ڕه‌خنه‌ی نوسه‌رێکتان له‌سه‌ر سه‌رژمێری له‌ کوردستان

Monday, 31/08/2009, 12:00


به‌ڕێزان،ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌ سایته‌که‌تانا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رواری 6-8-2009 که‌ ناوی منی تیا هاتوه‌ گوایه‌ وێنه‌سه‌ته‌لایته‌کانی ساڵی 2008 ی کوردستانم له‌ به‌غداد به‌ ئیمزا وه‌رگرتوه به‌ڵام من وونم کردوون و وێنه‌ی کۆنم داونه‌تێ که‌ به‌کاری بهێنن.

تکایه‌ ئه‌گه‌ر شتێک نه‌زانن ڕاسته‌، بڵاوی مه‌که‌نه‌وه‌ چونکه‌ هه‌وڵه‌ڕاستو دروسته‌کانیشتان بێ بنه‌ما ده‌کات و ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سدا نییه.

ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌، هه‌تا من سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم بووم و لێپرسراوی ئه‌و کا‌ره‌نه‌بووم، ڕاسته‌ که‌هه‌ر وه‌ک ڕه‌خنه‌گره‌که‌تان ده‌فه‌رموێت، نم به‌ ئیمزا وێنه‌کانم وه‌رگرت به‌ڵام هه‌ر ئه‌و وێنا‌نه‌ کۆن بوون و من هیچم وون نه‌کرد و ئه‌و ناته‌واویه‌ش بۆ گشت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان که‌ تێیاندا، وه‌زیری پلاندانانی حکومه‌تی فیدراڵیشی گرته‌وه‌، ڕوون کرایه‌وه‌ و وێنه‌ی تازه‌ له‌به‌ر گرانی و نه‌بوونی کات، نه‌کڕران.

به‌ گشتی هیوا دارم به‌ خۆڕایی و بێ به‌ڵگه که‌س تاوانبار نه‌که‌ن چونکه‌ له‌م قۆنا‌غه داگشتمان، گشت ژیری ووریایه‌ کمان پێویسته‌ هه‌تا گه‌له‌مان به‌ره‌و دواڕۆژێکی ڕوناک و پرشنگدار تر ببه‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاس

سه‌رۆکی پێشوی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم ‌ ‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە