کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى دارایى و پرۆژەى تواناسازى

Thursday, 22/12/2011, 12:00


لەسایەى حكومەتى یەگرتوى كوردستان كە چەند ساڵیك لەمەو بەر یەكێتى و پارتى ڕایانگەیاند بڕیاربوو هەموو وەزارەتەكان بە شێوەیەكى یەكگرتوو لە حكومەتێكدا كۆبكەنەوە و چیتر دیاردەى دوو ئیدارەیى نەمێنیت و خەڵك هیوایەكى زورى بەوە بوو كە ئیدارەیەكى بەهێزو تەكنۆكرات لە وەزارەتەكاندا پەیڕەو بكرێت و دیاردەى واستەو خزم خزمینە كەم بكرێتەوە یان بنەبڕ بكرێت بەڵام ئەونەى نەبرد هەموو ئەو بەڵێنانەى كە دابویان بە خەڵك درۆ دەرچوو نە لێهاتوویى كرایە پەیڕەو نە واستە و خزم خزمێنە بنەبڕكرا یەكێك لەو وەزارەتانەى كە یەكى نەگرتەوە وەزارەتى دارایى بوو . وەزارەتى دارایى حكومەتى سلێمانى وەزارەتێك نەبووە لە ئاستى هەموو لێهاتویەدا بێت كە زاڵ بێت بەسەر بەسەر هەموو ئەو كێشانەدا كە ڕوى داوە وەزارەتێك نەبووە كە هەلسێت بە دانانى نەخشەو پلان بۆ بەرەو پێش بردنى هەرێم لەڕوى ئابورى و داراییەوە بەتەنها وەك دەزگایەك كارى كردووە بوو دزین و تەخشان و پەخشان كردنى بودجەى حكومەتى سلێمانى . ئەم هەموو گەندەڵییە تەنها هۆكارێكى هەیە ئەویش لێنەهاتویى ئەو كەسانەى كە ئەم وەزارەتەو دەزگاكانى و بانكەكانى بەڕێوە ئەبەن كە تاكە پێوەر بۆ گەیشتن بە لێپرسراویەك حیزبیبونى ئەو كەسەیە . كەسە حیزبیەكانیش ئەو كەسانەن كە لێهاتوو نین و ئەم وەزارەتەیان توشى چەندە ها گەندەڵى كردووە باشترین نمونەش ئەو خەلەلە گەورەیە بوو كە لە فەرقى موچەى موچەخۆرەكاندا لە وەزارەتى دارایى سلێمانى دروست بوو كە ئەوپەڕى نا شارەزایى وەزیرو جێگرەكانى و بەڕیوەبەرە گشتیەكانى ئەو وەزارەتەى دەرخست .
واستەو خزم خزمێنەیەكى زۆر لەم وەزارەتەدا هەیە كە بە شێوەیەكى زەق دیارە وە سەرجەم فەرمانبەرانى وەزارەت و بانكەكانى نیگەران كردووە بە شێوەیەك كە ژن و كوڕو خوشك و خوشكەزا و برازاو خزمەكانى خۆیان لە پێشى پێشەوەن بۆ وەرگرتنى پۆستى باش و ناردنیان بۆ ئیفادى ئەو شوێنانەى كە خۆشە . كەسى وا هەیە چوار جار ئیفاد كراوە بۆ دەرەوە لەبەر ئەوەى خزمى نزیكى وەزیرە یان دۆستى وەزیرو مودیر عامەكانن .
بەرنامەى تواناسازى كە دكتۆر بەرهەم داینا بۆ ئەوەى دیاردەى واستە و واستەكارى نەهێڵێت ئەویش بە پێدانى فۆرم بە فەرمانگەكان بۆ ئەوەى چانسێكى تر بدەن بەو فەرمانبەرانەى كە نمرەیان بەرز بووە لەكاتى تەواو كردنى بەكەلۆریۆس و هەڵبژارنى باشترینیان ئەویش بە پێى نمرەكانیان بەس توانیان بۆ ئەمەش فێلیك بدۆزنەوە ئەویش كەلەكاتێكدا فۆرمەكە گەشتوەتەبانكەكان بەكەسیان نەوتووە تەنها بەو كەسانە نەبێت كە مەبەستیانە و خزم و نزیكى خۆیانن وە هیچ لە فەرمانبەرانى تریان ئاگادار نەكردۆتەوە لە گەشتنى فۆرمەكان لە ئەنجامدا ناوى ئەو چەند كەسە كەناردویانە بە قبول هاتوەتەوە كە یەكێكیان خزمى وەزیرەو ئەوانى تریش هەریەكەو بەشیوەیەك خزمى مەسئولێكە . وەرن سەیرى مێشكى ئەم گەندەلانە بكەن چۆن فێلێكیان لە حكومەت كردووە . كەسى تیایە زۆر زۆر موستەهەقترە لەمانە بەس بەهیچ شێوەیەك ئاگادار نەكراوەتەوە . هەر ئەم كۆمەڵە پێشتر چەندین جار نێردراون بۆ دەرەوە بۆ دەورە . وە فەرق و جیاوازیەكى زۆر ئەكرێت لە نیوان فەرمانبەراندا بە شێوەیەك ئەوەى كە خزمى مەسئولێك بێت ئەوپەرى حسابى بوو ئەكرێت و بوى هەیە واژۆى چونە سەركار نەكات یان بە ئارەزوى خوى دەوام بكات درەنگ بێت یان زوو بڕواتەوە .

یەكێكى تر لەو كارانەى كە دەریدەخات كە تا ئێستا بڕیارەكانى وەزارەتەكانى دارایى هەرێم جیاوازە ئەویش بە چونەوەسەرى هەردوو بەڕێوەبەرایەتى بانكى ناوەندى هەرێم لقى سلیمانى و هەولێرە بۆ سەر بانكى ناوەندى عێراق كە هەندێك تایبەتمەندى ئەدات بە فەرمانبەرانى ئەم دوو بانكە لەوانەش زیاد كردنى سیستمى سێ موچەى زیادە بۆ چوار مووچە . ئەم بڕیارە لە لقى بانكى مەركەزى لە هەولێر و دهوك تەنفیز كراوە بەڵام هێشتا لە سلێمانى نەیانداوە وە بەتەماش نین بیدەن چونكە ئەونە كیشەى ئیدارییان هەیە كەناتوانن هیچى لەوى تر جیا بكەنەوە .بەردێك نەزان فڕێیداتە گۆمێكەوە بە چەندین زانا دەرنایەتەوە هەرچەندە هەموو وەزارەت زانایەكیشى تیا نییە . ئەوانەى لەم وەزارەتە شت بەدەستن كەسێكان تیا نییە خەبیر بێت لە بوارەكەیدا یان پلەى ماستە یان دكتۆراى هەبێت .

بەراِستى بێئومێدیەكى زۆر باڵى بەسەر پڕۆسەى چاكسازیدا كیشاوە . ئەو هەوڵانەى كە ئەدرێت و دراوە بوو چاكسازى لەئاستى تەماحى خەڵكدا نییە . وە هەموو هەوڵێك چاودێرى لەسەر نەبێت لەوانەیە فێڵى لێبكرێت هیوادارم كە بەرپرسانى حكومەت ئەگەر ئەم بابەتەیان خوێندەوە لێكۆلینەوەى لێبكەن جونكە قسەو باسێكى زۆرى لێدەكرێت وە گومان ئەخاتە سەر ئەو بەرنامەیە كە ڕیكلامى زۆرى بوو دەكرێت كە جیاوازى ناهێڵێت .

هاوكار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە