جه‌مال عه‌بدول دوای ڕاپه‌رین
Sunday, 06/03/2011, 12:00
ئه‌و که‌سانه‌ی مامۆستا جه‌مال عه‌بدولیان ناسیوه، چاک له‌بیریانه، که‌پێش ڕاپه‌ڕین مامۆستایه‌کی ئاسایی بووه‌و به‌پیاوێکی دڵسۆز و سه‌ر ڕاست ناسراوه‌و ئهوهندهدهوڵهمهند نهبووهڕۆژێک له‌رۆژان سیاره‌یه‌کی خۆی هه‌بێت و به‌رده‌وام به‌پێی سوڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌دوای ڕاپهرینهوهدهرگای خێر و خۆشی به‌ڕووی مامۆستادا کرایه‌وه‌و کرا به‌پارێزگاری سلێمانی . خێزانه‌که‌شی ، که پێش ڕاپهرینفهرمانبهرێکی ئاسایی بوو له‌به‌شی ژمێریاری کارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی ، دوای ڕاپه‌رین پله‌ی بهرزکرایهوهبۆ ڕاوێژکار ، کهدیارهئهم پله‌یه‌ش یهکیکهلهپلهگهورهکانی حکومهتهگهندهڵهکهی کوردستان ، که‌به‌بێ بوونی هیچ پێوه‌رێک به‌سه‌ر خزم و که‌سوکاره‌کانی خۆیاندا دابه‌شی ئه‌که‌ن . پله‌ی پارێزگا و پله‌ی ڕاوێژکار به‌ته‌واوه‌تی ژیانی مامۆستایان گۆڕیی و بوون به‌خاوه‌نی پاره‌و سه‌یاره‌و شۆڤێری تایبه‌تی . ئه‌وانه‌ی لهنزیکهوهمامۆستا ئه‌ناسن ، چاک ئه‌زانن کهخێزانهڕاوێژکارهکهی به بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌بێت به‌رده‌وام لهماڵهوهبووهو مووچه‌ی ڕاوێژگاریشی وه‌رگرتووه، کهدهبووایهکهسێکی سه‌ر ڕاستی وه‌ک مامۆستا ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌کردایه، چونکهچاکئهزانی ئه‌و پله‌یه‌ی به‌خۆرایی وه‌رگرتووه و جگهلهچێشتلێنان ، نه ڕۆژێک له‌ڕۆژان ڕاوێژیان پێکردووه‌و نهڕاوێژێکیشی به‌لایه‌نێک داوه. پێدانی ئه‌و پلهیهبهشیکهلهگهندهڵی حکومه‌تی کوردستان . بێگومان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مامۆستاش پارێزگای سلیمانی بووه، هیچ جێگا ده‌ستێکی له‌و شاره‌دا دیار نییه، که‌خه‌ڵکی ئه‌و شارهشانازی پیوه‌بکات . به‌کورتی ڕاپه‌رین بوو به‌خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر مامۆستا و بنه‌ماڵه‌که‌یدا ڕژا .
ئه‌مڕۆ که‌مامۆستا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی یهکێتێیهگهندهڵهکهوه، ئه‌یه‌وێت ته‌وژمی گه‌وره‌ی ڕاپه‌رینی ڕۆڵهبهشهرهفهکانی سلیمانی لاوازبکات ، ئهمهڕاستهوخۆ داکۆکیکردنهله داهاته‌کانی خۆی وسهرهگهندهڵهکانی وه‌ک تاله‌بانی و هێرۆی بله‌ی ئه‌حه‌ڕه‌ش و بنه‌ماڵه‌ی خۆفرۆشی بارزانی ، که‌چه‌ندین ساڵهوڵاتهکهمانیان وێرانکردووه. ئهبوایهمامۆستا وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ سلێمانیهقارهمانهکه، له‌یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌رینی گهنجهئازاکانییهوهببوایهبه ڕابه‌ر و په‌نا و پشت بۆیان ، نه‌ک به‌سه‌رۆکی لیژنه‌یه‌کی لێکوڵینه‌وه، کهئاشکرایهلهسایهی ئه‌و حکومهتهخوێن ڕێژه‌دا ، هه‌موو ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌قازانجی بکوژاندا ئه‌بێت و ته‌مه‌نی تاوانباران درێژتر ده‌کات . خۆ ئه‌گه‌ر مامۆستا ئه‌وه‌شی پێێ نه‌ده‌کرا وه‌ک ڕۆڵه‌یه‌کی به‌شه‌ره‌ف و دڵسۆزی سلێمانی له‌سه‌رای ئازادی‌دا ببوایهبهتین و توانایڕاپهرینهمهزنهکه ، ئه‌وا باشتر وابوو بێده‌نگ بێت و ده‌ست به‌کڵاوی مووچه‌که‌ی خۆیهوهبگرێت و ڕۆژانه خه‌ریکی سه‌ردانی پرسه‌کانی ناو مزگه‌وته‌کانی سلێمانی بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست