کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمانە تاوانبار و تۆقێنەرى میللەتەكەمانن و كاسەلێى دەسەڵاتى بنەماڵەن

Sunday, 20/02/2011, 12:00




رۆژى حساب زۆر نزیكە دەسەڵات تۆقاوە .. دەسەڵاتێ لەژێر باڵى شەودا وەك دزو جەردە كەناڵێكى تەلەفزیون بسوتێنێت زۆرى پێناچێ مرۆڤەكانیش ئەسوتێنێ .. ئەمە كلتوورى مەرگ و ئاگر و ئاسنە .. ئەمە كلتوورى دوو حیزبى دەسەڵاتە .. ئەمە بەرنامەى مانەوەیانە لەناو دەسەڵات و لێشاوى دۆلارى بەتاڵانبراودا لەبەرامبەریشدا هەزارى وەك رێژوان لەسەعاتێكدا بكوژن لایان گرنگ نیە ، كەسەر و پەژارەكە ئەوەیە ئەوان بەرامبەر موچەیەكى كەم كۆمەڵانى خەڵكى ئەم شار و دەڤەرە ئەكەنە كەرەستەى تۆقاندن و كوشتنى برا هاوڵاتیەكانیان ، بۆیە زۆر پێویستە پێشمەرگە و پۆلیس و سەرباز و ئەفسەرەكانیش باش بزانن ئەوانەى ئەمڕۆ خۆنیشاندان دەكەن براو خوشك و كەس و كارى ئەوانن ، ئێوەى پۆلیس و سەرباز و پێشمەرگە وەك ئەوان چەوسێنراونەتەوە .. بزانن موچەى ئێوە چەندە و بودجە چەندە و موچەى ئاغاكانتان چەندە ، كاتێ ئێوە منداڵەكانتان لەماڵەوە بەسكى خۆیان تێرناخۆن و پۆشاكى لەنگە ئەپۆشن و هەمووتان كرێچى و كەم دەرامەتن .... دەبڕۆن تەماشاى ئاغا و بەرپرسە چڵێسە دەست و داوێنپیسەكانتان بكەن بزانن چۆن ژنەكانیان بۆ قژبڕینێك ئەچن بۆ پاریس و لوبنان ... بزانن تەنها مەسروفى دروستكردنى مەسبەحى باخەكانیان بەمووچەى بیست ساڵى ئێوە تەواو ئەبێ .... بزانن كوڕ و كچ و خزمەكانى خۆیان چۆن رائەبوێرنن و كامە ئوتومبیل لەژێریانایە ؟؟ ، كەئەمە هەموو راستیەكانە ئیتر بۆكێ خۆتان ئەدەن بەكوژ و بۆكێ خۆتان ناشرین دەكەن ، وەرن ئێوەش وەك براو خوشكەكانتان سەنگەرى میللەتەكەى خۆتان هەڵبژێرن .

ئەوانەى ئەمڕۆ بوونەتە كەرەستەى تۆقاندن و داپڵۆسینى خەڵكى بۆمانەوەى ئاغاكانیان خەڵكانێكى هەلپەرست و چڵكاوخۆر و سووك و بێكەسایەتین ، بۆیە زۆر پێویستە تاوانبارەكان وەكو خۆیان بناسرێن ، ئێمە باس لەكەڵە گەندەڵە تاوانبارەكان ناكەین چونكى ئەوانە ناسراون وەكو حاكم قادر و مەلاى دووروو و شێخى داوێنپیس و عومەرى مورتاح .... هەتا دوایى ، بۆیە ئێمە تەنها ناوى دارودەستەى ئەم تاوانبارانە دەكەین تاكو رۆژى حساب پاكانەى درۆ بەكەڵكیان نەیەت :



1. لیوا حسین منسور / [ فەرماندەى سەرۆكایەتى ئەركان] ، بۆتە كاسەلێسى بنەماڵە و خودى هیرۆخانە هەموو سەربازەكانى سەرۆكایەتى ئەركان لەبرى ئەوەى پاسەوانى سنوورەكانى پێبكات خەڵكى شارى سلێمانى پێ ئەتۆقێنێ ، نازانین بۆ نایبات بۆ تیرۆریستەكانى خانەقین شارەكەى لێوەى هاتووە .

2. عەمید كاكە مەند / فەرماندەى هێزى بەرگرى و فریاكەوتن ، تاكو ئیستا چواركەرەت خانووەكەى بەپۆلیسە كۆیلەكانى نۆژەنكردۆتەوە ، و پۆلیسە رەش و رووتەكانى هێناوەتە سەرشەقام و كڵبەیانى دژ بەخەڵكى سلێمانى تیژكردۆتەوە .

3. بەهرۆز قەشانى / ئەو كەسەى بەتەزكیە كراوەتە پارێزگارى سلێمانى و هیچ شەرعیەتێكى نیە لەوەزیاتر كە شەرعیەت بەتاوانەكانى دەسەڵات دەدات .

4. زاناى قائم مەقام / لەهەولێركۆنترە لەپۆستەكەیدا ، چاكى لێئەزانێ و باش بۆ دلێرى سەى مەجید ساردیدەكاتەوە ، هەرئەوەندەدەڵیین كەسێ هەشت ساڵ قائم مەقام بێت لەسایەى ئەم دەسەڵاتە فوول گەندەڵەدا ئەبێ چ پیاوێك بێت ؟!.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە