بەهاری عەرەبی
Thursday, 22/12/2011, 12:00
،بەهارم نەدیوە خونچە بوەرێنێت و،جوانی ناشرین بکات بەهارم نەدیوە ببێتە زریان نەک سروشت بەڵکو مرۆڤ و ژیان ڕاماڵێ، هەروەک چۆن بەهارم نەدیوە پیرۆزی بەدەردی نەفرەت بەرێ دەیان ساڵە گورگەکانی مرۆڤایەتی بە بۆنی خۆش و بەرگی جوانەوە کەڵبە لە گەردنی گەلانی ئەم ناوچەیە گیردەکەن،ئەودۆزەخەی لای خۆیان بوو گواستیانەوە بۆ لای ئێمە، کێ دەتوانێ و چۆن دەکرێت لەیادمان چێت ئەربابەکانی بەناو مافی مرۆڤ و دیموکراتی لەدوووجەنگی جیهانیدا گیانی بەملیۆنان مرۆڤیان هاڕێ چۆن دەکرێت و کەی ڕەوایە باوەڕیشمان وابێت زهنیەت و سروشتێک کە لێوانلێوە لە دڕندەیی و نەفرەت دەکرێت ببێتە کۆتری سپی ئاشتی ،هەر لە دیموکراتی یەتەوە بۆ ماف لەوێوە بۆ ئازادی لەوێوە بۆڕەنگی سپی و کۆشکی سپی پاشای کۆیلە کەوتە بەرگی ئاغایەتی،لەلای ئێمەش ڕیش و تەزبیح کەوتنە وروژاندنی هەستمان بۆسەرخستنی خواستیان بڕ بڕەی پشتمانیان کردە پەیژەو خۆیان گەیاندە مەبەستیان،دەک ڕەبی پیرۆزمان بێ بەیکجار چوار ژن بۆ پیاوێ ئەوەیە شازی ئازادی ژن لەژێر نەفرەتی پیاودا بێ،پیاویش چڵکاو خۆر و نۆکەر پەتکراوی دەستی دەسەڵات بێ ،لێیی خوڕن بەئارەزی خۆتان ئەم مێگەلەی بن دەست و پێتان میلەت چیە بەقوربانی کەوشتان بێت،تادەتوانن شفرەی دڕندەییتان لەجەستی سڕ ئێمە گیرکەن تاشادەماری هەستمان دەهەژێنێ،هزرمان ڕادەچەنێنێ ئەوکات دەکرێت گەلی هەژار منداڵی ڕوت و قوت و نەدار،ژنی هەتک کراو و هەژار پیاوی کۆیلەی گوێ بادراو لەکەناری مردنەوە بەرەو ئاسۆی ژیانەوە پڵنگ ئاسا هەڵمەت بێنێ نەفرەتی پاشای کۆیلەکان،ئەربابەکانی لەبن بێنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست