کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و كاته‌ی دلوپه‌كه‌ رژا‌‌

Friday, 20/08/2010, 12:00


ئێستا له‌ نیو سیاسیه‌كانی كوردستاندا، به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌زاجی هاولاتیان، ئه‌وانه‌ی فایله‌كانیان كه‌وته‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ران، له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر باسی نیشتمان په‌روه‌ری و خۆراگری و شورشگێری ده‌كه‌ن!!!!! ئه‌وانه‌ی روژانه‌ كاره‌ دزێوه‌كانیان ئاشكرا ده‌بێت، دیسان له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر باسی شه‌فافیه‌ت ده‌كه‌ن!!!! ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌سه‌ره‌تا له‌ نیو یه‌كێتی و پارتی هاته‌ نیو ناوه‌ندی سیاسی، ئه‌وه‌ ئه‌مرۆ حزبی شیوعی كوردستانیشی گرته‌وه‌!!! وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان باسی شه‌فافیه‌تی داریی حزب ده‌كات و ده‌یه‌وێت پێمان بلێت، كه‌ هه‌موو داریی حزب به‌ شێوازێكی زۆر شه‌فاف به‌رێوه‌ ده‌چێت!!! له‌كاتێکدا گووته‌ بێژه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، كاك ئاکۆ حه‌مه‌ شریف خۆی چه‌ندین گه‌نده‌لی لێئاشكرابووه‌!!! ئه‌وكاته‌ی ئاندامی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، خۆی به‌ دانیشتوی شاری كه‌ركوك له‌قه‌له‌م دابوو، تا بتوانی به‌ گه‌نده‌لی ئه‌م چه‌ند سه‌د دۆلاره‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر ته‌رخانكرابوو، ئه‌ویش بگرێته‌وه‌، له‌كاتیكدا كاك دلێر له‌ دوای ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی به‌رژێم له‌ سالی 1988 دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌!!! ئه‌م گه‌نده‌لییه‌ی له‌ روژنامه‌ی میدیا بلاو كرایه‌وه‌، به‌لام نه‌ك هه‌ر شه‌رم نه‌یگرت، به‌لكو به‌ دارشتنی چه‌ند ناراستیه‌ک، ده‌یویست وانیشانبدات ئه‌و دانیشتوی شاری كه‌ركوكه‌،راسته‌ که‌س له‌ هه‌ولێر نایناسی،به‌لام هه‌موو هاورێکانت باش ده‌زانن ئه‌وه‌چه‌ندین ساله‌ دانیشتوی گه‌ره‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێری‌!!! ئاشكرا بوونی ئه‌م گه‌نده‌لییه‌ به‌بێ كێشه‌ له‌ نیو حزبی شیوعی تێپه‌ری!!! چونكه‌ ناوبراو هیچ كێشه‌ی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ نیه‌، حزب به‌ره‌و كام ئاقار هه‌نگاو ده‌نێت!!! هه‌موو كاتێکیش ئاماده‌یه‌ سوجده‌ بۆ ئه‌وانه‌ ببات كه‌ ده‌سه‌لاتیان له‌ نیو جزبدا له‌ده‌ست دایه‌. به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، كوره‌كه‌ی خۆی كه‌ ته‌مه‌نی 16 سال بوو ناوی به‌ حیمایه‌ی خۆی نووسیبوو تا موچه‌ی حیمایه‌ش هه‌ر بۆ خۆی بێت!!! با کوره‌ هه‌ژاره‌کانی بنه‌سلاوه‌ش بچنه‌وه‌ ماله‌وه‌!!! ئێستاش باسی شه‌فافیه‌ت ده‌كات!!! كورده‌واری ده‌لێت حه‌یا دلۆپێكه‌ كه‌ رژا هیچ نامێنیت. له‌وه‌ش سه‌یرتر حزب گله‌یی له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كات كه‌ ده‌نگیان به‌ كاندیده‌كانی ئه‌وان نه‌دایه‌!!! كه‌ی پرسیارێك له‌ خۆتان ده‌كه‌ن كه‌ ئێوه‌ چ جیاوازیه‌كتان له‌گه‌ل پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌ له‌ گه‌نده‌لی!!! له‌ پێناو چ جه‌ماوه‌ر ده‌نگتان پێبدا !!!!! ئێستا بۆ خۆیندنه‌وه‌ی ته‌نزیره‌كه‌ی کاک دلێر له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌حزابه‌كان قسان ده‌كه‌ین، كاك دلێر ده‌یه‌وێت پێمان بلێت پێویسته‌ په‌رله‌مان به‌گوێره‌ی ده‌نگه‌كانیان بری یارمه‌تی حكومه‌ت بۆ حزبه‌که‌یان ده‌ستنیشان نه‌كات!!! به‌لكو پێویسته‌ مێژوی تێكوشان و ژماره‌ی قوربانیه‌كانی حزب له‌به‌ر چاوبگرێت!!! به‌لام ئه‌م پرسیاره‌ له‌ خۆیان ناكه‌ن، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وان مێژویه‌كی درێژی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی دیكتاتورو سه‌دان شه‌هیدی سه‌ربه‌رزیان هه‌یه‌، بۆ وه‌زعی حزب له‌م حاله‌دایه‌!!!! ئایا به‌راسته‌ ئه‌وان وارسی ئه‌م مێژووه‌ و قوربانیه‌كانی تێكوشه‌ران و شه‌هیدانی حزبن!!! ئه‌گه‌ر به‌ به‌لێ وه‌لام ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌ی ئێستا بنه‌ماله‌و لایه‌نگرانی ئه‌وان له‌ كۆین!!! به‌ تێگه‌یشتنی كاك دلێر ده‌بێت ئه‌و بتوانی به‌بێته‌ وارسی ده‌یان شه‌هیدی وه‌ك ئه‌بو ڤیان و ئه‌حمه‌د بازۆكه‌ و ....هتد، که‌ له‌پاش ئه‌نفاله‌كان وه‌ك قاره‌مانی حزب و گه‌ل به‌رنگاری رژێم بوونه‌وه‌، خۆشی له‌ یه‌كه‌م رۆژی لێبوردنه‌كه‌ تێیقوجاندو ته‌سلیم به‌ رژێم بۆوه‌!!! ده‌توانی ناوی چه‌ند شه‌هیدێكی حزبمان بۆ بژمێری كه‌ ئێستا له‌گه‌ل حزبدان!!!! بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان ئه‌بو ڤیان و سه‌فه‌ر و كوچه‌ر و ...هتد، خانه‌ نیشینیه‌كه‌یان چه‌نده؟ كه‌ هه‌ردوو براكه‌ی كاك كه‌مال شاکر كه‌ نه‌ك پێشمه‌رگه‌ نه‌بوونه‌، یه‌ك رۆژیش له‌ كوردستان نه‌بوونه‌، ئێستا له‌سه‌ر لیستی حزب به‌ راویژكار خانه‌یشین كراون!!! به‌راست که‌س له‌ بنه‌ماله‌ی حه‌یده‌ر فه‌یلی ماوه‌ له‌سه‌ر لیستی حزب خانه‌نیشین نه‌كرابن و له‌ باشترین شوینی پارچه‌ زه‌ویان وه‌رنگرتبێت!!! بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و ئه‌و قاره‌مانانه‌ی مێژوی حزبیان به‌م شێوه‌ جوانه‌ تومار كرد، ئێستاش ده‌بێت له‌لای پارتی و یه‌كیتی واسته‌ بكه‌ن تا خانه‌نیشینه‌كه‌یان ته‌وا ده‌بێت!!!! به‌راست ئێستا شه‌هیدان ئه‌گه‌ر زیندو ببنه‌وه‌ حزب ده‌ناسنه‌وه‌!!! ئه‌وان له‌ پێناو سه‌ربه‌رزی حزب گیانی خۆیان كرده‌ قوربانی، ئێوه‌ش ئه‌مرۆ حزبتان كردۆته‌ ئامرازیك بۆ ده‌وله‌مه‌ند بوون!!!! ئێوه‌ ئازادن خۆتان به‌ كام شێوه‌ بفرۆشن، به‌لام ئه‌و ئازادیه‌تان نییه‌ مێژوی حزب و خۆینی شه‌هیدان بۆ خۆ ده‌وله‌مه‌نت کردن به‌کار بهێنن.
بۆ خویندنه‌وه‌ی قسه‌كانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌یری ئه‌م لینكه‌ بكه‌.

14&Itemid=176〈=en
http://www.regaykurdistan.com/rega_ku/index.php?option=com_content&view=article&id=2765%3A-----400-&catid=66%3A2010-04-13-16-47-

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە