێندرێت وه‌که‌ ئه‌م کاره‌ش به‌ ره‌وا نه‌بیندرێت بۆ باله‌کایه‌تی دل بریندار ئه‌وه‌ بۆ رای گشتی وتوومانه‌ هه‌ر شتێک که‌ له‌ رێگای گشتی هاملتۆن رویدا به‌ رامبه‌ر به‌ بارهه‌لگره‌کانی خه‌زێنه‌ی به‌ تالان براوی ئه‌م ره‌شو رووته‌ ده‌بێت ده‌سته‌لات باجه‌که‌ی بدات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە