سیڤیەکەی بەرهەم ساڵح بۆ سەرکردایەتی حزبێکی نوێ
Wednesday, 21/12/2011, 12:00
ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە کەبەرهەم ساڵح بەنیازە لە سەکۆی خەلفیەتی سیاسیانەی خۆیەوە ، حزبێکی سیاسی نوێ ڕابگەیەنێت!...
ئایا کەڵەکەبونی تەنگەژە و قەیرانە سیاسی وئابوریەکانی هەرێمی کوردستان ، لەغیابی حزبێکی سیاسی وەک حزبە نوێکەی بەرهەم ساڵحەوە سەچاوەی گرتوە، یا بەرهەم ساڵح و حزبە نوێکەی دەتوانن بگۆڕی چ قەیرانێکی سیاسی چەقبەستوی هەرێم بێت ، یا ئەمەش ڕاکێشانی تەندەرێکی سیاسەتی بازرگانیزمیە، بۆکۆمپانیاکانی بەرهەم ساڵح و بنەماڵەکەی . وەک بازرگانیزمیەکەی نێچیرڤان لەسیاسەتدا، کە ئێستاش هەر وەک بڵێیت خودای گەورە ئومەی کوردی لەبەر خاتری بنەماڵەی بەرزانی دروست کردبێت ، کە پارتی پارتان ئەم هەمو تڕومنەتە دەکات بەسەر خەڵکی ئەم هەرێمەدا، تا پارتی نێچیرمان بداتێ و بیکەینە سەرۆکی حوکمەت وەک فریاد ڕەسێک .
ئێستا هەروەک چۆن لەمەو پێش ئێمەی قەڵەمە ئازادەکان ، لەڕوبەڕوبونەوەدا بوین لەگەڵ لەشکرێک لە قەڵەم فرۆشانی بەردەگاکەی نێچیری تێوەگلاو لە دەیان فایلی گەندەڵی و داگیرکردنی موڵکی گشتی ،هەر بەوشێوەیەش دەبێت لەمەو دوا خۆمان ئامادەبکەین بۆ قەڵەمە نزم و گرگنەکانی بەر دەرگای ماڵەکەی بەرهەم ساڵح .
ئەی پیاوە گرگنەکانی دەوروپشتی بەرهەم : ئێستا کۆواوی ئەم وتارە لەسەر بەرهەم ساڵحە ..
هەربۆئەم مەبەستە دەبێت ئاوڕێک لە سیڤیەکەی بەرهەم ساڵح بدەینەوە ، تاهاوڵاتیان وەک ویژدانێکی هەمیشە زیندو وەک یەکەمین دەنگ و یەکەمین سەرچاوە لە مەرجەعیەتی شەرعیەتداندا ، تا تێگەشتنی گشتی و ڕای گشتی و بڕیاری گشتیی خۆیانی لەسەربدەن لەسەر چەند بڕگەیەک .
١- ئایا بەرهەم ساڵح ئەو کەسێتیە گونجاو و دەست پاک وسیاسیە بەهێزەیە ، یا ئەو کەسێتیە شیاوەیە تالەلایەن چەند نوسەرو ڕۆشنبیر وچەند لە هاوڵاتیانەوە بەرەو سەرۆکایەتیکردنی حزبێکی سیاسی ئیختیار بکرێت .
٢- ئایا بەرهەم ساڵح کەسێتیەکی تێکشاوی ئیداری و سیاسی بوە ، کە بەهۆی خراپ بەکارهێنان و مومارەسەکردنی دەسەڵاتەوە لەبەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەکەی ، وە بەتێوەگلاندنی لە دەیان مەلەفی گەندەڵی ئیداری و دارایی و داگیرکردنی سەدان دۆنم زەوی لەموڵکی گشتی ، بۆئەم مەبەستە دەبێت ڕوبەڕووی دادگایکردن بکرێتەوە یادەنگی پێبدرێت .؟
٣- ئەی پیاوە گرگنەکانی دەوروپشتی بەرهەم : بەرهەم ساڵح پێش ڕاگەیاندنی حزبەکەی دەتوانێت کۆی سەرمایەکەی بخاتەڕو .؟ وە سەرچاوەی داهاتکەی لە سەدان ملیۆن دۆلار ڕابگەیەنێت کە موڵکی گشتی نەبوە!.. وە سیاسیەکی بە دورە لە تاوانی " اختلاس اموال الدولە " . ؟
دەستپێکێ بەکورتی : زانستی سیاسهت شتێکە و سیاسهتگوزاری شتێکی تر. زانستی سیاسهت بریتیە لە ..
١- بەمانای زانست ، کێڵگەیەکی زانستیە بۆ ئیدارەدانی سەرجەم جەنگە دژوارەکانی ژیان ... بۆ بەڕاچونو شیتەڵکاری لەڕوداوەکان لەپێشبینیکردنی دواهاتی ئەزمەکان ... بریتیە لە داهێنان لە پڕۆژەی چارەسەری بۆ قەیرانە سیاسیەکان وقەیرانە ئابوریەکان ... بریتیە لە دانانی سکەیەکی ئۆتۆ ڕەنی لە سیستەمێکی سیاسیانەی دیموکراتیەتدا ، تا هەمیشە کۆمەڵگا ڕێگای خۆی ون نەکات و لەسەری بەردەوام بێت . واتا زانستێکی بەکەڵکە بۆ کۆمەڵگا هاوشێوەی زانستی فیزیا و بیرکاری و.. تادوای .
٢- وەلێ سیاسهتگوزاری بەردەوام !.. وەک میهنەیەکی بازرگانیە ، کە تەنها پیادەکردن وگرتنی ڕێچکەیەکە تا بەسیاسەت مومارهسهی دهسهڵاتێکی شەرعی یا غێرە شەرعی پێبکەیت . کە جارو بار وێنای کەسێتیە سیاسیە بازرگانەکەش وەک کەسێکی بێ هەڵوێستی خاوەن نیفاقی سیاسی لە ئاوێنەی زانستی سیاسەتدا خۆی وێنا دەکات .
هەر بۆیە زۆرێک لەپسپۆڕو زانا سیاسیەکان موشارەکەی ژیانی سیاسەتکردن کەمتر دەکەن ، چونکە دەزانن کە سیاسەت ئەوە نیە کە دەوترێت ، بەڵکو ئەوەیە کە دەکرێت .
ئێستا بابزانین بەرهەم ساڵح لەو دوخاڵەدا واتا زانستی سیاسەت وسیاسەتچێتی وەک بازرگانێک کامیان دەپێکێت . یا لەدوای ساڵانی دوهەزارەوە چ ئەخلاقیات وفەرهەنگێکی سیاسیانەی بۆ بەجێ هێشتوین ، بەتایبەت لەم دوساڵەی سەرۆکردنی حوکمەتە بێ دەسەڵاتەکەیدا .
ئەی پیاوە گرگنەکانی دەوروپشتی بەرهەم : ئایا کەسێتی بەرهەم ساڵح وەک سیاسیەکی ڕاستگۆی نێو کێڵگەی زانستی سیاسەت بە دەرکەوتوە ... تا خەلفیەتێکی بەهێزی پێببەخشێت بۆپێگەیەکی میلی ... تا ببێتە دامەزرێنەری پارتێکی سیاسی نوێ . یا وەک کەسێتیەکی بێ هەڵوێست و خاوەن نیفاقێکی سیاسی وبازرگانێکی سیاسی خۆی بۆ وێنا کردوین ، بۆ مومارەسەکردن و بەکارهێنانی بودجەو دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەکەی.
گەر کهسێک ههبێت و پهنجهههڵبڕێت بۆبە ناساندنی بەرهەم ساڵح لە خاڵی یەکەمدا. ئەوەدەبێت بەویژدانێکی نەمرو بەوپەڕی کامڵبونی ژیرێتی لە سیاسەتدا ، وەڵامی چەندین پرسیاری تربداتەوە .
ئەی پیاوە گرگنەکانی دەوروپشتی بەرهەم : کەی بەرهەم ساڵح پەیوەست بوە بە پرەنسیپ وسیستەم وبەها جوانەکان ومەبادیئەکانی یاساوە.؟ کەی بەرهەم ساڵح پەیوەست بوە بە یەک بەڵێنی ، یەک کرداری ، یەک ئەخلاقیاتی سیاسی و یەک پلەی بەرزی بەها کۆمەڵایەتیەکانەوە . ؟
ئایا بەرهەم ساڵح بەدرێژای سەرۆکایەتیکردنی حوکمەتەکەی، لایهنی دیارده و فیکریهتی له مومارهسهی سیاسهتکردن لە تاکتیک و پلانی ئابوری و ستراتیژیەتی ئیدارەداندا چی بوە ،غەیری سیاسیەکی موزەیەف ودەم پانکردنەوە لەعلمی قەناعەت پێکردن بە خەڵکانی کڵۆڵ و کاڵفامی بەرامبەرەوە . ئەی پیاوە گرگنەکانی دەوروپشتی بەرهەم : بەرهەم ساڵح غەیری مومارەسەکردنی سیاسەتێک لە فڕوفێڵ و ههڵخڵهتاندن و لە گوزەراندنی کاتەکان بەچەلەحانێی سیحراوی ، بەکۆڕو کۆبونەوەی فاڵگرانە و نوشتە ئامێز چی تربوە.؟
تەنها ستراتیژێتیەک کەبەرهەم ساڵح پیادەی کردبێت ماکیاڤیلی ئاسا بریتی بوە له ههڵبژاردنی هەلومەرجەکان تالە کات و زەمەنەکاندا، لەنێو خەڵوەتگای کاتەکانەوە هەلە بۆهاتوەکان بۆخۆی بقۆزێتەوە بۆ گهیشتن به ئامانجێکی شەخسی .
ئەی پیاوە گرگنەکانی دەوروپشتی بەرهەم : بەرهەم ساڵح کەی توانیویەتی داهێنانێک بخاتە ڕو وەک هێڵێکی سیاسیانەی بەرەو بەدیموکراتیزەکردنی ئەم هەرێم وسیستەمە تۆتالیتارە . بەرهەم ساڵح کەی توانیویەتی ستراتیژیەتێکی ئیداری و پلانێکی ئابوری بخاتە ڕو بۆئەم هەرێمە تا بیکەینە فریادڕەس .؟
ئێستا هەمو ئەوە دەزانین کە ئەوەکەسێتی بەرهەم ساڵحە!.. بەڵام پرسیارە کە لەوەدایە کەبەرهەم ساڵح ئەو کەسێتیە بەهێزەیە کە ئەوها بەو جۆرە جورئەتی پێکهێنانی حزبێک بکات ، لەکوێش لە سلێمانی!.. ئەمە سەمەرەی سیاسەتەکەی بەرهەمە لەو شارەی کە بەئاگاداری بەرهەم ساڵح دە کەس لەگەنجانی شەهیدکران و، سەدان لاوی تری بریندارکران . زۆر بێشەرمانە لە سلێمانی!.. دەیەوێت حزبێک دروست بکات، ئەو شارەی کەدوجار بەهۆی کاڵفامیانەوە لە دواهاتەکان خۆی و مامی بەدۆڕاندن چون .
کە هەر سیاسیەکی تر بوایە لەسلێمانی بەودەردە چوبێت ، یەک مسقاڵ ئەخلاقی سیاسیانەی تێدا بوایە سەری خۆی هەڵدەگرت و سەری لوتی خۆم ڕەش دەکرد بۆهەتا هەتایە، مەگەر خۆیی و مامی هەست و قیەمی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی سیاسیانەیان تێدا نەمابێت!...
من لێرەدا پێویستم بەهەڵدانەوەی مێژوی بەرهەم ساڵح نیە تەنها یەک لاپەڕە نەبێت بۆ ئەوەی سیڤیەکەی بەرهەمی لەسەر دابڕێژم . سیڤی یەکەمی بەرهەم ساڵح کە واها نوسراوە... لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکاندا بیست ڕۆژێک گیراوە .؟!.. خۆناشێت پێمان بڵێت منیش ڕێکخستن بوم !.. وە بەهاوکاری تاوانبار موحەمەد پیرۆتی بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی سەردەمی بەعس ، چۆن لەکاتی ئەو دەستبەسەرکردنەیدا ئینتحانی شەشی داوەو چۆن هەر لەڕێگای موحەمەد پیرۆتەوە ڕەوانەی لەندەن کراوە. خۆ ناشێت پێمان بڵێت یەکەمی ئیراق بوم لەخوێندندا بۆیە ناردویانم . ئەی یەکەمەکانی ساڵانیتر بۆ ڕەوانە نەکران یا.. !... ئێستا سیدیەکە بەسورە لەبەر دەستدایە!.. کەلەپاداشتی ئەو چاکەیە بەرهەم ساڵح لەعیدملادی سەدام حسێندا چۆن بەجلی کوردیەوە لەلەندەن هەڵدەپەڕێت . جارێ ئەوەندە بەسە ..
سیڤی دوەم .. سەرەتا بەرهەم ساڵح لەکۆنگرەی یەکێتی لە ساڵی ٩٢دا تەنها موتەرجومێکی ئەمەریکیەکان بو هیچی تر، دوای ئەوە مامی کردی بە نوێنەری حوکمەتی هەرێم لەئەمەریکا ... وەبەهێنانەوەی بۆ هەرێم کرا بە سەرۆکی حوکمەتەکەی تاڵەبانی مامی ... یەکەمین کارێک کەبەرهەم ساڵح جێبەجێی کرد لەسەرەتاکانی ساڵانی ٢٠٠٠دا دروستکردنی پڕۆژە تایبەتەکانی تاڵەبانی بو ، بۆکۆکردنەوەی سەرمایەیەکی زۆر بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی . وە دواهەمین کارێک کەبەرهەم ساڵح کردی بۆخۆی ، داگیرکردنی سەدان دۆنم زەوی لەخاکی سلێمانی و کۆکردنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لەداهاتی نەوتی خەڵکی و دامەزراندنی چەندین کۆمپانیا لەسەر حسابی موڵکی گشتی بو .
ئەی پیاوە گرگنەکانی دەوروپشتی بەرهەم : بەرهەم ساڵح چی بو غەیری جۆکەرێکی سیاسی دەستی تاڵەبانی مامی ، بەرهەم غەیری تۆێکڵە سیاسیەک لە گەمەی گوزەراندن و جێبەجێکردنی وەرەقە ساختەکانی تاڵەبانیدا هیچی تر نەبو .
ئێستا لەدوای لێسەندنەوەی پۆستە بێ دەسەلاتەکەی ، ئەوجا ڕای دەگەیەنێت کەداهاتی ساڵێکی نەوتی هەرێم ١٠ بلیۆن دۆلار بوە!.. ئەی ئەوکاتەی سەرۆکی حوکمەتە ئیفلیجەکەی هەرێم بو ، خۆ دەمی نەبەسترابو دەیتوانی پێمان بڵێت : بەو سوێندەی کەخواردومە لەپەرلەمان کە ڕاستگۆبم و خیانەت بە سیاسەتو داهاتی ئابوری ئەم هەرێمە نەکەم ، ئەوە من وەک شەرەفی پیشەیم ڕای دەگەیەنم کە داهاتی ساڵێکی نەوتی هەرێم ١٠ بلیۆن دۆلار بوە، نەک ٢٥٠ ملیۆن کەچۆتە سەرحسابی بانکی وەزارەتی دارایی. بۆیە لێرەوە ڕای دەگەیەنم بەدەست لەکارکێشانەوەم لەڕیزی مافیاو قەراسینەکانی نەوتی هەرێم ، وەبە هیمەتی میلەتەکەم حزبێکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و هەنگاونان بۆ عەدالەتی کۆمەڵایەتی ڕا دەگەیەنم .
ئەی پیاوە گرگنەکانی دەوروپشتی بەرهەم : ئێستا بەرهەم ساڵح غەیرە کەسێتیەکی ڕاسپۆتینی ماڵ و دیوانەکەی جەلالینۆفی قەیسەرە دۆڕاوەکەی قەلاچوالان هیچی تر نیە . بەرهەم ساڵح غەیرە پیاوێکی قەزەمی دوڕاوی تجاری سیاسی هیچی تر نیە ، ئەوەشی کە بەشانوباڵی شکاویدا هەڵدەدات پیاوانێکی نزم و گرگنن ، لە نوسەرانێکی نەزۆک و لەکەسانێکی زوعف ئەخلاقی سیاسی و لە خەڵکانێکی نەفس نزم ، چونکە پاشکۆی سیاسیەکی قەزمی تێکشکاوی وەک بەرهەم ساڵح تەنها پیاوە نزمەکانن. بەڵام لەوە دڵنیابن ئەی قەراسینەکانی داهاتی ئەم وڵاتە، ئێرە یا دەبێت ئێمە بین یا تاڵەبانی مامتان و ئێوەی گرگن و بەرهەمی قەزەم .
ڕابەرایەتی کردنی حزبێکی نوێ ، سەردەمێکی نوێ ، ڕابەرانێکی نەفسبەرزو دستپاک و داوێن پاکی دەوێت . گەر نا ئەوە دەبێت بڵێین ..
بێحەیایی باوە ئەمڕۆ قور بەسەرداکا حەیا ... کەندەڵان سەربەرزو شادە خۆی بشارێتەوە چیا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست