ى.ن.ك توشى سه‌ره‌تان بووه ، بۆ چاك بونه‌وه‌ى مه‌حاڵه...
Monday, 16/11/2009, 12:00
دوابه‌دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان وشكست هێنانى یه‌كێتى به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌كانى سلێمانى له‌لایه‌ك و ڕێژه‌ى كه‌متر له‌وه‌ى كه‌چاوه‌روانییان ده‌كرد بۆلیستى كوردستانى له‌لایه‌كى تر. هه‌ردوو حزبى هاوپه‌یمان كه‌وتنه جموجۆڵى ده‌ركردن و سزادانى مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كانییان. وێراى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له دوایه‌كه‌كانییان وڕاگه‌یاندنى چاكسازى ونوێ بونه‌وه‌و دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى وگۆڕان له‌گشت بواره‌كاندا.
له‌م جموجۆڵانه‌دا یه‌كێتى پشكى شێرى به‌ركه‌وت كه‌وته هه‌نگاونانى خێرا بۆئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و ڕاگه‌یاندنى بنكه فراوانى كابینه‌ى شه‌شهه‌مى حكومه‌ت وجیاكردنه‌وه‌ى حزب له‌حكومه‌ت و.....هتد، به‌ڵام چیمان دى؟
1. زۆر به‌په‌له پلینیوم گیرا به‌ناو پلینیوم به‌ڵام ئاهه‌نگى سیاسى بوو بۆزیاترله(1500)كه‌س وێراى ئه‌وه‌ى هه‌مان ده‌موچاوه ناشرینه گه‌نده‌ڵه به‌سه‌رچوه‌كانى یه‌كێتى پلینیوم یان به‌ڕێوه‌ده‌بردو بڕیارییان ده‌رده‌كرد... داده هێرۆ به‌كرده‌وه سكرتێرى گشتى (ى .ن .ك) بوو به‌درێژایى ڕۆژانى پلینیوم ئاگادارى ورد‌و درشتى هه‌موو مه‌سه‌له‌كان بوو.. بازۆر درێژه‌ى نه‌ده‌مێ چونكه پلینیوم ئه‌و بابه‌ته بوو كه‌ده‌ڵێ چاكى مه‌كه باخراپتر نه‌بێ.
2. حكومه‌ته بنكه فراوانه‌كه‌ش ته‌نها مه‌به‌ستیان كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه نه‌یاره‌كانى لیستى كوردستانى بوو به‌به‌رتیل كردنییان و كورسى وه‌زاره‌ت به‌خشینه وه‌پییان چونكه زۆر ئاسابى پارتى ویه‌كێتى ده‌یانتوانى حكومه‌تى زۆرینه پێكبهێنن وه‌ك له‌هه‌موو ولاتانى دنیادا پیاده ده‌كرێت،به‌ڵام ئه‌مان بۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵك له‌لایه‌ك وله‌لایه‌كى كه‌وه كه‌م كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستكار له‌ناو په‌رله‌مان وحكومه‌تدا،نه‌ك حكومه‌تى بنكه‌فراوانییان پێك هێنا به‌ڵكو حكومه‌تێكى له‌هیچ نه‌چوویان پێك هێنا، وه‌كو ماشاالله ئۆپۆزیسیۆنه‌كانمان ئه‌وه‌نده خاوه‌ن به‌رنامه‌و پرۆژه‌ى سیاسى توند‌و تۆلأ بن وئه‌مان سڵییان لێ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا به‌ناو لیستى گۆڕان (25) كورسییان هه‌یه‌و به‌رهه‌ڵستكارن وبه‌شدارى حكومه‌تییان نه‌كرد به‌ڵام خۆزگه هه‌رنه‌بونایه وه‌ك ده‌ڵێین (مریشكێكیان پێ له‌ئاو ناكرێ) ته‌نهاوهه‌موو خه‌مییان وشه‌رییان بۆده‌سه‌ڵات وزه‌عامه‌ته وله كه‌ناڵه‌كانییانه‌وه به‌هه‌ندێ وتارى ئاگراوى یان پرته بۆڵه خه‌ڵكى داماو هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنن ئه‌مه یه‌كه‌م ودووهه‌میش به‌شه‌كه‌ى تر‌ى حكومه‌ت كه‌پارتى ویه‌كێتى به‌هه‌مان شێوه‌ى جاران هه‌ربریتیه له‌دۆست وبراده‌رو خزمى ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و تائه‌و ڕاده‌یه‌ى نه‌یانتوانى مه‌رجه‌كانى خۆیان كه ئیدیعایان ده‌كرد بۆ وه‌زیره‌كان وه‌ك مه‌سه‌له‌ى ئه‌ستۆپاكى وپسپۆرى ولیهاتوویى ئه‌نجام بده‌ن ،وه‌زیرییان داناوه تامۆخى ئێسقانیان گه‌نده‌ڵییه جگه له‌وه‌زاره‌تى داراییان به‌هاوبه‌شى هێشتۆته‌وه،چونكه شێخ بایز جێ ى متمانه‌ى هه‌ردوو لایه‌و ودزى وگه‌نده‌ڵیه‌كانییان وه‌ك یه‌ك په‌رده پۆش ده‌كات وبه‌ڕێیان ده‌كات وپشكى خۆى وه‌رده‌گرێت، وه‌زیرییان داناوه هه‌رچى پسپۆرى بێت له‌بوارى وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا نییه‌تى وئینجا كه‌وتونه‌ته زورنا ژه‌نى بۆى وبه‌درۆو ده‌له‌سه چه‌نده‌ها بروا نامه‌و توێژینه‌وه‌ى بۆدروستكراوه تائه‌و راده‌یه‌ى نه‌یانتوانى په‌یمانه‌كانییان به‌رامبه‌ر به‌ژنان به‌رنه‌سه‌ر وچه‌ند ژنێك دابنێین..... به‌هه‌رحالأ دختۆر به‌رهه‌م خۆى باش ده‌یزانێت كه‌حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌ر به‌ئیفلیجى له‌دایك بووه بۆیه‌له‌دوانزه وه‌زاره‌تى به‌شى لیستى كوردستانى (5) پێنچ پزیشكى داناوه له پسپۆرى جیاجیادا ، بۆچاره‌سه‌رى ده‌رده‌كانییان له‌داهاتویه‌كى نزیكدا كه‌حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌وێته گیا نه‌ڵاو.
3. به‌رچاوترین وگرنگترین چاكسازى وگۆڕانى (ى.ن.ك) له‌داوى پلینیومه‌وه دانانى گه‌وره‌دزى به‌ناوبانگ عمر فتاح به‌پله‌ى كارگێڕى مه‌كته‌ب سیاسى ئافه‌رین به‌ڕاستى سه‌لماندیان كه‌ئێوه ڕێژه‌ى نه‌گۆڕن وچاكسازى وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى لاى ئێوه مه‌حاڵه و ئه‌وانه‌ش دزى له موڵك ماڵى خه‌ڵكى ئه‌م كوردستانه‌ده‌كه‌ن وفیزیش لێ ئه‌ده‌ن ته‌نها بۆبنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى وداده هێرۆى دڵسۆز‌و كورد په‌روه‌ره و هه‌رگیز ناتوانن ده‌ستبه‌ردارى یه‌كێكى وه‌ك عمرفتاح بن،چونكه ده‌ست سوك بۆدزیى ودڵسۆزێكى تر‌ى وایان به‌ئاسانى وبه‌پشكێكى كه‌مه‌وه ده‌ست ناكه‌وێته‌وه،ئه‌مه یه‌ك و دووهه‌میش هه‌رداده هێرۆ بووه به‌لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى وهه‌موو سله‌ێمانییان به‌خۆیو بانده دزه‌كانى داگیركردوه.
بۆیه داوا له‌هه‌موو كه‌سوكارى شه‌هیدان ودڵسۆزانى ئه‌م شاره به‌تایبه‌تى و ئه‌ندامان وپیّشمه‌رگه دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌كه‌كان به‌گشتى ده‌كه‌م وتكایان لێ ده‌كه‌م كه ئیتر بڕوا به‌م درۆ ده‌له‌سانه‌یان مه‌كه‌ن وخۆ ڕێكخه‌ن و ئاماده كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌م جه‌رده‌و گه‌نده‌لانه‌و هیچ بڕوایه‌كیش به‌م ئۆپۆزیسیۆنه كارتۆنییه‌ى كه‌ناوى خۆیان ناوه گۆڕان مه‌كه‌ن چونكه هه‌رهه‌رمان بیرورا‌و هه‌ڵوێستى سیاسی‌یان هه‌یه‌و له‌جلال تاله‌بانى ومه‌سعود بارزانى جیا ناكرێنه‌وه.
16 /11/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست