ژیانى تریفه‌و مناڵه نۆ مانگانه‌كه‌ى بپارێزن
Wednesday, 26/06/2013, 12:00
رێكخراوى ئاسۆ
یاداشت بۆ:
- سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ
- رێكخراوه كوردیه‌كانى تایبه‌ت به‌مافه‌كانى ژنان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات
- فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى
- كۆمیته‌ى به‌لجیكا بۆ هاوكارى په‌نابه‌ران (Belgisch Comit voor Hulp aan Vluchtelingen BCHV)
- سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانى ژنان له‌كوردستان
تریفه خه‌لیل حسێنى ته‌مه‌ن 31 ساڵ ، خه‌ڵكى یه‌كێك له‌قه‌زاكانى سه‌ر سلێمانى، چه‌ند رۆژێك دواى له‌دایكبوونى تریفه باوكى به‌هۆى كێشه‌ى عه‌شایه‌ریه‌وه كوژراوه، دایكیشى دواى چوار ساڵ له‌كوژرانى مێرده‌كه‌ى، تریفه‌و براكه‌ى به‌جێى هێشت، براكه‌ى تریفه ساڵى 1996 مینى پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستدا، به‌مشێوه‌یه تریفه به‌ته‌نها مایه‌وه‌و ماڵى مامى گرتیانه خۆیان، ساڵى 2008 تریفه كوڕێكى خۆشویستووه، كوره‌كه چه‌ند حار چۆته داواى ، به‌ڵام ماڵه مامى تریفه به‌وه رازى نابن، دواتر تریفه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى بریارى هاتنه ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن و دێنه وڵاتى به‌لجیكا.
تریفه‌و مێرده‌كه‌ى كه خاوه‌نى ژماره (R.R.NR : 082000061045) و (REF : 6795864)ى فه‌رمانگه‌ى داواى په‌نابه‌رێتى به‌لجیكان، به‌روارى 14 3 2011 له‌به‌لجیكا داواى مافى په‌نابه‌رێتى ده‌كه‌ن و له 20 -1 2012 و 8 2 2012 به‌دوو جار‌و دوو بریارى جیاواز داواى په‌نابه‌رێتیه‌كه‌یان ره‌تده‌كرێته‌وه، دواى چه‌ندین هه‌وڵى تر‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ى چه‌ند رێكخراوێك له‌دۆسیه‌كه‌ى تریفه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر بێ ئه‌نجام بووه، له‌به‌روارى 9 9 2012 تریفه كچێكى ده‌بێت له‌مێرده‌كه‌ى، پێش چه‌ند مانگێك و له‌به‌روارى 15 1 2013 به‌هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى داواى په‌نارێتى بۆ سێهه‌مین جار، تریفه له‌خانووى سۆسیال ده‌رده‌كرێت و له‌و رۆژه‌وه تا پێش هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ژى، چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ئێستاش مێردى تریفه به‌هۆى كێشه‌وه ده‌خرێته زیندان و له‌ئێستادا تریفه له‌مێرده‌كه‌ى جیابۆته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى ئاسوده له‌كوردستان به‌دواداچوونیان بۆ راستى و دروستى كێشه‌كه‌ى تریفه كردووه‌و دڵنیابوونه‌ته‌وه له‌راستى كێشه‌كه‌ى، نوسراوێكى پشتگیریان له‌به‌روارى 13 6 2013 به‌زمانى ئینگلیزى بۆ كردووه‌و ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردووه، به‌و پێیه‌ى له‌كلتورى كوردیدا به‌هه‌مان شێوه‌ى كلتورى وڵاته ئیسلامیه‌كانى تر پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى شه‌ره‌ف (غسل العار) له‌ئارادایه، بۆیه ئه‌گه‌ر تریفه بگه‌رێته‌وه كوردستان له‌لایه‌ن ماڵى مامى و كه‌سوكاریه‌وه خۆى و مناڵه‌كه‌یشى ده‌كوژرێن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین كچ و ژن له‌و هه‌رێمه به‌بیانووى پاراستنى شه‌ره‌فه‌وه كوژراون، به‌شێوه‌یه‌ك كه قه‌سابخانه‌یه‌ك بۆ ژنان و كچان دروستكراوه‌و حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌ئاستى ئه‌م قه‌سابخانه‌یه بێده‌نگ و بێ ده‌سه‌ڵاته.
لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین بۆ هه‌موو رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و رێكخراوه‌كانى ژنان له‌كوردستان و ئه‌و رێكخراو و ناوه‌ندانه‌ى تر كه یاداشته‌كه‌یان ئاراسته ده‌كه‌ین، سه‌لامه‌تى گیانى تریفه‌و مناڵه نۆ مانگانه‌كه‌ى له‌مه‌ترسیدایه، چونكه به‌هۆى هه‌ڵهاتنیه‌وه‌و هاوسه‌رگیرى به‌بێ ره‌زامه‌ندى بنه‌ماڵه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر بگه‌رێته‌وه كوردستان ده‌یكوژن، ئه‌گه‌ریش لێره مافى په‌نابه‌رى پێنه‌درێت وه‌ك خۆى ده‌ڵێت تواناى ژیانى نه‌ماوه‌و په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌بات، بۆیه داواكارین كه:
یه‌كه‌م: به‌زووترین كات هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دابینكردنى شوێنى شیاو بۆ ژیانى تریفه و مناڵه‌كه‌ى.
دووه‌م: داواكارین ئه‌و رێكخراوانه هه‌وڵێكى گشتگیر بده‌ن به‌مه‌به‌ستى فشارخستنه سه‌ر فه‌رمانگه‌ى مافى په‌نابه‌رى له‌به‌لجیكا، بۆئه‌وه‌ى مافى مانه‌وه به‌تریفه‌و مناڵه‌كه‌ى بده‌ن.
ئێمه وه‌ك رێكخراوى ئاسۆ بۆ ئینتیگراسیۆن و هاوكارى ره‌وه‌ندى كوردى له‌به‌لجیكا
Associatie Voor Solidariteit en Orientatie (ASO)، به‌ر له‌هه‌فته‌یه‌ك به‌دۆسیه‌كه‌ى تریفه‌مان زانى و توانیمان بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى و دیاریكراو شوێنى مانه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌ندامانمانه‌وه بۆ تریفه‌و مناڵه‌كه‌ى دابین بكه‌ین، هه‌فته‌ى داهاتوو تریفه بۆ جارى چواره‌م داواى مافى په‌نارێتى تۆمارده‌كات و ئێمه‌ش به‌پێى توانا هاوكارى ده‌كه‌ین.
رێكخراوى ئاسۆ
Associatie Voor Solidariteit en Orientatie (ASO)
26 6 2013 به‌لجیكا
بۆ په‌یوه‌ندى :
فه‌رمان خێڵانى
0032488055929
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست