بۆچي 4 به‌رپرسي ئيداري له كه‌لار ده‌ست له كارده‌كێشنه‌وه؟
Saturday, 01/02/2014, 12:00
هه‌ر يه‌ك له سه‌رپه‌رشتياري ئيداره‌ي گه‌رميان و سه‌رۆكي شاره‌واني كه‌لار و سه‌رۆكي شارهوانيهكاني گه‌رميان و قايمقامي قه‌زاي كه‌لار نامه‌ي ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌شي سه‌روي خۆيان ده‌كه‌ن.
وته‌بێژي سه‌رپه‌رشتياري ئيدراهي گه‌رميان رِايگهياندوه سه‌لاحي كوێخا له‌گه‌ل مه‌لبه‌ندي حيزبهكهي له گه‌رميان تاوتوێي دهستلهكاركێشانهوهي كردوه له پۆستهكهي بێ ئه‌وه‌ي هۆكاره‌كه‌ي ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌ش له كاتێكدايه جه‌لال نوري هه‌ر ئهمرِۆ قايمقامي قه‌زاكه نامه‌يه‌كي دهسشتلهكاركێشانهوهي ئاراسته‌ي حكومه‌ت و سه‌روي خۆي كردوه و هۆكاره‌كه‌ي ئاشكرا نه‌كردوه.
هه‌ر له‌و چوار چێوهيهشدا ئهمرِۆ سسهرۆكي شاره‌واني كه‌لار نامه‌ي دهستلهكاركێشانهوهي داوه به حكومه‌ت و به وته‌ي خۆي هۆكاره‌كه‌ي ئه‌وه‌يه كه هيلاك بوه‌و پێي خۆشه لهپۆستهكهي دور بكه‌وێته‌وه.!!
هه‌روه‌ها سهركي شارهوانيهكاني گه‌رميانيش كه ناوي جه‌واد وادييهو پێشتر سه‌رۆكي شاهواني كه‌لار بوه‌و شارهوانيهكي سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه ئێستا نامه‌يه‌كي دهستلهكاركێشانهوهي ئاراسته كردوه و هۆكاره‌كه‌ي ئاشكرا نه‌كردوه.!!
دهستلهكاركێشانهوهي ئه‌م 4 به‌ر پرسه ئيداريهي قه‌زاي كه‌لار و ناوچه‌ي گه‌رميان چيمان پێ دهلَێت:
دهستلهكاركيشانهوهيهكي به كۆمهلي به‌رپرسه حيزبيه ئيدرايهكاني ناوچه‌ي گه‌رميان پێش هه‌موو شتێك ئاماژه‌يه به شكستي يه‌كێتي له ناوچه‌كه، ئاماژهيهكي تريش نارِهزايهتيهكاني ئه‌م دواييه‌ي خهلَكو دانيشتواني قهزاكهيه به تايبه‌ت له دواي تيرۆر كردني كاوه گهرماني و دهستهوهستاني ئه‌و به‌رپرسانه لهئاستي دۆسيهكهدا كه نهياتوايوه هيچ كارێك بكه‌ن و به‌ر به‌رچاوي ئه‌وانه گه‌نجێكي شاره‌كه كوژراوه و له‌سه‌ر ئه‌وان حسابه.
به‌راي به‌نده هۆكارێكي تري ئه‌و لێشاوه له وازهێنان له نێو به‌رپرسه ئيداريهكاني يهكيتي له گه‌رميان دهگهرِێتهوه بۆ ململانێ ناوخۆيهكاني ئه‌و حيزبه و قولَبونهوهي ناكۆكيهكاني نێو بالَهكاني يه‌كێتي كه له كۆبونهوهي دوێني ئه‌نجومه‌ني ناوهندو سهركردايهتيدا ده‌ركه‌وت ئه‌و بالَ و تهكهتولانهي ناو يه‌كێتي ناگه‌نه هيچ ئه‌نجامێك و هه‌ر لايه‌و له ههولَي سه‌پاندني ههژموني خۆيدايه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌دا كه كۆسره‌ت رهسولَ و به‌رهه‌م سالَهح ئاماده‌ي نه‌بون برِيار درا واده‌ي به‌ستني كۆنگره‌كه‌يان دوا بكه‌وێت ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ي پهيرِهوي ناوخۆي حيزبهو بۆته هۆي زياتر په‌ره‌سه‌ندني خراپي ههلومهرجي حيزب و تۆخبونهوهي سيراعه شهخسيهكاني ناو يه‌كێتي.
بۆيه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك دهستلهكاركێشانهوهي ئه‌و بهرپرسانهي كه‌لار په‌يوه‌ندي به‌و پرسه ناوخۆيانهي يه‌كێتيه‌وه هه‌يه ئه‌گه‌ر وانيه بۆچي له‌م كاته‌دا دهستلهكاردهكێشنهوه ؟ ئه‌ي بۆ چي پێشتر ئه‌و پۆسته‌كان چۆَل نه‌كردوه؟
ئه‌ي بۆ هۆكاري دهستلهكاركێشانهوهيان بۆ رِاي گشتي ئاكرا ناكه‌ن؟ ئه‌ي باشه بۆ پێكه‌وه‌و له يه‌ك تهوقيتدا ئه‌م كاره ده‌كه‌ن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست