ئه‌ندامانی هه‌ر چوار لیستی خزمه‌تگوزاری ده‌نگ به دکتۆر که‌مال میراودلی ده‌ده‌ن...
Thursday, 16/07/2009, 12:00
هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانی که سه‌رۆکی هه‌ریم مه‌سعود به‌رزانی که ماوه‌ی 4 ساله که گوایه سه‌رۆکی هه‌موو هاولاتیانی هه‌ریمی کوردستانه ، به‌لام به کردار سه‌لماندی که ته‌نها سه‌رۆکی پارتی به ناو دیموکراته ، سه‌رۆکی هه‌ریم کاتیێ سویندی یاسایی خوارد که به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو تاکه‌کانی کورد بکات ،به‌لام وا ده‌رنه‌چو ، ئه‌وه‌تا له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنه‌ی کوردستان ئه‌بوایه بیلایه‌نانه هه‌لسو که‌وتی بکردایه‌و هیچ بانگه‌شه‌یه‌کی بۆ هیچ لیستیک نه‌کردایه که‌چی وا بانگه‌شه بۆ لیستی کوردستانی ده‌کات ،یان ئه‌وه‌تا هه‌میشه له‌گه‌ل ریکخراوه‌کانی پارتی کۆ ده‌بیته‌وه، ئه‌ویش وه‌ک جه‌لال تاله‌بانی که مانگیکه به‌غدای جیهیشتوه‌و ئاگای له کاری سه‌رۆک کۆماری هیناوه و خه‌ریکی پروپاگه‌نده کردنه بۆ لیستی کوردستانی که خۆی ئه‌مه ته‌واو پیچه‌وانه‌ی یاساکانی کۆمیسویون و یاسایی ده‌ستوری ولاته ، ئه‌و ئه‌بیت باوکی هه‌موو ئیراقیه‌کان بیت به کورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی تر که‌چی ته‌نها خۆی به باوکی یه‌کیتی و پارتی ده‌زانیت،ته‌خشان و په‌خشان به داهات و سامانی ئیراق ده‌کات بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن که به لیشاو پاره‌و ده‌مانچه دابه‌ش ده‌کات به سه‌ر خه‌لکیدا ،
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری رایگه‌یاند که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌لی ئیسلامی و کاکه حه‌مه و کاک قادر به هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌نگ بۆ سه‌رۆکی هه‌ریم ناده‌ن ، وه‌ک هادی عه‌لی رایگه‌یاند ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو ئازادن ده‌نگ به کام کاندیدی سه‌رۆکی هه‌ریم بده‌ن ئیمه ریز له ئازادیان ده‌گرین ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی تره که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی، ئه‌و چوار حیزبه ده‌نگ به سه‌رۆک هه‌ریم مه‌سعود به‌رزانی ناده‌ن ، که پیچه‌وانه‌که‌ی راسته..ئه‌و سه‌ردانانه‌ی کاندیدی سه‌رۆکی هه‌ریم دکتۆر که‌مال میراودلی بۆ هه‌ر یه‌ک له یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌لی ئیسلامی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمینیت که ئه‌ندامو هه‌وادارانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری ده‌نگ به دکتۆر که‌مال ده‌ده‌ن ،چونکه بوونی دکتۆر به سه‌رۆکی هه‌ریم له قازانجی هه‌موو گه‌لی کورده ،چونکه که‌سیکی بیلایه‌نه‌و حیزبی نیه تاوه‌کو به ئایدۆلۆژیای حیزبی بیر بکاته‌وه ته‌نها کار بۆ حیزبه‌که‌ی خۆی بکات ،وه بونی دکتۆر به سه‌رۆکی هه‌ریم ،ئاینده‌یه‌کی گه‌ش چاوه‌ریی هه‌موو تاکه‌کانی کورد ده‌کات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست