بەواتادان بە كەسایەتی و مانیفەستۆی هەڤاڵ زیلان دەتوانین پێداگری لە ژیانێكی ئازاد بكەین
Wednesday, 29/06/2011, 12:00
كاروانی ئازادیخوازانەی مرۆڤایەتی بەبەردەوامی پێشەنگی نمونەیی ئافراندوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەمووجۆرەبەربەست و ئاستەنگیەك لەبەردەم ڕێڕَەوی تێكۆشان و ئافراندنی بەهاو نرخی پیرۆزی ئازادی .
بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كورد بەڕێبەرایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان .وەك شۆرشێكی گەوەرە لەسەرتاسەری كوردستاندا كەئەمڕۆ ڕێبەرایەتی تێكۆشانی ئازادی دەكات لەجیهاندا ،بەهۆكاری پێشەنگایەتی كردنی ژنان لەم شۆرشەدا هیچ كاتێك لە پێكهاتەوگۆرانكارییەكانی گەردون خۆی دانەبڕاندووە . بەپێ پێداویستیەكانی هەرقۆناخێك كەسی پێشەنگ و سەركردەی شۆرشی ئافراندوەو و لەوڕێگەیەوە پلانەپاكتاوكارو ونەگریسەكانی سیتەمی دەسەڵاتـداری پوچەڵكردۆتەوە. بە هەستیارییەكی زۆرەوە وەڵامی پێداویستیەكانی كۆمەڵگای داوەتەوە.هەڤاڵ زیلان یەكێكە لەو كەسایەتیانەی كە 16 ساڵ پێش ئێستالە 30ی حوزەیراندا ولەشاری دیرسمی باكوری كوردستان لەناوەندی بڕیارگەی فەرماندارێتی لەشكری توركیا چالاكیەكی گیانبازی ئەنجامدا و بە چالاكیەكەی و نامەكانی گەورەترین مانیفەستۆی ژیانی ئازادی پێشكەشی مرۆڤایەتی و گەلی كوردو ژنان كرد.
كەسانی ئازادیخوازو ژنانی تێكۆشەر :
هەڤاڵ زیلان بەخوێندنەوەیەكی قوڵ بۆ میژوو تێروانینی بابەتیانەی بۆكۆمەڵگاو تێگەیشتنێكی گەوهەری بۆ فەلسەفەی ژیانێكی ئازادو هۆشیاری بەرامبەر بە مەترسیەكانی بەڕێوەبردنی چەمكی كۆیلایەتی وچەوسانەوەی بێ سنور دژبەژنان وهەستكردنی بە پلانەكانی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی ودیموكراتنیانەی گەلەكەمان.
گەورەترین ئەركی بەرپرسیارێتی دەخاتەسەرشانی و دەزانێت لەچ شوێن وكات و قۆناخێكدا ئەم چالاكییە ئەنجام دەدات .هەڤاڵ زیلان لە شاری دیرسم چالاكی ئەنجامدەدا چونكە دیرسم ئەمرۆشی لەگەڵدابێت بۆتە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسەتی نكۆڵیكردن وسڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەییە لەلایەن حوكمەتی توركیاوە. بەچالاكیەكەی بەردی بناخەی ئەوسیاسەتەدەهەژێنێت .چالاكییەكەی لە بەرواری 29 لەسەر 30ی حوزەیران ئەنجامدەدا لەم بەروارەدا و لەساڵی 1925دا شێخ سەعیدی پیرا ن لەسێدارە دەدرێت لیرەدا پەیامێكی وەهادەداو دەلێت ناهیڵین مێژووی رەشی كوردا دووبارەبێتەوە وكۆتای بەو چارەنوسە دەهێنین كەبەزۆربەسەرماندا داسەپێندراوە .پەیامێكی گرنگتردەدات وئەوگەلەكۆمەی نێودەوڵەتیە ئاشكرا دەكات كە لەناوبردنی ڕێبەرئاپۆیان كردۆتەئامانجی خۆیان و لەم ڕێگەیەوە دەخوازن ئیرادەی ژنی ئازادو فەلسەفەی كوردێكی بەئیرادە بشكێنن.هەڤاڵ زیلان ئاستی پەیوەست بوون و گریدان و عەشقی راستەقینەی ژنانی ئازادیخوازبە ڕێبەر ئاپۆە بەهەمووجیهانی دەسەڵاتدران ڕادەگەیەنێت و دەڵێت وەك ژنان دەبینە پەرژینی پۆڵاین لەدەوری ڕیبَەرایەتیمان .دیسان هەڤاڵ زیلان بەمانیفەستۆكەی پێوانی ئازادی راستەقینەدیاریدەكات و پەردە لەسەرهەمووچەواشەكارییەكانی سیتەمی سەرمایەداری هەڵدەماڵیت كە یاری بەنرخی ئازادی دەكات .بەوترسەی كەدەیخاتەدڵی دوژمنانەوە هەمووچەمكێكی هەڵە ی دژ بە ژنان پوچەڵدەكاتەوە هەڤاڵ زیلان بەهێزوتینی ئاشقێتی راستەقینەی بۆ ژیان و تێكۆشان و گەل و ڕێبەرایەتی ،داستانی عەشقی راستەقینە دەنوسێتەوە.
لەكاتێكیشدا 16 هەمین ساڵیادی ئەم چالاكیەیە مەزنەدەكەینەوە .ئەوراستیە دەبینین كە هەڤاڵ زیلان ڕێگەی لەبەردەم بەرخودانییەكی گەورەكردۆتەوە .گرێدراو بەم ڕێبازەوە چەندین قارەمانیەتی بەم شێوە لەپێناوی بەدەست هێنانی ئازادیدا ئەنجامدراوە .وەك هەڤاڵ (سەما ،ڤیان ، بێریتان ، بەرماڵ ،بیریڤان ، رەهشان ...........هتد) لەڕۆژی ئەمرۆدا ئەوئاستی تێكۆشان وهۆشیارییەی كەبۆ ئازادی بەدەست هاتوون بەری رەنجی ئەم گیانبازانەن. بەڵام پێویستە ئەوەش بڵین كەكۆیلایەتی هیندەقوڵە پێویستمان بەتیكۆشانی زیاترهەیە.چونكە بەبەردەوامی سیستەم وعەقڵیەتی پیاوسالاری لەهەوڵی ئەوەدان هەناسەی ژیانكردن لەژنان بستێننەوەو وڕۆژ نیە لەكۆمەڵگاكەی ئێمەدا بەبەهانەی جیاوازجیاواز ژنێك نەكوژرێـت یان نەسوتێنرێـت .ئێمەوەك ئەنجومەنی ژنانی ئازاد لەگەڵ بەرزڕأگرتنی چالاكیە مەزنەكەی هەڤاڵ زیلاندا دەڵین بەواتاداین و تێگەیشتن لەم چالاكییە دەتوانین كۆتای بە كۆمەڵكوژی سەرژنان و هەمووزهنیەتێكی جیاكاری ڕەگەزی بهێنین و پێداگری لە ژیانێكی ئازادبكەین . هەربۆیە ئێمە وەك ڕێكخراوەكەمان كەئەندامی كەمپینی نابۆكۆمەڵكوژی سەر ژنانین لەم رۆژە شكۆدارەدا بانگەوازی لەهەمووژنان دەكەین كەلەدەوری ئەم كەمینەكۆببنەوەو بە تێگەیشتنێكی زانستیانە لەبەهای ئازادی، كۆتای بەكۆمەڵكوژی سەرژنان بهَنین.
بژی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان لەپێناوی ژیانێكی یەكساندا
30-6-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست