ئه‌مینداری یه‌کگرتوو و مه‌کته‌بی ئه‌میندار هه‌رئه‌وه‌ن یاریی!!!
Friday, 17/07/2009, 12:00
له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه ئا مێزدا مه‌کته‌بی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو فۆبیای هه‌ڵبژاردن تۆقانی و پێی له جه‌رگی خۆی نا به شپرزه‌یی و چه‌واشه‌کارانه گوایه وه‌ڵامی کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستانی داوه‌ته‌ولێدوانێکی دا،ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی ده‌قی لێدوانه‌که بده‌ین هه‌مان قسه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادینن به دیزاینێکی تر،هه‌ڵبه‌ته واپێویست بو که داوای لێبۆردن له گه‌لی کورد بکه‌ن که بزوتنه‌وه‌که‌یان به توندره‌و ناوبردوه به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه ڕه‌خنه له پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان ده‌گرێت گوایه به‌یاننامه‌که‌یان پڕه له وشه‌ی سارد‌و سڕ!!!!به بێ ئه‌وه‌ی که ئاماژه به یه‌کێک له‌و وشه سارد و سڕانه بکات ده‌یه‌وێت مامۆستا وه‌ک فریشته‌یه‌کی سته‌ملێکراو و بناسێنێت و پارتی چاره‌سه‌ر به سته‌مکار گوایا له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانی ئه‌م غه‌دره‌ی له مامۆستا کردوه!!!
له خاڵی یه‌که‌می لێدوانه‌که‌دا باسی شه‌ڕی کۆنه قین ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی قینه‌که ڕوونبکاته‌وه و خوێنه‌ر تێبگات که ئه‌م شه‌ڕه کۆنه قینه جیه؟هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که ئاوکردنه به ئاشی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و قۆستنه‌وه‌ی ململانێی لیسته‌کان!!! هه‌ڵبه‌ته ئه‌م چۆره فاوڵانه چه‌واشه‌کارین زیاتر و مه‌به‌ست ته‌نیا فریودانی خه‌ڵکه چونکه هه‌مو گه‌ل له باشوور ده‌زانن که پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به فه‌رمی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد پاش ئه‌وه‌ی که به بڕیارێکی سیاسی ئه‌و لیسته‌ی ئه‌و پشتیوانی ده‌کرد(لیستی هیوا)قه‌ده‌غه‌کراو پارتی چاره‌سه‌ر به ڕاشکاوی ڕایگه‌یاند که به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش ناکات و به چاوی گومانه‌وه له‌شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌که‌ش ده‌ڕوانێت کام ململانێ؟ و کام قین؟ نوسه‌ر خۆشی نازانێت.
له‌خاڵی دوه‌مدا ده‌ڵێت گوایا مامۆستا هه‌رچی ده‌ڵێت به چوانی ده‌زانێت که‌میش قسه ده‌کات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین به‌رپرس و ده‌سه‌ڵات موجامه‌له‌ی نه‌کردوه ڕاستیه‌کانی وه‌ک خۆی ده‌ربڕیوه!!!به‌ڕاستی خۆله گێلی دان به‌مجۆره شه‌رمه‌زاریه چونکه که قسه‌کانی جوان بن و موجامه‌له نه‌بن که‌واتا له‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد به توندڕه‌و ناوده‌بات ونوسه‌ر دۆگمایانه قسه‌کانی سه‌لاحه‌دین پشتڕاست ده‌کاته‌وه،به‌ڵام دبێت ئه‌وه‌ش بزانێت که له دیدی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕه‌وه نه‌ک نوسه‌ره‌وه مامۆستا موجامه‌له‌ی رۆژنامه‌نوسێکی کردوه که مرۆڤێکی ساده‌یه چۆن موجامه‌له‌ی سه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵات ناکات.؟.
له‌خاڵی سێه‌مدا په‌یوه‌ندی مامۆستا‌و پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان ڕه‌واده‌بینێت و به شان‌و باڵی دا هه‌ڵده‌دات قسه‌کانی سه‌لاحه‌دین دوباره‌ده‌کاته‌وه و ده‌لێت هه‌نگاوی باشیان ناوه!!!لێره‌دا مامۆستا چه‌ند هه‌ژاره له‌ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیه‌وه مه‌کته‌بی ئه‌میندار دوو ئه‌وه‌نده هێشتا له‌وه تێنه‌گه‌یشتوه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی دڕندانه‌و داگیرکه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک وئه‌ردۆغان ی ئاغایان که فه‌رمانی ده‌دا به پۆلیس و سوپا ژن بێت یان منداڵ گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌رکی خۆتان جێبه‌جێ بکه‌ن منداڵ و ژن کوژران زیندانی کران و ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ر ژنان وه‌ک ڕیاکشنی ئه‌م دڕنده‌ییه گه‌ل له‌ڕووی ئه‌ردۆغان و پارتیه‌که ی وه‌ک مافێکی ڕه‌وای پاراستن هه‌ڵوێستی نواند به‌ڵام نوسه‌ر وه‌ک ڕێگری له پارتیه‌که‌ی ئه‌ردۆغانی پێناسه‌ده‌کات،ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته له مامۆستا و یه‌کگرتوو چاوه‌ڕوان نه‌کراو نیه گه‌لی کورد له باشوور باشیان ده‌ناسێت که له چ بارودۆخێکدا و چۆن گه‌شه‌یانکرد.
له‌خاڵی چواره‌مدا جارێکی‌تر ئاماده‌نیه گرێکوێره‌ی کلکه گرێدراوه‌که‌ی یه‌کگرتوو و ئه‌ردۆغان و پارتیه‌که‌ی بکاته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌رخۆدان و قاره‌مانێتی و خۆراگری گه‌ل له باکوور ده‌خاته دوای هه‌لو مه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی و بابه‌تی و پێی وایه که ئه‌ردۆغان و پارتیه‌که‌ی له سه‌رجه‌م پارتیه‌کانی تری تورکیا باشترن بۆ کورد،هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نیه هێزی ئیسلامی سیاسی کوردی که‌ی خۆی له دوژمنه‌کانی به بچووکتر نه‌زانیوه تا تێکۆشانی گه‌لی کوردی له پێش گشت هه‌لو مه‌رجه‌کان دانابێت یاخوود له‌ترسی ئه‌و ئیمانه‌ی له دڵیدایه نه‌که‌وتبێته خزمه‌ت ئیسلامیه نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی وه‌ک ئه‌ردۆغان و پارتیه‌که‌ی و هێزه‌ئیسلامیه سیاسیه‌کانی تر؟.
له‌خاڵی پێنجه‌مدا ده‌ڵێت پارتی کرێکارانی کوردستان پارتێکی سیاسیه و ئاساییه ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێت،ئه‌مه‌ش فاوڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌ی تره سه‌لاحه‌دین ڕه‌خنه‌ی له پارتی کرێکارن نه‌گرتوه وه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌شی لێ بگرێت زۆر ئاساییه به‌ڵکو سه‌لاحه‌دین بێحورمه‌تی به پارتی کرێکاران کردوه نوسه‌ر خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت چوونکه مامۆستاکه‌ی به‌ووشه‌ی (توندڕه‌و)پێناسه‌ی پارتی کرێکاران و پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ده‌کات و ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ توندڕه‌وان په‌یوه‌ندی ناگرین،ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ری قسه‌ی سارد و سڕیش بن که نیشن هێشتا که‌من بۆ سه‌لاحه‌دین و پێڕو تاقمه‌که‌ی بۆیه داوا له گه‌لی شۆڕشگێڕی باشوور ده‌که‌م که له‌سه‌ر ئه‌م بێ حورمه‌تیه‌تان به‌رامبه‌ر 15000 هه‌زارشه‌هیدی کوڕ و کچ ی گه‌ریلا دایکانی جگه‌ر سووتاو منداڵانی زیندانیکراو
17000هه‌زار کرده‌وه‌ی بکه‌ری نادیار که هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان تیدا بوونه قوربانی له باکووری کوردستان
خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کیمیا بارانی کوردستان و سه‌وداو مامه‌ڵه‌کردنتان به ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان ڕیسواو مه‌حکومتان که‌ن و له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان وه‌ک وه‌فاداریه‌ک بۆ خوێنی شه‌هیدان تۆڵه‌ی مه‌رگتان لێبکه‌نه‌وه و ببنه په‌ن و عیبره‌ت بۆ هه‌رکه‌سێک که زاتی ئه‌وه بکات سۆکایه‌تی به موقه‌ده‌ساتی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه بکات ده‌بێت سه‌لاحه‌دین وپێڕه‌که‌ی و ئاغاکانی به فه‌رمی داوای لێبوردن له دایکی شه‌هیدان و گه‌لی کورد بکه‌ن و سه‌لاحه‌دین به‌سه‌رمانه‌وه نه‌که‌نه کاریزما وو بێحورمه‌تیه‌کانی ناوبنێن ڕه‌خنه باش بزانن به‌م چۆره ناتوانن خه‌ڵک چه‌واشه‌بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست