به رهه می دوو مانگ زیندان و دکتۆراکه ی به رهه م

Monday, 22/02/2010, 12:00



دکتۆر به رهه می به ڕێز، له تۆ زیاتر که س نه گیراوه و هیچ کوردێکیش له لایه ن به عسه وه ئازار نه دراوه، بۆ بیره وه ریه کانی زیندانت نانووسیته وه و وه ک نامیلکه یه ک و به نێوچه وانی هه موو کوردێکه وه هه ڵیناواسی ؟

ئێمه ی کورد له چاومان دایه و هه رگیز خه باتی به ڕێزتانمان بیرناچێته وه، هه ر هه موو میلله ت به قوربانی ئه و دوو مانگه ت بێ که جه نابتان له زیندانی به عس به سه رتان برد، هه ر تۆ بووی که توانیت به رگه ی ئه شکه نجه و ئازاری ئه من بگری، وه ته نها به رهه م بوو له کوردستان له سه ر کوردایه تی که له پچه ی له ده ست کرابێ، له ناو گه لی کوردیشدا به س تۆ زیندانی کراوی و که سیش له لایه ن به عسه وه ئیعدام نه کراوه ، که چی به داخه وه که سانێ هه ن که منه تیان به خه باته سه خته که ی زیندانت نیه و هیچ ڕێزێک له مێژووی خه باتی به ڕێزتان ناگرن، نازانن که ئه م دوو مانگه زیندانه ی تۆ کۆشکی سه دامی له قاند و کاریگه ر تر بوو له هه موو هێزی پێشمه رگه، له وانه یه ته نانه ت سه دای ئه و دوو مانگه کاتی ڕاپه ڕین به عسی له کوردستان به ده ره وه نابێ  تۆ گه نجێک بووی که گیرای و که وتیته به ندیخانه، کوا ئه وکاته گه نجی کورد ده گیرا، ته نها تۆ بووی خۆت کرد به قوربانی میلله ته ت، هه ر تۆی به ته نها قاره مانی به ندیخانه کان بووی، هه ر تۆ تاکه سوار بووی له مه یدانی خه باتی ناو شار، وه هه ر تۆش توانیووته سه ری کورد به رز بکه یته وه و له پۆلی شه ش نمره یه کی باش بهێنێ، به دوای تۆوه تا ئێمڕۆش هیچ که س له وڵات نه یتوانیه نمره بگه یه نته ئاستی نمره کانی تۆ ـ

جا که به ڕێزیشتان به ناچاری ئه م کوردستانه شیرینه بێ ئاژاوه خۆشه ی به جێهێشت و ده ربه ده ری وڵاتێکی کاولی وه ک به ریتانیا بوو، له غه ریبی هه ستی کوردایه تیت ڕۆژ به ڕۆژ خه ست تر ده بۆوه و ته نانه ت له و دووریه جارێکی تریش خۆت فیدای وڵاته که ت کرد و شه هاده ی دکتۆرات بۆ خزمه تی کورد هێناـ

سه د یازوخ که کوردپه روه رێکی وه ک به ڕێزتان ئه و کاته نه تانتوانی له به رهه می خه باته که ی بخوا وه وه ک هه موو کورد ێکی وڵات له خۆشی بژیه، که تۆ له جاده ناخۆشه کانی له نده ن ده سوڕایته وه و له باڕه تاریک و ترووکه کان له داخی کورد بیره ی تاڵت ده خوارده وه، گه نجی وڵاتیش هه ر بۆ خۆشی و ڕابواردن چه کیان له شان ده کرد و ده بوون به پێشمه رگه، تۆ له غه ریبی به ته نها و میلله ته که شت لێره ته نانه ت له کاتی مردنیش به کۆمه ڵ ده ستمان له مل یه کتر ده کرد و به فراوانی سینگه وه بۆنه خۆشه که ی باروت و گازی کیمیاویمان ده کرد ـ

دکتۆر به رهه م ، قوربانیه کانت هیچ به رهه مێکیان نه بوو بۆ که سی خۆت، جه نابت له دوور وڵات بووی نه ت توانی کاتی ڕابواردن له کوردستان وه ک هه مو کوردێک به شداری خۆشی و ئاهه نگی ئه نفال و کیمیا باران و ئینتیفازه و براکوژیت نه کردین، که چی دوای چه نده ها ساڵ ئه وکاته ی که کوردستان ئازاد کرا و خۆشی کوشتن و کیمیاباران نه ما و ژیان گرانتر بوو ئه وجا جه نابتانیان هێنایه وه وه هه ر وه ک سزایه کیش بلیمه تێکی وه ک تۆیان کرد به سه رۆکی حکومه ت، ئه مه یه قه ده ری تاریخ، کێ به قه د جه نابت خه باتی کردووه؟ کێ وه ک به ڕێزتان خاوه ن شه هاده یه،؟ کێ توانیویه تی له پۆلی شه ش ده ره جه ده ربهێنێ له تۆ زیاتر که چی کراییت به سه رۆک حکومه ت، که ی جه نابتان لایه قی ئه م مه نسه به که مه بوون، دبوایه شتێکتان بۆ بخولقێندرێنێ که له ئاستی مێژووه دێرینه که ت به رز تر بێت ـ

بمان بووره تاکه قاره مانی زیندان، تاکه خاوه ن دکتۆرا و تاکه کورد په روه ر که نه مان توانی چاکه ت بده ینه وه ، تکات لێده که ین که جارێکی تریش خۆت ته رخان بکه ی بۆ کورد وه له ڕێگه ی مانه وه ت به سه رۆکی حکومه ت قوربانی بۆ گه له که ت بده یت ـ

کوردستان ته نها تۆی تێدایه و ئه گه ر هه ژاری شاعیر له ژیان مابا وه به خزمه تتان گه یشتبا دڵنیام که پێی هه ڵده وتی و ده یوت " له کوردستان تۆمان هه بی به سمانی ئه ی دکتۆر به رهه م "

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە