بەهۆى ڕێكەوتنى سێ قۆڵى نێوان ئیتلاعاتى ئێران و ڕێكخراوی قاعیدە و یەكێتى ئەفسەرە كوردە بەتواناكانى ناو لیواى 16 لابران
Sunday, 02/01/2011, 12:00
چاودێرێکی سهربازی
لە بەرئەوەى لیواى 16 لە مێژووى دروست بوونیەوە لە گەڵ هێزى هاوپەیمانان زۆر بە توندى لە دژى چەكدارانى قائیدە شەڕیان ئەكرد و پارێزگاریان لە سەروماڵى هاووڵاتیان ئەكرد بێ جیاوازى ڕەگەزى و نەتەوەى لە ماوەى كاركردنیان لە سنورى پارێزگاى كركوك بە هۆی توندو تۆڵی بازگە سەربازیەكانى ئەم لیوایە كۆنترۆڵى بەشێكى زۆرى كردەوە تیرۆرستیەكانى ناو شارى كركوك كرا بوو , هەروەها توانیان بە شێوەیەكى بەر چاو پارێزگاری لە بۆریە نەوتەكانى نێوان كەركوك بێجى بكەن كە كاریگەرى لە سەر بوژانەوەى ژێرخانى ئابوورى عێراق هەبوو , لە سنورى شاۆچكەى بەلەد و زلوعیە توانیان گورزى كاریگەر لە چەكدارەكانى قائیدە بوەشێنن , بە هەمان شێوە لە بەغداد لە هەردوو گەڕەكى شوعلە و حوریە ماوەى سێ مانگ توانیان بە بێ جیاوازى ڕەگەزى و نەتەوەى و مەزهەبی پارێزگاریان لە دانیشتوانى ئەم گەڕەكانە بكەن و هێمنى و ئارامیان بۆ دابین بكەن .
بویە جموجوڵەكانى ئەم لیوایە واى كردبوو كە دووژمنان پیلان بگێڕن بۆ لاوازكردن و هەڵوەشانەوەى چوونكە ئێران ئەو سەركەوتنانەى بە سەركەوتنى بەرژەوەنی ئەمریكا ئەزانى لە عێراق كە بە گەورەترین مەترسى بۆ خۆی دائەنا بە تایبەتى پەیوەندى تۆكمەى نێوان لیواى 16 و سوپاى ئەمریكا و كاریگەری ئەم لیوا لە سەر جموجوڵى چەكدارانى قائیدە واى دەخواست ئەو ڕێكەوتنە سێ قۆڵی یە ئەنجام بدەن لەڕێگەى كۆنەبەعسی یەكانى وەك لیوا ێلاح فەرماندەى فرقەى چوار و لیوا عوسمان ئیدارەی وەزارەتى بەرگری كە ئێستا پیاوى بنەماڵەى تاڵەبانین و هێرۆى ژنى تاڵەبانى محمود سەنگاوى بە شێوازى جۆراو جۆر پلانەكە جێ بە جێ بكرێت بۆیە بە پێویستى ئەزانم كەناوى هەندی لە ئەفسەرانەى چالاك بوون و لابراون بنووسم هەوڵ دەدەم لە داهاتودا ناوى هەموو ئەفسەرە لادراوەكانتان بۆ بنێرم .
1. عمید ئەنوەر دۆڵانى ئامر لیوا
2. عقید جمال حوێز جێگری لیوا
3. عقید كمال محمود بەشی حرەكاتى لیوا
4. عقید محمد ڕۆستەم فەرماندەی فەرماندەى فەوجى یەك
5. عقید شێرزاد بیلال فەرماندەى فەوجى دوو
6. عقید قادر گوڵانى فەرماندەى فوجى سێ
7. رائد هادى حركاتى فوجی یەك
8. رائد ڕەزا علی بەشى ڕاگەیاندن
9. رائد سردار ئامر سریە لە فوجى یەك
10. رائد جبار حركاتى فوجى دوو
11. رائد حكیم جێگر فوجى دوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست