دەسەڵات ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە دروستکردنی ئەو دۆخەی هۆکار و پاڵنەری گەنجانە بۆ خۆکوژی !
Thursday, 10/11/2011, 12:00
رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
ئاماره‌کان نیشانی دەدەن که له چه‌ند مانگی ڕابردوودا خۆکوشتن له ناو گه‌نجانی کوردستان به شێوه‌یه‌ک په‌ره‌ی سه‌ندووه, بۆته دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیدار و جێی نیگه‌رانییه.
رۆژنامه‌ی رێوان له ژماره‌ی (243 ی بەرواری ١٦ ی سێپتەمبەری ٢٠١١ سەرژمێریەکی بڵاو کردۆتەوە کە له هه‌شت مانگی رابردوودا (71) حاڵه‌تی خۆکوشتن له لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای سلێمانی‌یەوە تۆمار کراوه.
بەپێ‌ی هەواڵەکانی ڕۆژنامەی ئاوێنە تەنها لە ماوەی ٢ هەفتەدا لە مانگی ئۆکتۆبەر ی ٢٠١١دا، ٤ گەنج کە تەمەنەکانیان لە ١٤-٢٠ ساڵیدا لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتتوە.
هەموو ئاگادار بووین "بەناز جەواد" بەهۆی بێ‌کاری و هەژاری، وەک ناڕەزایەتی بە دانەمەزراندنی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا. زۆرن ئەو بەنازانەی به‌سه‌د قاچ لەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان ڕا ئەکەن. ماوەی چەندین ساڵە گەنجانی کوردستان، سەد قاچ قه‌رز ئەکەن و بە نێو هه‌زار ئاگرو چەندین سەرزەمین و سنوری دڕکاوی و مەترسی دەریاکاندا لەم دۆخ و دۆزەخەی کوردستان ڕائەکەن.
ئەم دۆخە فشارێکی ڕاستەوخۆی خستۆتە سەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی گەنجان. گەنجان کە ناسکترین و هەستیارترین توێژی کۆمەڵگان، زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ئەکەوێت. هۆکار و پاڵنەری سەرەکی خۆکوژی گەنجان ئەگەرێتەوە بۆ نائومێدی و ڕەشبینی کە دەرئەنجامی بارودۆخی کوردستان و سەرکوت و بێمافی گەنجان و نەبوونی مافە سەرەتاییەکانی خەڵکە.
خۆکوشتنی گه‌نجان په‌یامی ئه‌وه‌مان پێده‌دات که سیستم و دەسەڵاتدارەتی کوردستان لە قەیراندایە. قەیرانێک دوای سەرکوتی خۆپیشاندانی سەراکانی ئازادی دۆخێكی سەرکوتگەرانەی هێنایە ئاراوه، دۆخێکی نائارام و نالەبار، دۆخێکی قەرەباڵغ بە سیناریۆ و ڕووداوی شێواو. به واتایه‌كی تر بارودۆخه‌كه گه‌یشتوته ئاستێک کە زۆربه‌ی كێشه‌كان بە هەڵواسراوی و بێچاره‌سه‌ركردن ماونه‌ته‌وه . خەڵکی کوردستان لە چاوەڕوانییەکی تاقەت پڕوکێن نادیاردا ماونەتەوە ژیان بەسەر ئەبەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارەتی پارتی و یەکێتی ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە دروستکردنی ئەو هەلومەرجە و پاڵنانی گەنجان بۆ دۆزەخی مەرگ و خۆکوژی. لێرەدا حکومەت و دەزگا بەرپرسەکان ئەرکیان فەراهەمکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانە بۆ ژیانی گەنجان و مافەکانیان.
بۆ پێش‌گرتن بەو دیاردە مەترسیدارەی کە هەڕەشەیە لەسەر ژیانی گەنجانی کوردستان. ئەم پێداویستی و مافەسەرەتاییانە بە ئەرکێکی دەستبەجێی دەسەڵات دەزانین:
ده‌سته‌به‌رکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی لاوان له خوێندن، کارکردن، موماره‌سه‌کردنی ئاره‌زووه‌کانیان له وه‌رزش و هونه‌ر و زانست، ئازادیه تاکه‌که‌سیه‌کان و فه‌راهه‌مکردنی شوێنه‌کانی سه‌رگه‌رمیی و ناوەندەکانی بڕەودان بە تواناکانیان و حەساندنەوەیان.
په‌یداکردنی کار بۆ لاوانی بێکار، یاخود فه‌راهه‌مکردنی بیمه‌ی بێکاریی و به‌رنامه‌ی بردنه سه‌ری کارامه‌یی و توانای لاوان له بواری کاردا.
ئازادی ده‌ربڕین به هه‌موو شیوازه‌کانیه‌وه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندان، دانانی یاسایه‌کی نوێ بۆ دابینکردنی ئازادی خۆپیشاندان.
کۆتایی هێنان به هه‌موو جیاوازیه‌ک له بواری خوێندندا، وه‌ک قبول خاس و تاد... مامه‌ڵه‌ی یه‌کسان له‌گه‌ڵ هه‌موو خویندکاران بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی و حزبی، ئاینی، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز..تاد.
کۆتایی هێنان به گوشار و هه‌ڕه‌شه و ترساندنی ڕۆژنامه‌نووسان و سزادانی یاسایی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه و ئازاردانی ڕۆژنامه‌نووسان و هاوڵاتیان ده‌ستیان هه‌بووه. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دووچاری ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه بوون.
پاراستنی کەرامەتی گەنجان، کۆتایهێنان بە سوکایەتی، بێڕێزی و شکاندنی کەرامەتی گەنجان لەلایەن دەزگای ئەمنی و حزبیەکانەوە لە شارەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست