سێ جار مام جه لالم دیت

Wednesday, 10/02/2010, 12:00


عه شایربازی، شێخایه تی، ده ره به گی، نه زانی، له خۆبایی بوون، چاوبرسیه تی، که م باوه ڕی به شۆڕش یاریکردن به چاره نووسی گه له که مان له لایه ن سه رکرده لێنه هاتوه کانی شۆڕشی ئه یلول به ره و ئاشبه تاڵی بردین ـ ئه م کاره ساته جۆری بیرکردنه وه ی هه موو کوردێکی گۆڕی به تایبه تی که بنه ماڵه ی مه لا دوای ئاشبه تاڵه که که وتنه باوه شی دوژمن و ه خۆیان دوورگرت له هه موو لێپرسراویه تیه ک به رامبه ر میلله ت و کوردیان سه رگه ردان کرد ـ

جارێ کفنی شۆڕشی ئه یلول زه رد نه بوو بوو خۆشبه ختانه له لایه ن که سانی به باوه ڕ و ڕۆشه نبیر شۆڕشێکی نوێ هه ڵگیرسایه وه، مام جه لالیش بوو به ڕابه ر ـ هه موو کوردپه روه رێکی تێگه یشتوو شه ست و شه شی بیر خۆی برده وه و پشتیوانی له شۆڕشی نوێ و سه رکرده کانی ده کرد، هیوای سه رکه وتنمان تێدا به دی ده کردن و که سی جه لالیشمان له خۆمان کرد به ئه فسانه -

ئه و کاته گه نجێکی خوێن گه رم بووم، وه به خولیای پێشمه رگایه تی و تامه زرۆی بینینی تاڵه بانی ڕابه ر و فیدڵ کاستۆی کورده وه بووم، دوای کاره ساتی هاکاری به خۆم نه وه ستام وازم له خوێندن هێنا و چومه شاخ، له گه ڵ مه فره زه یه ک چوومه سه رکراده یه تی بۆ خزمه تی مامه، به ڕێگاوه هه ر له گه ڵ خۆم ده مهێنا و ده مبرد و پرسیارم له خۆم ده کرد و ده مویست بزانم ئه م قاره مانه، ڕۆشه نبیره، بلیمه ته، دبلۆماسیه، دنیا دیته به باوه ڕه ئه بێ چۆن بێ؟ له وانه یه هه یبه ت و ڕوخساری به رز تر بێ له چیای مامه نده ـ ئایا ده توانم به رامبه ری بوه ستم و نه په شۆکێم؟

دوای سێ ڕۆژ گه یشتینه سه رکردایه تی، له دوور لێم دیار بوو مامه له سه ر بانی باره گاکه ی خۆی پیاسه ی ده کرد گوێش لێبوو هاواری ده کردـ ، یه که م جارم بوو مامه ببینم ، به خۆم ده گووت ، باشه یه کێکی وه ک ئه و ده بێ نیگه رانی چی بێ، دیاره کاره ساتێکی گه وره ڕوویداوه ئه گینا باوه ڕ ناکه م ئه م زاته به ئاسانی بشڵه ژێ ـ

پێیه کم کرده چوار و گه یشتمه نزیکی، کۆنه هاوڕێیه کم به ره و پیلمه وه هات و به خێرهاتنی کردم، وه هه ر زوو تێیگه یاندم که لێی نزیک نه بمه وه نه وه ک گۆپاڵێکم پیا بکێشێ ـ به ده م پێکه نینه وه وتی مامه دیسانه وه توڕه یه ـ با وه ڕم نه کرد باشه چۆن دڵی دێ گۆپاڵ له پێشمه رگه ی خۆی بوه شێنی؟

دوایی زانیم که پێشمه رگه یه کی کۆیی به ناوی دلێر په له برای شێره خه په ، شانه هه نگێکی بڕیوه و به شی ئه وی نه داوه، بۆیه جه نابی که وتۆته قیڕاندن، نه مده ویست باوه ڕ بکه م که ڕابه ره لێهاتووه که مان ئه وه نده منداڵانه و نه وسن بێ ـ

دوای سێ ڕۆژ دیسانه وه هاواری لێهه ڵسا، باسکرا که چاوه ڕوانی پێشمه رگه یه کی ناو شاره ، مامۆستایه کی کۆییه به ناوی عه لی حه وێز، ده بوایه دوێنێ بگا که چی که س نازانێ بۆ دوا که وتووه، ئه وه نده ی نه برد مامۆستا عه لی له گه ڵ برازاکه ی که ناوی سه رکه ووتی مه غه به لوعه ی بوو، گه یشتن، مامه ده ستی له ملی کرد و پێشوازیه کی گه رمی لێکردـ دوای یه ک هه فته مامه له سه ر مه سه له یه ک له گه ڵ مامۆستا عه لی نه گه یشتنه یه ک و هه زار قسه ی ناشیرینی به مامۆستا عه لی گووت، مامه جوێنی سه ر جاده نه ما به کاری نه هێنێ ـ

بڕیارم دا واز له پێشمه رگایه تی بهێنم، خۆم پێچایه وه و به ره و شار به ڕێکه ووتم ـ

ساڵی ١٩٨٤ یه کیه تی ئاهه نگێکی له دوکان ساز کرد، منیش له گه ڵ سێ هاوڕێی ترم چووین تا مامه ڕیشه ببینین و یه ک دوو وێنه ی له گه ڵ بگرین ، دواییش له گه ڵ مه فره زه ی شه هید ئازادی حه مه گه محان چوینه سه رکردایه تی، مام جه لال چووبووه خزمه تی سه دام بۆ مفاوه زاته شوومه که، ئێواره که ی مامه هاته وه ، کوڕێکی کۆیی به ناوی که ریم ڕه ئووف ناسراو به دکتۆر که ریم له خۆشیان هاواری کرد و به ده م پێکه نینه وه چووه پێشوازی مامه ئه ویش له ناو ئه و هه موو خه ڵکه هێرشی کرده سه ر دکتۆر که ریم وه به شێوه یه کی زۆر منداڵانه هه وڵی دا، له سه ر مه سه له یه کی بێ نرخ، له که سایه تی دابه زێنێ، هه ر چی ناشیرین بوو پێی گووت ـ

ئه م ڕه فتاره ی مامه له که سایه تیه که ی ده وه شێته وه به ڵام شوێنی سه ر سووڕمان بوو که، دکتۆر فوئاد، دکتۆر که مال، کاک فه ره یدون، دکتۆر خدر و که سانێکی زۆری سه رکراده یه تی به ده م جوێنه کانی مامه پێده که نین و لایان ئاسایی بوو که هاوڕێیه کی خه باتیان به ده ست سه رکرده یه که وه سووک بکرێ ـ

ئا ئه مانه بوون که ڕابه ری شۆڕشیان ده کرد وه هه ر هه مان که سیشن که ئیمڕۆ کوردستان به ره و کاولبوون ده به ن، جا گله یی چیمان هه بێ و ڕه خنه له چی بگرین ئه گه ر بنه ڕه تی شۆڕش له سه ر چاو شکاندن و گۆپاڵکێشان دامه زرابێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە