ئەمجارەیان تاڵەبانى خەونى بینى
Friday, 11/02/2011, 12:00
دەمێ ساڵە بە خەونى میلەتى كوردى بۆ دروستكردنى دەوڵەتێكى كوردى, بەخەڵك ڕادەبۆیرێ و دەڵێت خەونى نێو شاعیرانە, كەچى باكیشى نەبووە و نیە خەڵكى بۆچى خۆى كردە قوربانى و لەپێناوى چیدا ئەنفال و هەڵەبجە و كارەساتى بەناوى ئەنفال ڕویدا, كەچى ئەو خەونەكەى بەدیهاتوو چووە سەر كورسى لەسەر حیسابى میلەت بێ ئەوەى ......بكات لە مێژووى قوربانییەكانى خەڵك دەڵێت دەولەَتى كوردى خەونى شاعیرانە. لەم دوایانەشدا كە ماهییەتى ئەم جۆرە سەرۆك عەشیرەت و بنەماڵانە بۆ ئەمەریكا و ئەوروپا دەركەوتوە و دەیانەوێ چیتر بەناوى سەرۆك و وڵات و سەركردەوە نەیانناسن و پشتگیرى گەنجان و گەلانى ڕاپەڕیوى وڵاتانى دەوروبەر دەكەن بۆ ئەوەى ڕزگاریان ببێت لەو بەڵایانەى كە لەشێوەى سەركردەدا لەمیلەت قوتبونەتەوە, كەچى جەنابى خەون بەوەوە دەبینێت حوسنى موبارەكى هاوشان و هاو مێژوو و هاو خەباتى خۆى بارودۆخەكە كپدەكاتەوە و بەو واتایەى تاڵەبانى متمانەى پێى هەیە و دڵیخۆشە بەر بێتە گیان میلەتەكەى و تەفروتۆنایان بكات بۆ ئەوەى ئەو شەپۆلە كپپبێتەوە و ڕوو لەكورسى خۆى و جەنابى ئاغاى سەرۆكى هەرێم نەكات,ئەمە خەونە تۆ دەیبینى سەرۆك,موبارەكى هاوڕێت هێشتا لە ئێوە باشتریكردوە ئەوەتا ئەو بەحوشتر و ئەسپ و شەقاوەكانى دەیویست ڕێگە بگرێ لەخۆپیشاندەران كەچى ئێوە دەبابەتان ئامادەكردبوو بۆ پاراستنى ئەو موڵك و ماڵەى كە ساڵانێكە لەمیلەتتان دزیوە و بەتاڵانى دەبەن, وەك ئەوەى واتان لەخەونەكەتان دا بینیبێت كە میلەتى هۆشیار لە دەبابەكانى ئێوە دەترسێت.
دڵتانبەوە خۆشە هێزى پێشمەرگەتان هەیە و دوو دەزگاى سەركوتكەرتان لەبەردەستدایە بەناوى پاراستن و زانیارى, بەڵام نەتانزانى زۆر لەو دڵسۆزانەش لەئێوە بێزارن كاتێك دەبینن ئێوە دەستخۆشى و متمانە بۆ موبارەك دەنێرن كە دونیا و میلەتەكەى پشتى تێكردوە, خۆزگە دەرفەت بمایا وێنەیە دیكەت لەگەڵ بگرتایە, ئەدى بەڵكو لە عەرەبستانى سعودیە پێكەوە لەخەوندا نا لەگەڵ بن عەلى دا وێنە بگرن, سەركردەیەك لەكاتێكى وادا و بۆ هەموو ئەو ڕەخنە و بێدادى و مەزڵومیەتەى میلەتەكەى بەدەست كۆمەڵێكى بەرژەوەندخوازى حزبەكەى ئاوەها پشت لەمیلەت بكات و تەنیا خەونى سەركەوتنى دیكتاتۆرەكانى هاوشێوەى بێت دەبێت ئەمجۆرە سەرۆكانە چ پەڕیەكیان لەمێژوودا بۆ بكرێتەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست