ناڕەزایى كادرانى مەڵبەندى یەكێتى دەگاتە ئاستى دەست لە كار كێشانەوە
Thursday, 18/06/2009, 12:00
دواى ئەوەى 16كادرى مەڵبەندى 37ى ڕێكخستنى چۆمانى (ى ن ك)یاد شتێكیان لە سەر گەندەڵیەكانى حزب وپەراوێز خستنى ناوچەكەو بە كەم سەیر كردنى خەبات وخوێنى شەهیدان وداواكردنى داخوازیە ڕەواكانى تێكۆشەرانى ناوچەكە دایە مەڵبەند ئەوانیش لە ڕێ ى خۆیانەوە وەفدێكیان لە نوێنەرى ئەو كادرانە بردە لاى بەڕێز ل.مەكتەبى ڕێكخستن بەڵام ئەو لە جیاتى گوێگرتن لە داخوازیەكانیان و نرخ دانان بۆ خوێنى شەهیدەكانیان سوكایەتى بە هەموو پیرۆزی و سەروەریەكانى ئەو دەڤەرە كرد كە سەردەمانێك قەڵاى سەوزى یەكێتى بوە.ئەمەو لە لایەكى ترەوە ئەو بەڕێزەو چەند بەڕێزێكى تر ئەم شەو قارەمانى شاشەى گەلى كوردستان بوون كە پێشوازیان لە چەند كەسێك كرد گوایە لە لیستى گۆڕانن! كە لە دوورو نزیك ئەوانە پەیوەندیان بە و لیستەوە نیەو هەموو خەڵك و هەڤاڵانى مەڵبەندو كۆمیتەكانیش چاكیان دەناسن تەنها وەك و دێوجامە بۆ كارى پڕوپاگەندەى چەواشەكارانە بەكار هاتوون ئەمما ڕەنگە سوودى ئافەریمێ یان چەند دۆلارێ بۆ پاڵەوانى سەفقەكە بگەڕێننەوە! ئەوەش هەر تا ئەو كاتەیە شنە باى ڕاستى هەورى گومانەكان ڕادەماڵێ !!چونكە كورد دەمێكە گوتویەتى(موروى ماڵەوسێ مەگەر شەوانە بكرێتە مل)ئیتر ئەوە ئیشى ئەو مەڵبەندە سەقەتەیە 16 كادرى مەڵبەندو دەیان كادرى كۆمیتەكان وسەدان تێكۆشەرى ترى ناوچەكەو كەس وكارى سەربەرزى شەهیدان وا خەریكن دەست لە كار دەكێشنەوە بەڵام كورد گوتەنى(كەر لە كێ كەوتوە كوندە لە كوێڕژاوە) كەشتیەكە لە كوێ كون بوە كوێندەرێ ى پینە دەكەن! كادرێكى دەست لە كار كێشاوەى مەڵبەند پێ ى گوتم كە ئەوان هەمویان هەمان هەڵوێستیان دەبێ بەڵام لە زەمەن و زەمینى جیاواز .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست