لەپەراوێزی سەرژمێری و نەتەوە، گورگەكان سەرهەڵدەدەنەوە!
Wednesday, 03/11/2010, 12:00
لەگەڵ لەگۆڕنانی سەدام وسیستمەحوكمڕانییەكەی، گەلانی عێراق بەشێوەیەكی گشتی وگەلی كوردبەتایبەتی پێیان وابووئیترئەوماڵوێرانیەی لەڕابردوولەسەردەستی گورگەكانی بەعس بەسەریان هاتبوو،بووبەخەون وگەرانەوەی بۆنییە،لەوكاتەی سەرانی ئەم رژێمەبوون بەپەندێك لەدیرۆك وێنەی كەمە.هەڵبەت بەپەندبوونیشی سەرچاوەكەی فاكتەرگەلێك بوو كەلەناوبردنی گەلی كورد یەكێكەوتینی بێ ئەندازەی حەزی خوێن ڕشتن ودیكتاتۆریەكی مل هورانەیەكێكی دیكە.كەئەمانە نەك دژبەبنەماكانی دیموكراتین بەڵكوكارێكی وەحشیانەیە دژبەمرۆڤ مرۆڤایەتی لەم عێراقەش تا(2003)سڵی لێ نەدەكرایەوەلەكاتێكداسەرجەم رێو شوێنە دیموكراتیەكانى جیهان كار بۆ ئەوە دەكەن كە نەتەوە و زمان و كەلتوورە جیاوازەكان بپارێزرێت و رێگا بگیرێت لە پرۆسەى لە ناوچوونیان تاكو تواندنەوەى ئەوان لە چەند نەتەوە و زمانێكى گەورە دا نەبێ بە هۆى بێڕەنگ و بێدەنگ كردنى كۆمەڵگا . شوڤینیە عەرەبەكانى پاشماوەى سەدام و بەعس هەوڵدەدەن كە لە فۆرمى ڕاپرسى ناوى نەتەوە بسڕنەوە تاكو ئەوەى كە بە شیرى ئەمەویەكان و تۆپ و تانكى بەعسیەكان نەكرا بە قەڵەم و كاغەزى برادەرانى عەرەبى هاوپەیمان بیكەن . باشە با ناوى نەتەوە نەمینێ ، بەڵام ئایا ئەم بەرێزانە دەتوانن لە ڕاگەیاندنە گشتییەجیهانی و ناوچەیى و نێوخۆییەكان بە دەنگى زوڵال هاوار بكەن و بڵێین ئێمە كە ناوى نەتەوە لە فۆرمى سەرژمێرى دەسڕینەوە لە هەموو خەڵكى دونیا داوادەكەین ئیتر ئێمە بە وڵاتێكى عەرەبى نەزانن و ئێمەحاشادەكەین لە عەرەب بوونى خۆمان و بەشدار نابین لە كۆنفراسى ئیسلامى و عەرەبیدا و ئێراق بە هیچ جۆرێك وڵاتێكى عەرەبى نیە . جگە لەمە لە خوێندنگا و زانكۆ و فەرمانگەكان ئیتر بە زمانى عەرەبى ناخوێنن باشە با زمانى ئینگلیزى بكەن بە زمانى هەموو خەڵكى ئێراق و كورد و عەرەب وەك برا نەزمانى عەرەبى بخوێنرێت و نەزمانى كوردی بەڵكو زمانى ئینگلیزى بخوێنن . با ئیتر تەلقین و یاسینیش نە بە زمانى عەرەبى بێ و نە بەزمانى كوردى بەڵكو بە زمانى ئینگلیزى تەڵقین و یاسین بۆ مردووان بخوێنن . ئەوەى كە وەزیرى پلان (پیلان لەراستیدا) گوتوویەتى بە ربۆچونی من تەنیا بۆ گاڵتە كردن بە راپرسیەكەیە كە دەبێ نە تەنیا نەتەوە بەڵكو رێژەى ئایین و مەزهەبەكانیش دیارى بكات . ئاخر نابێ بزانین كە چەند كەس عەرەبى شیعەو چەند عەرەبى سوونە هەیە ، نابێ بزانین چەند مەسیحى هەیە و چەند جوولەكە لەم وڵاتە هەیە . یان نابێ بزانین كە نەتەوەى عەرەب چەندە و كورد چەندە و توركمان چەندە و ... هتد .
بە گشتى ئەم قسانەى وەزیر كاوێژى قسەكانى سەدامە بۆ لەناوبردنى كورد هەرچەندسەدام كەمێك شەرمى دەكرد لە هەل و مەرجەكە ، بەڵام ئەم بەرێزە ئەو شەرمەشى نیە وخەریكەلەویش تێیدەپەڕێنێ .بۆیەدەبێ مامەڵەمان هۆشیارانەوهەستیارانەبێ جونكەخەریكەلەبەرگێكی دیكە گورگەكان سەرهەڵدەدەنەوە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست