48 کاتژمێری ڕابوردووقۆناغێکی له گۆڕنا
Monday, 27/12/2010, 12:00
پاش هه‌وڵدانێکی چڕ و پڕ به که‌مترین پشتیوانی هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی جیهانی و له کاتێکدا که ته‌واوی جیهان سه‌رقاڵی جه‌ژنی کریسمس بوو گه‌لی کورد به ئیراده‌و هێزی خۆی به پاڵپشتی ڕۆله قاره‌مانه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵات و باکور به تایبه‌تی و له باشور و ئه‌وروپاش به‌گشتی ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین دواین قۆناغی شه‌ڕی نکوولی کردن له ئیراده و بوونی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆوه سه‌ره‌نجام گیانی چالاکوانی سیاسی کورد حه‌بیبوڵای له‌تیفی له مه‌ترسی له سێداره‌دان ڕزگار کرد که به بڕوای من هه‌رچه‌نده هێشتا مه‌ترسی هه‌رماوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترا قۆناغی نکولی کردن و نه‌ناسینی کورد وه‌ک ئیرادهونهتهوه به‌م ڕه‌نجدانه مه‌زن و به‌رخۆدانه قاره‌مانانه‌یه‌ی گه‌ل له گۆڕ نرا،ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی له‌تیفی ده‌کرێت وه‌ک سه‌ره‌تای له‌گۆڕنانی قۆناغی نکولی کردن له ئیراده‌ی گه‌لی کورد ببینرێت .
کۆمارسێدارهی تیۆکراتی ئێران له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کورد ستان له هه‌وڵدانێکی نه‌خشه بۆ کێشراودا بوو سه‌ره‌تا به له‌سێداره‌دانی هه‌ڤاڵانی زیندان ده‌ستی پێ‌کرد پاشان به کۆمه‌ڵێک هێرشی بکه‌ری نادیار له شاره‌کانی مه‌هاباد مه‌ریوان سنه که ئامانج دامرکاندنه‌وه‌ی ڕقی گه‌ل بوو به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی پاشان چه‌واشه‌کردنی گه‌ل به‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد و بژاک به‌تایبه‌تی له پشتی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن تیایدا هه‌وڵدانێک بوو بۆ بێ باوه‌ڕکردنی گه‌ل و دابڕاندنی له متمانه کردن هه‌م به پژاك وه هه‌م به ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردستان ، به‌م هه‌وڵدانه کۆماری تیۆکراتی ئێران ده‌یویست ته‌ڤگه‌ر و پژااك بێ کاریگه‌ر بکات له ڕۆژهه‌ڵات و پاشان بۆ ئه‌م سیاسه‌ته ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و کاریگه‌ری پلانگێڕیه‌کانی پێشووی که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد به پراکتیک ببینێت له هه‌مان کاتدا له‌سه‌رئاستی ناوچه‌که‌ش جارێکی‌تر تورکیا په‌لکێشی هێرشکاری سه‌ر گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردستان بکاته‌وه..
شاری سنه کرایه ئه‌و مه‌یدانه که کۆماری تیۆکراتی ئێران بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌سنیشانی کرد،هه‌موومان ده‌زانین شاری سنه له مێژووی خۆیدا چ گیانبازی و فیداکاریه‌کی نواندووه له هه‌مان کات ده‌زانین له ساڵی 1999 له‌م شاره‌دا گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات متمانه‌ی خۆیدایه ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد به خوێنی لاوه‌کانی گه‌وره‌ترین خاوه‌ندارێتی له ڕیبه‌ر ئاپۆ کرد که سه‌ره‌نجام بووه یه‌که‌م هه‌نگاوی له‌دایک بوونی پژاک بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئهوکهلێنه گه‌وره‌یه ی که له‌سه‌رو به‌ندی ئۆردوگا نشین کردنی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات له باشوور درووست بو،هه‌ڵبه‌ته له‌وسه‌رده‌مه‌شدا وێڕای له چالاکی که‌وتنی ئه‌و هێزانه هێرش و په‌لاماری کۆماری تیۆکراتی بۆ سه‌ر گه‌ل هیچی له هێزی خۆی وون نه‌کردبوو،له‌به‌رامبه‌ردا گه‌لی کورد بێ هیچ هێزێکی پاراستن مایه‌وه بۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردیش بهرپرسێتیهکی مێژووی هه‌ره‌گرنگ بوو که ڕووبه‌ڕووی کرایه‌وه و پێشنیاری پیکهێنانی ڕیکخستنێک بۆ گه‌ل له ڕۆژهه‌ڵات که‌وته ڕۆژه‌ڤ.
له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانکردنی شاری سنه‌ی خۆڕاگر سێداره‌کانیش گواسترانه‌وه بۆ ناوماڵی کورد خۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کۆماری تیۆکراتی ئیران مه‌به‌ست دهرپهڕاندنیی بازوو بوو به‌رامبه‌ر به گه‌ل،له به‌رامبه‌ردا گه‌لی کورد که‌وته گه‌وره‌ترین هه‌ڵوێستی داکۆکی کردن له ئیراده‌و بوونی خۆی و قاره‌مانانه به‌ڕووی کۆماری تیۆکراتی ئێراند وه‌ستا گه‌ل به‌گشتی خاوه‌ن له حهبیبۆڵای له‌تیفی ده‌رکه‌وتن به‌رده‌رگای زیندانی سنه‌یان له دوژمن گرت هه‌مان ڕه‌وشی ساڵی 1999 به گوڕوتینێکی مه‌زنتره‌وه دووباره بۆوه سنه‌ی شه‌هیدان ئاماده‌یه قوربانی بۆ سه‌رخستنی ئیراده‌ی گه‌لی کورد بدات، هه‌ر له سنه‌وه ته‌واوی کوردستانی گرته‌وه هه‌موو کوردان به‌یه‌کگرتووی که‌وتنه خۆ شۆڕشگێڕه‌کانی شۆڕشی ئاسمانی نه‌ورۆز تیڤی ڕۆژ تیڤی شه‌و ڕۆژیان خسته سه‌ریه‌ک له باکوره‌وه گه‌ل که‌وته جۆش له‌باشور سلێمانی و ههولیرکهوتنه چالاکی
له ئه‌وروپا کوردان له هه‌وڵداندان ته‌ڤگه‌ری ئازادی و پژاک خاوه‌ن له گه‌ل ده‌رکه‌وتن کۆماری تیۆکراتی ئێرانیان وشیار کرده‌وه له مه‌ترسی ئه‌و چاره‌نوسه‌ی ڕوبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه له کاتێکدا خۆی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه گه‌مارۆ دراوه، له به‌رامبه‌ر سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵه نهزۆکهکانیدا به ده‌رکه‌وتنی یه‌کیتی نه‌ته‌وه‌یی کوردان به پێشه‌نگایه‌تی شاری سنه کۆماری تیۆکراتی ئێران پاشه‌کشه‌ی هه‌ڵبژارد و ئیراده‌ی گه‌لی کورد سه‌رکه‌وت وه بۆ دوژمن سه‌لمێنرا گه‌لی کورد ته‌واو هۆشیارو هه‌ستیاره له به‌رامبه‌ر ئیراده‌و بوونی خۆی، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌هاکانی که به هه‌زارو یه‌ک ره‌نج پێکی هێناوه هێڵێکی سوره له‌که‌س قه‌بووڵ ناکات بیبه‌زێنێ ئیتر ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕی له ماڵی خۆیدا به‌داردا بکرێت ئیتر ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕی نکولی له ئیراده‌و بوونی بکرێت،بۆیه به‌ڕاستی 48 کاتژمێری ڕابوردو قۆناغی نکولی کردن و نه‌ناسینی ئیراده‌و بونی گه‌لی کوردی له‌گۆڕنا و میدالی پێشه‌نگایه‌تی له سینگی حه‌بیبوڵای له‌تیفی دا له که‌سیاته‌ی ئه‌ودا به‌رخۆدانی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی به‌رز ڕاگرت له‌هه‌مان کات وێڕای ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خۆی بۆ پژاک دووباره کرده‌وه به‌رپرسێتی قۆناغی پاش نکولی کردن له ئیراده‌ی گه‌لی کوردیشی ڕووبه‌ڕوو کرده‌وه..
هه‌ر بژی ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی کورد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست