یه کیه تی هه ر له سه ره تای دامه زرانیه وه تا ئیمڕۆ له ڕێگای کووشتنی معاره زه ، کێشه سیاسیه کانی یه کلا کردۆته وه

Monday, 22/02/2010, 12:00



یه کیه تی نیشتمانی کوردستان به پارادۆکسی ﴿ دوو ڕووی و ه دژایه تی ناوخۆ ﴾ دامه زراوه، هه ر له سه ره تاوه خه ڵکانێکی به باوه ڕو کوردپه روه ر له ژێر ئاڵای یه کیه تیه وه به دڵ و گیان خه باتیان ده کرد وه زۆربه ی زۆریشیان گیانی پاکیان به کوردستان به خشی، جه لال و پیاوه کانیشی، وه کو فوئاسد مه عسوم و دکتۆر خدر و عومه ر ده بابه و چه نده های تر، که ئه وکاته خۆیان به هێڵی گشی ناو ده نا، مشه خۆری شۆڕش بوون و به خوێنی پێشمه رگه دلسۆزه کانمان مساوه مه یان ده کرد، وه هیچ کامێکیشیان نه خۆیان و نه که سوکاریشیان به هۆی شۆڕشه که مانه وه زه ره ر مه ند نه بوون و قوربانیان بۆ گه له که مان نه داوه ـ هیچ کاتێکیش ئاماده نه بوون ڕێگا به که سانی نیشتمانپه روه ر بده ن ڕابه رایه تی شۆڕش بکا ـ شۆڕشیان وه ک ئامێرێک به کارده هێنا بۆ مه به ستی تایبه تی خۆیان وه گه یشتن به کورسی حکومڕێنی، له کاتی ته نگانه شدا ئاماده بوون ده ست له ملی دوژمن بکه ن و به ماچ و موچ که ڕامه تی میلله تێکی خاوه ن شه هید بشکێنن ـ

له ئه نجامی ناکۆکی و فره بیری به ربه ره کانێ له ناو یه کیه تی درووست بوو، جه لال و پیاوه کانی له ڕێگای کووشتن یان به کووشتدانی به کۆمه ڵ، منافسه کانیان یه ک به دوای یه که وه له ناو ده بردـ جارێ شۆڕش شوێنی پێی خۆی قایم نه کردبوو وه گه لی کورد چاوی له لوله ی تفه نگی ئه و چه ند پێشمه رگه یه بوو که به شاخه کانه وه بوون به هیوای په ره پێدانی شۆڕش و زیاد بوونی هێزی چه کداری بوو که چی جه لال له ڕێگای شانۆگه ریه کی شوومه وه که دوایی به کاره ساتی هاکاری ناوندرا، سڵی نه کرد له به کووشتدانی زۆربه ی زۆری سه رکرده لێهاتووه کان و پیشمه رگه یه کی زۆر به شێوه یه ک که دوای کاره ساته که شۆڕش تووشی نه کسیه کی گه وره بوو وه خه ریک بوو یه کیه تی به ته واوه تی له ناو بچێ، به ڵام جه لال ئاشبه تاڵی پێ ڕه وا تربوو له وازهێنان له ڕابه ری، جانتاکه ی ئاماده کردبوو و وه دای نابوو دیسانه وه مه یدانی خه بات به جێبهێڵێ، هه مان جانتا بوو که سه ره تای شۆڕش له گه ڵ خۆی هێنایه وه کوردستان و شه هید دکتۆر خالید پێی وتبوو " ئه گه ر زیادڕۆیی بکه ی به جانتاوه ده ت نێرینه وه سووریا" که ئه م هه ڕه شه یه ی دکتۆر خالید بوو به هۆی به کووشتدانی و مامه له کاره ساتی هاکاری تۆڵه ی لێکرده وه ـ

دوای کاره ساته که هه ستی کوردایه تی ڕووشا به ڵام نه شکا، شۆڕش چه نده ها به ره ی لێبۆوه و ناکۆکیه کان قوڵبوونه وه، خه ریک بوو پێشمه رگه نه مێنێ، به ڵام خۆشبه ختانه نه وه ی دلسۆزی گه له که مان نه یان هێشت شۆڕش به ره و له ناوچوون بچێ و دیسانه وه خه ڵکێکی زۆر چوونه وه شاخ و مامه ش به ڕابه ر مایه وه ـ

دوای ئه م ڕووداوه به کووشتدان یان کووشتنی ڕاسته وخۆ بوو به یه کێک له پیشه کانی یه کیه تی و ڕۆژانه کوردپه روه ره کانمان له لایه ن جه لالیه کانه وه له ناو ده بردران، بۆ نموونه

شه هید ئارام، شه هید جه مالی عه لی باپی، شه هید شێرکۆ، شه هید سه لاحی موهه ندیس، شه هید دکتۆر به ختیار و چه نده های تر که به فرت و فێڵی جه لاله وه ته فرو تونا کران و دواییش به شه هید له قه له م دران و و بۆیان ده گریان ـ

دوای ده ستپێکردنی شه ڕی ئێران و عێڕاق شۆڕش له باری هێزی چه کداریه وه په ره ی سه ند و جه لال خۆی له هه موو کاتێک به هێز تر ده زانی وه له هه مان کاتدا توانای شه ری چه کداری نه مابوو، ده ستی کرد به مفاوه زات له گه ڵ سه دام و به ته مای شه ستوشه شێکی تر بوو، به عسیش ئاماده یی خۆی نیشاندا و مه رجی پێکهاتنه وه ش له ناوبردنی لایه نه سیاسیه چه کداره کان بوون، یه کیه تی به پشتیوانی حکومه تی عێراق هێرشی برده سه ر باره گاکانی سوشیالست و حیزبی شیوعی و پاسۆک و سه ده ها پێشمه رگه له هه موو لایه نه کانه وه کوژران، لایه نه سیاسیه کان له خاکی کوردستان ده رکران و یه کیه تی به ته نها مایه وه له مه یدان، سه دامیش به مه به ستی خۆی گه یشت و ئیتر له به نده کانی مفاوه زات په شیمان بۆوه ـ

یه کیه تی هه موو کاتێک باوه شی بۆ جاش کردبۆووه هه ر سه رۆک جاشێک چووبا ده ره وه ده کرا به لێپرسراو، که چی شه فیق ئاغای برای زاهیراغای جاش له کۆیه کاتی مفاوه زاته که که چوونه ده ره وه ویستیان ببن به پێشمه رگه، به خۆی و هه ڤده چه کداریه وه له لایه ن چه کداره کانی یه کیه تیه وه کوژران، که س نه ی زانی بۆ؟

ئازادی حه مه گه محان له لایه ن یه کیه تیه وه هان ده درا که په یوه ندی له گه ڵ حکومه ت بکا هه ر یه کیه تیش کوشتین و له ناویان بردـ

چه نده ها ئه دامی ئاڵای شۆڕشی سه ر به مه لا به ختیار هه لا هه لا کران، بۆ نمونه فه رهاد قه ڵه و له سه رگه ڵو له لایه ن جه بار فه رمانه وه به ته ور به ده نی پارچه پارچه کراـ

بیرمان نه چێته وه که هه ڵه بجه ی شه هیدیش وه کیمیا بارانی کوردستانیشمان له ئه نجامی سیاسه ته سه قه ته که ی جه لاله وه به سه رهات ـ

به ڕاوه ستانی شه ڕی عێڕاق و ئێران حکومه ت خۆی به هێز کرده وه و شۆڕش له کزی دایه وه، مامه دیسانه وه جانتاکه ی پێچایه وه و کوردستانی به جێهێشت تا ئه و ڕۆژه ی میلله ت و پێشمه رگه وڵاتیان ئازاد کرد، جا جه نابی هه میسان گه ڕایه وه و دیاسانه وه دژایه تی و کوشتن و بڕین ده ستی پێکرده وه ـ

له و کاته وه یه کیه تی سیاسه ته که ی گۆڕی و به ته واوه تی به رگی مافیای پۆشی، کوشتنی سه ر جاده و له ناو بردنی به کۆمه ڵی خه ڵک که وته ناو به رنامه یانه وه ـ هیچ قدوسیه تێک به شه هید و که سی خاوه ن خه بات نه ده درا، شه ڕی ناو خۆ به ر چاوی تاریک کردن و هه مان ئه و که سانه ی که کوردیان ئه نفال ده کرد کران به پێشمه رگه و ورگێنیان له گه ڵ مامه ده کرد، به رنامه یه ک نه بوو بۆ ئیداره کردن، دۆست بوو به دوژمن و دوژمن بوو به دۆست، که س تێنه ده گه یشت بۆ هه ندێک جاش ده کران به مه سئول و هه ندێکیشیان ده کوژران ـ

له کاتی ئینتیفازه که زاهیراغای جاش به خۆی و دوانزه که سه وه بوو ن به پێشمه رگه، چه کداره کانی شێخ جه عفه ر له ده شتی کۆیه هه موویانیان کووشتن، که شه ڕی براکوژیش ده ستی پێکرده وه و کۆیه له لایه ن یه کیه تیه وه ده ستی به سه ردا گیرا، چه ند ئه مدامێکی پارتی، که کاتی خۆی سه ر به یه کیه تی بوون و به قاره مانی ئه نفال ناوده بردران له ئه نجامی کێشه ی ناو حیزب چووبوونه ناو پارتی، له لایه ن جه بار فه رمانه وه ده ستگیرکران و به شێوه یه کی زۆر نامه ردانه و به دزی له ڕێگه ی هه یبه سوڵتان له کۆیه کوژران، سێ برا له به ره بابی مام یه حیا و چه ند گه نجێکی بوون به قوربانی ئه م کاره ناڕه وایه، ته رمه کانیشیان به کۆمه ڵ له و دیوی چنارۆکه وه خستبوونه ژێر گل و نه یان ده ویست ئاشکرای بکه ن، تا به ڕێکه ووت دۆزرانه وه ـ

هه ر زۆری نه برد حه مه ی حه لاق جێگری سه رۆکی حیزبی کاری سه ربه خۆ له سه یته ره ی تۆپزاوای کۆیه به خۆی و شه ش ّێشمه رگه وه له لایه ن مه حمود سه نگاوی سواری پیکابێک کران و به ره و سوله یمانی ڕفێندران، دوای دوو ڕۆژ ئه شکه نجه هه ر هه موویان ده کوژرێن و ته رمه کانیشیان تاماوه یه کی زۆر حه شار ده ده ن ـ

جه لال و ده ست و پێکانی هیچ کاتێک شه رمیان به کورد کوشتن نه بووه وه به داخه وه هیچ کاتێکیش میلله ت له سه ر ڕه فتاره به ده کانیانه وه لێیان نه پرسینه وه، هه ر بۆیه ش یه کیه تی به هه موو خۆشی و ناخۆشیه وه ، به خه بات و دۆڕانیه وه توانی ئه م هه موو کاته زۆره خۆی بگرێ قوربانی مانه وه شی خه ڵکانی شه رم به خۆی کوردپه روه ری به هه ڵوێستن، که ئێمڕۆ ئه م جۆره که سانه له ناو یه کیه تی شوێنیان نابێته وه ـ


کورد ده ڵێ مریشک ڕیقنه ش ده کا و هێلکه ش ده کا، ئه گه ر بوار به خۆم بده م جۆری خه باتی کورد په روه ره دلسۆزه کانی وه ک شه هید عه لی عه سکه ری و شه هید ئارام و شه هید ئازاد هه ورامی و هه زاره های شه هیدی نه مری دی به به رهه مێکی به که ڵک وه ک هێلکه له قه ڵه م بده م ، ئه وا ناچارم که فه وزه ویه ت و کورسی په رستی و کوردکوژی جه لال و پیاوه کانی به ڕیقنه دابنێم ـ

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە