عەلی كوری رەئوف چۆن خۆی سەپاند بەسەر چەمچەماڵدا

Wednesday, 25/11/2009, 12:00


خۆینەرانی بەرێز وەك چۆن لە رابردوو لەئیستادا ماڵپەری كوردستان پۆست لە پیناو باشتر كردنی سیستەمی حوكم لە كوردستاندا بە دوایی گەندەڵیەكان كەوتوە لە ئیستایشدا هیچ كەسولایەنێك ناتوانێت بەر بە نوسرانی ئەو ماڵپەرە بگرێت كەتاكە ماڵپەرە ئاهێكی هێناوەتەوە بە بەر جەماوەری كوردستانداو رەنگی بەرپرسە گەندەڵەكانشی زەردەكردوە وەك رابردوویان,هەر ئەم ماڵپەریشە دەتوانێت بەر بە گەندەڵیەكان بگرێت دڵنیاشم خۆینەرانی ماڵپەرەكە باوەر بە هیچ پرو پاگەندەیەكی نەخوازراو دوور لەراستی ناكەن كە دژ بە ماڵپەرەكە دەكرێت وەك كوردیش وتویەتی سەگ بە مانگە شەو وەرین هیچ سودی نیە. هەر لەسەر بەڵێنەكانی خۆمان ماوین درێژە بەو گەندەڵیانە دەدەین كە عەلی ونمونەی عەلیەكانی كوردستان دەیكەنو وادەزانن جەماوەر خۆیان ئاسا لە گۆی گادا نوستوە عەلی چۆن خۆی سەپاند بەسەر چەمچەماڵدا ؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كە زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی ئەم شارە سەریان لێ سورماوە ,بەڵام ئەو پرسیارە وەڵامەكەی لێریدا بۆ جەماوەری ئاشكرا دەكەین بۆئەوەی بزانن ئەو پیاوە چۆن وبەچی شێوەیەكی ناشەریفانە بوو بە قائیمقام راستە عەلی لەسەر بریاری عوسمانی حاجی مەحمودو بە زۆری برای خەسوی بوو بە مدیری ناحییە لەلای جەماوەر وابو كە عەلی بەهۆی كاك عوسمانەوە ناكرێت بە قائیمقام ئەم بۆ چونە بە شێوەیەكی تر كەوتەوە لەبەر ئەوەی عەلی بەبێ گۆیدان بە ئەخلاقو بنەما كۆمەڵایەتیەكان هەموو شتێكی وەلاوە نا ،لە مانگی حەوتی رابردووداو لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا مەحمود سەنگاوی راسپێردرا بە لێپرسراوی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی سنوری چەمچەماڵ لای هەموو كەسیش ئاشكرا مەحمود سەنگاوی چی پیاوێكی شەواڵ پیسە لە پێناو كچێكدا ملی خۆی دەشكێنێ , دوای نواندنی وەفاو خۆشەویستی لەلایەن عەلیەوە بۆ سەنگاوی بەتەكلیفكردن لە سەركردایەتی یەكێتی توانرا نەوزاد حەمید وەدەر بنێن عەلی لە جێگایی جێگیر بكەن ئیستا عەلی قائیمقامی چەمچەماڵە ,بەڵام دڵنیا نیە لەمانەوەی بۆیە پایەكی لای مستەفا چاڵاویەو پایەكی تریشی لای رێبوار جافە بۆ ئەوەی لە هەردوو لا خۆی خۆشەویست بكات مەرامە گڵاوەكانی بهێنێتە دی كە دڵنیام بە هاتنە دی مەرامەكانی شاری چەمچەماڵ لەئیستا وەزعی خراپ تر دەبێت نمونەیش بۆ قسەكانمان لەگەڵ گەیشتنی بە چەمچەماڵ راستەو خۆیدەستی تێكەڵكرد لەگەڵ چەند بەڵێندەرێكدا بۆ ئەنجامدانی دزیو وازی لەشارەكەدا ئائەمەیە ئەو سرەی كە عەلی كوری رەئوفی كرد بە قائیمقام ..... بەردەوام دەبین تا ئەو كاتەی سەركردایەتی یەكێتی وشیار دەكەینەوە, لە دوورو نزیكیشەوە بەدوای گەندەڵیەكانیەوە دەبین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە