دکتۆر پێشه وای خانه نشین به پله ی وه زیر کێیه و چی کردوه بۆ کورد؟

Friday, 10/12/2010, 12:00



پێشه وا کوڕی مه ریه م خانه، دایکی مه ریه م ژنی مامی باوکی مام جه لال ده بێ، دوای مردنی مێرده که ی شوو به برازا ی هاوسه ره که ی ده کاته وه که ناوی شێخ حسام بوو، دواییش به جووته ئه م زاته یان بۆ کوردی نه گبه ت خوڵغاند که ناوی جه لال تاڵه بانیه ـ

مه ریه م خان منداڵی زۆر بوو وه هه میشه له ژێر سێبه ری جه لال له هه موو لایه که وه ده له وه ڕان، پێشه وا کوڕی ناوه نجیه تی، له زانکۆی به غدا له به شی کولێژی پزیشکی ئاژه ڵ خوێندکار بوو، ساڵی ١٩٨٢ ڕێکخستنی ناوخۆی سه ر به کۆمه ڵه ی ڕه نجده رانی کوردستان له به غدا ئاشکرا بوو وه خوێندکارێکی زۆر گیران و له سێداره دران، پێشه وا له پۆلی پێنج بوو، زووتر هه واڵی بۆ چوو بوو خۆی ده رباز کرد وه بوو به پێشمه رگه لای زڕخاڵی، وه له سه ر داواکاری مامه وازی له بیروڕا مارکسی لینینیه که ی هێنا و بوو به یه کێک له ئه ندامانی بزووتنه وه، که ئه و کاته بزووتنه وه که سی پێوه نه مابوو وه کۆمه ڵه ی ڕه نجده ران له باو بوو، مام جه لال ترسی لێنیشت وه هه وڵی ده دا به هه موو شێوه یه ک باڵه کانی دی یه کیه تی به هێز بکاته وه، که سانی بێباوه ڕی وه ک دکتۆر پێشه واش ملیان بۆ شۆڕ کرد و بیروباوه ڕیان به ته مای ڕۆژێکی وه ک ئیمڕۆ فرۆشت، هه ر بۆیه ش جه لال وا چاکه ی دایه وه ـ

پێشه وا کابرایه کی ناسک و نه رمۆکه یه، نه یتوانی به رگری شاخ و داخ بگرێ، چه ند مانگێک له شاخ مایه وه و دوایی جه لال له ڕێگه ی ئێرانه وه ناردی بۆ بریتانیاـ

دکتۆر وه ک که سێکی به سته زمانی لابه لا له له نده ن ده ژیا و هه وڵیشی ده دا به هه ر شێوه یه ک بێ ده ست به خوێندن بکاته وه، له ناوه ڕاستی نه وه ته کان کچی فیلمانگا تاڵه بانیه که ی، که دوای شێخ دارۆ بوو به وه زیری دارایی ناو یه کیه تی و پاره ی دایکه شه هیدی لۆش ده کرد، خواست ـ

پاش ژنهێنان کاکی دکتۆری مارکسی لینینی بزووتنه وه ڕێک بوو به ئیسلامی وه تا ئیمڕۆش خۆی دوور گرتووه له کورد و کوردستان، ئه گه ر له ترسی ژنه که ی نه بێ به سه فه ریش نایه وێ کوردستان ببینێ ، جا کێ ده ڵێ یه کێکی وه ک ئه م جوامێره کورد په روه ره خه باتگێڕه به باوه ڕه موسته هه قی ده دانه مووچه ی وه زیری خانه نشین نیه؟

، برا کانی دکتۆر که خه باتیان له م که متره به م شێوه یه ـ

١- شێخ ئه شره ف تا ماوه یه کی زۆر جێگری وه زیری گه شتوگوزاری بوو له سوله یمانی وه ئێستاش هه ر باڵا ده سته له ناو داموده زگای یه کیه تی ، ئه میش به پله ی وه زیر خانه نشینه ـ

٢- شێخ سه لاح قایمقامی کۆیه بوو، دوایی کرا به پارێزگاری هه ولێر و له کۆیه داده نیشت، له سه ر دزی و نائه مانه ت زڕخاڵی لای برد و به پله ی وه زیر خانه نشین کراـ

٣- پشیوان هه ر له منداڵیه وه گیروگرفتی ده روونی هه بوو، له ساڵی ١٩٨٣ مام جه لال ناردی بۆ هۆڵه ندا، ئه میش له وێ نه حه وایه وه له مفاوه زاته شوومه که ی ساڵی هه شتاوچوار گه ڕایه وه کوردستان، دواییش جارێکی تر له ڕێگای ئێرانه وه ناردرایه وه هۆڵه ندا، ئه مه ش له کاتێکدا که هه زاره ها کوڕه شه هید و ئه فالدیده له کوردستان به رچاری گیروگرفتی ده روونی بوونه ته وه و له کۆڵانه کان منداڵه ورتکه به شێته شێته به دوایان ده که وون و که سێکیش ئاوڕیان لێناداته وه ـ

جا خوێنه ری به ڕێز دووری مه بینن که چه ند مانگێکی دی کاک پشتیوانیش به هه مان پله ی براکانی خانه نشین بکرێ ـ بۆ نه کرێ؟ خۆ ئه وکه سانه ی وا کوردستان ده خۆن چیان له م زیاتر نه کردوه بۆ میله ته که یان؟


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە