کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

خالید عەبدولكەریم: ئایا خه‌یاڵه‌ گه‌وره‌كه‌ى ده‌بێته‌ واقیع؟ نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌بێته‌ مه‌رجه‌عى یه‌كێتى و گۆڕان !!!

بارودۆخى ناوچه‌كه‌ و عێراق ناڕوون و مه‌ترسیداره‌ بۆ ناوخۆى عێراق, خویندنه‌وه‌كان ئه‌وه‌ پیشانده‌ده‌ن توركیا و هه‌ندێ وڵاتى تر ده‌ستبه‌ردارى ئابوریى و سامانى سروشتى كوردستان نابێ به‌ ڕێبه‌رى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتى...بۆیه‌ گرژیه‌كانى هه‌رێم و به‌غا به‌رده‌وام له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ده‌مێننه‌وه‌......

خالید عەبدولكەریم: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ پرسى تاكڕه‌ویى و دیكتاتۆرى له‌نێو خودى خوێدا چاره‌سه‌ربكات......

خالید عه‌بدولكه‌ریم :. عوسمانى حاجى مه‌حمود وازبهینێ, واتا گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ پرسى تاكڕه‌ویى و دیكتاتۆرى له‌نێو خودى خوێدا چاره‌سه‌ربكات...... سازدانى دیمانه‌: دانا ڕزگار خالید عه‌بدولكه‌ریم وه‌كو چالاكه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى ڕێبه‌رایه‌تیكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ كفرى له‌ماوه‌ى ڕابردودا وتوێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسى...

خالید عەبدولكەریم: كوێلەكانى ناو گۆڕان كێێن ؟! لەگەرمیان وەك نمونە

لەچەند ڕۆژى ڕابردودا ڕۆژنامەنوسێك باسى لە كوێلەكانى ناو گۆڕان كردبوو,نەوشیروان مستەفاش پێیوتووە كێێن كویلەكانى گۆڕان؟ ! ڕەنگە ئەو پێى سەیر نەبوبێت كۆیلە لەناو گۆڕاندا هەیە و خەریكە دەبنە چینێكى كاریگەر بۆ بەرهەمهیێنانى كوێلە و دواتر كردنى بزوتنەوەكەش بە كوێلە بە مۆدیلى سەردەم بەڵام سەیرەكە لە پرسیارەكەیدایە,...

خالید عەبدولكەریم: ئەمجارەیان تاڵەبانى خەونى بینى

دەمێ ساڵە بە خەونى میلەتى كوردى بۆ دروستكردنى دەوڵەتێكى كوردى, بەخەڵك ڕادەبۆیرێ و دەڵێت خەونى نێو شاعیرانە, كەچى باكیشى نەبووە و نیە خەڵكى بۆچى خۆى كردە قوربانى و لەپێناوى چیدا ئەنفال و هەڵەبجە و كارەساتى بەناوى ئەنفال ڕویدا, كەچى ئەو خەونەكەى بەدیهاتوو چووە سەر كورسى لەسەر حیسابى میلەت بێ ئەوەى ......بكات...

خالید عەبدولكەریم: ئەمجارەیان سەرۆك چی ترى ووت؟ خەمە گەورەكانى میلەت لەبەردەم وەڵامە بچوكەكانى سەرۆكێكدا!

ڕێكەوتى 19/ 1 / 2011 مەسعود بارزانى سەرۆكى هەرێم لەگەڵ كۆمەڵێك مامۆستا و خوێندكارى هەندێ لە زانكۆ و پەیمانگاكان دا كۆبووەوە, كۆبونەوەكە لەڕووى هونەرو چۆنیەتیەوە دەكرێ وەك كۆبونەوەكانى تر ڕۆتیناتێكى گەورەى پێوەدیاربێت و مەبەستى ئەو لایەنەى كە لەپشتەوەى بانگهێشكەران و ڕێكخەرانى كۆبونەوەكە وەبووە كە دەوروبەرى...

خالید عەبدولكەریم: نەوشێروان مستەفا و لێدوانەكەى ئەم دواییەى ،روونکردنه‌وه‌ی جدیی گه‌ره‌که‌!!!

دواى ئەوەى نەوشێروان مستەفا لە لێدوانێكى دا ئامادەبونى بزوتنەوەى گۆڕانى پیشان دا بۆ ئاسایى كردنەوەى پەیوەندییەكانى لەگەڵ یەكێتى و پارتیدا, لەلایەن لایەنگران و گۆڕانخوازانى سەربەخۆ و بەشێكى زۆر لەچاودێرانى سیاسیەوە لێكدانەوەى جۆراوجۆرى بۆ دەكرێت و ئەوانەى كە لەدایكبونى ئەم بزوتنەوەیە گرێنادەنەوە بەچەند...

خالید عەبدولكەریم: هەرێمێكى دیموكرات لەژێر هەیمەنەى یاسایەكى دیكتاتۆردا!

ئیمزاكردنى یاسایى خۆپیشاندان لەلایەن سەرۆكى هەرێمەوە حاڵەتێكى چاوەڕوانكراو و ئاساییش بوو, پێشتر بارودۆخى ڕۆژنامەگەرى و ئازادى ڕادەربڕین و ئازادى قسەكردن لە ژێر نەشتەرى یەكێتى و پارتیدا هەناسەى مان و نەمانى دەدا, لەبەر ئەوەى بارودۆخى دونیا گۆڕاوە و باوى بەكارهێنانى هێز نەماوە وەسیلەى تر بەكار دەهێنرێن...

خالید عەبدولكەریم: باڵى ڕیفۆرم دەیانەوێ بزوتنەوەى گۆڕان چۆن ئۆپۆزسیۆنێك بێت؟(بەشى دووەم و كۆتایى)

گۆڕانێكى ترە لێرەوە دەستپێدەكا كاتێ سزاى بیروڕا و تەشهیر ببێتە پەرچەكرداری بزوتنەوەیەكى ئۆپۆزسێۆن!! قۆناغى دەستپێكردنى هەڵبژاردنى كۆنفرانسى مەڵبەندەكانى یەكێتى لەساڵى 2006 ئاڵۆزترین قۆناغى ژیانى سیاسى یەكێتى بوو لەوێوە بەتەواوى كاریگەرى و پەرچەكردارەكانى باڵى ڕیفۆرمى نەوشێروان و جەلالیەكان بەسەختى...

خالید عەبدولكەریم: باڵى ڕیفۆرم دەیانەوێ بزوتنەوەى گۆڕان چۆن ئۆپۆزسیۆَنێک بێت؟!

(بەشى یەکەم)(گۆڕانێکى تر لێرەوە دەستپێدەکا کاتێ سزاى بیروڕا و تەشهیر دەبێتە پەرچەکردارى بزوتنەوەیەک!!!)دواى نوسێنێکى سەباح عەلى قارەمان دەربارەى پرسى ڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و ڕوژاندنى هەندێ پرسیارى جدى کە نوسەر لە هەناوى خەڵکى گۆڕاخوازانەوە پرسیارەکانى دەرهێناوە، وەڵامێکى چاوەڕوانکراو و ئاراستەکراو...

خالید عەبدولكەریم: بەجەهەنمم كردنى یاسا, هەندێ لە داو دەزگاكانى حكومەت لە گەرمیان وەك نمونە!!

لەسەردەمى یۆنانى كۆن دا, كاتێك گروپێكى بزۆزى تیژگوتار و زمانپاراو قسەزان لەژێر ناوى سۆفیستایەكان دا پەیدا بوون وەك مامۆستا شاربەشار و گوند بەگوندى یۆنانى ئەو كات دەگەڕان وخەڵكییان فێرى ڕەوانبێژى و مەعریفە و كۆمەڵیك شتى تر دەكرد, ئەمانە بازاڕى خۆیان گەرمكردبوو لە پاڵ ئەوەدا ئەو ئەركەى خۆیان ڕادەپەڕاند...

خالید عەبدولكەریم: ئاووابونى سێ منەوەرەكەى كورد(بەختیار و ڕێبین و ئاراس)

ئەوكاتانەى كە یەكێتى و پارتى بۆلە بیر بردنەوەو و سرینەوەى ئاسەوارى شەڕى ناوخۆ و كورد كوژى, بۆ ڕێگە گرتن لە پەیدابوونى هۆشیارییەكى كۆمەڵایەتى كە پرسیار و گومان لەسەروەرى و بنوەرى ئەم دوو هێزە شەردۆستە بكات, ئەوان شەڕى ئیسلامى سیاسى و دنەدانى ئەوان و پاڵنانیان بۆتوندوتیژى گەرم كرد, چەندەها دەزگا و نوسەرى...

خالید عەبدولكەریم: پێگە وەك مۆتەكە یان خزمەتكردن؟ سكرتێرى پێشووى ئەنجومەنى ناوەند وەك نمونە.

دەگێڕنەوە لە سەردەمى حوكمى عەبدولكەریم قاسم دا , واڕێكدەكەوێ ڕۆژێك خۆى دەچێتە فڕنێكى سەمونەوە بۆ ئەوەى سەمون بكڕێت, كاتێك سەیر دەكات وێنەیەكى حۆى بەگەورەى هەڵواسراوە و ئەو سەمونەشى كە دەفرۆشرێ تیایدا زۆر بچوكەو بەرامبەر ئەو پارەیە نیە كە بۆ سەمونێك وەردەگیردرێت, ئەویش سەیرێكى وێنەكەى خۆى دەكات و دەڵێت"...

خالید عەبدولكەریم: جەلالیزم وەك دیاردە یەكى سیاسى لەكۆنەوە تا ئەمڕۆ, بەرەو كوێ؟ (شیكردنەوەى چەند ڕەهەندێكى سۆسێۆسیاسى )

دەكرێ لە پۆلێنى تێۆرى سیاسی دا, جەلالیزم وەك دیاردەیەكى سیاسى سەیر بكەین كە لە ساڵانى شەستەكانەوە سەریهەڵدا و درێژەى هەیە تاوەكو ئەم دواییانە, بەهەمان شێوە لەسەر ئاستى كۆمەڵایەتیش دەتوانین وەك دیاردەیەك بیبینین, لە جۆرى یەكەمیان دا توانى ڕوداوێكى سیاسى نۆى لە بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى كوردى دا لەساڵانى...

خالید عەبدولكەریم: كۆسرەت ڕەسول كارى وەهاى لێناوەشێتەوە ,پێویستە ڕاگەیاندنە سەربەخۆكان نەكەونە تەڵەى دەزگا سیخوڕییەكانى پارتییەوە

دواى ئەوەى بەهەوڵێكى ئاشكرا و ڕفاندنێكى ئاشكرا , لە پایتەخێكى وەك ئەم هەرێمە یەك سەرۆك و یەك یاسا و یەك ئاین و یەك خێزان و یەك دەسەڵات و یەكجۆر بیركردنەوە وە یەك جۆر عورفى سەپاوى بنەماڵەكان دا, ڕۆژنامەنوسى ئازا و بەتوانا كاكە سەردەشت عوسمان, بە كوژراوى لە موسڵ دۆزرایەوە, دۆزینەوەى لاشەى ئەو ڕۆژنامەنوسە...

خالید عەبدولكەریم: بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەیى گەرمیان و یادى كارەساتى بەدناوى ئەنفال, سەرۆكى حكومەت كامەیانى لامەبەستە ؟ (شیكاركردنى چەند ڕەهەندێك)

زۆرجار, لە شیكار و بۆچونە ڕۆژنامەوانیەكانم دا لەگەڵ هاوبیران و ئەوانەى بیروڕامان جیاوازە لە یەكتری یەوە, كاتێك باسى ئەم بێسەرو بەرى و گەندەڵى و خروقاتانە كراوە كە ئەمڕۆ لە كوردستاندا دروستبووە, هەندێ لەو پۆلێنە هاوپیشەیەم لەڕۆژنامەنوس و نوسەر و لێكۆلیار و شرۆڤەكاران, لە ناوەندەكان و نزیك لە ناوەندەكانى...