نه ده‌سه‌ڵات .... ده‌سه‌ڵاته ... نه ئۆپۆزیسیۆن ..... ئۆپۆزیسیونه
Monday, 31/08/2009, 12:00
له خیانه‌تى 31ى ئابى 1996 دا و دواى گرتنه‌وه‌ى هه‌ولێر به تانك و زرێپۆشه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس به پێشره‌وایه‌تى جاشه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى به‌رزانى و راونانى هه‌رچى ده‌سه‌ڵاتى حزب و حكومه‌تى (ى.ن.ك) بوو له هه‌موو كوردستاندا و گیر خواردنیان له هێڵى سنورى ئێران‌دا بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له‌و خه‌ڵكه سیڤیله بێ ده‌سه‌ڵاته و ته‌نها له خه‌مى خۆ و ماڵ و مناڵ ڕزگار كردناندا بوون
ئه‌م كاره‌ساته خه‌ڵكى هه‌ژاند و چه‌ندین بیر‌و بۆچونى جیاواز هاتنه كایه‌وه .... یه‌كێك له‌وانه به‌شێكى زۆرى واى بۆ ده‌چوو كه ئیتر پارتى ته‌واوو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه سه‌دان كادرى نیشتیمان په‌روه‌ر و فیداكارى تیادایه و ئه‌م جاشایه‌تى و خیانه‌ته‌ى قه‌بولأ نیه .. به‌ڵام به‌داخه‌وه وانه‌بوو .. هه‌رهه‌موویان به شانازییه‌وه هاتنه ناو هه‌لێره‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست و به هه‌موو كوردستاندا بڵاوبونه‌وه و ئه‌وه‌نده له خۆیان و سه‌ركرده‌كانیان رازى بوون هێزێكیان له هه‌ڵه‌بجه گیرى خواردبوو هاتنه ناو سله‌یمانى و یه‌كه‌م كاریان لێدانى په‌یكه‌ره‌كه‌ى ئارام بوو به ئاربی جى ...
سه‌باره‌ت به یه‌كێتى هه‌موو چاودێران وتا خه‌ڵكه ساده‌كه‌ش به‌تایبه‌تى دواى گه‌راننه‌وه‌یان و ده‌رپه‌راندنى هێزى پارتى له ناوچه‌كانى سله‌یمانى تا ئه‌و هێڵه‌ى بۆیان دیارى كرابوو له دێگه‌ڵه ده‌وترا یه‌كێتى پێویسته به خۆیدا بچێته‌وه و سیاسه‌ته‌كانى بگۆرێت و هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و دۆسته‌كانى كارا تر بكات ... چونكه گه‌روانه‌كات تایا ده‌چێت ... به‌ڵام چیمان دى ده‌سه‌ڵاتیان وه‌ك ئیداره‌ى سله‌یمانى پێكهێنا ... كه‌وتنه دامه‌زراندنى وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌كى به‌رین و به شینه‌وه‌ى مووچه و ئیمتیازاتى له راده‌به‌ده‌ر له كاتێكدا له شه‌رى به‌رامبه‌ر پارتیدا هه‌ر به‌رده‌وام بوون و ئه‌و خه‌ڵكه بونه سوته‌مه‌نى شه‌ر و له‌لایه‌كى كه‌وه كارمه‌ندى خواره‌وه‌ى ده‌زگاكان به (2 -3) مانگ جارێك ئه‌گه‌ر مووچه‌یه‌كى وه‌ربگرتایه و سه‌رانى یه‌كێتى تا ده‌هات گه‌نده‌ڵتر ده‌بوون و زه‌وى و پاره و ئۆتۆمبیل و گه‌شته‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایان زیادى ده‌كرد . وێراى ئه‌مانه هه‌مووى له‌ناو حیزب‌دا كتله وكتله كارى هاته كایه‌وه و كۆمه‌ڵگاشیان به‌ش به‌ش كرد به سه‌رخوییاندا و هه‌ر یه‌كێك بووه به‌رپرسى كتله‌یه‌ك و فرعه‌ونێك و به‌رنامه و دیسپلینى ریكخستن تا ده‌هات داده‌رزا ... ئه‌م باسه زۆر ئاوده‌كێشێ با لێره‌دا بیبرمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بێمه سه‌ر باسى ئێستا وهه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه‌و به تایبه‌تى دۆراندنى (ى.ن.ك) له ناوچه‌ى سله‌یمانیدا ... به هه‌مان شێوه نه‌ك هه‌ر چاودێران به‌ڵكو میدیاكانى خۆشیان باس له چاكسازى و نوێ بوونه‌وه ده‌كه‌ن ... به‌ڵام من زۆربه كورتى وێنایه‌كى ئێستاتان بۆ ده‌خه‌مه روو ... هه‌مدیسانه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م سالح وه‌ك جێگرانى سكرتێرى یه‌كێتى كلكیان كردوه به یه‌كدا كۆسره‌ت وه‌ك هێزى سیاسى و به‌رهه‌م وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌ندێ كه‌سیان له خۆیان كۆكردۆته‌وه و بونه‌ته راوێژكارییان بۆ دۆزینه‌وه‌ى خه‌ڵك بۆ حكومه‌تى داهاتوو به‌تایبه‌تى شوێنه ئیدارییه‌كانى ناو سله‌یمانى ... برواتان بێت ئه‌و راوێژكارانه ئه‌ڵێ ى (خگابه)ى میسرین و به‌دواى كچاندا ده‌گه‌رێن بۆ به‌شوو دانیان ... ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتووى و پاكى و دڵسۆزى نیه بۆ به‌رێوه‌بردنى حكومه‌ت به‌ڵكو ده‌گه‌رێن به‌دواى كه‌سانى بوده‌ڵه و هیچ له باردا نه‌بوو تا بتوانن به ئاسانى مه‌رامه‌كانى خۆیانیان پێ جێ به‌جێ بكه‌ن ... له به‌رامبه‌ر ئه‌مانیشدا هه‌ر ئه‌ندامێكى (م . س) هه‌ر یه‌كه به نهێنى و به ئاشكرا به هه‌مان شێوه ده‌گه‌رێت به‌دواى كه‌سێكدا كه داینێت له حكومه‌تدا له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌واندا بێت .. ئه‌گه‌ر جاران كتله بوون ئێستا هه‌ر ئه‌ندامێكى (م . س) خۆى هێزێكه و پشكى له په‌رله‌ماندا هه‌یه‌و ده‌بێ له حكومه‌تیشدا پشكى هه‌بێت .... ئا ئه‌مه‌یه چاكسازى و نوێ بوونه‌وه كه‌ى یه‌كێتى دواى شكسته چاوه‌روانكراوه‌كه‌ى ....
ئه‌مه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مانه هه‌رچى ئۆپۆزیسیونه‌كه‌مانه و كه ئه‌وه زیاتر له (2-3) ساڵه خه‌ڵكى لێ كۆده‌بێته‌وه و (25) كورسى په‌رله‌مانیان هێناوه ئیدیعاى گۆرانیان ده‌كرد له ناو خه‌ڵكدا و به هێزترین لایه‌نى ئۆپۆزیسیونه له ناو په‌رله‌ماندا ... چیمان له وانیش بینى ... نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ى خۆى وه‌ك ده‌ڵێن (خویه‌ك به‌شیرى لێ نابرێ به پیرى) زۆر به ئاسانى پشتى كرده ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ده‌نگیان پێدان و هیچ نرخ و به‌هایه‌كى بۆ ئه‌و ده‌نگانه دانه‌نا و خۆى زۆر به زلتر زانى له په‌رله‌مان و یاسا و تا به‌رنامه‌كه‌ى خۆى كه بانگهێشتى بۆ ده‌كرد ، نه‌خۆى و نه یاوه‌ركه‌ى نه‌چونه یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌وه و به فه‌رمى ده‌ستیان كێشایه‌وه و كه‌سانى كه‌یان له جیاتى خۆیان دانا .....
ئینجا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر له‌وه گروپه‌كه‌ى له‌و دانیشتنه‌دا ورته‌یان لێوه نه‌هات له به‌رامبه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ى نایاساییدا كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجام دران .... كه‌چى دواى كۆبونه‌وه‌كه له كه‌ناڵى (KNN)ه‌وه كوێستان خان كه‌وته هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه و ئیتر ئه‌و شتانه قبوڵ ناكه‌ن ..... باشه سه‌رۆكى لیستى گۆڕان بۆ له كاتى خۆیدا هیچ هه‌ڵوێستت نه‌بوو ...؟ بواریان نه‌دایت ..... ؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر وایه بۆ خۆت و گروپه‌كه‌ت له هۆڵه‌كه نه‌هاتنه ده‌ره‌وه و به‌یانێك ده‌ربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و خروقاتانه‌ى كه كراوه ...؟ ئه‌وه تا سه‌رۆكه‌كه‌تان له برى ئه‌وه‌ى بچێته ناو په‌رله‌مان و شێڵگیرانه به‌رنامه‌كانى خۆى جێ به جێ بكات ده‌چێته مزگه‌وتى گه‌وره و له مه‌لا و شێخ و مه‌شایه‌خه‌كان ده‌پارێته‌وه كه مه‌سه‌له‌كانى دادپه‌روه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌نده‌ڵى و شه‌فافیه‌ت له خوتبه‌كانى جومعه له مزگه‌وته‌كان باس بكه‌ن .... هه‌ر ئه‌وه‌ى ماوه پێیان بڵێت نوشته‌ى شیرینیم بۆ بكه‌ن له لایه‌ن خه‌ڵك شیرین بم بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكاندا ده‌نگى باش بهێنم ........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست