جیاوازیەك لەنیوان عەلی كوری رەئوفی قایمقامی چەمچەماڵو عەلی كوری ئەبوتالب

Wednesday, 04/11/2009, 12:00


عەلی كوری ئەبو تالب كە دەكاتە ئامۆزای پیەغەمەبەر یەكێك بو لەو ئەسحابەكانی سەردەمی خەلافەتی راشیدیەن هەروەها موژدەی بەهەشتشی لەلایەن موحەمەد واتا پیەغەمبەرەوە پێدرابو بەهۆی ئەو چاكەو پیاوتیو دەست پاكیو جیاوازی نەكردنەوەی كە لە كارەكانیدا دەیكرد هەرئەوە بو وایكردبو بە پیاو عادل بناسرێت لە لایەن موسڵمانانەوە, وەك مێژووی ئیسلامیش باسی دەكات تا ئەو كاتەی مردوە هیچ سەروەتو سامانێكی نەبوە. ئەوەندە بەسە بۆئەو پیاوە بابێنە سەر عەلی رەئوف قائیمقامی ئیستای چەمچەماڵ كە لەسەر داوای رێبوار جافی جێگری یەكەمی مەڵبەندی چەمچەماڵ وبە زەختی مەحمود سەنگاوی بەزۆری زۆرداری سەپانیان بەسەر چەمچەماڵدا بریارێكی بەپلەیان بۆدەركرد و كریان بە قایمقام ئیستایش بە پیاوێكی دەست پاكو خاوەن رابردویەكی پاكی لە قەڵەم دەدەن لێردا بەپێویستی دەزانم هەندێك لە گەندەڵیەكانی ئەو پیاوە بخمە بەرچاوی سەركردایەتی یەكێتی خەڵكی خێر لەخۆ نەدیوی چەچمەماڵ وبەرێز مەحمود سەنگاوی كەبەنیازە لەم پلینێومەدا بكرێت بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەبەر ئەو كارە جوانانەی كردویەتی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی. گەندەڵیەكان لەسەرەتای دەست بەكاربونی عەلی وەك بەرێوەبەری ناحییەی قەرەهەنجیر تا ئەو كاتەی كرا بە قائیمقامی چەمچەماڵ 24ملیار دینار هاتۆتە ژێر دەست وەك خۆیشی لەكتێبەكەیدا ئاماژەی پێكردوە ئەو 24 ملیار دینارەی بۆ پرۆژە خەرج كردوە,بەڵام هەموو كەسێك باش دەزانێت ناحییەیەكی وەك قەرەهەنجیر ئەو پارە زۆرەی بۆ خەرج بكرایە ئیستا دوبەی بو نەك ئەو زبڵدانەی كەئیستا بەدی دەكرێت لەو ناحییەدا ,ئەمە پێویستی بەبەڵگە نیە هەموو كەسێك دەتوانێت بەچاوی خۆی ناحییەكە بەبینێت بەراوردێكیش بكات لە گەڵ ئەو پارە زۆرەی بۆی خەرجكراوە . عەلی پێش بونی بەبەرێوەبەری ناحییەی قەرە هەنجیر لە یەكێك لەو خانوانەدا بو كە بەئاوارەكانی شۆرش ناسراوە ئێستا ئەو خانوەی كردوە بە دوو نهۆم خانویەكی دوو نهۆمیشی لە كەركوك هەیە مانگانە بە بری یەك ملێون دینار داویەتی بە پۆڵای شەهید سیراوان تاڵەبانی پارچە زەویەكشی لە حریەی كەركوك هەیە, هەروەها سێ پارچە زەویشی لەلایەن مامۆستا عومەری بەرێوەبەری ناحییەی تەكێ بەرێكەوتن لەگەڵ فاتح عەبدوڵای بریكاری وەزارەتی شارەوانیەوە بۆ وەرگیرا یەكێكیان بەناوی خێزانەكەیوە یەكێكی ترشیان بەناوی خەسوی ئەوەی تریشیان بەناوی برایەكیەو لە راپەرین ئیستا یەكێك لەو پارچە زەویانەی كردوە بە خانویەكی دوو نهۆمی كە دەكەوێتە پشت ماڵی تارقی قائیمقامی پێشوی چەمچەماڵ ئەمە بەشێكە لەو سەروتو سامانەی كەلەماوەی دەست بەكاربونیەوە تائیستا پەیدای كردوە لەكاتێكدا كەبو بەبەرێوەبەری ناحییە لە خانویەكی كرێدا بو لە چەمچەماڵ كەرباوەریش ناكەن خانوەكە خانوی حاجی قادر بو بەقالە شێت ناسراوە, لێردا پرسیاری ئەوە دێتە پیچش ئایە كەسێك ئەو هەموو سەروەتو سامانەی بەدزیو پۆڵ برین پەیدا كردبێت پێدەچێت خزمەت بەشارێكی وەك چەمچەماڵ بكات, جێخۆیەتی هەموو دانیشتوانی چەچمەمالچ بەیەكەوە بڵێن بەخوا حاكمێكی عادلمان بۆهاتوە ئەویش عەلی كوری رئوفە . هەرلێریشەوە ئاگاداری خۆینەران دەكەین گەندەڵیەكانی بەزنجرە دادەبەزێنین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە