کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان گۆردراوه‌ به‌ڵام نوێ نه‌بۆته‌وه‌

Monday, 13/07/2009, 12:00


له‌سایتى چاودێرى تایبه‌ت به‌ڕیكخراوه‌ دیموكراسیه‌كاندا ملا بختیار ده‌ڵێت(یه‌كێتى به‌درێژایى مێژووى خۆى كانگاى گۆرانكارى ونوێ بوونه‌وه‌ بوه‌)
ملا بختیار توویژدانت خۆت له‌وبروایه‌دایت كه‌هه‌موو گۆرانیك ئه‌نجامى پۆزه‌تیفى هه‌یه‌...؟ یابه‌خودى گۆرانه‌كه‌ بابه‌تێكى چاك بێت وله‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا بێت....؟ زۆر حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ش به‌ویژدانه‌وه‌ ئاورێك له‌گۆرانكاریه‌ سیاسییه‌كانى یه‌كێتى وبه‌تایبه‌تى كه‌سێتى خۆت بده‌یته‌وه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندنێكى بابه‌تییانه‌ى راست ودروستى بۆبكه‌یت.
منیش به‌ویژدانه‌وه‌ هه‌ندێك گۆرانكارییانه‌ت وه‌بیرده‌ێنمه‌وه‌، به‌لێبورده‌نه‌وه‌ كه‌له‌وانه‌یه‌ به‌زنجیره‌ى مێژوویى باسه‌كه‌م بۆنه‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى چه‌ند به‌رپرسێكى ناو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتى ده‌خه‌مه‌ روو كه‌رۆڵى گرنگیان بوه‌و هه‌یه‌ له‌گۆرانكارییانه‌دا.
ده‌سپێكى گۆرانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌ى ئێستا هه‌رچى كه‌سانى هه‌ڵپه‌رست وبووده‌ڵه‌و كاڵفام وگه‌نده‌لأ وفایلدارو كینه‌ له‌دلأ بونه‌ته‌ خاوه‌نى ، به‌رى ره‌نجى سه‌دان ئینسانى روشنفكرو ئازاو به‌ئه‌مه‌كى ئه‌م گه‌له‌یه‌ كه‌له‌ پێناو رزگارى كوردستان وئازادى ودیموكراسى ودادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و مافى مرۆڤى ئه‌م گه‌له‌دا گیانى خۆیان به‌خت كردو پشتیان كرده‌ هه‌رچى خۆشى ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانییانه‌ بێ هیچ به‌رامبه‌رێك، خۆت له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاگاداریت كه‌زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ژیانێكى پرله‌ ره‌فاهیه‌تدا بوون كاتێك ئه‌و رێبازه‌یان هه‌ڵبژارد چونكه‌ ئاماده‌ نه‌بوون رۆژێك له‌رۆژان ملكه‌چى سیاسه‌تى رژێمى به‌عس ببن وگه‌له‌كه‌یان ژێر ده‌سته‌و كوردستان داگیركرا بێت.......
ئه‌و كه‌ڵه‌ خه‌باتكارانه‌ش بوون كه‌ كۆمه‌ڵه‌یان له‌ رێكخراوێكى بچوكى سنورداره‌ وه‌كرد به‌به‌هێزترین باڵى ناو یه‌كێتى (پێشو) و وه‌ببوه‌ جێ ى هیواو ئومێدى هه‌موو خه‌ڵكى شۆرشگیرى كوردستان تا ئه‌و راده‌یه‌ى دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كانیشى هه‌زاران حسابیان بۆ ئه‌كردو پیلانییان له‌دژى ئه‌نجام دا...... له‌راستیدا یه‌كێتى خۆى گۆرى به‌تایبه‌تى له‌دواى شه‌هید كردنى ئارام به‌ده‌ستى جاشه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى وبه‌هۆى لاوازى وناسیاسى بوون وهه‌ست نه‌كردن به‌به‌رپرسیارى به‌هۆى بروا به‌خۆنه‌بوونى ئه‌و ملابختیاره‌ى ئێستا بۆته‌ بوقى پروپاكه‌نده‌ى پارتى و مه‌سعود بارزانى و ئه‌و سالار عزیزه‌ى كه‌ خۆى به‌لایه‌كدا ساغ كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز چاوییان پێ ى هه‌ڵنه‌هاتوه‌ وئێستاش هیچ حسابێكى بۆناكه‌ن، كۆمه‌ڵه‌یان ته‌سلیم به‌نه‌وشیروان مستفا كرد كه‌ هه‌رخۆى له‌نوسینه‌كانیدا رونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ركیز ماركس وچه‌پ نه‌بووه‌ وبه‌زۆر كردویانه‌ به‌سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ بۆیه‌ هه‌رزوو به‌پیلانى ئه‌و و جلال تاله‌بانى تاتوانییان ئه‌و رێكخراوه‌ به‌هێزه‌یان له‌به‌رنامه‌و بنه‌ماى فیكرى وسیاسى خۆى به‌تالأ كرده‌وه‌ به‌هێنانه‌كایه‌ى كه‌سانى بێ ئاست وناسیاسى بۆسه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه‌ وبه‌هه‌ویركردنییان له‌ده‌ستى خۆیانداو...... تاكار گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ى هیچ جیاوازییه‌ك نه‌ئه‌بینرا له‌نێوان شۆرشگێران كۆمه‌ڵه‌ دا، ئه‌مه‌ش هه‌ربۆ مێژووله‌ دانوستانه‌ لاوازه‌كه‌ى 1984دا پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ ناوییان نابو(شورمه‌له‌) ....
له‌ساڵه‌كانى 1985 ملا بختیار خواستى بو بگۆردرێت وهه‌وڵیدا ناره‌زاییه‌تى ده‌ربرێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌وشه‌ ..... بانگهێشتى جیابونه‌وه‌ى كرد له‌ژێرسایه‌ى دروشمه‌كانى ئارم دا وبه‌ناوى ئاڵاى شۆرشه‌وه‌.... گیرا خرایه‌ به‌ندنخانه‌وه‌و سوكایه‌تى پێكرا...... ملابختیار بۆچى سه‌ركه‌تو نه‌بویت....؟ بۆ وا به‌ئاسانى هه‌ره‌ست هێنا ....؟ كه‌سێتێكى لاواز وبێ ئه‌مه‌ك بوى یان هه‌ڵه‌بویت....؟ یان وه‌ك خۆت ئه‌ڵێیت ئاره‌زووى گۆرانت هه‌بوو...؟ دیاره‌ ئه‌وه‌ت له‌كوێ وئێسات له‌كوێ ....؟ بۆكێ وبۆچى خۆت ماندوو بكه‌یت ئێستا سیاستمدارو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وپاره‌ و پولێكى بێ هاوتاو خه‌زورى كوڕى سه‌رۆك كۆمار ........ هتد به‌ڕاستى سه‌لماندوته‌ كه‌ بروات به‌ گۆڕانه‌ ...
یه‌كێتى به‌ كه‌سایه‌تیه‌كانیه‌وه‌ هه‌میشه‌له‌ گۆڕاندان و زۆر جاریش هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌گۆرنه‌وه‌ (من بوم به‌ تۆ تۆش بوى به‌ من ....) جارێكى تر گۆران له‌ یه‌كێتیدا ڕویدا ..... ئه‌و نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ى كه‌ هه‌موو تواناكانى خستبووه‌ گه‌ڕ بۆ دژایه‌تى كردن و راونان و سوكایه‌تى پێكردنى لایه‌نگرانى ئاڵاى شۆڕش كه‌ تا ئه‌م چركه‌یه‌ش هه‌واداره‌كانى ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانى پێشوى ئاڵاى شۆڕش به‌ (كۆنه‌ئاش) ناوزه‌ند ده‌كه‌ن وه‌ك جوێن و سوكایه‌تى پێكردنیان ئێستا خۆى گۆڕدراوه‌ به‌ مه‌رجێك خۆى هه‌ر به‌ یه‌كێتى ده‌زانێت و بانگه‌وازى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و شفافیه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حزب له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌ت و ئازادى و ...... هتد ده‌كات كه‌ هه‌ر خۆى پێشه‌نگى ده‌م كوت كردن و سانسۆر دانان و بڕوانه‌بوون به‌ بیروڕاى جیاواز و تا دروستكردنى ته‌كه‌تولات له‌ هه‌شتاكانه‌وه‌ له‌ ژێر ناوى ئارامى و شهابى و عێراقچی و كوردستانى و ....... هتد ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش گۆرانكاریه‌كى له‌ به‌رچاوى له‌ ناو یه‌كێتیدا به‌دیهێناوه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ى له‌ دواى شه‌رى ناوخۆى چه‌ند ساڵه‌ و كوشتن و راونان و ماڵ وێرانكردنى ئه‌م خه‌ڵكه‌وه‌ ببێته‌ هاوپه‌یمانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و بانگهێشتى هه‌ڵبژاردنى مه‌سعود بارزانى بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و به‌یه‌ك لیستى رازاوه‌ى زه‌رد و سه‌وزه‌وه‌ بچنه‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ودوو ووته‌بێژى سه‌وز و زه‌ردیشى بۆ دیارى بكه‌ن ئه‌مانه‌و چه‌ندین هه‌ڵوێستى كه‌ لێره‌دا شوێنى باسكردنیان نیه‌ گۆرانن به‌ڵام چ گۆرانێك .... ئایا هیچ كام له‌م گۆرانكارییانه‌ نوێ بونه‌وه‌یان به‌ دواى خۆیاندا هێناوه‌ .... ؟ ئایا ئه‌م گۆرانه‌ى ئێستا كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا پێشره‌وایه‌تى ده‌كات نوێ بونه‌وه‌یه‌ یان هه‌ر جیابونه‌وه‌یه‌ من به‌راى خۆم ده‌ڵێم هه‌رجیابونه‌وه‌ى به‌شێك له‌ كادران و پێشمه‌رگه‌كانى یه‌كێتیه‌ ...... ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن وانیه‌ باشه‌ تا ئێستا تا چ راده‌یه‌ك ئه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ توانیوتانه‌ به‌هه‌ڵستكاره‌ راسته‌قینه‌كان بهێننه‌ كایه‌وه‌و ناره‌زاییه‌تیه‌كان رێكبخه‌ن و به‌ره‌وپێشى به‌رن .....؟ تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند له‌ ناو جه‌ماوه‌ردابوون و ئێستاش ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى لێتان كۆبونه‌ته‌وه‌ به‌هیواى نوێبونه‌وه‌یه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ تا به‌چاوى خۆمان ئه‌بینین نه‌ له‌ كاندیده‌كانیداو نه‌ له‌ شێواز و جۆرى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن و ، نه‌ له‌ به‌رنامه‌ و په‌یامه‌كانیدا جیاوازییه‌ك و گۆرانێك نابینین به‌ په‌راورد به‌ یه‌كێتى ..... ئێ راست ده‌كات هه‌ر یه‌كێتیه‌ .... ئه‌ى كه‌ هه‌مان به‌رنامه‌و هه‌مان جه‌ماوه‌ر بن ئه‌و گۆرانكارییانه‌ له‌ناو خودى یه‌كێتیدا بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌لێ ئاسانتربوو چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م نه‌بوبێت دووهه‌مێكى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هاوبیرى جلال تاڵه‌بانى بوو و به‌ئاره‌زوى خۆى توانیویه‌تى هه‌موو گۆرانێك بكات ئه‌مه‌ش مێژوى رابردو داهاتو ده‌یسه‌لمێنێت یان ملا بختیار ده‌ڵێت گۆران و نوێ بوونه‌وه‌ ...... ئایا ئه‌م گۆرانكارییانه‌ به‌ نوێ بونه‌وه‌ ده‌زانێت .....؟ ئه‌و گۆرانكارییانه‌ى كه‌ هه‌رچى به‌رنامه‌ و بنه‌ماى فیكرى و سیاسى كه‌ یه‌كێتى له‌سه‌ر دامه‌زرابوو فرێدراوه‌ و به‌رژه‌وه‌ندى تاك و ده‌سه‌ڵاتى تاك ره‌وو پوكانه‌وه‌ى دیسپلینى رێكخراوه‌یى و ركابه‌رى و ته‌كه‌تولات و سامان كۆكردنه‌وه‌ى له‌ جێگادا دامه‌زراوه‌ نوێ بوونه‌وه‌ به‌ پاراستنى دیمكراسى و ئازادى و دادپه‌روه‌رى و مافى مرۆڤ ده‌خوڵقێنێت ... به‌ دورخستنه‌وه‌ و وه‌لانانى ئه‌و فیكر و روخساره‌ به‌سه‌رچوانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ناو یه‌كێتى كه‌ ئیتر خه‌ڵكه‌ ساده‌كه‌ش لێیان وه‌رست بوون به‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى عه‌قڵ و زانست و فیكرى گه‌نج و هۆشیاره‌وه‌ دێته‌ دى به‌ دادگایى كردنى ده‌سه‌ڵاتدارانى گه‌نده‌ڵ و خاوه‌ن فایل مشه‌ خۆره‌كانى ناو حزب و حكومه‌ته‌وه‌ نوێ ده‌بێته‌وه‌ ....چاك بزانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێ بونه‌وه‌ راسته‌قینانه‌ نه‌بێت بروات بێ بۆ چوار ساڵى داهاتوو بنه‌ماڵه‌ى كۆنه‌جاشى پارتیش پێتان رازى نابێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە