کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌نێوان قسه‌کانی قه‌ڕه‌زاوی و چه‌پڵه‌ی پشتگیری عه‌لی قه‌ره‌داغی دا

Saturday, 10/07/2010, 12:00


جاڕێکیتر قه‌وانه‌سواوه‌که‌ی ئوممه‌ی ئیسلامی که‌که‌س به‌فلسێکی قه‌ڵب نایکڕێت بۆ کورد لێده‌ده‌نه‌وه‌به‌ئه‌قڵی ژه‌نگاوی و باوه‌ڕی کۆنه‌په‌ره‌ستی داڕزیوی ناو خه‌ڵته‌و لیته‌ی زه‌لکاوی شۆڤێنی عه‌ره‌بی نه‌فره‌تی سه‌ربڕین و ده‌ست قرتاندن به‌جاریه‌کردن و تیرۆر و تۆقاندنی خۆیان وه‌ک ده‌ستێکی چڵکنی تاوانکاری به‌رامبه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر ئێمه‌ی کوردا ده‌سڕن. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌گه‌لی کورد بوبێ شارستانیه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی کردبێته‌وێرانه‌و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کردبێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌گه‌لی کورد بوبێت ده‌رگای له‌سه‌ر ئه‌قڵ و فه‌لسه‌فه‌داخستبێت دۆگمای پیرۆزکردبیت و هزری سڕ کردبێت و دوچاری به‌سته‌ڵه‌کی کردبێت، کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی له‌نێوان تاریکایی چاخه‌کانی ناوین دا ونکردبێت ڕێی له‌دۆزینه‌وه‌شی هه‌تا ئه‌مڕۆ گرتبێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌قه‌ره‌زاوی به‌ئایه‌ت و حه‌دیسه‌کان قسه‌ده‌کات باشتر وایه‌به‌هه‌مان پێوه‌ری عه‌قڵی خۆی له‌گه‌ڵی بدوێم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ده‌مه‌وێت دونیشان به‌تیرێک بپێکم سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت براده‌رانی یه‌کگرتوو به‌درۆ بخه‌مه‌وه‌که‌کردیانه‌هه‌را گوایه‌عه‌لی قه‌ره‌داخی بۆته‌سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی جیهانی له‌وانه‌یه‌واش بێت به‌ڵام خاوه‌نه‌که‌ی یوسف قه‌ره‌زاوی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رکامیان بن بۆ گه‌لی کورد واتایه‌کی نیه‌چونکه‌که‌باس له‌ئوممه‌تی ئیسلامی کرا گوزاره‌له‌و به‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات که‌به‌باشی باوه‌ڕی هێناوه‌و فێره‌گوێڕایه‌ڵی کراوه‌ئه‌و به‌شه‌ش زیاتر پارته‌سیاسیه‌ئیسلامیه‌کانن که‌خوایان پۆله‌تیزه‌کردوه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌خۆیان گوێڕایه‌ ڵ و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ کراون ده‌یانه‌وێت گه‌لی کوردیش به‌ره‌و هه‌مان ئاراسته‌په‌لکێش بکه‌ن بۆیه‌زۆر له‌جێی خۆیه‌تی که‌به‌یادی عه‌لی قه‌ره‌داخیدا بێنمه‌وه‌که‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌ڵێت (الساکت عن الحق شیگان اخرس) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌بۆ تۆش و قه‌ڕه‌زاویش ڕه‌وایه‌به‌ڵام خۆ جه‌نابت باشتر ڕه‌وشی گه‌له‌که‌ی خۆت ئاگاداری بۆ بێده‌نگ مای کاتێک که‌قه‌ره‌زاوی ئه‌وهه‌موو درۆیه‌ی به‌ناوی خواو حه‌دیسه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌کرد؟ئاخر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا کام نه‌ته‌وه‌به‌قه‌د گه‌لی کورد سته‌می لێکراوه‌و لێی کوژراوه‌وخاکی داگیرکراوه‌وسوتماکراوه‌ئازاری دراوه‌ده‌ستدرێژی کراوه‌ته‌سه‌ر ژن و پیاو و منداڵ و پیری (مپل الجسد الواحد) کامه‌یه‌؟کێ هه‌ستی به‌ئازاره‌کانی گه‌لی کورد کرد قه‌ڕه‌زاوی کردی ؟که‌بێشه‌رمانه‌پاش به‌داراکردنی سه‌دام حسێن وتی شه‌هیده‌؟تۆ بڵێی عه‌لی قه‌ره‌داخی له‌قه‌ڕه‌زاوی تێنه‌گه‌یشتبێت؟زاڵ بوونی زمانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی لای مه‌لاکان که‌بۆ په‌ره‌ستن ده‌یکه‌نه‌پێویستیه‌ک زۆربه‌کاریگه‌ره‌ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ له‌دایک بوونی ئیسلامیه‌ت کرایه‌ زمانی هه‌ره‌به‌نرخی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆیه‌باوه‌ڕناکه‌م که‌تێنه‌گه‌یشتبێت ئه‌گه‌ر له‌قه‌ڕه‌زاوی پسپۆڕتر نه‌بێت له‌زمانی عه‌ره‌بی دا له‌و که‌متر نازانێت .
گرنگ ئه‌وه‌نیه‌که‌زۆر بزانی به‌ڵکو چۆنیه‌تی ژیانێکه‌به‌گوێره‌ی زانین، زانست فه‌لسه‌فه‌،درێژه‌دان به‌دۆخی زهنیه‌تی کۆمه‌ڵگا که‌ڕه‌هه‌نده‌کانی زانینن له‌تاریکایی ئه‌قڵیه‌تی فێره‌گوێڕایه‌ڵی وشک و دۆگمای ئیسلامی پۆله‌تیزه‌کراوی کوردیدا بێنرخکراوه‌و ده‌رگای به‌رامبه‌ر خیانه‌تکاری واڵاکردوه‌به‌ڵام بۆ قه‌ڕه‌زاوی ژیانێکه‌به‌گوێره‌ی زانین به‌وجۆره‌که‌هه‌موو لایه‌ک ده‌خاته‌خزمه‌ت ستراتیجه‌سه‌ره‌کیه‌که‌وه‌ئه‌ویش سه‌رخستنی عه‌ره‌به‌که‌له‌سه‌ره‌تاوه‌بێشه‌رمانه‌له‌به‌یاننامه‌که‌یدا باسی ده‌کات و ئه‌ردۆغان ده‌کاته‌پاڵه‌وانه‌که‌ی و داوامان لێده‌کات که‌بیپه‌ره‌ستین ئه‌مه‌له‌کاتێک دا که‌به‌تیرۆریست ناساندنی پ ك ك هیچی له‌فتواکه‌ی خومه‌ینی بۆ قه‌تڵ و عام کردنی گه‌لی کورد و بێده‌نگ بون له‌ئه‌نفالکردنی که‌متر نیه‌به‌ڵکو به‌ شه‌رعی کردنێتی.
بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئێمه‌ش نه‌بینه‌(شیگان الاخرس) وه‌ک دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داخی ئه‌وه‌ی `قه‌ڕه‌زاوی وتوێتی پێی ده‌ڵێین درۆت کرد ئه‌وه‌ی تۆ به‌فه‌ریادڕه‌س ناوزه‌ندت کرد تیرۆریسته‌منداڵ کوژه‌ژن کوژه‌پیاو کوژه‌هاوشانی تۆ هاو دینی تۆیه‌ئێمه‌نه‌سه‌فه‌ر بۆ تورکیا ده‌که‌ین و نه‌شتی تورکیش ده‌کڕین ئه‌و نه‌فره‌ته‌پیرۆزی تۆ و ئه‌وانه‌بێت که‌عه‌قڵیان وه‌ک تۆ سواوه‌،پ ك ك هیوایه‌،پیرۆزییه‌وبه‌ده‌می تۆ گڵاو نابێت تۆ چاکت کرد ده‌مامکی ڕاستینه‌ی مێژوویی خۆتان بۆ گه‌لی کورد هه‌ڵ ماڵی عه‌لی قه‌ره‌داخی ئه‌و کلکه‌له‌قێیه‌ی پیرۆز بێت تۆ ش جارێ وه‌ک کابرای فایلدار شانازی به‌گوێڕایه‌ڵێتیه‌که‌ته‌وه‌بکه‌ئه‌وه‌نده‌تان نه‌ماوه‌سیحرتان به‌تاڵ بێته‌وه‌و کڵاوتان بکه‌وێت و که‌چه‌ڵیتان ئاشکرا بێت باشتره‌له‌ئێستاوه‌له‌زبڵدانی مێژوودا به‌ئارامی پاڵی لێ بده‌نه‌وه‌چونکه‌شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ی تاریکی و کۆنه‌په‌ره‌ستی هه‌ر له‌و شوێنه‌دا جێ ده‌گرن هه‌ر ئه‌وه‌ش چاره‌نوسیانه‌.

(ئه‌و وێنه‌یه‌ مه‌لا جل ڕه‌شه‌که‌ عه‌لی قه‌ره‌داخیه‌ و له‌ کاتی لێدوانه‌که‌ی قه‌ڕه‌زاویدا ئه‌م وێنه‌یه‌ گیراوه‌ بڕاننه‌ ئه‌م لینکه‌)
 
 http://islamtoday.net/albasheer/artshow-12-135230.htm
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە