کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

Tuesday, 16/11/2010, 12:00



سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک و ئالیه‌تێکی سیاسی پێویسته‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌رده م و زه‌مینه‌ی بابه‌تی کۆمه‌ڵگا بێت چاره‌سه‌ری بئافرێنێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێویستی بوونی نه‌ گونجاوه‌ و له‌ سواخ دانی دیواری ڕزیو زیاتر هیجیتر نابێت،پێش گۆڕان بزوتنه‌وه‌ چه‌په‌کان له‌ باشور کاریگه‌ر بوون و یه‌که‌م هێز بوون له‌ دژی ده‌سه‌ڵات که‌وتنه‌ خۆ یه‌کێک له‌و هێزانه‌ پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان بو که‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزی تری چه‌پ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دیموکراتیان پێکهێنا و که‌وتنه‌ به‌ر هێرش و په‌لاماری ده‌زگا کانی ئاسایشی ده‌سه‌ڵات که‌ ئه‌و کات هه‌ندێک له‌و ده‌زگایانه‌ له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چوون ئێستا له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاند جێ ده‌گرن،سه‌ره‌نجام یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ جه‌مسه‌ره‌ به‌هێزه‌کانی به‌ره‌ی گۆڕانی دیموکراتی که‌ پارتی جاره‌سه‌ر بوووه‌ یه‌که‌مین پارتی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن بو له‌ باشور له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی به‌ره‌و لوووتکه‌ ڕوبه‌ڕووی هێرشی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆوه‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی و ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی پارته‌که‌ش چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ زیندانی کران به‌ بیانووی نزیکایه‌تی ئه‌م پارته‌ له‌ پارادیگمای به‌ڕێز ئۆجه‌لان و باوه‌ڕی به‌ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی له‌ هه‌رچوار پاڕجه‌ی کوردستان له‌ لایه‌ن کۆمیسیۆنی چوارقۆڵی عێراق تورکیا ئه‌مریکا هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ کرا و باره‌گاکانی داخرا، به‌ڵام ئه‌م هێزه‌ هه‌ر له‌ خه‌بات و به‌رخۆدانی خۆی به‌رده‌وام بوو فشاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بۆ خۆی هه‌رگیز به‌سنور دانه‌نا و خاوه‌ن چه‌ندین پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری بوون گرنگترینیان پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه‌ دابڕوه‌کان بوو جگه‌ له‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی تری چاکسازی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی،هیچ گومانێک نیه‌ له‌وه‌ی که‌ گۆڕان به‌ پله‌ی یه‌که‌م ده‌ره‌نجامی قوڵ بوونه‌وه‌ی کێشه‌ ناۆخۆییه‌کانی ی ن ك له‌دایک بوو له‌هه‌مان کات به‌ پارادیگمایه‌ک و پراکتیکی هه‌مان دایک که‌وته‌ مه‌یدان له‌جیاتی گرد بوونه‌وه‌ له‌ده‌وری هێزه‌ چه‌پ و ئازادی خوازه‌کان ڕوویان کرده‌ پارته‌ سیاسیه‌ ئیسلامیه‌کان به‌ تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر پارتی چاره‌سه‌ردا هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو که‌ نکولی کردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی بوو وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ری ئه‌زمووندار به‌ خه‌باتی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی،زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ باسی ڕێبازو و فه‌لسه‌فه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن به‌ڵام به‌ بڕوای من گۆڕان هیج بنه‌مایه‌کی ڕێکخراوه‌یی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێرن له‌خۆ ناگرێت و هه‌ڕه‌مه‌کیانه‌ وه‌ک پارته‌ کلاسیکه‌ سیاسیه‌کانی باشور ڕه‌فتارده‌کات وه‌ک مه‌له‌وانی نه‌زان خۆی به‌ شه‌پۆلی ده‌ریای سیاسه‌تدا ده‌دات و ده‌رگای له‌سه‌ر زۆرترین قه‌یران و گومان له‌ دڵی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆیدا کردۆته‌وه گرنگترینیان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دوایی بوو که‌ بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌ تاڵه‌بانی نواندی،هه‌موومان بیرمان دێت که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستانی گۆڕان هه‌میشه‌ تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ هه‌بوو که‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار وه‌رده‌گرێت و به‌توندی ڕه‌تیده‌کرده‌وه‌ که‌ تاڵه‌بانی ئه‌و پۆسته‌ وه‌رگرێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا زۆر تووند و ڕه‌ق بوون به‌رامبه‌ر که‌سی تاڵه‌بانی،کاتێک گۆڕان له‌ لیستی هاوپه‌یمانیه‌که‌ کشایه‌وه‌ که‌ به‌حساب پڕۆژه‌یه‌کی چاکسازی سیاسی پێشنیار کردووه‌و ده‌سه‌ڵات گوێی لێ خه‌وانددوه‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێک دا ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی لیسته‌که‌ی خۆی ئاگاداری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش نه‌بوون ،هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێکی تری وه‌ک به‌رنامه‌ پی نه‌بوو له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی تری عێراق گفتو گۆی له‌سه‌ر بکات هه‌ر ئه‌و 18 خاڵه‌ نه‌بێت که‌ پێشتر کوردستانی گه‌ڵاڵه‌ی کردبوو،پاشان له‌دوو دانیشتنی جیاواز له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی یه‌که‌م جار 6 خاڵیان دیاری کردبوو بۆ گفتوگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕیزی هاوپه‌یمانی کاتێک جاری دووه‌م با ئاماده‌بوونی عه‌دنان موفتی دانیشتنه‌وه‌ بوو به‌ 8 خاڵ!!سه‌ره‌نجام ده‌سه‌ڵات زیره‌کانه‌ گۆڕانی دورخسته‌وه‌ له‌ دانیشتنه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و ته‌نانه‌ت بانگهێشتی کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ عراقیه‌کانیشی نه‌کردن له‌ کوردستان ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ گۆران ئاگای له‌ ناوه‌ڕۆکی کۆبونه‌وه‌کان نه‌بووه‌ که‌ بڕیار دراوه‌ له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کان که‌چی له‌خۆیه‌وه‌ ده‌نگی بۆ سه‌رۆکایه‌تی تاڵه‌بانی دا!!!!!ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر کورد به‌ده‌نگی ئه‌وان نه‌بوایه‌ نه‌یده‌توانی پۆسته‌که‌ مسۆگه‌ر بکات هه‌ڵوێستێکی سیاسی گوونجاوه‌ به‌ڵام ئه‌م پۆسته‌ به‌ڕێکه‌وتنی هه‌موویان و به‌ ئاماده‌ نه‌بوونی گۆڕان له‌ کوردستان یه‌کلا کرابۆوه‌و هه‌رده‌بو بۆ کورد بیت ده‌نگدانی گۆڕان بۆ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نه‌بوو پێشتر به‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ته‌وافوق یه‌کلا کرابۆوه‌،به‌ڵام له‌مه‌ سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بووترێت له‌پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا یه‌کگرتووین باشه‌ ئه‌ی تۆپبارانی سنوره‌کان و هێرشی سوپای تورک و پارچه‌کانی تری کوردستان پرسی نه‌ته وه‌یی نه‌بوو له‌سێداره‌دانی کچان و کوڕانی پارچه‌کانی تری کوردستنان پرسی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو؟ئه‌ی له‌مانه‌دا له‌کوێ بوون؟به‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکانێک هیوابڕاو بوون له‌گۆڕان به‌ده‌ستی خۆشی خۆڵی گومانی ئۆپۆزسیۆن بوون به‌سه‌ری خۆیداده‌کات و باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه‌ش قه‌بووڵکردنی هێزه‌ نه‌یاره‌ ڕاسته‌قینه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانن که‌ پێش گۆڕان ده‌رکه‌وتن ئه‌وکات ده‌شێت گۆڕان متمانه‌ی خۆی وه‌رگرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا به‌ره‌یه‌کی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ و کارا پێک بهێنن. ‌
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە