ئۆجه‌لان ووتی دایکم تورکه !
Saturday, 22/01/2011, 12:00
15ی مانگی فێبریوه‌ری ئه‌مساڵ 2011 گه‌له‌کۆمه‌کێی نوێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان پێده‌نێته ساڵی 12 دهههمینیهوه ،ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم هه وڵدهدهم کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری گرنگی کاریگه‌ر له به ئاماجگرتنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن هه‌م ده‌وڵه‌تی تورک و هه‌م ده‌وڵه‌تانی جیهانی ده‌ستنیشان بکه‌م که سه‌ره‌نجامی هه‌ره‌گرنگی پێکهاتنی کۆمپڵۆکه بوو تا ئاستی ڕفاندنی و ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی به ده‌وڵه‌تی فاشستی تورک.
له‌یه‌که‌م هه‌نگاوی ئاواکردنی پ ك ك دا بۆیه‌که‌مجار به‌ڕێز ئۆجالان ئه‌وڕاستیه‌ی ده‌ستنیشانکرد که کوردستان کۆڵۆنێکی نێوده‌وڵه‌تیه و ته‌نها داگیرکراوێکی کلاسیک نیه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه بووه یه‌کێک له خاڵه‌به‌هێزه‌کانی ستراتیژی پ ك ك به‌جۆرێک مێژووی زۆرێک له شۆڕشه‌کانی گه‌لی کوردی شرۆڤه‌کرد و سه‌ره‌نجام ئه‌وڕاستیانه‌ی ده‌ستنیشانکرد زۆربه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی گه‌لی کورد له‌وخاڵه‌دا کۆتایی پێ هێنراوه که ده و‌ڵه‌تانی جیهانی سه‌رده‌ست له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئامانجه‌کانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان پێکاوه.
په‌یمان نامه‌ی لۆزانی ساڵی 1921 وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاوی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی بوو له نکولی کردن له بوون و ئیراده‌ی گه‌لی کورد که له بنه‌مادا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا داڕێژرا،ئه‌م په‌یماننامه‌یه یه‌که‌مین بنه‌ماکانی ئاواکردنی ستاتۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو تیایدا چاره‌نوسی گه‌لی کورد درایه‌ده‌ست ئه‌وده‌وڵه‌تانه که ئاواکران له هه‌مانکات یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئاواکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بووکه بووه هۆی چڕکردنه‌وه و دژوارتر کردنی قه‌یرانه مێژوویه که ڵهکه بوه‌کانی رۆژهه ڵاتی ناوین، هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشمان سیسته‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک ئاڵا یه‌ک نه‌ته‌وه یه‌ک ده‌وڵه‌ت ئه‌و زهنیه‌ته قهوزهگرتوهیه هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بڕیوه و له‌به‌سته‌ڵه‌کی دۆگما ناتوانێت ده‌ربازبێت له‌هه‌مان کات بۆته زه‌مینه‌یه‌کی گونجاوی ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی جیهانی که به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ودرێژه‌دان به سیسته‌مه‌که‌ی له بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی پرسه‌کانی ناوچه‌که‌دا ده‌بینێت، هیچکات ئاماده‌ش نیه چاره‌سه‌ری و ئاراسته‌کردنه‌کانی ناوچه‌که‌ش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی ده‌ربازبێت.
هه‌روه‌ک به‌ڕێز جه‌میل بایک له( په‌رتوکی مێژویه‌ک له ئاگر) باس ده‌کات واده‌رده‌که‌وێت سیسته‌می جیهانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌که‌وه ئاماده‌کاری دژایه‌تی کردنی کردبێت. ئاشکرابوونی یه‌کێک له به‌ڵگه‌نامه‌کانی سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا له ئێران پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979 دا که تیایدا باس له‌ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچی کراوه و به‌ڵگه‌نامه‌که له سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره‌وه نێردراوه وێڕای ئه‌وه‌ی که پ ك ك وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وان له ناوچه‌که ده‌بینێت له‌هه‌مان کات داواده‌کات که کار بکرێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر که‌سایه‌تی ئاپۆ و ناوزڕاندن و توڕه‌کردنی چونکه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه داهاتوویه‌کی مه‌ترسیداره بۆئاراسته کردنی گه‌لانی ناوچه‌که به‌گشتی به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد،لێره‌وه ئه‌وڕاستیه ده‌رده‌که‌وێت که به‌ڕێز ئۆجالان هه‌رله‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی پ ك ك که‌سی یه‌که‌م بووه که به ئامانج گیراوه..
داڕشتنی سیسته‌می ئایدیۆلۆژی پ ك ك دژبه سیاسه‌تی نکولی و نه‌ناساندنی کورد وه‌ک ئیراده‌و نه‌ته‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک سه‌ره‌تا ده‌ستی پێ‌کرد،له‌هه‌مان کات هه‌وڵدان و پراکتێکی هه‌ره‌مه‌زن بوو بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی گه‌لی کوردا توانی کلتوری 3 هه‌زار ساڵه‌ی باوی داگیرکاری له‌بنه‌ماوه هه‌ڵته‌کێنێت به فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی جارێکی‌تر گه‌لی کورد خۆی بکاته هێزی چاره‌سه‌ری، هه‌ڵبه‌ته ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه له‌هه‌مان کات نه یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه ناتۆ ئاماده‌نین به سیاسه‌تی خۆیاندا بچنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر پرسی کوردا بۆیه هێرش بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیایان وه‌ک هێرش بۆ سه‌ر ناتۆ ڕاگه‌یاند لێره‌وه هێڵه‌کانی نه‌خشه‌ی کۆمپڵۆیی نێوده‌وڵه‌تی کێشران له به‌رامبه‌ر پ ک ک به‌ڵام له که‌سایه‌تی به‌ڕێز ئۆجالاندا جڕکرایهوه به‌وپێوه‌ره له‌ڕووی هونه‌ری سهرۆکایهتیکردنیهوه به‌باشترین پراکتیک پ ك ك و گه‌لی ئاراسته‌ده‌کرد وێڕای ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تیه له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ڕوبه‌ڕوی بۆوه هه‌رچه‌نده پ ك ك به‌ته‌واوی ئامانجه‌کانی نه‌پێکابێت به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له به‌هێز بوون و فراوان بووندا بوو تا ئاستی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ستاتۆکانی ناوچه‌که به‌مه‌ترسی بزانن و سه‌نگه‌ری دژایه‌تی لێ‌بگرن، هه‌وڵدانه‌کانی کۆنترۆڵکردنی بزوتنه‌وه‌ی پ ك ك له ڕێگای که‌سانی وه‌ک شه‌مدین ساکیک و دان نانی ساکیک به‌وه‌دا که پ ک ک له ڕێگای له‌ناوبردنی ئاپۆوه نه‌بێت له‌ناو ناجێت یه‌کێکیتر له هێڵه‌کانی نه‌خشه‌ی کۆمپڵۆکه بوون بۆ سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان.
هه‌روه‌ک چۆن ئه‌مریکا یه‌کیکه له زلهیزه جیهانیهکان له‌هامان کات هیزی کاریگه‌ره له ناوچه‌که(ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین) له‌پاڵ ئه‌ویشدا ئیسرائیل هه‌یه و ئه‌ویش ئاماده نیه هیچ پرسێک له ناوچه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئینسیاتیڤ و کاریگه‌ری سیاسه‌تی ئه‌ودا بێت به‌جۆرێک هه‌ر گۆرانکاریه‌کی له‌ده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ری سیاسه‌تی ئه‌ودا ڕووبدات به مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ده‌زانێت،ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه خراوه‌ته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا له هه‌موو ڕویه‌کی ئابوری سیاسی ڕۆشنبیری ڕوه‌و داڕمان ده‌ڕوات له به‌رامبه‌ر کاریگه‌رێتی سیاسی و سه‌ربازی پ ك ك دا له به‌رامبه‌ردا پ ك ك ئه‌و هێزه‌یه که له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژمون و کاریگه‌ری سیاسه‌تی ئه‌واندا تێده‌کۆشێت و دژی سیسته‌می ئه‌وان سیسته‌مێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئاواده‌کات، بۆیه پراکتیزه‌کردنی هێڵهدهستنیشانکراوهکانی کۆمپڵۆکه به‌وجۆره بکه‌وێته خزمه‌ت سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژئاواوه پێویست بینرا،ڕفاندن و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان به‌ده‌وڵه‌تی تورک ده‌رگا له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ی دژایه‌تی نێوان گه‌لانی کورد و تورک ده‌کاته‌وه و پ ک ک له‌ناوده‌بات له‌هه‌مان کاتدا تورکیا زیاتر به‌خۆیانه‌وه گرێده‌ده‌ن له‌و ڕۆژهه‌ڵاته نوێ یه‌دا که ئاماده‌کاری ئاواکردنی ده‌که‌ن هه‌ڵبه‌ته لهوڕاستینهیهی ده‌وڵه‌تی تورک باش تێده‌گه‌یشتن که ئاماده‌یه خۆی به‌هه‌رنرخێک تاڵان فرۆش بکات بۆ هه‌ر که‌س و هێزێک له‌پێناو دژایه‌تیکردن و له‌ناو بردنی پ ك ك دا هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بوو یۆنان بووه سه‌رمه‌شقی کۆمپڵۆکه له‌پێناو سازشکاریهکی که له‌وانه‌یه له کێشه‌ی قوبرس و ئیجه‌دا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه به‌قازانجی ئه‌و کۆتایی بێت ،یۆنان به‌فه‌رمی داوی له به‌ڕێز ئۆجه‌لان کرد بچێته ئه‌وێ و به‌چوونی ئه‌و کۆمپڵۆکه که‌وته گه‌ڕ له ئه‌سیناوه ئیتر ڕاستینه ی سیسته‌می پلانگێڕی سه‌رمایه‌داری سواخ دراو به ناوی دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤ ئاشکرا بوو،له‌به‌رامبه‌ردا ڕێزدار ئۆجالان گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و مێژووی ڕوبه‌ڕووی ئه‌وروپا کرده‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی له لۆزان به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد کردتان ئه‌مڕۆ ده‌توانن چاره‌سه‌ر بکه‌ن پێویسته سیاسه‌ته‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی پاریزی ئێوه له‌سه‌ر حسابی گه‌لی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی ناویندا کۆتایی پێ بێت.
هه ردهوڵهتێک له کۆمپڵۆکهدا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌وته جوڵه ئه‌ڵمانیا ئه‌وبڕیاره‌ی که بۆ ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز ئۆجالان پێشتر دابووی هه‌ڵیوه‌شانده‌وه گرتنی ئه‌و له‌ئه‌ڵمانیا له‌چوارچێوه‌ی یاسادا کۆمه‌ڵێک مافی ده‌دایه ئۆجه‌لان گرنگترینیان به‌رگریکردن بوو له‌خۆی جگه‌له‌وه‌ی کۆمپلۆکهی توشی ئیفلیج بوون ده‌کرد،ڕووسیا ئه‌و ناوه‌نده‌ی شکستی به گه‌وره‌ترین سیسته‌می سۆسیالیزم هێنا که هیوای ملیۆنان مرۆڤ بوو وێڕای ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی دۆما به‌ڕێز ئۆجالانی له خاکه‌که‌ی وهدهرنالهپێناو هه‌ندێک سازش له‌به‌رامبه‌ر پرسی چیچانستان و وه‌رگرتنی قه‌رزێک له ئای،ئێم،ئێف،به‌ڕێز ئۆجالان ڕوبه‌ڕووی ڕه‌وشێک ما له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وێنه‌ی نیه هێزهپلانگێڕهکان گه‌یشتنه ئه‌وبڕیاره که ناکرێت کۆتایی به پ ك ك و تێکشکاندنی ئیراده‌ی بێت ئه‌گه‌ر کۆتایی به ئاپۆ وئیراده‌ی ئاپۆ نه‌یه‌ت له‌هه‌مان کات ئیراده‌ی گه‌لی کورد که به‌کاریگه‌ری ئه‌و پێک هاتوه به کۆتایی هاتنی ئه‌ونه‌بێت ناتوانرێت خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێت و ئیراده‌ی تێک بشکێنرێت بخرێته‌وه ڕه‌وشی پێش سه‌رهه‌ڵدانی پ ك ك و ڕێزدار ئۆجالان ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بوون ئهوبهرپرسیارێتیه ئه‌خلاقی و مێژوویه‌ی ڕێزدار ئۆجالان ڕوبه‌ڕووی کردنه‌وه له ئه‌ستۆ بگرن پلانگێڕان ده‌یانویست به به‌ڕێزی بڵێن بۆچی تۆ کورد ده‌که‌یته خاوه‌ن ئیراده ؟ چۆن به‌رژه‌وه‌ندی وسیاسهتهکانمان تێکده‌ده‌یت و هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه له‌ناوچه‌که و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین؟ چۆن ناکه‌ویته ژێر کاریگه‌ری ڕێباز و نه‌هجی ئێمه‌وه ؟سه‌ره‌نجام وه‌ڵامی داوکه‌ی ئه‌ویان به بێ ئابڕووی وه‌ڵام دایه‌وه به‌جۆرێک ئه‌وڕاستیه‌ی سه‌لماند که ئه‌وروپای دیموکراتی و مافی مرۆڤ هه‌ر ئهودڕندهیهیه که گه‌وره‌ترین سه‌ده‌ی خوێناوی 20 می ئافراند مافی مرۆڤ و دیموکراتیهکهشی فۆرمێکی نوێی کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپایه که ناکرێت به هه‌مان فۆرمی سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی 20 م به‌ڕێوه‌ببرێت له‌هه‌مان کات له سیاسه‌ت و نه‌رینی ئه‌واندا کورد هێشتا ڕه‌وشی هێزی کوشتن و مردنی ده‌رباز نه‌کردوه و لۆزان هه‌ر زیندووه .
هه‌ڵوێستی به‌ڕێز ئۆجالان له‌به‌رامبه‌ر کۆمپڵۆکه مێژووی و گرنگه که له‌یه‌که‌م رۆژیه‌وه له‌سه‌ربنه‌مای ئاشکراکردن و بیکاریگهر کردنی کۆمپڵۆکه بوو له نه‌پێکانی ئامانجه‌کانیدا، ئه‌حمه‌د زه‌کی ئۆغڵۆ ئهوپارێزهره ساختهکارهبوو ئه‌وه‌ی کۆمپڵۆکه نه‌یتوانی پێکی بێنێت ئه‌و هه‌وڵی ته‌واوکردنی دا،وته‌ی دایکم تورکه‌که‌ی که له‌سه‌ر ناوی به‌ڕێزئۆجالان له‌ده‌می ئه‌وه‌وه که‌وته سه‌رزاری ئه‌وانه‌ی هێشتا نه ئۆجالان ده ناسن و نه لێی تێگه‌یشتوون 12 ساڵه وهکتووتی قسه‌یه‌ک ده‌که‌نه‌وه دوژمن هێنایه زمان زۆرن باس له‌به‌ڵگه ده‌که‌ن قسه‌کانیان بسه‌لمێنی هه‌تائێستا به‌لگه‌یه‌کی له‌م جۆره شمان نه‌دی،به‌ڕێز ئۆجالان ئهوزهمینهیهی ئاشکراکرد که کۆمپڵۆکهی له‌سه‌ر پێشخرا پاشان پێکهێنرا،لێگه‌ڕینی ته‌واوی به‌دوای ئهوڕێباز و چارهسهریانهدا کرد که کاریگه‌ر ده‌بن له‌سه‌ر بێناوه‌ڕۆک کردن و بێ کاریگه‌رکردنی کۆمپڵۆکه له‌یه‌که‌م جرکهساتیهوه ،پاشان ئیمیراڵی کرده سه‌نگه‌ری شۆڕشگێڕی له‌به‌رامبه‌ر پلانگێڕی پاکتاوکردنی ته‌ڤگه‌ری پ ك ك وکوشتنی کوردی ئازاد‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستکردنی به به‌رپرسیارێتی له‌هه‌مبه‌ر مێژوو شه‌هیدان و گه‌ل ودرێژه‌دان به‌تێکۆشان له‌پێناو ئازادی یه‌کجاره‌یی گه‌لی کورد و جاره‌سه‌ری پرسه‌که‌ی،به‌ڕێز ئۆجالان له‌ڕێگای شاکرهکانی خۆیه‌وه ڕێنمایی شۆڕشگێڕی مۆدێرنی دایه ته‌ڤگه‌ر ڕه‌وشی ڕێکخراوه‌یی و ئایدۆلۆژی به‌جۆرێک پێش خست زۆر له‌جاران بهکاریگهرتری کرد‌و زۆرینه‌ی که‌موکورتیه‌کانی جاره‌سه‌ر وشیکار کرد هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و سیسته‌مه جیهانی و هێزه چه‌وسێنه‌ره‌ی حاکمێتی ده‌کات شیکار کرد وه چۆنیه‌تی به‌رخوردکردن و مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌دا ده‌ستنیشان کرد.
خاڵێکی‌تری گرنگ خاوه‌نده‌رکه‌وتنی گه‌ل له به‌ڕێز ئۆجالانه له‌به‌رامبه‌ر کۆمپڵۆکهدا به‌جۆرێک که ته‌واوی جیهانی شۆک کرد تا ئه‌و ئاسته که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا مادلین ئۆلبرایت رای گه‌یاند که به‌هیچ جۆرێک ئهوچاوهڕوانیهیان نه‌بوو گه‌ل ئاوا له به‌ڕێز ئۆجالان خاوه‌ن ده‌رکه‌ون گه‌ل به‌م هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه‌ی توشی سه‌رسوڕمانی کردن،کامپینی ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریک بکه‌ن که به‌چالاکیه گیانبازیهکان ده‌ستی پێ‌کرد ته‌نها داستانێکی قاره‌مانێتی نه‌بوون به‌ڵکو گه‌له‌که‌مان لهکاتێکداخاوهن له‌به‌ڕێز ئۆجالان ده‌رکه‌وت به‌م هه‌ڵوێسته شۆڕشگێڕیه بێ وێنه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا که بووه تۆپێک له ئاگر به‌ده‌وری به‌ڕێز ئۆجالاندا له‌هه‌مان کات سه‌رله‌نوێ ئیراده‌ی خۆشی ئاواکرده‌وه که ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماند گیانی به‌رخۆدان و ئیراده‌ی گه‌لی کورد له ئاستێکدایه هه‌رگیز له بن نایه‌ت،جگه‌له‌وه ئه و په‌یامه‌شی دایه ده‌وڵه‌تی فاشستی تورک که له‌نێون ئێمه و تۆدا ئۆجه‌لان هه‌یه و بێ سه‌رۆک ژیان نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست