عماد أحمد شەوی رابەرین جی كوت ؟

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


ئەو رۆزەی كە یەكیتی بریاری دا كە لە دەفەری سەوزی خۆی تۆزی خۆی كورج بكاتەوەو ئاوریك لەو شەكەتیە بداتەوە كە توشی جەستەی بووە خۆی لە كورەبانەكەدا وا لە قەلەم بدات كە تا ئیستا ماوەو ئەو كەسەی دەلی یەكیتی لاواز بووە خەو دەبینی بابیت ئەم خەلكەی بەردەم مەلبەند ببینن ئەوكات دەزانیت كە سلیمانی قسەی خوی كردووە دیسانەوە دەیەویت ئەوە بە خەلك بلین مەحالە بتوانن داوای هیج مافیك بكەن تا ئیمە مابین بەلام وابزانم ئەو ئامادە كاریەی كە كردبویان بۆ كیرانەوەی ورەی داروخاوی خویان و باش ئامادە كاری بو نەكرابوو جونكە لەو روزەوە كە خوینی لاوەكانی سلیمانی شەقامی سالمی بەردەم مەلبەندی یەكیتی سور كرد بە فیشەكی هاوبەیمانەكەی مامە ئەوانەی كە نەوەی بەرهەمی رابەرینە مەزنەكەی سلیمانی بون یەكیتی خستە زیر پرسیاریكی كەورەلەبەردەم بارتیدا كە بە جۆریك یەكیتی توشی شلەزان و دلە راوكی كردبوو تەنانەت بارانەوەو لالانەوەش دادی نادات و لەبەردەم سەرۆكدا بە كەمتەرخەم لە قەلەم دەدرین و هیج باساویك قبول نیە بۆ ئەم كارەساتەی بەسەر ئەوان هاتووە لە دەفەری دەسەلاتی ئەواندا هەر بۆیە كاتیك سەرۆك كەرایەوە كوردستان زۆر بە بەلە مامە خۆی كەیاندە خزمەتی و نعم نعم ی بۆ دوبارە كردەوەو بە دەست بە سنك و وتنی ئەزبەنی قبولی كرد بیتە زورەوەو قسەی خۆی بكات

دیارە من لیرەدا باس لەوە ناكەم كە جی لە نیوان ئەو دوانەدا كوزەراوە لەو دانیشتنەدا جونكە زۆریك لە نوسەران و میدیاكان باسیان لی كردووە بەلام ئەوەی كە من مەبەستم لیرەدا ئەوەیە جۆن به‌ناو سەرۆك بە مامەی خه‌ڵه‌فاوی كوت دەبیت سمعەمان بكرنەوە لە سلیمانی جونكە ئیوە بەربرسی یەكەمن لەو كارەساتەی بە سەرمان هاتووە لە زیر دەسەلاتی ئیوەدا هەر بۆیە داوای لی دەكات كە بە هەموو هیزیك دەبیت ئەم كارە ئەنجام بدات ئینجا داوای لیبوردنەكەی قبولە

هەر بۆیە مامە كاتیك خوی كەیاندە سلیمانی بۆ هەرجی زوتر جیبەجیكردنی فەرمانەكەی سەرۆك و مانەوەی دەسەلاتی بنەمالەیی ، لە هەموو كون و قوزبنی دەرەوەی سلیمانی بە زەبری جاو ترساندن و تۆقاندن و رەشوە كردن و كرین بە جۆرەها ئوتومبیل كەسانیك كەیەنرانە بەردەم مەلبەند من بە جاوی خوم بینیم جون قافلەی ئوتومبیلەكان ریجكەیان بەستبوو لە شەقامەكانی دەرەوەی سلیمانی رووەو شەقامی سالم بەریدەكەوتن ئەمە سەرەرای بینینی كەسنیكی زوری بە تەمەن كە لە روی نەدەهات ئالا سەوزەكە بەرز بكاتەوە سەرەرای بوونی كەسانی جەكدار بە جلی مەدەنیەوە كە بە دەوری ئەو كەسانەوە بوون و دەمانجەكانیان لەبەر بشتینەكانیاندا زور بە جوانی دیار بوو كە بیكومان جەكداری حزب بوون

سەیر لەوەدایە بۆجی یەكیتی سالانی بیشوو بەم شیوەیە یادی رابەرینی سلیمانی نەكردۆتەوە ؟ بۆجی ئەم هەموو ئالا سەوزە لەكەل رەسمی مامە بیوە لكاو

درابووە دەستی ئەو خەلكە ؟ ئەی ئالای كوردستان كە سەروەری هەموومانە بۆجی كەمترین حزوری هەبوو ؟

بیجكە لەمە ئەی ئەو هیزە جل رەشانە ج بوون كە بە ئوتومبیلی رەشەوە لە سەر بردەكەی خسرو خال و شوینمەكانی تر باسەوانیان دەكردن ؟ ئایا هەر بەو شیوەیە باسەوانی خەلكی تر دەكەن ؟ نازانم ئەم یادە لای ئەوان تەنها یادی حزبە یان یادی رابەرینی میللەتیكی بە ش خوراوە ؟ ئە ی رولی حزبەكانی تر بۆ كوی جو ؟ بۆجی حكومەت ئەم یادەی نەكردەوە ؟ ئایا رەوایە یەكیتی بە تەنیا خوی بە خاوەنی ئەم سەروەریە بزانیت ؟

ئەوەندەی من لە یادم بیت كە هەركیز بیرم ناجیتەوە لەكاتی رابەرینە مەزنەكەی 1991 میللەت خۆی بەكز دام و دەزكا دابلۆسینەرەكانی حیزبی بەعسدا جووەوە و سلیمانی و كوردستانی لە دەسەلاتی دكتاتوری ئەو حزبە خوین مزە باك كردەوە ، كە بیكومان دەروازەی رابەرین جەخماخەی ئەم شورشە مەزنە بوو دواتر میللەت دەسەلاتی تەسلیم بە حیزبەكان كرد وەك وەفایەك بۆ ئەو خەباتەی سالانی بیشوو كە بۆ رزكاری ئەم میللەتە كریان دابوو بەو ئومیدەیدەستكەوتەكانبباریزن و ریكە نەدەن جاریكی تر میللەتی كوردلە سەر داواكردنی مافەكانی وئازادیە كشتیەكانی بجەوسینریتەوە

بەلام سەیر لەوەدایە دوای بیست سال لە لە حوكمرانی ئەم دوو حیزبە سەرەرای ئەم هەموو راستیانە بە هەموو نەهامەتیەكانیەوە كە بۆ ئەم میللەتەیان هینا تا ئیستا ناجی بە عەقلیاندا كە سەردەمی ئەم جورە حوكم رانیانە بەسەر جووە و بازركانی كردن بە خوینی شەهیدان و رابەرینە مەزنەكەی كەلەكەمان كە تەنها كەل خۆی خاوەنی هەمویانە نەبووەو نابیت بە هیج شیوەیەك ببیتە تابۆو ملكی تاكە حیزبیك یان لایەنیك

باشە بۆجی عماد أحمد لە سەر شاشەی كوردساتەكەیان درۆ دەكات و دەلیت ئەو خەلكە هەموی خەلكی ناو شاری سلیمانیە و بۆ یادی رابەرین كۆبونەوە خۆ خەلكی ئەم شارە كویر نین دواتر دەلیت ئەم خەلكانە هەموویان بە ئارەزوی خویان هاتوون و كەس زوری لی نەكردون ئەكەر وایە كی ئەو ئالا سەوزانەی دایە دەستیان ؟ كی باسەكانی بو كرتن ؟ بۆجی بە زۆر بە بریاری باریزكار روزی 7/3 كرایە بشو لە سلیمانی ؟ ئایا بەپیی یاسا دەسەلاتی باریزكارە بریاری بشوو بدات یان بەرلەمان ؟ باشان دەلێت زور بە هیمنانە بەریوە جوەو مۆلەتی رەسمیان بۆ وەر كرتوە لە باریزكا باشە ئەمە خۆبیشاندان بووە یان یاد كردنەوەی رابەرین ؟ حزبیك داوای كۆبونەوەی حزبیەكانی خۆی دەكات بۆ سەر شەقام لە كویی یاسادا جیكەی دەبیتەوە كەی یاسا ی خۆبیشاندانە سەبینراوەكەی هەردوو حزب باس لە كرد بوونەوەی حزبی دەكات لە سەر شەقام ؟ ئایا باریزكار دەتوانیت ریكە بەم كارە نەدات ؟ باریزكار لای ئەمان جی دەكەیەنیت تا مولەتی لی وەربكرن ؟ كەی ئەم داواكاریە بیشكەش كراوەو كی بیشكەشى كردووە ؟ ئەمە ریبیوان بووە یان كۆكردنەوەی قەرەبالغی بووە بۆ مام جلال تا دلی خۆش بكەن كە خەلكی لەكەل ماوە ؟ ئەمە سەرەرای ئەوەی ئەم كۆبونەوەیە بۆ بر كردنەوەی بالانسە بەتالەكانی ئەندامانی دەوروبەری سودیكی باشی هەبوو جونكە مامە بە كەمتەرخەمیان دەزانیت كە نەیان توانیوە وەك هەەولیر سەركوتی خەلكی بكەن

بە هەر حال كارەساتەكە تیبەری و ئەوەی ویستیان كردیان و بیشانی سەرەوەیان دا و خوینی شەهیدەكانیش هیج باسیكی لیوە نەكرا ؟ سەرەرای ئەم هەموو كارەساتە و ئەو سیناریو دروست كراوە لە شاشەی تی فیەكانیان دەنوسن سلیمانی قسەی خۆی كرد باشە تا كەی واز لە درۆ دەهینن بۆج ئاوریك لەو قەسابخانەیە نادەنەوە كە لە روزی 17/2 وە روزانی دواتر بەربا كرا لە سلیمانی بۆ لاوە خیر لە خۆ نەدیوەكانی نەوەی دوای رابەرین ؟ سلیمانی قسەی خۆی كرد ئەوە سلیمانی بوو یان زورنا زەنكاویەكەی ئیوە بوو تا كەی حزبیك بە ناوی ولاتیكەوە قسە دەكات ؟ دلنیام كە ئیوە كویتان لە قسەی راستەقینەی سلیمانی نەبووە جونكە لە ئاست هاواری كەنج و لاوەكانی شارەكەم كویكانتان داخستووە و ناتانەوی هاواری سەرای ئازادی ببیستن كە بە ئاسمانی شاردا بلاو بۆتەوەو بەخشكراوەو دەلیت حزبی جەكدار بۆ دەرەوە سەردەمی ئیوە بەسەر جوو یەخەمان بەردەن با بزین جونكە تینوی ئازادین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە