قایمقامى چۆمان ... خەڵكى باڵەكایەتى بە بێ عەقل تێدەگات، نێچیروان بارزانیش پشتیوانى دەكات.
Friday, 13/02/2009, 12:00
پێشەكى داواكارم رۆشەنبیرانى چۆمان بێنە دەنگ چونكە بێ دەنگى ئێوە لە بەرامبەر كارەكانى قایمقام وەك بەشدار بونە لە گەندەلی و سوكایەتیەكانى قایمقام. چاوەروانم هیمەتێكم لە گەڵ بكەن، چیدى ئەو سوكایەتیە قبوڵ نەكەن.
وەیەك بەر لە ئێستا نامەیەكم ئاراستەى راى گشتى و خەلكى دەڤەرى بالەكایەتى و سەركردایەتى پارتى دیموكراتى كو ردستان كردبوو، بەتایبەتى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان، بۆئەوەى ئەو پیاوەى ناوى عبدولواحید گوانیە كە قایم قامەكەى جەنابى كاك نێچییروان بارزانیە، خەڵكى ئێمەى باڵەكایەتیش هەر بەو جۆرە دەى ناسین، لە سەر كارەكەى لابدرێت، لە بەر دزى و گەندەڵى و داوێنپیسى و چەندانى شتى تر، كە بەتەواوەتى خەڵكى باڵەكایەتى هەراسان كردوە كەچى جێى داخێكى زۆر گرانە نەك هەر بەپیر ئەم بانگەوازەوە نەهاتن، بەڵكو زیاتر مەجالیان دایێ درێژە بەكارە دزێوەكانى بدات، دیارە من وەك خۆم قسە دەكەم ئەو لانكەى كە بارزانى مستەفا لایلایەى بۆ كرد،عەبدوالواحیدى رەسام ، لە جیاتى ئاوەدانكردنەوە، بێشكەكەى لە لانگەكە فرێدا! ئەو رەفتارە نا جوامێرانەى قائیمەقامى چۆمان، چەند دەر ئەنجامێكى لێكەوتۆتەوە، هیوادارم كەس لێپێچینەوەى لە گەڵ نەكات چونكە ئەوەى كراوە دیارە بەقسەى خۆى نیە بەقسەى كاك نێچیروان بارزانیە، وەك خۆى ئاماژەى پێدەدات! دیاریشە هێزێك شك نابەین لە سەرۆكى حكومەت بپێچێتەوە، گەر واش دەر نەچو ئەوا ئاشكرایە نێچیروان بانگى دەكات لانى كەم لێپێچینەوەى لە گەڵ دەكات، بەڵام ئایا ئەوە رو دەدات؟ دەبێت چاوەرزان بین.
سەرۆكى حكومەت بۆ لەگەڵ نێردراوەكە لێكۆلینەوە بكات...
هەمو خەڵكى باڵەكایەتى شاهیدیم لۆ ئەدەن، كە ئەو هەواڵانەى دەى نوسم و جارى پێشوتریش ئاماژەم لۆیانكردە بو، كە لێرە بەدرێژى دوبارەیان ناكەمەوە، لە سەروى هەموان دزى بەئاشكراى، گەندەڵى بەدزى ، داوێن پیس، بێ بەرنامەى و بێ ئاگاى لە سیاسەتى پارتى بەتایبەت لە ناوچەكە، باچیدى شێرو خەت نەكەین بەكورتى عەبدولواحید گوانى ئەمكارانەى كردوە1- دزینى پارەى شۆفەل و مەكائینات و پارەى بندیوارەكانى شارەوانى و پارەى ئەو عەقدانەى كە شارەوانى هەی بون بەهاوكارى سەرۆكى شارەوانى پێشو، كە بەهۆ رێكنەكەوتنیان لە سەر پارەكە ناكۆكى كەوتە نێوانیان تاكو سەرۆكى شارەوانى دەستى لە كار كێشایەوە! ئەوەش بە یعترافى سەرۆكى شارەوانیە لەلایى هاورێیەكى نزیكم، 2- دزین و گەندەڵى كردن لە كاتى دروستكردنى جوت ساید لە لایەن كۆمپانیاى شەرەفخان سێ دەفتەر دۆلارى وەرگرت، داواى لە سەرۆكى شارەوانى ئەوكات عەبدولقادر خۆشكانى كرد، پرۆژەكە بەدەیان كەموكورى وەرگرێت، بەڵام بەهۆى نارازى بونى سەرۆكى عەبدوالقادر، تاماوەیەك خەونەكەى نەهاتەدى بۆیە بیانوى جۆراو جۆرى لیە عەبدوالقادر دیتەوە ، لە سەر كارەكەى لاى دا، 3- بەشدارى تەواوى گەندەلیەكانى چۆمان لە پارەى كارەباوە بیگرە تاكو بندیوار و تەواوى ئەو دزیانەى كە بە ئاشكرا دەكرێت لە فەرمانگەكان، بۆنمونە ئاگادارم برێك پارە لە فەرمانگەى زراعە وەر دەگرێت لە بەرامبەر چاوپۆشین لە بندیوارەكانى زراعە، كە نیوە معاشەكەیان لێ دەگێرنەوە، هەروها لە دائیرەى كارەبا عیسەى موچەى بندیوارەكانى هەیە، هەروها لە دائیرەى ئاویش عیسەى هەیە ، لەتەواوى دائیرەكانى تریش هەیەتى یەكە یەكە لە داهاتو باسیان دەكەین، 4- دزینى پارەى قەرەبوى لافاو لە دۆڵى رۆست بەهاوكارى مدیرى ناحیە، ئەوە دزیەكى ئاشكرایە باسیان ناكەین، 5- دزینى بەنزین و نەوت كە بەهۆى ئەو دزیە بەنزینخانەى لە سۆران داناوە، و عیسەى نەوتى لانكى شۆرش بۆ خۆى دەفرۆشێت، 6- رەنجاندنى تەواوى كادیران و دۆست ولایەنگرانى پارتى لەدەڤەرەكە ، دوسێ كاسە لێسى تایبەتى خۆى لێبەدەر بیت، بەوهیوایە ئەوانیش خۆیان چاك بكەن، تاك ناویان نەخەمە سەر تۆرى ئینتەر نێت.7- لە بەفیرۆ دانى موڵكى گشتى مەپرسە، 10- دزینى پارەى دیوارى كۆنكرێت . 11- بێبەشكردنى هاوڵاتیان لە مافەكانیان، داگیر كردنى زەوى هەندێكیان وەك كەورتیەكان و ماڵى حەسەن ئاغا ... هتد .12- تەخشان و پەخشان كردنى زەویەكانى حكومى بەسەر دەست و پێوەندەكانى، یان بەهۆى پارە یان بەهۆى بێشەرەفى كە ژنى لۆ پەدا دەكەن.
هەمو ئەم هۆكارانە و دەیانى تریش كە لە رۆژانى تر عومەر بمێنێ دەچمە سەریان، وایان كردوە جەماوەرى پارتى شۆك لێى بدات، ئەم جەماوەرە توشى یەئس بون لە گۆرینى قایمقامێكى بێگانە!!!!!!!! ، ئەوان وەك قایمەقام سەیرى ناكەن وەك كەڵگاى خەڵكى باڵەكایەتى دەى بینن، دیارە ئەوانەش هۆكارى سەرەكین بۆ ئەوەى من ئەم بابەتە دەنوسم دەبێ بلێم ئەگەر پارتى فریایی باڵەكایەتى نەكەوێت پارتى دەڤەرەكە دە دۆرێنێت، گەر ناشتانەوێ باور بكەن، وەرن تێبگەن یەكگرتوى ئیسلامى و كۆمەڵى ئیسلامى چەندە زیادى كردوە، وەرن خۆتان فریو مەەدەن ، بەتایبەت عەلى حسێن ی بەرپرسى لقى دە ، كە خۆى پیاوێكى رۆشەنبیرە با بێت دیراسەت بكات! لە كۆتاى دا تەنیا ئەڵێم ئەوەى كە نوسراوە زۆرترى لە دوا دێت ئەوەى رودەدات، زوڵمێكە لە خەڵكى باڵەكایەتى دەكرێت! هەقە جەنابى سەرۆك بارزانى بەجدى ئاور لەو مەسەلەیە بداتەوە، ئەگەر هیچ نەبێت رۆژێك باڵەكایەتى پایتەختى شۆرشى مەزنى ئەیلول بووە، ئەگەر ئەوەش ناكەن فەرمون وەك وەفایەك لە ستەم دیدەكانى باڵەكایەتى ئاورێك بدەنەوە، ئەگەر لە بەر خەڵكى خۆشتان نەبێت با لە بەر خاترى ئەوە بێت كە كوردن و سەردەمێكە قوربانى دەدەن، ئاخر كاك مەسعود زولم لەوە گەورەتر چى بەسەر بێت كە تۆ كەسێكى بێگانە دەینی دەیكەیە مێرد بەسەر خەڵكێكى ماندوى باڵەكایەتى...؟
کوردستانپۆست: سهرچاوهیهکی باوهڕپێکراو له نێو دهزگای پاراستن پییڕاگهیاندین ، که قایمقامی چۆمان کهسیکی سهر به (میت)ه و ، ناوه ناوه بۆ تورکیا دهچێت و لهویش دهخرێته دهورهی خێرای راهێنان بۆ جاسوسی. ههلبژاردنی تورکیا بۆ به میتکردنی قایمقامی چۆمان به هۆی نزیکی ناوچهی چۆمانه له ناوچهی باڵهکایهتی و قهندیل که بارهگای PKK ی لێیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست