کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعودبارزانی سه‌رۆکایه‌تی کردۆته‌ په‌ناگایه‌ک بۆ خزمه‌تی خۆیی و ئه‌و باندو ته‌جه‌موعاتانه‌ی که‌ گۆزه‌کانیان به‌نیوه‌ ده‌زانن

Thursday, 13/08/2009, 12:00


سه‌رکرده‌ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ پێش هه‌مو کارو فه‌رمانێک بیری لای جه‌نگاوه‌ره‌کانی بێت وخۆشی بوێن و له‌ ناخیاندا باشترین سیفات بدۆزێته‌وه‌ و گه‌شه‌ به‌ تواناو دڵسۆزییان بدات و بیانخاته‌ ئاستێکی به‌رزو له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا بناسرێن وه‌ک هه‌مو جه‌نگاوه‌رانی تری دونیا، چونکه‌ ئه‌و کاتانه‌ ئه‌رکی سه‌رکرده‌ ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ به‌ئاگابێت له‌ هه‌ست و نه‌ستی جه‌نگاوه‌ره‌کانی وکاری تێبکات و بروا به‌ به‌مه‌زنی ئه‌وان بهێنێ ، وه‌ پێویسته‌ سه‌رکرده‌ هه‌ست به‌ که‌م و کوری و ئازاری جه‌نگاوه‌رانی بکات و له‌ موعاناته‌کانیان بپێچێته‌وه‌ که‌ گر له‌ ناخیان ده‌بێته‌وه‌‌ و به‌ کێشه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانیان به‌ هه‌ڵپسراوی ماوه‌ته‌وه‌ چاره‌ سه‌ر بکات و پێش هه‌ر فرمانێکی تر پاڵ به‌وانه‌وه‌ بنێت و ئامانجی پیرۆزی را بوردویان لا به‌ زیندویی بهێڵێته‌وه‌، نه‌ک سه‌رۆکایه‌تی بکاته‌ په‌ناگایه‌ک بۆ خزمه‌تی خۆیی و ئه‌و باندو ته‌جه‌موعاتانه‌ی که‌ له‌ سایه‌ی ده‌ریایه‌ک له‌ خوێن وه‌ک مریشکه‌ به‌کر کر که‌وتون له‌ سه‌ری . ئه‌و باندو ته‌جه‌موعاتانه‌ش ئه‌وانه‌ن که‌ گۆزه‌کانیان به‌ نیوه‌ ده‌زانن و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که‌ نیوه‌که‌ی تری خاڵیه‌،هه‌روه‌ها ئه‌وباندانه‌ بریتیه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ گاڵته‌ جارو که‌مته‌ر خه‌م و ته‌مبه‌ڵ و ره‌شبینن و کاره‌کانیشیان ساردو به‌رهه‌مه‌کانیشیان هیچه‌ و خۆشیان وه‌ک په‌یکه‌رێکی بێگیان به‌رچاو ده‌که‌ون. وه‌ده‌بێ سه‌رکرده‌ باوه‌ری موتڵه‌قی به‌ په‌یامه‌کانی رابوردوی خۆی هه‌بێت چی به‌ باش و چی به‌ خراپ به‌و ئه‌رک و لێپرسراوێتیشه‌ی له‌ ئه‌ستۆیدایه‌، وه‌ ده‌بێ که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌ هه‌میشه‌ سیمای ماندوێتی رۆژانی سه‌ختی جه‌نگاوه‌ره‌کانی له‌ یادبێت که‌ به‌و جه‌نگاوه‌رییه‌ و شه‌ونخونی ئه‌وان قۆناغه‌کانی خه‌باتیان له‌ نه‌هامه‌تی و کوێره‌وه‌رییه‌وه‌ گۆری بۆ قۆناغێکی پر له‌ بێ منه‌تی و بێ وه‌فایی. که‌ جه‌نگاوه‌رانی له‌ ئه‌مرۆدا هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی سه‌رکرده‌ ئاسوده‌ییانی به‌ره‌و بێ ئه‌مه‌لی و سرینه‌وه‌ی ناویانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌و باوکی رۆحی بێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رکرده‌ ده‌بێ رچاوی ئه‌وه‌ بکات بۆ له‌ ده‌ست نه‌دانی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات رێزگرتنی شوێن که‌وتوانی فه‌رامۆش نه‌کات.‌
گه‌لێکیش سه‌رکرده‌ی سه‌ر نه‌که‌وتومان بینی که‌ هیچیان به‌هیچ نه‌کرد ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی خۆیانیان ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر تاکه‌کانیاندا که‌ حه‌زیان لێ نه‌کردوه‌و له‌گه‌ڵ ئاره‌زویاندا نه‌ گونجاوه‌ و هه‌رده‌م په‌یوه‌ست بون به‌کۆمه‌ڵێک که‌سه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش له‌ زائیدی نیشانه‌یاندا بوون و له‌ هه‌مانکاتیشدا له‌هه‌مو پرسو رایه‌کدا هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ موسته‌شارور ێنمایی که‌ریان بو . بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رکرده‌ یه‌که‌ یه‌که‌ی تاکه‌کان بناسێت و که‌س له‌ که‌سی تر جیا نه‌کاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ ده‌سته‌و گروپ گروپ له‌ نزیکه‌وه‌ بناسێت و گوێبیستی کێشه‌و که‌مو کوری و ده‌ست له‌ سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌ کان دابنێرێ ئه‌وا پرۆسه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌و گیانی مه‌عنه‌وی زیاتر رو له‌ گه‌شه‌ کردن ده‌کات ، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ نه‌یتوانی پێداویستی ونیشانه‌کانی که‌سایه‌تی ودیدو بۆچون پر چه‌ک بکات ئه‌وسا ناتوانێ به‌ باشترین شێوه‌ تاکه‌کانی خۆی کۆنترۆڵ بکات، چونکه‌ ناسین به‌ میزاج جگه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ هیچ قازانجێکی تری نیه‌.
تێکه‌ڵ بون و روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ له‌ گه‌ڵ تاکه‌کانیدا هه‌لێکی زێرینی بۆ ده‌ره‌خسێنێ که‌ له‌نزیکه‌وه‌ چاودێری له‌ حه‌قیقه‌تی رفتاره‌ جۆراو جۆره‌ کانی تر بکات و به‌ ئاسانترین شێوه‌ ئاگاشی له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌ کانی دیکه‌ش ببێت و له‌کارو رفتاری رۆژانه‌شیان به‌ ئاگابێت، ئه‌مه‌ش باشترین رێگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدات ئازارو ژان و نهێنێه‌کانیان بۆ ده‌ر ببرێت.

بۆیه‌ ناسینی تاکه‌کان له‌ لایه‌ن سه‌رکردوه‌ مانای ژیانه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌داو هه‌ست کردنه‌ به‌ هه‌سته‌ کانی و ئازار چه‌شتنه‌ له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی.
ده‌رده‌داریش هه‌میشه‌ به‌دوای که‌سێکدا ده‌گه‌رێت رازی دڵی خۆی بۆ ده‌ر برێت، جا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکێکی دڵسۆزو لۆژیکی دۆزیه‌وه‌و گله‌یی و گازانده‌ی لاکردو ئه‌ویش گویبیستی بو ئامۆژگاری و پشتیوانی لێ کردو یارمه‌تی دا، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له‌ ناچاریدا په‌نا بۆ که‌سێکی نه‌زان و بێ هه‌ست و بێ لێپرسراویه‌تی ده‌بات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە