کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پەیامى گرووپى كەمئەندامانى كوردستان 2

Wednesday, 17/10/2012, 12:00


گرووپى كەمئەندامانى كوردستان



بۆ ڕاى گشتى و كەمئەندامان لەهەرێمى كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناوەو دەرەوەى هەرێمى كوردستان

بەهۆى ئەو بارودۆخە ناهەموارەى ڕووى لەژیان و گوزەرانى كەمئەندامان كردووە لەكەوردستان دووساڵ لەمەوبەر گرووپى كەمئەندامانى كوردستان لەلایەن كەمئەندامانەوە دامەزرێنرا , هەر لەسەرەتاوە بەبێ هیچ جۆرە هاوكارییەكى مادى و بەبێ بارەگاو ئۆتۆمبیل و هیچ كەل و پەلێك و تەنها لەسەر ئەرك و ماندوبوونى خۆیان درێژەیان بەكارى گرووپەكەدا بەدرووشمى (نابۆ پێشێل كردنى مافەكانى كەمئەندامان لەهەرێمى كوردستان) لەڕێگەى (ناڕەزاى دەربڕین و خۆپیشاندان و داواكارى جۆراوجۆرى مەدەنیانە) خراپى ژیان و گوزەرانى كەمئەندامانیان گەیاندە پەرلەمان و حكومەتى هەرێم و لایەنە پەیوەندى دارەكان , هاوكات لەتەواوى ڕاگەیاندنەكانەوە چەندین جار بەتوندى ڕەخنەى ئاڕاستەى هەموو ئەو لایەن و ڕێكخراو كەسانە كردەوە كەبوونەتە هۆى پێشێل كردنى ماف و خراپى گوزەرانى كەمئەندامان لەكوردستان .
هەربۆیە زۆر زوو ئەوكەس و لایەنانەى بەرژەوەندیان دەكەوتە بەرمەترس لەهەبوونى ئەم گرووپە هەوڵى ڕێگری كردنیان دا لەدامەزراندن و كارو چالاكییەكانى , ئەوەبوو لەلایەن ئیدارەى سلێمانییەوە پێیان ڕاگەیاندین كەڕێگە نادرێت گرووپەكەمان بەبێ مۆڵەت درێژە بەكار بدات , بۆیە كاروچالاكیمان ماوەى ساڵێك زیاترە پەكى كەوتووەو لەوكاتەوە هەموو هەوڵێكمان خستۆتە گەڕ لەپێناو ئەوەى مۆڵەتى یاسایی كاركردنمان پێ بدەن , بەڵام بەداخەوە دەرئەنجام گەیشتینە ئەم ڕێگریوى بەربەستانە :
1 - فەرمانگەیەك سەربە ئەنجومەنى وەزیران لەوێ بەناوى (فەرمانگەى ئەنجومەنى ڕێكخراوە ناحكومییەكان) بۆ كاروبارى كۆمەڵەو ڕێكخراوەكان دامەزراوە بەپێى ئەو پڕۆژە یاسایەیی پەرلەمان دەرى كردووە پێدانى مۆڵەتى یاسایی بەڕێكخراوەكان كارى ئەم ئەنجومەنەیە , نزیكەى ساڵێك بەسەر دەمەزرانى ئەم ئەنجومەنەدا تێ پەڕیوە كەچى بەبیانووى ئەوەى هەتا ئێستا ستافى كاریان نییەو ئەو یاسایە لەكاتى پەسەند كردنیدا بەرەى ئۆپۆزسیۆن ئامادە نەبوون هەربۆیە مۆڵەت بەهیچ كۆمەڵە و ڕێكخراوێك نادرێت !؟
2 خۆ ئەگەر كاى كۆن بەبا بكەیت و بتەوێت بەیاسا كۆنەكە لەوەزارەتى ناوخۆ داواى مۆڵەت بكەیت دەڵێن یاسا تازەكە یاساكەى ئێمەى لەكار خستووە و ئەوكارە لاى ئێمە نەماوە!

ئێستا ئێمە لەنێوانى چەندین بەرداشتداین و هەریەكەو بەئارەزوى خۆى دەمان هاڕێت !
ئایا بەڕێزان سەرۆكى هەرێمى كوردستان و ئەندامانى پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران لەتوانایاندا هەیە ئەم مافە سەرەتاییەمان بۆ بگێڕنەوە ؟؟؟
ئێمە هەموو لایەكیان بەبەر پرسیا دەزانین و پێمان وایە گەورەترین پێشێل كارى بەرامبەر مافى ژیانمان بەخواردنى نانمان و ئازادیمان بەوەى بۆمان نەبێت بڵێین برسى و هەژاركراوین لەم هەرێمە .
هەرئەمەشە بەمافى خۆمانى بزانین هەموو لایەنێكى پەیوەندیدار لەدەرەوەو ناوەوەى هەرێم و عێراییش بەئاگا بهێنین لەبەرامبەر ئەم كارە كەتەواو پێچەوانەى هەموو یاساو ڕێساكانى مافى مرۆڤە .
لەبەرامبەردا ئێمەلەدوا چالاكیماندا كەهەر لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیكى چاكسازى و گونجاندنمان ِبۆ بوارى هاتوچۆى هەرێم خستە بەردەم بەڕێزان لایەنى پەیوەندیدار كەخزمەتێكى زیاتر دەبەخشێت بەكەمئەندامان بەتایبەتى و بوارى هاتوچۆ لەهەرێمەكەمان , دوابەدواى ئەم كارەمان ڕاى دەگەیەنین كەتەواوى كاروچالاكیمان ڕادەگرین و دووبارە داواى مۆڵتیش لەحكومەتێك ناكەین كەهێشتا نەكەوتبێتە سەركار و پیادەى دیموكراتى !
دووبارەش درێژە بەكار نادەین بەبێ مۆڵەت تاوەك و ناچار نەكرێین بچینە ژێر باڵى حزبێك یان چەند حزبێكى سیاسى لەكوردستان .
لەئایندەشدا شێوازى كارمان دەگۆڕین و هەرچى ڕێگەیەك هەیە دەیگرینەبەر كەبزانین لەپێناو گێڕانەوەى مافى ژیان و هەقى خوراوماندابێت .
لەپاش ڕاگرتنى كارەكانمان هەموو هەوڵێك دەدەین كەڕاى گشتى و كەمئەندامان لەكوردستان و لایەنەپەیوەندیدارەكان لەناوەوەو دەرەوەى هەرێمى كوردستان بەئاگا بهێنین لەبەرامبەر پێشێل كردنى مافى ژیانماندا .
گرووپى كەمئەندامانى كوردستان
(07709101738) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە