ڕۆبین هود له هه‌ولێر 70 ده‌فته‌ر دۆلاری دزیی
Saturday, 04/09/2010, 12:00
هه‌واڵی دزینی 70 ده‌فته‌ر دۆلارم له هه‌ولێر له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌دا خوێنده‌وه و هه‌روه‌ک هه‌واڵێکی ئاسایی ،ئه‌نجام دانی تاوانێکی دزیکردن وێنامکرد، به‌ڵام وادیاربوو ئه‌و وێناکردنه‌ی من نه‌ک ههرههڵه به‌ڵکوو له‌جیی خۆشی‌دا نه‌بوو،هه‌ڵبه‌ته ڕۆبین هوود که‌سێکی چه‌قاوه‌سوی یاخیبوو له‌یاسا ئازا‌و ده‌ستڕاست له رمهاوێژیدا له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست دا ژیاوه و خه‌ڵکی وڵاتی به‌ریتانیابووه له‌شاری نۆتینگهام،گێڕانه‌وه‌ی جودا جودا له‌سه‌ر ئه‌م زاته هه‌یه به‌ڵام به‌گشتی باس له‌وه ده‌کرێت که دزی ده‌کرد و سه‌رانه‌ی ده‌سه‌ند له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به خۆی و بانده 140 که‌سیه‌که‌یه‌وه که له چینی هه‌ژاری ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵگای به‌ریتانی بوون،پاشان له‌و کاره چی ده‌ستده‌که‌وت به‌سه‌ر خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژاردا دابه‌شی ده‌کرد،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که که‌سێکی یاخی بوو له شا جۆنی ئینگلیز که سته‌مکار و گه‌نده‌ڵ بوو ئه‌مه تائێره پێناسه‌یه‌که بۆ که‌سێک هه‌تا ئێستاش خه‌ڵک شانازی پێوه‌ده‌کات له وڵاتی به‌ریتانیادا،هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ڕوبین هوده‌ی من ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م که‌سێکی هه‌ژار و نه‌داری کۆمه‌ڵگایه‌که که ته‌مه‌نی ته‌نها 26 به‌هاره‌و تابڵێی ساویلکه‌و هه‌ژاره هه‌رله سیمای‌دا مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌و ڕاستیه تێبگات که ئه‌م ڕۆبین هوده کورده له هه‌رشت ده‌چێت تاوانبار و دز نه‌بێت به‌ڵام وه‌ک ههرمرۆڤێکیتر ئه‌ویش خۆی به شایسته‌ی ژیانێک وه‌ک مرۆڤ ده‌زانێت وێڕای ئه‌وه‌ی که کرێکاڕیکی شاره‌وانی یه له مووچه‌یه‌کی که ژیانێکی کوله‌مه‌رگی زیاتری پێنابه‌خشێت هیچیتری نیه و شک نابات،هه‌ڵبه‌ته هه‌رده‌م مرۆڤیش له‌ده‌ربازبوون له ڕه‌وشی ناهه‌مواری و نه‌داری چاوی هیوای گه‌شه به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌م جۆره ژیانه کراوه‌ته قه‌ده‌ر و وه‌ک تاوانیک خراوه‌ته پاڵ په‌روه‌ردگار ئیتر ئه‌و ئه‌م به‌شه‌ی داوه پێت و پێویسته تۆش پێی ڕازی بیت،به‌ڵام ئه‌م هیوایه هه‌رگیز لاوازناکات که مرۆڤ ده‌بێت کۆشش بکات و خۆی ده‌ربازی قۆناغێکی تری ژیانی دور له کوله‌مه‌رگی وئاسوده‌یی بکات،زۆرن ئه‌وانه‌ی له کورترین مه‌ودا له باشوور بونه ملیاردێر له‌سه‌ر ڕه‌نج و ژیان و گیانی ئه‌وگه‌له هه‌ژاره به‌کورتی ده‌مه‌وێت بڵێم ته‌نها ده‌رفه‌تێک بۆ ملیاردێر بوون دزی بوو له ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد به تاڵانکرد پاشان کار گه‌یشته شۆفڵ دزین و حهفارهدزین و قرتاندنی ته‌لی کاره‌باو سه‌ری مه‌نهۆڵ دزین پاشان بووه کلتور و سه‌ریکێشا بۆ گومرگ و ئێستاش گه‌یشتۆته لووتکه بۆته نه‌وت،لێره‌وه کۆمه‌ڵگا ڕوه‌و دابه‌شبوونێکی جدی سه‌ریکێشا چینێکی دهوڵهمهندزۆرێک له دزه‌کان له خانوی فیرعه‌ون و گوندی ئه‌ڵمانی و ده‌شتی به‌هه‌شت و به‌هه‌شته‌کانی که ته‌نها خوداوه‌ند ده‌توانێت لێی بدوێت خۆیان له کۆمه‌ڵگا دابڕی و سنوریان کێشا هه‌رچی له پێویستیه‌کانی ژیانه به به‌و پاره‌یه که له ده‌می خه‌ڵکی هه‌ژارو چه‌وساوه دزیبوویان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر کرد.له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌هه‌شت و تهلارهش هه‌زارانی وه‌ک ڕۆبین هوودهکهی هه‌ولێر به کوله‌مه‌رگی زۆرانبازی له‌گه‌ڵ ژیان ده‌که‌ن،به‌ڵام هێشتا ئه‌و هیوایه که بۆ ژیانێکی ئه‌رستۆکرات نا به‌ڵکو شایسته‌ی مرۆڤێک بێت هه‌رده‌م هیوایهههرچهند ژیان زه‌حمه‌تتر و گرانتر ببێت ئه هێنده ده‌گه‌شێته‌وه،به‌ڕاست چۆن و به‌چی منیش ده‌وڵه‌مه‌ند بم؟باشه ئه‌م هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌نده له ئاسمانی کوێی ئه‌م وڵاته‌وه بارین؟ئه‌م هه‌موو ده‌فته‌ر و بلۆک و خشته‌یان له‌کوێ هێنا؟دزی و تاڵان بووه کلتۆرێک و به‌کاڵای باڵاماندا بڕا ئیتر چاومان له‌و دهرفهتهیهکه به‌زوترین کات ده‌وڵه‌مه‌ندمان بکات به‌ڕاست نهتانبیستوه که گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێت و بچووک پێی پێدا ده‌نێت؟ڕۆبین هوده‌که‌ی هه‌ولێر 70 ده‌فته‌ری له ماڵی ئه‌رستۆکراتێکی هه‌ولێر دزی دوور نیه ئه‌گه‌ر ئه‌و دزێکی زیره‌ک بووایه که‌مێک بگه‌ڕایه له‌وانه‌بوو سێ 70 ده‌فته‌ری تریشی بدۆزیاتهوه ماڵێک 70 ده‌فته‌ری تێدا بێت بانکه ماڵ نیه،ڕۆبین هوده‌که‌ی هه‌ولێر له‌و پاره‌یه ویستی که براو که‌سه‌کانیشی له‌و ئازاره ڕزگاربکات که یه‌خه‌ی به‌ژیانی ئه‌وانیش گرتووه و میهره‌بانانه له‌و پاره‌یه هاوکاری هه‌موویانی کردبوو وه‌ک خۆی باسی کرد له ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس ژنی بۆ براکه‌ی هێناوه ئۆتۆمبێلی بۆ یه‌کێکیتریان کڕیوه و چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێکیشی بۆ که‌سێک کڕیوه تا سوود له شیر‌و خوریه‌که‌یان ببینێت بۆ بژێوی ژیان و 45 ده‌فته‌ریش پێمابوو که ده‌ستگیرکرابوو،به‌ڵام ڕۆبین هوده‌که‌ی هه‌ولێر که‌سێکی زۆر ساده‌و دڵ نه‌رم و ڕاستگۆ بوو له هه‌رشت ده‌چوو له دز نه‌بێت،به‌ڕاست تۆ بڵه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆبین هود له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست کردی له وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌هاری دزراوی ئه‌م کۆمه‌ڵگا هه‌ژاره‌دا گروپه‌کانی ڕۆبینهودی کوردستان نه‌کاته ناچاری خۆ ئه‌وه‌ی ڕۆبین هوده‌که‌ی هه‌ولێر کردوێتی بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار باوه‌ڕناکه‌م ده‌سه‌ڵاتت ئه‌وه‌نده‌ی بۆ کردبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست