بهپهله..رزگار عەبدوڵڵا قەدۆ زێبارى ئەندامى مەكتەبى سەرۆكى پارتى، نهێنى سندوقە ڕەشەكەى سەرى ڕەش دهدرکێنیت..
Thursday, 25/03/2010, 12:00
بە درێژایى مێژووى بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى كوردستان، دیاردەیەك بوونى هەبووە ئەویش، گروپ گروپ و تەكەتول بازى و دەستەو تاقم دروست كردن، ئەویش بە تایبەتى لە نێوان ئەندامانى ئەو بنەماڵانەى كە پێشڕەوایەتى شۆڕش و راپەڕینەكانیان كردووە، یا لە دەورانى سەركردایەتى ئەو دیاردەیە ڕوودەدات، كاتێ سەرۆكى ئەو بزووتنەوەیە حساب بۆ ئەندامانى سەركردایەتى بزووتنەوەكە ناكات و تاك لایەنانەو خۆسپێنانە بڕیارەكان دەدات و نەوات و ناوەرۆكى ڕۆحى ئەو خەبات و تێكۆشاانانە دەكوژێت و دوور لە ئارمانجە ستراتیژەكان ئاڕاستە دەگۆڕن و بە خۆیانەوە سەرقاڵ دەبن!
بۆ نمونە: لە شۆرششى ئەیلول مەلا مستەفا چونكە پیاوێكى خێڵەكى و عەشائیربوو، هەمیشە بە تاكڕەوایانە بڕیارى دەدا و تەنها ڕایى كوڕەكانى بەتایبەتى ئیدریس و مەسعودى لا پەسەندبوو، تا كار گەیشتە ئەوەى مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال و ستافى مەكتەبى سیاسى ئەوانیش كە زانیان مەلا مستەفا حسابیان بۆ ناكا، زۆر جوامێرانە باڵى مەكتەبى سیاسیان جیا كردەوەو، ئەوەى دەستى قەڵەمى گرتبێ و ڕۆشنبیرو خودان هەڵوێست بوو، لاى مەلایان چۆڵ كردوو، تەنها هەندێك كویلە ڕۆشنبیر و ئاغاو شێخ و دەرەبگ و فویداڵیەكان لاى مەلایان گرت!
لە دواى ڕاپەڕینیشەوەو بزات لە پێش ئەوكاتەش لە ساڵى 1989 لە كۆنگرەیى 10ى پارتیەوە جۆرێك لە تەكەتول و تاقم تاقمێنە لە نێوان كوڕانى مەسعود و نێچیرى كوڕى ئیدریسەوە سەرى هەڵداو، هەر لە كۆنگرەى 10 وە نێچیرەڤان ئەوەى نەشاردەوە كە داوایى پۆستى سەرۆكى پارتى دەكرد، بەوەى باوكى تەنزولى بۆ مەسعود كردووەو ئەو ئەمڕۆ ئەو گرێبسەتە پوچەڵ دەكاتەوە!!
نەك هەر ئەم حاڵەتە وەك خۆى مایەوە، بەڵكو لە نێوان مەكتەبى سیاسى و مەكتەبى سەرۆك و مەكتەبى نێچیرەڤان جۆرێك لە تەكەتولبازى سەرى هەڵداوەو تا ئەمڕۆ بە ئاشكرا ئەو دیاردەیە گەشەى كردووەو بوونى هەیە، بڕوانن رزگار عەبدوڵڵا قەدۆ زێبارى كە ئەندامى مەكتەبى سەرۆكەو بە ئاشكرا بێ پەردە لە كاتى دەمەتەقێى و گفتۆگۆكانى لە (كۆمپانیایى شەرق الاوست) نووسینگەكەى لە شەقامى 60 مەترى هەولێرەو، كە زۆرینەى سیداد بارزانیەو سەهمى ڕزگار زێباریشى تێدایە، و تایبەتە بە كەلوپەلى سەیارەو بە زۆر بەسەر دام و دەزگا حكومى و حزبیەكان بە نرخێكى زۆر دەدرێت بەسەریاندا دور لە داخوازیەكانى ئەو دەزگایانە!
بە درێژایى مێژوو هەر وابووە، هەر كەسێك بەرژەوەندیەكانى كەوتبێتە كەنارى داڕوخان و لەناوچونەوە، ئەوا رازو گازندەكانى خۆى بۆ سێبەرەكانى خۆشى دركاندووە، نەخواستە ئەو زاتە ڕزگار قەدۆى زێباریش بێ، كە خۆى بە كوڕانى مەسعود نەداوەو نادا، تەنها لەبەر ئەوەى دایكى مەسعود(حمایلخان) زێباریەو لە عەشرەتەكەى قەدۆیە!
سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لەو دانیشتنەى 2 سەعاتیەى ڕزگارو كارمەندەكانى كۆمپانیاى (شەرق الاوسەت) گەورەترین كێشەى نێوان ستافى مەكتەب سەرۆك و سەرۆكایەتى هەرێم و زۆر نهێنى ترى ئاشكرا كردووە، لەوانە نەیشاردۆتەوە كە جەوهەر نامیق لە دژى بوون و دەستەڵاتى سیداد بارزانى كە تەنها براى مەسعودەو هیچ پلەیەكى حزبى نەبووەو گەورەترین دەستەڵاتى بە قەدەر هەموو مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى پارتى هەبووە، بە پێچەوانەشەوە مەكتبەى سیاسى تا هەنوكە بەقەدەر مەسرورو مەنسورو وەیس و شێخ بابۆ قسەیان ناخواو هیچ حسابێكیان لاى مەسعود بۆ نەكراوە!
بڕوانن ڕزگار زێبارى چۆن نهێنیەكانى رابردووى كە تۆزى لەسەر نیشتبوو بە هەواداداو هەمووانى لێئاگادار كردۆتەوە!
ئەوەشى گووتووە: كە ئەمڕۆ شتێك نیە ناوى پارتى بێت تەنها بنەماڵەى بارزانى شتەو لەناو ئەوانیشدا دوو كوتلەن: یەكیان مەسعودو كوڕەكانى و دووهەمیشیان نێچیرى و براكانى!
واتە ئەمڕۆ هەموو براكانى مەسعودیش (out) ئاوت كراون و بە سیداد و نیهاد و سوهاد و دڵشاد و وەجیهیش لەولاوە وەستابێت بە قەدەر مەسروور و مەنسور قسەیان ناخوات، جاران هەموو بڕیارەكان مەسعود و كوڕو براكانى لێى ئاگاداربوون، وەلێ ئەمڕۆ تەنها كورانى مەسعود لە ماڵەوە لەگەڵ باوكیان بڕیارى سیاسى و ئابورى و بازرگانى و شەڕ و كومەڵایەتیەكان دەدەن!
ڕزگار ئەوەشى دركاندووە كە ئێستا شەڕە لە نێوان ئەندامانى مەكتەبى سەرۆك بۆ ئەوەى بچنە ناو دائیرەى كارى سەرۆكایەتى هەرێمەوە؟!
چونكە زۆرتین كات مەسعود لە بینا تازەكەى سەرۆكایەتى هەرێم لە سەڕى رەش دەوام دەكاو، هەریەكە لە شیڤاى كوڕى نیهاد كە سكرتێرى مەسعودەو كەریم جومعەو فیەسەڵ پەیامنێرى سەرۆك و خەلیل خەلیلى بۆ ئیدارەو شاكر بۆ ئاسایش بردۆتە سەرۆكایەتى و سیداد بارزانى بەرپرسى مەكتەبى سەرۆكەو بەرپرسى ستافى سەرۆكایەتى هەرێمە و، هیچ بە دەستە چونكە سیداد ئەو ڕەواجەى جارانى نەماوەو سەرۆك هەموو ڕاوێژو كاروبارەكانى بە كوڕەكانى سپاردووەو، واتە سیداد وتەنها ناوى زللەو گوندى وێران، ئەوەشى باسكردووە ڕزگار كە نیهاد وەها تڕۆكراوە كە زیاتر لە 4 مانگیشە بۆ كێشە كۆمەڵایەتیەكان و پرسەكان لە نوێنەرایەتى مەسعود لادراوە!
ڕزگار زۆربێمنەتانە باسى ئەو دڕكەى كردووە كە بۆتە مووى لوت و لە بەردەم كوڕەكانى مەسعود لە سەرۆكایەتى خۆى ڕاگرتووە ئەویش: شیڤایە كە كوڕى نیهادەو (سەحەرى) خوشكى نێچیرەڤانى هێناوە و هەموو نهێنیەكانى مەكتەبى مەسعود و سەرۆكایەتى و كاروبارە نهێنیەكان وەك سكرتێرى سێبەر بۆ نێچیرو دلۆڤانى دەگێڕێتەوەو، مەسعود و كوڕەكانى لەبەر نێچیر ناوێرن لایبدەن، نەكا كێشەكانى نێوانیان گەورەبێت و ئەوسا هەموو براكانى مەسعود پاڵ دەدەن بە باڵە زیندووەكەى بارزانەوە چونكە مەسعود و كوڕەكانى بە باڵى دایكیان واتە زێباریەكان ناسراون!
ڕزگار قەدۆ باسى ئەوەى كردووە ئێستا هەموو ئەندامانى مەكتەبى سەرۆك بێئیشن و واستە دەكەن تا بچەنە ناو بازنەى سەرۆكایەتى هەرێمەوە!
ئەوەشى باسكردووە كە نێچیرەڤان زۆر ئازایانە ڕەتى ئەو پۆستەى كردەوە كە وەك عەلى عەبدوڵڵا مامەڵەى لەگەڵدا بكرێت و ئەو واتە ڕزگار پێوابووە، كە بەستنى كۆنگرەى 13ى پێدەچێت كێشەكانى نێوان مەسرورو نێچیرەڤان زەقتر بێتەوەو خوێنى تێدا ڕووبدات، چونكە نێچیر بە ئاشكرا داوایى پۆستى سەرۆكى پارتى دەكا ، وتوێتى نابێت مەسعود سەرۆكى پارتى و سەرۆكى هەرێم بێت، دەبێ یەكیان هەڵبژێرێت!
سەرچاوەكە باسى ئەوەى كردووە، كە نێچیرەڤان خەریكى كۆكردنەوەى بارزانیەكانەو بە نیازە بە منزیكانە بچێتە دۆرەو بڵی و بارزان و مێرگەسورو سەردانى سلێمانیش بكات، بۆ هەمان مەبەست..
هەردى براى هێمن هەورامى ئەندامى پاراستنى بنەماڵە وتبووى كاكەم واتە (هێمن) نهێنى زۆرى ڕزگار زێبارى و ئیبراهیم ئیسماعیل كە بە ئیبراهیمە سور ناسراوە لایە، كە گەندەڵى ناو مەكتبەبى سەرۆك ئەمانەن لە هەموو ڕوویەكەوەو بەم چەشنە باسى ڕزگاری كردبوو بە پێكەنینەوە گوتبووى مام حەسەن سیاوایاى و عەموو بابا چاكى دەناسن ، بەكورتى سیڤى رزگار عەبدوڵڵا قەدۆ زێبارى:
خانوویەكى لە سەڵاەحەدین و یەكى لە شەقڵاەوو باخچەیەكى لە ئاكرێو دەستى بەسەر گردێكى ئاكرێدا گرتووە بە هاوكارى براكەى كە كارگێرى لق9 پارتیە لە ئاكرێو لە 4 كۆمپانیا سەهمى هەیەو، 12 پارچەى زەوى لە هەولێر وەرگرتووە و، مووچەى پەنادیوارى لە سوپاكانى ئاكرێ هەیەو
ئەو كەسەش بوو كە مەسعود لە ساڵى 1998 دا 30 هەزار دینار سیویسرى بۆ هونەرمەندى ئیختیار حەسەن سیساوایى ناردبوو ئەویش 5000 هەزار دینارى داووە سیساوایى و 25 هەزار دینارى سیوسیرى بۆ خۆى دزیبوو!
نمونەیەكى دیكەش كاتێ (وەرزشەوان و ڕاهێنەرى كۆچكردوو ئێراقى عەموو بابا) سەردانى مەسعود بارزانى كردبوو ئەویش بەڵێنى دابوو بۆ چارەسەر كردنى بینێرێتە ئەردەن، دوایى ئەوەى گەیشتبووە ئەردەن لە جیاتى 2 دەفتەر دۆلار برى 50 وەرەقەیان لێبردبوو، كە دەركەوت ڕزگار زێبارى لە سەفتەیەكى دەركردووەو، عەموو بابا لە رۆژنامەیكى لوبنانى سوپاسى مەسعودى كردبوو كە 150 وەرقەى 100 دۆلارى بۆناردووە، دواى لێكۆڵینەوە ئەوەش ئاشكرابوو عەبوو بابا بە دەردى حەسەن سیساوایى چووە..
واتە هەر كەس و لایەن و پێشمەرگەو كادیرێكى وەك هاوكارى پارەى بۆ نووسرابێ ئەوا نیوەى بۆ خۆى هەڵگرتووە!
بەم چەشنە ڕۆژ لە دوایى ڕۆژ نهێنى سندوقە ڕەشەكەى بنەماڵەى بارزانى لە زارى خۆیان و دەوروبەرەىكانیان ئاشكرا بووەو دەبێ!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست