کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌كوردستان ، به‌تایبه‌تى له‌سلێمانى چ باسه‌

Saturday, 08/08/2009, 12:00


خه‌یالأ و واقیع- راست ودرۆ..... پاك وناپاك..... سیاسى وناسیاسى..... ڕۆشنفكرو كوێر فكر- چاك وخراپ..... پێكه‌نین وگریان و.... هتد، ئه‌مانه‌ هه‌مووى له‌ئێستاى كوردستانى ئێمه‌دا و هه‌ر له‌ده‌ستپێكى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ تا راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان وسه‌رۆكى هه‌رێم به‌به‌رده‌وامى و به‌مه‌به‌ست تێكه‌لأ كراون تا راده‌ى گۆرینه‌وه‌ى شوێنه‌كانیان.. هه‌ریه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كان به‌ پێ ى ویست وئاره‌زوى خۆى و بێ گوێدانه‌ هیچ مه‌نتقێك...... شته‌كان تێكه‌لأ ده‌كه‌ن....
1. د. كمال میراوده‌لى به‌خه‌یالأ كراوه‌ته‌ سه‌رۆكى هه‌رێم.. له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌پارێزگاى سلێمانیدا ده‌نگێكى باشى هێناوه‌، ئیتر وا ده‌زانى به‌راستى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌، بێ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ چونیه‌تى به‌ ده‌ستهێنانى ئه‌و ده‌نگانه‌ بكات وبڵێت. باشه‌ خۆ من ئه‌وه‌نده‌ كه‌سێتیكى سیاسى ناودار نیم و هه‌ر زۆر ده‌مێكه‌ ئه‌م كوردستانه‌م جێهێشتووه‌ وه‌ تا وه‌ك مه‌سه‌له‌ى زانستى وخزمه‌تگوزارییه‌كانیش هیچم نه‌كردووه‌ تابه‌هۆیه‌وه‌ بناسرێم وده‌نگم بده‌نێ ئاى خۆ ناوم له‌هیچ ویسگه‌یه‌كى ده‌نگدان تۆمار نه‌كرابوو ئه‌ونده‌ نه‌ناسراوم وێراى ئه‌وه‌ى له‌ به‌شێكى زۆر له‌خزمه‌كانى ئاغاكانى میراوده‌لین و به‌به‌رده‌وامى پیاوى ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانى عیراق بوون، دژى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان.. تا راده‌ى ئه‌وه‌كه‌له‌ چاو پێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى هه‌ناسه‌دا ده‌ڵێت (بزوتنه‌وه‌ى چه‌كدارى له‌كوردستان تاوان بووه‌) بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌یت وبڵێت له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ ده‌نگى راسته‌قینه‌ى من نیه‌، به‌ڵكو ده‌نگى خه‌ڵكى هوشیارى سله‌یمانییه‌ كه‌به‌هیچ جۆرێك ناتوانن سیاسه‌تى خیانتكارانه‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانییان له‌بیر بچێته‌وه‌ وهه‌رگیز ده‌نگ ناده‌ن به‌مسعودى 31 ئاب وبه‌سه‌رۆكى خۆیانى نازانن.... تكایه‌ د. كمال له‌گه‌لأ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ده‌ورتن وه‌رنه‌وه‌ سه‌ر زه‌وى واقیع و بگه‌رێره‌وه‌ شوێن ورییه‌كه‌ى خۆت و وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم ره‌فتار مه‌كه‌.. تكایه‌ له‌سه‌رۆكمان كه‌م نیه‌ تۆش بییته‌ سه‌رى... بروات بێت ئه‌وه‌ى ده‌نگى داویتى هه‌رناتناسێ و نازانێ كێیت....
2. لیسته‌ براوه‌و نه‌براوه‌كان به‌جۆرێك راست ودرۆیان تێكه‌لأ كردووه‌ نازانین به‌كامیان بروا بكه‌ین .... لیستى كوردستانى ده‌ڵێت هه‌موو دنیا به‌شان وباڵى پاكى وشفافى وئازادى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڵئه‌دات به‌مه‌رجێك به‌هۆى سیاسه‌تى نادروست و ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ گه‌نده‌ڵ و عه‌قڵ به‌سه‌رچووه‌كانى و كه‌م ته‌رخه‌مییان له‌ به‌رامبه‌ر پێداویستیه‌كانى خه‌ڵكدا له‌ لایه‌ك و له‌ لایه‌كى كه‌وه‌ به‌هۆى به‌شێكى زۆرى كاندیده‌كانیان كه‌ تیایاندایه‌ له‌ هیچ كایه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕۆشنبیرى ناسراو نین یان هه‌ندێَكیان چه‌ندین پرسیاریان له‌سه‌ره‌ به‌ واتایه‌كى تر زۆربه‌یان له‌ ئاست ئه‌و شوێن و رێیه‌دانین و جێ ى متمانه‌ى خه‌ڵكى سله‌یمانى نین به‌تایبه‌تى (ى.ن.ك) له‌م شاره‌دا دۆڕانیان و ئه‌و ده‌نگه‌یان نه‌هێنا كه‌ به‌ نیاز بوون و بانگهێشتیان بۆ ده‌كرا... له‌ولاشه‌وه‌ لیستى گۆران وهاوپه‌یمانه‌كانى به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ هه‌موو دنیا ده‌ڵێت دزى و ساخته‌كارى كراوه‌ بۆیه‌ رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى ئێمه‌ كه‌م بۆته‌وه‌.... چونكه‌ ئه‌مان ئه‌وه‌نده‌ متمانه‌یان به‌هێزى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بوو كه‌ گوایه‌ كابینه‌ى ئه‌مجاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پێكده‌هێنن....!! ئاخر خۆ ئێوه‌ خۆتان به‌سیاسه‌تمدارو خاوه‌ن ئه‌زموونى سیاسى ده‌زانن... باشه‌ نازانن كه‌ئه‌و ده‌نگانه‌ش ئێستا هێناوتانه‌ رێژه‌یه‌كى زۆرى له‌ خۆشه‌ ویستى ئێوه‌ نیه‌؟ به‌ڵكو ده‌نگى ناره‌زایه‌تى وقینى دڵى ئه‌و خه‌ڵكه‌ بێزاره‌یه‌ له‌حزبى ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت....؟ ئه‌ى نازانن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌بونایه‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ ده‌رۆیشت بۆ هێزه‌ ئیسلامیه‌كان و هه‌مان كێشه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى جه‌زائیر له‌كوردستاندا دوپات ده‌بوه‌وه‌ وجۆرێك قه‌یرانى سیاسى ده‌هاته‌ كایه‌وه‌ كه‌ هیچ هێزێك تواناى دامركانه‌وه‌ى نه‌ده‌بوو ....؟ بۆیه‌ تكا له‌ئێوه‌ش ده‌كه‌م بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌ بگرن وبه‌خۆتانا بچنه‌وه‌ وپێناسه‌یه‌كى راستگۆیانه‌ى خۆتان بكه‌ن.
3. به‌هۆى ئه‌م بارو دۆخه‌وه‌ شتى زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ده‌بینرێت هه‌رچى دزو گه‌نده‌ڵه‌ لافى ده‌ست وئه‌ستوپاكى خۆى لێ ئه‌دات و ده‌شیه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ى بسوێت به‌سه‌ر خه‌ڵكیكه‌دا.. ئه‌وان ده‌ست پیس نه‌بوون به‌ڵكو دارو ده‌سته‌كه‌یان بوون دزییان كردووه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌س ولایه‌نى تردا.. به‌واتایه‌كى تر پاك وناپاك ئێستا ناناسرێته‌وه‌..... ئه‌ى ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه‌ ودادگایى كردنێكى یاسایى راستگۆیانه‌ى ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ بكرێت ئه‌و كاته‌ ده‌رده‌كه‌وێت كێ پاكه‌ كێ ناپاكه‌...له‌برى لاف لێدان و خۆ به‌زل زانین ریسوا ده‌بن..
4. به‌هۆى هه‌ڵبژاردنى لیستى داخراوه‌وه‌ وهێنانه‌ پێشه‌وه‌ى هه‌ندى كه‌سى بێ ئاگاو ناسیاسى دۆخێكى زۆر سه‌یر ده‌گوزه‌رى... كام كه‌سه‌ به‌درێژایى ژیانى نه‌ك خۆى له‌ باوو باپیره‌وه‌ كونجى قه‌ناعه‌تیان گرتووه‌ ونه‌یانزانیوه‌ بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان بۆچیه‌و له‌پاى چیه‌و جه‌ساره‌تیشیان نه‌بووه‌ گوێبیستى ده‌نگوباسى ویسگه‌ كوردییه‌ ئۆپۆزییسۆنه‌كانیش بن.. یان به‌شدارى بكه‌ن له‌ مناقشه‌یه‌كى سیاسى ئه‌گه‌ر له‌پیشت حه‌وت ده‌رگاشه‌وه‌ بوو بێت.... به‌ڵام ئێستا وه‌رن گوێیان لێ بگرن چۆن سیاسه‌تمدارێكن وله‌سه‌ر ژماره‌ تۆمه‌ت وقسه‌ى ساردو سوك به‌ركابه‌ره‌كانییان ده‌ڵێن به‌جۆرێك گیڤ ده‌بنه‌وه‌ وله‌سیاسه‌ت ده‌دوێن وشیكارى سیاسى ده‌كه‌ن، له‌یه‌كێك وایه‌ كه‌س نه‌بووه‌ به‌هاوتاى ئه‌وان فیدا كارو شاره‌زاو ئاشناى كایه‌ى سیاسى ناو كوردستان بوبێت... له‌رامبه‌ریاندا دیاره‌ ئه‌وان ئه‌ونده‌ به‌هێزو توانا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه‌سێتیه‌ خه‌باتكاره‌ دێرینه‌كان ده‌بێت بێ ده‌نگ بن، چونكه‌ ئه‌وان باویان نه‌ماوه‌ وسیاسه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ تێناگه‌ن ونایزانن . سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ شه‌رم ناكه‌ن و ئه‌مه‌ به‌مافى ره‌واى خۆیان ده‌زانن... !! ته‌نها به‌ ئه‌مانه‌ش ده‌ڵێم هۆڵى په‌رله‌مان سه‌نگى مه‌حه‌كه‌و به‌و كه‌سانه‌ فریومه‌خۆن كه‌ كاندیدیان كردوون وله‌وانه‌شه‌ زوزو كۆبونه‌وه‌ تان پێ بكه‌ن وئه‌م شتانه‌تان فێربكه‌ن.... ئێوه‌ش وه‌رنه‌وه‌ هۆش خۆتان....
5. به‌هه‌مان شێوه‌ روشنفكرو كوێرفكر تێكه‌ڵاوبون ولێكیان ناكه‌ینه‌وه‌ له‌م لاوه‌ ده‌سه‌ڵات گۆڤار ده‌سوتێنى وله‌ولاوه‌ گه‌نجه‌كانمان كتێبه‌كانى د.فه‌رهاد ده‌سوتێنن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئازادانه‌ راى خۆى ده‌ربریوه‌..... به‌مه‌رجێك ئه‌مانه‌ش به‌ ناو هه‌وادارى لیستى گۆڕانن و لافى ئازادى و شه‌فافیه‌ت و دیموكراسى و ...هتد لێده‌ده‌ن ، نازانین خاوه‌ن گۆڤارو كتێبه‌كان كوێرفكرن وسوتێنه‌ره‌كان روشنفكرن یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌...! له‌راستیدا بۆئه‌مه‌یان هیچم پێ نیه‌ بیڵێم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌نه‌ك كه‌سى سیاسى به‌ڵكو كینه‌ى سیاسى هیچى بۆكه‌س نه‌هێشتۆته‌وه‌....!
6. ئاسایى هه‌موو كه‌سێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ى به‌خراپ ناوزه‌رد ده‌كات وخۆشى به‌هه‌موو جۆره‌ چاكێك... ئه‌مه‌شه‌یان كه‌شته‌كان هه‌مووى چونه‌وه‌ جێ ى ڕه‌سه‌نى خۆیان پێم وابێ له‌وانه‌یه‌ تاراده‌یه‌ك ئه‌مه‌ش رێچكه‌ى راستى خۆى بكرێت.
دواجار ئێمه‌و مانانیش نازانین پێبكه‌نین یان بگرین.... یان ئێمه‌ش گریان و پێكه‌نین پێكه‌وه‌ تێكه‌ڵ كه‌ین بۆئه‌م سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ى ده‌بینین وده‌بیستین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە