کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌لی قه‌ره‌داغی یان عه‌لی قه‌ته‌ری؟

Sunday, 08/08/2010, 12:00


نوسینگه‌ی پڕۆفیسۆڕ دکتۆڕ گوایه‌ وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ ده‌رباره‌ی بێهه‌ڵوێستی ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر لێدوانه‌کانی قه‌ره‌زاویدا که‌ ته‌واوی هێزه‌ چه‌پ و ڕاسته‌کانی تورک هانده‌دات بۆ یه‌کگرتن دژی پ ك ك وه‌ک پارتێکی تیرۆرستی ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی پڕ فاوڵی بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ سه‌راپا مایه‌ی گاڵته‌ جاڕی و پێکه‌نینه‌. به‌و پێوه‌ره‌ که‌ وه‌ڵامه‌که‌ ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سانه‌ کراوه‌ که‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌خنه‌ی عه‌لی (قه‌ته‌ری) یان کردوه‌ و منیش یه‌کێک بووم له‌و نوسه‌رانه‌ وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م براده‌رانه‌ گونجاو ده‌بینم.

سه‌ره‌تا پێم باش بوو که‌ نازناوی قه‌ره‌داغی له‌ پڕۆفیسۆر بسه‌نمه‌وه‌ چونکه‌ خۆی له‌ ماڵپه‌ره‌ تایبه‌ته‌که‌یدا شانازی به‌ جنسیه‌ قه‌ته‌ریه‌که‌یه‌وه‌ ده‌کات و نوسیوێتی (الجنسیه‌ قگری) بڕواننه‌ ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌که‌ی جه‌نابی پڕۆفیسۆر دکتۆر ...............

با خوێنه‌ر خۆی بڕیار بدات مامۆستا پرۆفیسۆر دکتۆر کوردایه‌تی چی به‌م گه‌له‌ هه‌ژاره‌ ده‌فرۆشێت له‌ کاتێکدا که‌ خۆی به‌ قه‌ته‌ری ده‌زانێت تۆ بڵه‌ی قه‌ته‌ریش پاڕچه‌یه‌کی کوردستانی داگیر کردبێت و نه‌مانزانیبێت؟

ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ده‌قی به‌یاننامه‌ی کۆتایی یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی جیهانیدا هاتوه‌ ته‌واو گوزاره‌ له‌ دید و تێڕوانینی ئه‌و ڕێکخراوه‌ ده‌کات که‌ له‌لایه‌ن قه‌ڕه‌زاویه‌وه‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ناوی ڕێکخراوه‌که‌ وه‌ک له‌و لینکه‌ی خوره‌وه‌دا هاتوه‌ و پڕۆفیسۆر دکتۆر مامۆستا عه‌لی قه‌ته‌ریش له‌ته‌نیشت ئه‌و زاته‌وه‌ دانیشتوه‌ که‌چی جه‌نابتان ده‌ ڵێن ئه‌مه‌ ته‌نها بۆچوونی قه‌ڕه‌زاوویه‌ ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌شان و باڵی قه‌ره‌زاویدا هاتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و لێتان کردووین به‌ فریشته‌ فه‌رموون سه‌یری ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن بزانه‌ چۆن قه‌ره‌زاوی به‌ شانو شه‌وکه‌تی سه‌دام حسێنی دیکتاتۆردا هه‌ڵده‌دات و به‌ شه‌هید حسابی ده‌کات به‌ فتوایه‌ک ڕه‌وانه‌ی به‌هه‌شتی ده‌کات ئه‌وکات باخوێنه‌ر خۆی دادوه‌ر بێت بزانێت کێ یه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی و نوسینی تێکداوه‌و خاوه‌ن دیدێکی ته‌سک و لاوازی سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌؟

ئه‌نفلۆنزای جاشێتی ئه‌و ده‌رده‌ کوشنده‌یه‌یه‌ که‌ ته‌واوی ئه‌قڵیه‌تی بازرگانه‌ سیاسیه‌ ئیسلامیه‌کانی داڕزاندووه‌ و هه‌رکه‌س لێان بێته‌ وه‌ڵام خێرا هێرشی سه‌ر ئه‌خلاق و که‌سایه‌تی ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م دا ببینه‌ سێبه‌ریان ئه‌وان چۆن بجۆڵێن ئێمه ش وا منه‌تی به‌خێو کردنی ئه‌و هه‌تیوانه‌مان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن که‌ به‌ده‌ستی داگیرکه‌رانی کورد بێ باوک کران خاک سوتماک کران هاوکاری ئاواره‌کانی قه‌ندیل تان گوایا کردوه‌ ئیتر گوێمان پێویسته‌ له‌ مستی ئێوه‌دا بێت و وابه‌سته‌ی بازرگانیکردنتان بین به‌ چاره‌نوسمانه‌وه‌ ئه‌رێ به‌ڕاست بۆ پرسیارێک له‌ قه‌ره‌زاوی ناکه‌ن که‌ کێ بوو ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی له‌ باشوو به‌سه‌ر گه‌لی کوردا هێنا نوسه‌ره‌کان که‌ دژی عه‌لی قه‌ته‌ری ده‌نوسن یان سه‌دام حسێنی ئاغای؟ ئه‌ی کێ 3500 منداڵی ته‌مه‌ن 10 ساڵ بۆ 16 ساڵ له‌ زیندانه‌کانی تورکیادا توند کردوه‌ پ ك ك یان سه‌رۆک ئه‌ردۆغانی قاره‌مانی خه‌یاڵ پڵاوه‌کانی قه‌ڕه‌زاوی؟ئه‌ی کێ لاشه‌ی پیرۆزی گه‌ریلاکانی سوتاندوه‌ ئه‌ی کێ سه‌ری ژن و پیر و مناڵ و گه‌نجی کورد ده‌بڕێت ؟پ ك ك یان ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی تورک؟

من هه‌رگیز له‌وه‌ ناترسم که‌ رۆژ ئاوا له‌سه‌ر به‌ سه‌رۆک بوونی ڕێکخراوی مه‌لاکانی جیهان پشت له‌ کورد بکه‌ن جارێ ئه‌وه‌ی که‌ رۆژ ئاوا کردوێتی و ده‌یکات به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد خۆی بۆ خۆی باسێکه‌ و زۆر هه‌ڵده‌گرێت هه‌ر له‌ لۆزانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ له‌هه‌مان کات ڕێکخراوی مه‌لاکانی جیهانیش وه‌ک مژده‌ی ئه‌و حوشتره‌ وایه‌ که‌ کوڕی بوه‌ و هیچ له‌ بارگرانی گه‌لانی جیهان که‌م ناکاته‌وه‌ به‌ڵام چاکه‌یه‌ک که‌ کردبێتی به‌ تیرۆریست کردنی گه‌ریلاکانی کوردن که‌ له‌م دۆخه‌دا ده‌وڵه‌تی فاشتی تورک بۆ ئه‌گه‌ری هه‌رشکستێک که‌ به‌م نزیکانه‌ به‌ری ده‌که‌وێت له‌سه‌ر ده‌ستی پ ك ك دا ئه‌م فتوایه‌ گرنگ و واتاداره‌ و ماف ده‌داته‌ تورکیا هه‌ر هه‌نگاوێک بنێت له‌ پێناو بنبڕ کردنی شۆشگێڕه‌کانی کوردا ئه‌و کات با پڕۆفیسۆڕ دکتۆڕ مه‌لا قه‌ته‌ری که‌شتیه‌ک به‌سه‌ر وشکانیدا بۆ هاوکاری لێقه‌وماوانی کورد بخاته‌ڕێ .
فه‌رموون سه‌یری ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن :


له‌و ده‌نگه‌ ڤیدیۆیه‌ا قەرەزاوی بە فتوایەک سەدام دەنێرێت بۆ بەهەشت

سایتی عه‌لی قه‌رده‌داغی
http://www.qaradaghi.com
تێبینی: ئه‌م سایته‌ ئیستا له‌به‌ر هۆیه‌ک راگیراوه‌

http://islamtoday.net/albasheer/artshow-12-135230.htm
دەقی بەیاننامەی یەکیەتی زانایانی ئاینی ئیسلامی جیهانی کە قەزاوی دەیخوێنێتەوە بە ئامدە بوونی عەلی قەرەداخی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە