ئایا PKK شه‌ڕ ده‌کات؟
Tuesday, 27/04/2010, 12:00
(شه‌ڕ) له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌م وشه‌یه‌دا به‌خێراییه‌کی سه‌رنج ڕاکێش دیمه‌نی توندوو تیژی و خوێنڕشتن داگیرکاری ئاواره‌یی سوتماککردنی خاک له خه‌یاڵی هه‌موماندا ئاراسته ده‌گرێت،له‌وه ناچێت به شێوازێکی زانستی مژاری شه‌ڕ وه‌ک پێویست شرۆڤه کرابێت،ده‌کرێت شه‌ڕ ئامرازێکی تێکۆشانی سیاسی بێت و به‌سه‌ر دوو چه‌مکی شه‌ڕی ڕه‌وا و شه‌ڕی ناڕه‌وادا دابه‌ش ببێت و هێز بنه‌مایه‌کی ستراتیژی و هه‌ره‌گرنگی سه‌رخستنی ئه‌و شه‌ڕه بێت به‌ڵام به‌ته‌نیا هێز به بێ تێگه‌یشتن له هونه‌ری شه‌ڕ ناکرێت په‌ی بردن به سه‌رکه‌وتنی ئامانج کارێکی ئاسان بێت،3000 ساڵ پێش زاین وه‌ک بژارێکی ناڕه‌وای ده‌وڵه‌تی ڕاهیبی سۆمه‌ر له خواروی خاکی میزۆپۆتامیا ئاستی فراونکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی گه‌یاندۆته(شه‌ڕ)بۆ یه‌که‌مین جار له مێژوودا نه‌ریتی پلاندانانی پێشوه‌خت تاڵانکردن و زه‌وتکردنی به‌ها ئابوریه‌کان له ڕێگای هێزی سه‌ربازیه‌وه له دایک بووه،چونکه هێزی جه‌نگاوه‌ری ده‌سه‌ڵات له بنه‌مادا هێزی تاڵانه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆمه‌ریه‌کان پێویستیه‌کی زۆریان به که‌ره‌سته‌کانی دارستان و ته‌لسمی به‌ردو کانزا‌کان هه‌یه به‌رده‌وام له باشووری میزۆپۆتامیا بۆ باکوری په‌ل ده‌هاوێژن و و شاڵاو دێنن لێره‌وه هێزی جه‌نگاوه‌ری ده‌سه‌ڵات له پاش تاڵان بۆ درێژه‌دان به داگیرکاری کۆیله‌کردن وه‌ک ستراتیژێکی هه‌ره گرنگی به‌رده‌وامیی به ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌بینێ،دژوارترین شه‌ڕه‌کانی مێژوو له‌سه‌ر خاکی کوردان ڕوی داوه له شاڵاوی سۆمه‌ری بۆ هیتیتیه‌کان پاشان ئاشوری و بابلی پاشان له‌سه‌ده‌ی سێ یه‌می زاینی به‌دواوه شه‌ڕی ئیمبراتۆریه‌تی ساسانی و ڕۆم پاشان ئیمبراتۆریه‌تی بیزه‌نتی،له پاش ئه‌مان پێکدادانه ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌کان ته‌ڤلی هه‌مان شه‌ڕ ده‌بن و خاکی کوردان له ژێر کاریگه‌ری شه‌ڕدا چه‌ندین جار داگیر ده‌کرێت و ده‌ستاو ده‌ست ده‌کات و به‌رده‌وام پارچه ده‌بێت،بناغه‌ی یه‌که‌مین پارچه‌بوونی که تا رۆژی ئه‌مڕۆشمان به‌رده‌وامه شه‌ڕی(چاڵدێران)ی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌کانه له ساڵی 1514 که تیایدا کورده سونی گه‌راکان له ژێر فه‌رمانی سوڵتان یاوز سه‌لیمی عوسمانی‌دا ڕۆڵی هه‌ره سه‌ره‌کی له سه‌ر خستنی عوسمانیه‌کان به‌سه‌ر سه‌فه‌ویه‌کاندا ده‌بینن ڕه‌نگی یه‌که‌مین سنوری ده‌ستکردی نێوان خۆیان و براکانیان که له ژێرده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کاندایه ده‌ڕێژن، ئه‌م ڕه‌وشه‌ی کورد و خاکی کوردان به‌م جۆره تا سه‌ده‌ی بیسته‌م درێژه ده‌کێشێ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ دیارده‌ی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌م جۆره شیکار ده‌کات (ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌سه‌ر دیارده‌ی کورد په‌یڕه‌و کراوه ؛خستنه قه‌فه‌س و کردن به ئاژه‌ڵێکی ماڵی-که‌وی؛ بوو که له دونیادا نموونه‌ی نه‌بینراوه هیچ نیشانه‌یه‌کی ئه‌وه له‌ئارادا نیه وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردانیان به مرۆڤ له قه‌ڵه‌م دابێت).
په‌یڕه‌وی شه‌ڕ و پێکدادان له فه‌رهه‌نگی داگیرکاریداجه‌مسه‌رێکی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به خۆی پێکدێنێ و هه‌بوونی سیسته‌می خۆی چڕ ده‌کاته‌وه و به‌رده‌وامی پێده‌دات له میانه‌ی پشتبه‌ستن به شه‌ڕ و هێزی سه‌ربازی ته‌واوی خانه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک هه‌ویر ده‌شێلێت و شێوه‌ی داگیرکاری پێده‌دات ،کورته شیکارێکی مێژووی شه‌ڕ له سه‌رخاکی کوردان چیاکان و شه‌ڕی به‌رگری کردن دوفاکته‌ری سه‌ره‌کی به زیندوومانه‌وه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ست نیشان ده‌کات له هه‌مان کات شاخه‌کان وه‌ک قه‌ڵای سرووشتی ده‌رفه‌تی خۆپاراستنیان ده‌دات کوردان به هه‌زاران ساڵ وه‌ک لافاو له‌هه‌موو لایه‌که‌وه په‌لاماردراون .ناشێ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر به ئاگر شتێکی لۆژیک بێت به‌ڵام وه‌ک هه‌رله چوارچێوه مێژوویه‌که‌شمان ده‌رکی پێ ده‌کرێت که تاڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان به‌هه‌مان ئاراسته لافاوی په‌لاماردان و نکولی کردن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ستی کورد و جیهانی به‌رده‌وامه تیرۆرێکی سیسته‌ماتیک له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌و به‌ها ئافرێندراوه‌کانیدا جێگای باسه و له ئاستێکدایه له‌ڕووی حقوقیه‌وه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ورپای شارستانیه‌تی دیموکراتیه‌وه پشتیوانی لێ ده‌کرێت هه‌ڵکوتانه سه‌ر رۆژ تیڤی به به‌شداری تیمی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک له به‌لژیک و ده‌ستگیر کردنی سیاسه‌توانانی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به نایاسایی ناسندنی پرسی گه‌لی کورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی دادوه‌ری ئه‌وروپاوه نیشانده‌دات ته‌واوکه‌ری ئه‌و هێرشه به‌رفراوانه شه که له باکوری وڵات ده‌کرێته سه‌ر گه‌لی کورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه تائێستا زیاتر له 1900 چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ له هه‌ڵمه‌تێکی ڕه‌شبگیریدا له‌زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا ئاخنێنراون به‌کورتی هه‌ڵمه‌تێکی پاکتاوکاری هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ باکور و باشور و ڕۆژ ئاوا ی کوردستان ئه‌رێ کراوه،له‌به‌رامبه‌ر هێرشی پاکتاوکاریدا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد به ڕێبه‌رایه‌تی PKK بۆ واڵاکردنی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری دیموکراتی وێڕای ڕاگه‌یاندنی چه‌ندین ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه و ناردنی گروپه‌کانی ئاشتی هێشتا ڕوبه‌ڕووی پلانگێڕی پاکتاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بێته‌وه دیاره کۆمیسۆنی عێراق تورکیا ئه‌مه‌ریکا به به‌شداری سه‌رانی باشوور PKK ناچار ده‌کات که به پێداچونه‌وه‌یه‌کی جدی به سیاسه‌تی خۆیدا له‌به‌رامبه‌ر دۆخی ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌بکاته‌وه و دۆخی پاراستنی ڕه‌وا له پاسیڤه‌وه بۆ ئاکتیڤ بگۆڕێت.
له‌وانه‌یه زۆر له به ناونه‌یارانی شه‌ڕ باس له به‌سه‌رچونی چاره‌سه‌ری کێشه سیاسیه‌کان به‌شه‌ڕ بکه‌ن سه‌ره‌تا زلهێزه‌کانی جیهان به‌ڵام پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامۆژگاریه به هه‌رکه‌سیتر بده‌ن له سیاسه‌تی خۆیاندابه‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن که له‌ژێر ناوی دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤدا چ کاره‌ساتێکیان به چه‌که کۆمه‌ڵکۆژه‌کانیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهاندا هێنا،هێزی فیوداڵی کورد که له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه قێزه‌ونه‌کانیان گه‌لی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌هێنایه به‌رامبه‌ر یه‌کتر دواتریش خۆیان له‌ناو مه‌سه‌له‌که ده‌رده‌که‌وتن ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌رگه‌لی کوردا ده‌هێنا ده‌بێت ده‌ستبه‌ردای ئه‌و تێڕوانینه سه‌قه‌ته‌ی خۆیان ببن به هه‌مان پێوه‌ری یاریکردنیان به چاره‌نوس و ئیراده‌ی گه‌لی کورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌دا نه‌که ن جارێکی تر نه‌بنه فاکته‌ری خراپه‌ی ستراتیژی که سه‌دان ساڵه درێژه به‌م گه‌مه نه‌فرین لێکراوه ده‌ده‌ن،ئه‌مڕۆ هێزی پاراستنی گه‌ل (HPG) و گه‌ریلاکانی خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌ن که نه‌ک به‌ته‌نیا به‌ڵانسی شه‌ڕ ده‌توانن به هاوسه‌نگی ڕابگرن و گه‌لی کورد له شاڵاوی دڕنده‌ی ده‌وڵه‌تی تورک بپارێزن به‌ڵکو تونای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی قۆناخی داهاتویان هه‌یه که وه‌ک PKK ناوزه‌ندی ده‌کات به قۆناغی فیناڵ ،بێگومان گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی تورک بۆ باشوری کوردستان به ماشێنی مه‌ده‌نی و به‌نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورک به سوپا بێمۆڕاڵه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنێت هه‌وڵدانێکیشه بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌رشکستێک که له‌قۆناخی داهاتووی شه‌ڕدا ده‌چێته پاڵ شکسته‌کانی ڕابردووی نمونه‌ی زاب و ئۆرامار و بێزڵێ هه‌ڵبه‌ته سوپای تورک له‌ڕوی ژماره‌و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی که‌مو کوڕیه‌کی نیه به‌ڵام مۆڕاڵ و بوێری ئه‌وه‌یان نه‌ماوه که جارێکی‌تر بتوانن ڕێ له دوبا‌ره بونه‌وه‌ی شکسته‌کانیان بگرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست