سیسته‌می جیهانی و ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و پێگه‌ی کورد له ڕابوردو ئێستادا
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
پاش دابه‌شکردنی جیهان و خۆڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می جیهانی له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا و ئاواکردنی ستاتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که تیایدا گه‌لی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ستاتۆیه‌دا هێڵرایه‌وه به‌تایبه‌تی له په‌یمانی لۆزانی 1923دانکولی کردن له ناسنامهوبونی گه‌لی کورد بوه ستراتیژی سیسته‌می جیهان و ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست هه‌ر بۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش که کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کرا بو که‌وتنه پراکتیزه کردنی ئه‌و ستراتیژه،هه‌رچه‌نده له تاکتیکدا مامه‌ڵه‌یان جیاوازبوه به‌ڵام ڕێبازوسیاسهتێکی هاوبه‌ش و نزیکی یه‌کیان په‌یڕه‌وکردوه ئه‌ویش ئاسیمیله کردنی گه‌لی کورد له چاوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی دا که جگه له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست هیچ ناسنامهیهکیتر نایه‌ته قبوڵکردن،لێره‌دا ده‌بینین که ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و سیسته‌می جیهانی هه‌رچه‌نده ناکۆکیشیان زۆر بوبێت به‌ڵام له ههمبهرپرسی گه‌لی کورد هاوهه‌ڵوێست بون،نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستیش که له که‌سایه‌تی گه‌لی کوردا کرایه چاره‌نوسێک له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئاسیمیلهوقڕکردن وه‌ک مافێکی سروشتی پاراستنی ناسنامه‌و بونی خۆی په‌نای بۆ سه‌رهه‌ڵدان بردوهولهم پێناوه‌شدا قوربانی گه‌لێک مه‌زنی داوه له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گه‌لی کوردیان وه‌ک تاوانێک که هه‌ڕه‌شه له سیسته‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک ئاڵا و یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ده‌وڵه‌ت ده‌کات بینیوه و به مۆدێرنترین چه‌ک و دڕنده‌ترین شێوه ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه‌یان دامرکاندۆته‌وه،له‌به‌رامبه‌ردا سیسته‌می جیهانیش له ستراتیج وڕێبازدا هاوسیاسهتی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست بون به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه و به چه‌کی ئه‌وان گه‌لی کورد جینۆساید ده‌کراو ده‌ستکه‌وته‌کانی له‌بار دهبراههر له شۆڕشی شێخ سه‌عیده‌وه تا کۆماری مهاباد ودانان به هاوبه‌شێتی گه‌لی کورد له ده‌ستوری عێراقدا بۆیه‌که‌م جار له مێژوی ده‌وڵه‌تی عێراقداله ساڵی 1958شۆڕشی ئه‌یلول و نسکۆی ساڵی 1975 و سوتماک کردنی خاکی باشوری کوردستان له کامپه‌ینی ئه‌نفال دا وه‌ده‌رنانی هێزه‌کانی باشور له خاکی باشوری کوردستان دا که هیچی له نسکۆی ساڵی 1975 که‌متر نهبونمونهی ئه‌و ڕاستیه‌ن.،لێره‌دا ده‌وله‌تانی سه‌رده‌ست چه‌ند تاوانبارن سیسته‌می جیهانی دوو ئه‌وه‌نده چونکه ئه‌و چاره‌نوسی گه‌لی کوردی دایه ده‌ست بێبه‌زه‌یی ئه‌و دوهڵهتانهوئامادهش نه‌بوو له به‌رامبه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردا به سیایسهتی خۆیدا بچێتهوهتهنانهت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست ناچاری دانان به مافه‌کانی گه‌لی کورد ببونایه به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتدارێتیان ده‌که‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو بردنه‌وه وه‌ک چۆن به‌رامبه‌ر به عه‌بدولکه‌ریم قاسم له ساڵی 1958 ڕویی دا کاتێک له‌ده‌ستوری عێراقدا به‌فه‌رمی گه‌لی کوردی وه‌ک هاوبه‌ش له وڵاتی عێراقدا ناساند.
لێره‌دا جوڵانه‌وه کوردیه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوش شایانی ڕهخنهداینێکی جدین چونکه به شێوازێکی زانستی نه‌یانتوانیوه ئه‌م سیایسهته ئاشکرا بکه‌ن و خۆیانی لێ ده‌رباز بکه‌ن سه‌ره‌نجام بونه‌ته به‌شێک له گه‌مه‌ی تاکتیکی نێوان ئه‌م هێزانه و بزاڤی کوردی له ڕه‌وتی خۆی ده‌رچوه هه‌مو کاتێک له‌دژی ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌ڵوێستی هه‌بوه که داگیریان کردوه و به‌رامبه‌ره‌که‌ی به دۆستی خۆی زانیوه شه‌ڕی عێراق ئێران نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌وڕاستیه‌یه هه‌ردو ده‌وڵه‌ت توانیان سود له بزاڤهکوردیهکان ببینن و بۆ خۆیان به‌کاربێنن سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین قوربانیدا هه‌ر گه‌لی کورد بو که له ساڵی 1988ته‌نها له شێری هه‌ڵه‌بجه‌ی شههیدا زیاتر له 5000 شه‌هیدی دا،ئه‌م ده‌رباز نه‌بونه له گه‌مه‌ی تاکتیکی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و سیسته‌می جیهان له پاش ڕاپه‌ڕین و پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش درێژه‌ی کێشا و بوه کلتورێک ته‌نانه‌ت ئه‌و ئۆپۆزسیۆنهشی گرته‌وه که له ئه‌نجامی کێشه‌ناوخۆیه‌کانی ی ن ک دا پێک هات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئۆپۆزسیۆن هێڵی سوری نی یه ده‌توانێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌کان به ئازادی قسه بکات به‌ڵام تائێستا زاتی نه‌کردوه له به‌رامبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان بچوکترین هه‌ڵوێست وه‌رگرێت له دژی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست ته‌نانه‌ت له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشی دا شتێکی به‌و جۆره نابینرێت هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که له ناو هێزێکی سیاسی په‌روه‌رده به‌و کلتوره دا له دایک بوه و سه‌ره‌نجام ده‌بێت هه‌ر له‌و دایکه‌ش بچێت.
له چاره‌کی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پ ك ك وه‌ک بزافێکی کوردستانی به ده‌رککردن به‌و ڕاستیانه که سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێکردن هاته مه‌یدانی تیکۆشین پشتی به خۆی و گه‌لی خۆی به‌ست و هه‌وڵیدا که نه‌بێته به‌شێک له ململانێی و تاکتیکی ئه‌و هێزانه به‌ڵکو هه‌وڵیشی داوه که سوود له ململانێی ئه‌و هێزانه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردا وه‌ربگرێت،به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستی مێژوی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌لی کورد‌و گه‌لانی ئازادی خوازومرۆڤایهتی ستراتیژ و تاکتیکێکی داڕشت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو پلانگێڕیه که ده‌رهه‌ق به پ ك ك و ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجام درابه پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی گه‌لی کورد توانی ده‌وله‌تی داگیرکه‌ری تورکیا ناچار بکات که پاش 86 ساڵ له نکولی کردن و ئاسیمیله کردنی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان پرسی گه‌لی کورد به‌رێته په‌رله‌مانی تورکیا‌و تاوتوێی بکات ڕاستگۆیی و ناڕاستگۆیی ده‌وڵه‌تی تورک له به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا گرنگه به‌ڵام له هه‌مو شتێک گرنگتر ئه‌و پێگه به‌هێزه‌یه که گه‌لی کوردی تێدایه له‌م پێڤاژۆیه‌ی ئێستادا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پهڤاژۆیهو زیاتر به‌هێزکردنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی پێویستیه‌کی هه‌ره گرنگه بۆ زیاتر به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و سیسته‌می جیهانیدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته که پارته‌کانی باشور ببنه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێڤاژۆیه و به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کوردا پێداچونه‌وه‌ی جدی به سیاسه‌تی خۆیاندا بکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست