كوێلەكانى ناو گۆڕان كێێن ؟! لەگەرمیان وەك نمونە
Sunday, 25/09/2011, 12:00
لەچەند ڕۆژى ڕابردودا ڕۆژنامەنوسێك باسى لە كوێلەكانى ناو گۆڕان كردبوو,نەوشیروان مستەفاش پێیوتووە كێێن كویلەكانى گۆڕان؟ ! ڕەنگە ئەو پێى سەیر نەبوبێت كۆیلە لەناو گۆڕاندا هەیە و خەریكە دەبنە چینێكى كاریگەر بۆ بەرهەمهیێنانى كوێلە و دواتر كردنى بزوتنەوەكەش بە كوێلە بە مۆدیلى سەردەم بەڵام سەیرەكە لە پرسیارەكەیدایە, بۆ ئەوەى لەوەزیاتر نەوشێروان مستەفا گەنجان فرێو نەدات و بەناوى گەنجانەوە بزوتنەوەكەى نەناسێنێت بەتایبەت كۆمەلێك لە ڕاوێژكارو ڕاگەیاندكارەكانى ڕاهێناوە و فێریانى كردوە كاتێك بییانیەك پرسیارى لە بزوتنەوەى گۆڕان كرد بەوە وەڵامى بدەنەوە " بزوتنەوەى گەنجانە و گۆڕان لە سیستەمى سیاسى كوردستاندا دەكات"
ئایا بزوتنەوەى گۆڕان كار بە پەیامى گەنجان و مانفێستە ڕاگەیەنراوەكانى دەكات, یان بووەتە بزوتنەوەى عەقڵە دۆگما و كۆنە گەندەڵەكانى ناو یەكێتى ؟!!
فاروق رەِفیق لە كتێبەكەى دا (ماڵیكى لێكترازاو ویژدانێكى بیمار) دا باس لە بەپرسێكى حزبى دەسەڵات دەكات و پێیدەڵێت ئەو پیاوەى پێدەڵێن " " شایەنى ئەوە نیە لەناو كتیێبەكەم ناوى بهێنیم. لەكاتى خوێندنەوەى ئەو كتێبەدا لام ئاسایى بوو فاروق ئەو كەسە وا وەسف بكات, بەڵام دواى دروست بوونى بزوتنەوەى گۆڕان بۆم دەركەوت ئەو پیاوەى فاروق لەكتێبەكەیدا بە مەنغۆل و سلوك چەتە ناوى دەبات كورد دەڵێت وەچەكانیان لە نێو بزوتنەوەى گۆڕاداندایە پێشموایە كاك فاروق لەمەودا زیاتر بۆى دەردەكەوێت مەنغۆل و سلوك چەتە چ لەناو یەكێتى و پارتیدا یان لە ناو گۆڕاندا كە ئێستا پڕبووە لەو جۆرە بونەوەرە, كاریگەرییان بۆ سەر ئاداب و سیستەمى گشتى و بەقەیرانبردنى شێوازى حكوم و حزبایەتیدا هەمان رۆِلیان هەیە, ئەگەر سلوك چەتە و مافیاو باند و گەندەڵێك لەناو حزبێكى دەسەڵاتداردا هەبێت بۆ ئەمەش جۆرێك پاساو تاڕادەیەك لە ئاردا بوونى هەیە و پیاوانى ئەشكەوتەكەى زەرگەتەش بەشدارن لە داتاشینى بەشێك لەو پاساوانە.
بەڵام ئەگەر بەپێوەرى ئەخلاقى و ئاینى و حزبى و ئینسانى و مەدەنى و دیموكراتى عەقَل مەنغۆل و سلوك چەتە و لەوە خراپتریش لەناو بزوتنەوەیەكى وەك گۆڕاندا هەبێت كە جگە لە جەماوەرى دەنگدەر خاوەن و دروستكەرێتى هیچ كەللەپوتێكى حزبى و كۆنە حزبیەك ناتوانێت خۆى بەخاوەنى بزانێت , دەبێت نەوشیروان مستەفا و كەسە پاك و بەڕاست گۆڕانخوازەكانى دەوروبەرى چۆن وەڵام بەو بارودۆخە بدەنەوە؟ دەبێت نەوشیروان مستەفا زانبێتى نەك كویلە بەڵكو سلوك چەتە و مێشك مەنغۆلى بزوتنەوەكەى تەنییوە؟
لەماوەى ڕابردودا كاتێك باس لە ڕێكخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان دەكرا بە تایبەت لە گەرمیاندا بۆمان دەركەوت نەك كارەسات بەڕێوەیە بەڵكو دەبێت ئێمەى ئەوانەى ڕۆلمان هەبوو لە دروستكردنى ئۆپۆزسیۆن دا هەوڵبدەین بزوتنەوەیەكى ئۆپۆزسیۆَنك دروستببێت دایشۆرین لەو خەڵت و خەوش و گرێى دەروونى و كاردانەوە هەمەجییانەى كە هەستمان كرد بوو تێایدا چەكەرە دەكات, مەترسیمان ئەوە نەبوو ئەم بزوتنەوەیە لەبەردەم ستەمكارى دوو حزبى دەسەڵاتداردا لەناو بچێت و بپوكێتەوە, بەڵكو ترسەكە ئەوە بوو نوخبەیەك یان ڕاستر بڵێن كۆنەباڵێكى ناو ئەم بزوتنەوەیە وەك كاردانەوەى دەركردنیان یان كۆتایهێنان و ڕێگە گرتنیان لەو دەستكەوتە ماڵى و مەعنەویانەى لەسەرى مڕبوبون, بزوتنەوەكە بكەنە خاڵى بەتاڵكردنەوەى خۆیان بەمەش ئەوەى ناوى ڕەخنە و گۆڕانكارى بێت وەك ئێستا لەهەندى شوێنى گەرمیاندا دەیبینین بۆ یەكجارى ماڵئاوا بكات.
ئەوەى توشى ڕەخنەگرانى بزوتنەوەكە هات لەو عەقڵە دۆگما و كارەستبارە مەگەر تەنها حزبەكانى دەسەڵات كردبێتیان, ئەگەر ئەو كۆنە باڵەى ناو گۆڕان نەوشیروان وتەنى " چەكى كیمیاویان هەبایە بێ سى و دوو لە ئێمەمانانیان دەوەشاند" بەڵام بۆ خۆشبەختى نەیانبوو, ئەگەر تواناى دروستكردنى باندى مافیاى و دەستگرتن بە سەر داهاتى گشتى و هێزى پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشیان هەبوایە ئەو كۆنە باڵەى ناو گۆڕان, ئێستا كەتیبەى هاو شێوەى ئەوانەى قەزافى و ......تد دروستدەكران و هەر ڕۆژە و ڕۆژنامەنوسێكى ڕەخنە گر و كەسێكى بە ویژدانى ئەم وڵاتە دەبووە قوربانى و هەواڵى میدیاكان لە ئێستادا, ئەمانە پێشبینى كابرایەكى وەك ئۆسترادمووس یان ئێڵى بەگى جاف نیە, بەڵكو قسەكردنە لەسەر بەڵگەكانى نوسەر و ڕۆژنامەنوسێك تا ئێستا بەهۆى هەڵویستەكانییەوە لەسەر شێوازى حوكمڕانى و گەندەڵیەیكانى یەكیتى و پارتییەوە تووشى هەڵویستێكى ئەو تۆ نەبووەتە لەلایەن ئەوانەوە جگە لە دروستكردنى چەند تەنگەژەیەكى بچوك و چەندجار هەڕەشەى كوشتنەوە كە وازیشیان لەوانە هێنا بۆیان دەركەوت هێچیان پێناكرێت, بەڵام نامەى هەڕەشە و سوكایەتى كردن و تەشهیرپێكردن و بێڕێزیكردن كۆمەلێك كاردانەوەى سایكۆلۆژى تر كارى هاوشێوەكانى یەكێتى و پارتى بوو لەناو گۆڕان دا, جیاوازى چیە ئەگەر عومەر فەتاح باندێك بنێرێت سەرى ئاسۆس هەردى بشكێنێت و گەندەڵ و كادیرێكى كۆنە باڵەكەى ناو گۆڕانى وەك عادل شكور بە ڕۆژنانەوسێك جنیۆى ناشیرین بدا و هەڕەشە و سوكایەتى بكات؟
ئەگەر كاك عومەر فەوجى هەبێت و هەستێت بەو كارە خۆ! عەسابە و چەتەى دووەمیان لە بەردەستیدا نیە بۆیە ئەنجامى نادات؟ لەوە كارەساتتر ئەگەر ئاسۆس هەردى باسى دزینى سامانى گشتى كردبێت و كاك عومەر پێێى قەڵس بوبێت, ڕۆژنامەنوسەكەى دیكەش ووتویەتى بەسیەتى واز بێنن لە كوتلە و كوتلەكارى و گۆڕان بۆ مەساڵیحى شەخسى خۆتان بەكار مەهێنن, ئەگەر كاك عومەر و ئەوانى تریش ڕەوایەتى لە خەباتى شاخەوە وەربگرن بۆ ئەنجامدانى هەندێ كارى توند بەهەمان شێوە كادیرى كۆنەباڵەكەى ناو گۆڕان باسى خەباتى سى ساڵەى خۆى دەكات و دەفرۆشێتەوە,ئەگەر سى ساڵ خەبات جنیوى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و تەنانەت دوور لەبنەماكانى خەباتى پێشەمەرگایەتى بەرهەم هانى بێت ئەدى كاك نەوشیروان بزوتنەوەى گۆڕان چى بەرهەمهێناوە؟ بیهێنەوە پێشچاوى خۆت سبەى گۆڕان بە دەنگى جەماوەرى ستەملێكراو بچێتە دەسەڵاتەوە و كابرایەكى زەینكوێرو خۆپێنەگیراو قین لەدڵ و بێ تواناى وەك ئەو كادیرەى كۆنەباڵەكەى ناو گۆڕان, كاندید بكرێت بۆ وەزیرى پێشمەرگە چ دەقەومێت؟ ئایا ئەو كیمیاویە ناهاوێت كە خۆت دەلێێ دەسەڵات نەیبوو بۆیە نەیهێاویشَت, ئەگەریش دەتەوێ لەوە زیاتر بزانى فەرموو دەنگى كادیرى كۆنە باڵەكەت لام پارێزراوە لەگەڵ نامەكەكانیدا.
بۆئەوەى لەمەودا نەوشێروان بزانێت كویلەكانى ناو گۆڕان كێێن با سەیرى دەوروبەرى خۆى بكات, سەیرى ئەوانە بكات كە خۆیان كردۆتە والى و ئاغاى مەكۆكان و و نایانەوێ گەنجان وەك گەنج بیربكەنەوە, ئەوەى تا ئێستاش توانیویانە بیكەن بۆ ئەم بزوتنەوەیە نیگەرانگردنى گەنجان و دەنگدەرانى نەبێت هیچى تر نیە, هەروەها توانیویانە هەمان عەقڵیەت و كارو سروشتى مەڵبەندەكانى جارانیان بڵاوبكەنەوە وەك كێ ڕەخنە دەگرێت و كێ ناحەز و دوژمنمانە, فڵان و فیسار بەرپرسى عەسكەرى ئەم شارەیە(كادیرێكى كۆنە باڵەكەى ناو گۆڕان لە كفرى بە بەرپرسى فەوجێكى وەزارەتى پێشمەرگەى دەگووت بەرپرسى عەسكەرى ئەم شارە!!!) ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆكان و هەندێ لە حیزبیەكانیش داواى چۆڵكردنى ئەو فەوجە سەربازیانە دەكەن.
كۆیلەكانى ناو گۆڕان ئەوانەن لە خۆپیشاندانەكانى ملیان نەرم بوو بۆ دەسەڵات و لەبنەوە پەیوەندیان خۆشدەكرد, ئەوانەن بڵاوى دەكەنەوە گوایە مەفاجەئە دەكەن(هەموو مفاجەئەیەكێان هەڕەشەى گەڕانەوە بوو بۆ ناو یەكێتى) كویلەكانى ناو گۆڕان ئەوانەن ڕێگەیان لێگیرا لەناو یەكێتیدا لەوەزیاتر خەریكى حەزو ئارەزووى شەخسیان بن و دەركران و دواتر لە ناو گۆڕانیشدا چاوەوڕێن وەكخۆیان دەڵێن خانەنشینكبرێن, بۆ ئەوەى نەوشیروان باشتر بزانێت كۆیلەكانى ناو گۆڕان ئەوانەن دەمار و ویژدان و تواناى گۆڕانخوازیان نیە لە پێكهاتەى كەسایەتیاندا جگە لەپەخشكردنەوەى ڕق و خۆكردن بەپیاوى كوتلەیەك , باڵًێك , كەسێكى بەرژوەندخواز, فس فس پاڵەوانێك ....تد بۆ ئەوەى ئەو شتە وەرگرنەوە كە لێیان سەندرایەوە, ئەوەش لەسەر موڵكى گشتى بوو ئەوكاتانەى لێى مڕبوون نەیاندەزانى موڵكى عامە, ئێستاش نازانن چونكە ئەمەندە كویلەى پارەو پلەو پایە بوونە چاوەڕوانن دەستیانبكەوێتەوە.
نەوشێروان ئایا دەزانێت ئەو پرسیارەت زۆر سەیر بوو ئەم نوسینەى بە دواى خۆیدا هێنا ئەو بەڵگانەش دەستمكەوتوون لەسەر كۆنە باڵەكانى ناو گۆڕان بەتایبەت لەگەرمیان نوسینى تر و ناڕەزاى ترى بەدوادا دێت.
كاك فاروق ڕەفیق, تۆش بۆتدەردەكەوێت بەڵى لەناو گۆڕاندا سلوك چەتە و عەقَل مەنغۆلى گەڵى زۆرترە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست