ئەو مامۆستایەى زانكۆ كێ بۆ ویستى دەستى سەنگاوى ماج كات!!؟؟
Friday, 08/10/2010, 12:00
لە دێرى زەمانەوە دەست ماجكردن دییاردەیەكى كۆمەڵایەتى باو بووە بە تایبەت لاى ئاغاو دەرەبەكەكان كە خەلكى دەررۆ پشتیان بە جاوى كەمەوە تەمەشا دەكرد ئەوانیش بە ووشەى میروگەورەم دەستیان ماج دەكرد دەیانووت خزمەتكارین گەورەم. لە ناو عەرەب بە تایبەت لاى شێخەكانى سەرۆك هۆزەكان , دەست ماج كردن وەكو فەرز وایە وەك جوون لە ساڵى 1991 ولەكاتى داگیركردنى رژێم بۆ كوەیت ئەو سەربازە داماوە چوون دەستى سەدامى ماچ كرد. وهەر وەها مەلا لە كاتى خوازبێنى داوا دەكات لە مالى زاوە كە دەست ماچ بكەن. ئەمەیان عیرف و نەریتە.
بەڵام بە راستى ئەم دەست ماج كردنەى سەدام و ئەم دواییەى سەنگاوى دییاردەیەكە لە ِرابردوو و ئیستاو و لە داهاتووشدا خەڵكانى هەن بە چاوی كەمەوە خۆیان دەبینن و دەیان ئەوەى بەو دەست ماچ كردنە خۆیان بناسیینن ودیاربن. وەك تەشبیە نەبى لە رووتان ئەو پیاوەى كەكەس ناوى نەدەهێنا چوو (.گ......)ى لە ناوەراستى رێگاكە كرد بۆ ئەوەى رێبوارێك بی و پیێ تێناو چنێوێكى پێ بدات.
دوكتور ومامۆستاى زانكۆ ئیبراهیم قاسم دەرویش پاڵانى سەرۆكى بەشى جوگرافیا لە كۆلێژى پەروەردەى كەلار ئەو زاتەیە كە ئیستەخ فورەلڵا چەمایەوە دەستى سەنگاوى ماچ كات لە كانى مەراسیمى چلەى خوا لێخوشبوانى كارەساتى ئۆتێل سوما. باشە ئەم دەست ماچكردنەى دوكتۆر بۆ داواكردنى ژن بوو یان بۆ پۆست بوو؟؟!!!.
ئەم دوكتورە دواى رووخانى رژێم گەرایەوە كوردستان و بە قودرەتى قادر بۆیەوە بە كورد!!! بە پیێ ئەو زانیاریانەى لامانە دوكتور لە ئەسلەوە لە گۆندى شیخ باوە دەژین و بۆ ساتێ خۆیان بە كورد نەزانیوە و ئیستاش بە كراسى دشتاشەو بە عەرەبى قسە دەكەن. ئەم دوكتورە لە شارى رومادى بووە و لەوى بۆ ماوەیەكى زوور ئیخوان مسلمین بووە ولە مزگەوتى روومادى بە ریشیكى درێژەوە و بە دیشتاشە ووتارخوێن بووە لەگەڵ ئیسلامییە تووندرەوەكانى رۆمادى كە ئەوانیش بەشیك بوون لە رێكخراوى تیرۆرستى قاعیدە كە زانیارییەكان دەلێن نەك باوەرى بە كورد بوون نەبووە بەڵكۆ كوردى بە كافرو مولحید داناوەو كۆشتنى كوردیشى بە جیهاد لە قەلەم داوە؟!
ئەم دوكتورە پاشان وە دواى ئەوەى رژیم لە ترسى گیانى دەكەوێتە دژایەتى رێكخراوە تیرۆرستیكان ئیبراهیم پالانى دەبێتە دلسۆزى حیزبى بەعس وخۆى بە كوڕى قائید دەناسێنى و قائید نابینى ئەگینا دەستى قائیدیش ماج دەكات!!!! . پاشان دەبێتە نەسیر كە پلەیەكى باڵایە لە ناو حیزب. دووبارە كاك دوكتور دەست دەكاتەوە بە دژایەتى كوردەكانى ئەو سنوورەو كوردەكان ناوێرن خۆیان بناسینن. دوكتور دواى ئەوەى دەبێتە بەعسی لە زانكۆى رومادى دەبێتە دەسەلات دارو پلەى ماستەرو و دوكتورایشى پێ دەبەخشرێت وەكو وەفایەك بۆ دلسۆزى بۆ حیزبى بەعس. ولە بەشى جوگرافیا دەبێتە بڕیاردەر و لە ئیتحاد تەلەبەى زانكۆ دەبێتە كەسیكى باوەرپێكراو, لێرەوە بێئەخلاقى دوكتور لە زانكۆ دەستى پێئەكات.
دواى گەرانەوەى بۆ كوردستان دوكتور دەبێتە سەرۆك بەشى جوگرافیا كە بە داخەوە بەس هیج لە جوكرافیا نازانێت . خوێندكارەكان دەلێن لە كاتى ووانە ووتنەوە دا دوكتور دواى نێو سەعات دێت و لە پێشى هەموو شتى دەلێت با كجەكان بێنە كورسیەكانى پێشەوە ئەگێنا من دەرسم پێ ناووترێت!؟ ئەمە رەفتارى مامۆستایەكى زانكۆیە كە بە راستى شایستەى ئەوەیە نەك دەستى سەنگاوى ماچ بكات بەڵكو قونەرەى سەنگاوى ماچ بكات هێشتان كەمە چۆنكە هەر نەبى سەنگاوى پیشمەرگە بووە وكوردە. ئەم مامۆستایە كە كوردى نازانى و هەتا ئیستا بە عەرەبى ووڵامى تەلەفونەكانى دەداتەوە و هەر خەریكى بێ ئەخلاقییە لە بینایەى لیواكە. وە كەسیش لێپێچینەوەى لەگەڵ ناكات چونكە هەتا دوێنى راگرەكەى كە هاوپیشەى یەك بوون لە حیزبى بەعس دوكتور بەهرۆز جاف نەیدەتوانى هیچى پێ بلێت لە بەر ئەوەى بە یەكەوە لە حیزبى قائید بوون و ئیستاش زاواكەى كە دوكتور رەمەزانە راگرە ئیتر كێ لێپێچینەوەى لە گەڵ كات؟
ولە كاتى هەلبژاردنەكاى تەمووزى رَابردوو دوكتور ولە كاتى قسەكانى عەدنان عسمانى پەرلەمانتار و كورد پەروەر دوكتور ئیبراهیم لە گەڵ هەندى لە رەنگى خۆى لە هۆزى پاڵانى روویشتن بۆ مەڵبەندى كەلارى یەكیتى و بە ناوى عەشیرەتەوە حەشایان كرد لە عەدنان عسمان ووتى ئەمە كورد نییەو ولە عەشیرەتى ئیمە نییە و هەر دوكتور بوو لە كاتى گۆر بەگۆر كردنى سەدام برۆسكەیەكى ماتەمینى رەوانەى بنەماڵەى سەدام كرد. زانیارى ترمان بە رێوەیە لە رومادى لە گەڵ بە دەستگەیشتنمان خوێنەرانى كوردستان پۆستى لێ ئاگاداردەكەینەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست