کوردی ڕۆژاوا له نه‌بونی ناسنامه‌وه بۆ له‌ده‌ست دانی خاك
Sunday, 13/10/2019, 15:08
گومانی تێدا نيه که ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا ڕووده‌دات ناخی هه‌موو کوردێك و هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ويژدان ده‌بێت بهه‌ژێنێت، له‌مه‌دا هه‌موو کۆکين که دوژمنمان يه‌که وه‌ك کورد و سه‌ر به هه‌ر حزب و تاقمێك بين يان هه‌ر دين و مه‌زهه‌بێك لای دوژمن فه‌رقی نيه ، ته‌نها به پێی قۆناغ هه‌ر تاقم و گروپه له سه‌رده‌م و کات و شوێنێکی جياوازدا ئه‌که‌وێته به‌ر زه‌بری دوژمن ، واتا دره‌نگ و زوو که‌وتوه و سه‌ره‌ی هه‌موان دێت. بۆيه ئه‌بێت وه‌ك کورد دوربين له گيانی تۆڵه کردنه‌وه له يه‌ك و به يه‌ك خۆش بون ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاوا ڕوو ئه‌دات ، دوێنێ له عه‌فرين و که‌رکوك ڕووی دا و سبه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ڕوو ئه‌دات وه‌ك چۆن پێشتريش له دياربه‌کر و مهاباد ڕوويان داوه.
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێکی دوور له عاتيفه و هه‌ڵچون و نا ئه‌قڵانیه‌ت نهنوسين " که زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌م کاره وه‌ك کوردێك " پێويسته به شێوه‌يه‌کی وورد و مه‌نتيقی ته‌ماشای هۆکاره‌کانی گه‌يشتنی ڕۆژاوا به‌م ڕۆژه بکه‌ين و شيکاريان بۆ بکه‌ين. ئه‌م نوسينهم ده‌ربڕی زۆر گفتوگۆی خودی خۆمه له چه‌ند ساڵی ڕابردودا له‌گه‌ڵ زۆر هاوڕێ و که‌سی سه‌رقاڵ به شيکردنه‌وه‌ی ڕووداوه سياسيهکانهوه که زۆربه‌يان به‌رده‌وام پێيان وا بوه من " ڕه‌ش بين " وه " کورت بين " وه " بێ متمانه‌م " به مرۆڤی کورد و به کوردانی ڕۆژاوا و باکور وه شۆڕشه‌که‌يان.
تێکه‌ڵی من له‌گه‌ڵ براده‌رانی په‌که‌که " که يه‌په‌گه و قه‌سه‌ده " درێژکراوه‌ی ئه‌وانن له ڕۆژاوا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌د له سلێمانی. به‌رده‌وام په‌يوه‌ندی دۆستانه‌م هه‌بوه له‌گه‌ڵيان " بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌که‌که " بم . يارمه‌تيم داون به پێی توانا وه‌ك ئه‌رکی کورد بون ، له ئه‌وروپاش هاوڕێيهتيم نه‌پچڕا له‌گه‌ڵيان تا ئه‌و ساته‌ی به‌هۆی کۆمه‌ڵێك هۆکار توشی شۆكيان کردم که ئه‌کرێت له بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌یی تردا له‌سه‌ری بنوسم به تێر و ته‌سه‌لی.
تا ئێره پێشهکيهك و ئينجا کرۆکی بابه‌ت.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای به‌هاری مه‌رگ
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ئه‌وه‌ی پێی ئه‌وترێ به‌هاری عه‌ره‌بی که من هه‌ميشه به به‌هاری تيرۆر و تۆقاندنم زانيوه وه گه‌يشتنی ئه‌م به‌هاره شومه به وڵاتی سوريا که گه‌لی ڕۆژاوامان به زۆر پێوه‌ی لکێنراوه به‌نده پێی وابوو که کورد تا ئاڕاسته‌کان ڕوون ئه‌بنه‌وه پێويسته خۆی دوور بگرێت له به‌شداری و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ، ئه‌مه سه‌ره‌تا باش ڕۆيشت و په‌که‌که به خێرایی کۆمه‌ڵێك ڕێکخراوی به ناوی جياجيا نارده ڕۆژاوا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد ڕێکبخه‌ن و ناوچه‌کانيان له شه‌پۆلی تيرۆريست و توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به تورکيا و ئه‌مريکا و ئه‌وروپا بپارێزن که له سه‌ره‌تاوه چه‌ندين جار په‌لاماری " سه‌رێ کانی " و گرێ سپی " و کۆبانی " و " عه‌فرين " يان دا و به‌ڵام به هۆی زوو خۆ ڕێکخستنی کوردانی ڕۆژاوا و ته‌نسيق کردنيان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی سوريا و ڕێگری ئێران و ڕووسيا له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای تورکيا سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه شکێنرا. ده‌وڵه‌تی سوريا هێزه‌کانی خۆی له زۆربه‌ی ڕۆژاوا کێشايه‌وه و به فيعلی حوکمی ناوچه‌که‌ی بۆ په‌يه‌ده جێهێشت وه‌ك " ئه‌مانه‌تێکی کاتی " به هۆی سه‌رقاڵی ڕژێم به شه‌ڕی سه‌خت له ديمه‌شق و چوارده‌وری ، حه‌له‌ب ، ده‌رعا و ناوچه‌ی بابه عه‌مرو له ناوجه‌رگه‌ی شاری حيمص.
زۆرم ئه‌رشيفی ڕۆژانه هه‌ڵگرتوه له لێدوانی هه‌م به‌رپرسانی سوريا و هه‌م په‌يه‌ده ، که به ئاشکرا هه‌ردولا پابه‌ندی خۆيان بۆ هاوکاری يه‌کتری و ته‌عدا له‌يه‌ك نه‌کردن و له کاتی پێويستدا کاری هاوبهشيش دووپات کردۆته‌وه.
ئه‌مانه ڕه‌نگه له ڕووی عاتفيهوه لای زۆر کورد کارێکی ناپه‌سه‌ند بێت به حوکمی زوڵم و سته‌می زۆری ڕژێمی ئه‌سه‌دی باوك و کوڕ له کورد و مێژووی تاڵی کوردانی ڕۆژاوا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی که ترۆپکی ئه‌و زوڵمه له پێنه‌دانی ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه‌دا خۆی وێنا کردبوو، ئه‌سه‌د به په‌له بڕياری پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی به کوردانی سوريا په‌سه‌ند کرد و که‌وته ئاسانکاری زۆر بۆ په‌يه‌ده به ئومێدی پاراستنی پشتی خۆی ، دياره ڕژێمی ئه‌سه‌د داوای به‌شداری شه‌ڕی له په‌يه‌ده نه‌ده‌کرد ، ڕازی و مه‌منون بوو به پاراستنی پشتی که ئه‌وه پاراستنی پشتی کورديش بوو له هه‌مان کاتدا ، ئه‌م هاوکاريه به‌رهه‌می زۆری هه‌بوو له زۆر ناوچه ، بۆ نمونه له ناوچه‌ی " شێخ مه‌قصود " ی کوردنشين له حه‌له‌ب و له ناو فڕۆکه‌خانه‌ی " مهنغ " ی سه‌ربازی ستراتيجی و له هه‌ر سێ شارۆچکه‌ی " عه‌فرين و نوبل و زه‌هرا " که تێيدا هێزه کورديه‌کان و هێزه شيعي و سوريهکان پشتی يه‌کيان به‌رنه‌دا و سه‌ره‌نجام هه‌ر سێ شاره‌که له ده‌يان و سه‌دان هێرشی ڕۆژانه سه‌لامه‌ت ده‌رچون له کاتێکدا زۆر ناوچه‌ی تر به ئاسانی ده‌که‌وتن.
تا ئێره په‌يه‌ده زۆر باشی هێنا که چاره‌نوسی کوردی به ده‌وڵه‌تی مهرکهزيهوه به‌سته‌وه چونکه لايه‌نی به‌رامبه‌ر که به‌ناو ئۆپۆزسيۆنی سوری بوو به هيچ جۆرێك نه ئيعترافی به مافی کورد ئه‌کرد و نه قبوڵيشی بوو کورد ته‌نانه‌ت ناوچه‌کانی خۆی بۆ پاراستنيش له ده‌ست دا بێت، بۆيه چاره‌سه‌ری مه‌نتيقی هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی سوريا - ڕوسيا - ئێران بوو که سودی زۆری له کاتی خۆي‌دا بۆ کورد لێکه‌وته‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانی داعش و گۆڕينی سه‌نگه‌ر
له پڕدا و به شێوه‌يه‌کی زۆر خێرا و سه‌رسوڕهێنه‌ر په‌يه‌ده که له ژێر کاريگه‌ری ڕاسته‌وخۆی قهنديلدا بوو ئاڕاسته‌ی کارکردنی گۆڕی. مافی هه‌ر هێز و ميللهتێکه به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دۆست و نه‌ياره‌کانی دياری بکات و سياسه‌ت و شه‌ڕ بکات ، به‌ڵام بڕياردان له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا پێويستی به به‌کارهێنانی ئه‌قڵه ، ئه‌قڵێکی دوور بين ، نه‌ك کورت بين ، که به داخه‌وه له‌مه‌دا کورد هه‌ژارترين ميلله‌تی سه‌ر زه‌ويه. ئه‌وه‌ی زۆر ئاشکرا ده‌بينرا و هه‌ستی پێ ده‌کرا جێ په‌نجه‌ی تورکيا و ئه‌وروپا و ئه‌مريکا بوو له دروستکردنی داعش دا. هێنان و پڕچه‌ك کردن و ئاستی مه‌شق و توانای شه‌ڕکردنی چهکدارانيان گه‌واهی ئه‌وه‌ی ده‌دا که هێزگه‌لێکی نێوده‌وڵه‌تی ئاڕاسته‌يان ده‌کات و دهيانجوڵێنێت. داعش له هێرشهکانيدا هه‌ميشه له خاڵه لاوه‌زه‌کانی به‌رامبه‌ره‌کانی ده‌دا ، به مانای ئه‌وه‌ی کاتێك سه‌نگه‌رێك چۆڵ يان نيمچه چۆڵ ئه‌بوو ، شوێنێك هێزی لێ جێ گۆڕکێ ده‌کرا ، ئه‌مان يه‌کسه‌ر پێيان ده‌زانی و لێيان ده‌دا ، ئه‌مه لێدانهکانيانی زۆر کوشنده کرد هه‌م بۆ هێزه‌کانی سوريا و ئێران و هه‌م بۆ کورد ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رکرده سهربازيهکانی سوريا و ئێران که له که‌ناڵه‌کانی سه‌ر به خۆيان ده‌رده‌که‌وتن زۆر له‌وه دڵنيابوون له کاتی ئاخاوتندا که داعش ڕاسته‌وخۆ " إحداثيات " ی مانگه ده‌ستکرده سهربازيهکانی ناتۆ وه‌رده‌گرێت بۆيه ئاگای له هه‌موو جوڵه‌کانی سوپای سوريا و هاوپهيمانهکانێتی.
له‌م کاته‌دا کۆبانێ و زۆر ناوچه‌ی تری ڕۆژاوا که‌وتنه به‌ر په‌لاماری داعش. کورد که به‌وه ناسراوه توانای شه‌ڕ و به‌رگری درێژخايه‌نی نيه ، زوو خۆی يهکلا کرده‌وه ، دياره مانگێك و دوو مانگ شه‌ڕکردن له کاروباری سه‌ربازيدا به شه‌ڕی درێژخايه‌ن دانانرێت ، لای کورد شه‌ڕکردن ماوه‌ی مانگێك به داستان و شتی وا دائه‌نرێت ، لێره‌وه په‌يه‌ده زياتر وه‌ك يه‌په‌گه ناوی ده‌رئه‌که‌وێت و ڕۆژانه وهفديان له کۆشکی ئه‌ليزێ ده‌رده‌که‌وت و له‌گه‌ڵ ئه‌مريکی و ئه‌وروپيه‌کان که‌وتنه په‌يوه‌ندی سه‌ربازی و " نيمچه سياسی ".
ئه‌وه‌ی زۆر جێی گاڵته‌جاڕی و پێکهنينه هه‌م له ڕۆژاوا و هه‌م له باشور ، مهمنونيهتی زۆری کورد و هێزه‌کانی و ته‌نانه‌ت ئاستی ميلليشه بۆ يارمهتيهکانی " هاوپه‌يمانان " دژی داعش ! له کاتێکدا داعش ده‌ستکردی هاوپه‌يمانان خۆيانه ، تاکه‌کانی زۆربه‌ی له ووڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له‌دايك بون و مه‌شقيان پێکراوه و له تورکيا چه‌کدار کراون. واتا هاوپه‌يمانان خۆيان دێوهزمهيهکيان ناردبوه سه‌ر گه‌لی کورد ، خۆشيان يارمه‌تی کورديان ئه‌دا شه‌ڕی دێوه‌زمه‌که بکات ، که ئه‌مه‌ش هيچ گومانی تێدا نه‌ماوه چه‌ند هۆيهکی هه‌بوو لای هاوپه‌يمانان:
يه‌که‌م : وا نيشان بده‌ن داعش ئه‌وانی له پشت نين ، ئه‌وه‌تا له هاوپه‌يمانه‌کانی ئه‌مريکا ئه‌دات که کوردانی باشور و دواتريش ڕۆژاوان.
دووهه‌م: ئه‌وه‌تا فڕۆکه‌کانی هاوپه‌يمانان بۆردومانی داعش ئه‌که‌ن و يارمه‌تی کورد دژی داعش ئه‌ده‌ن
سێهه‌م : پلانی ئه‌مريکا و ئه‌مريکا بۆ قۆناغی پاشتری شه‌ڕی سوريا ، که پێويسته تورکيا ڕاسته‌وخۆ بێته ناوه‌وه و به‌هێزی کورد له‌و ساته‌دا له‌مپه‌ر بوو وه هاتنی تورکيای پڕ مه‌ترسی و پڕ قوربانی ده‌کرد ، بۆيه هه‌ستان به گلاندنی کورد له شه‌ڕێکی چه‌ند ساڵی دژی داعش که به پێی قسه‌ی هێزه‌کانی سوريای ديموکرات و ساڵح موسلم زياد له ١١ هه‌زار شه‌هيد ی شه‌ڕی داعش هه‌يه ، جيا له ده‌يان هه‌زار بريندار و که‌م ئه‌ندام و ئاواره بوونی ده‌يان هه‌زار کورد.
چواره‌م: ئاسانکردنی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مريکا له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ناو خاکی سوريا به پاساوی پاراستنی گه‌لانی باکوری خۆرهه‌ڵاتی سوريا که کورد به‌شێکی گرنگێتی که له ڕاستيدا وا نه‌بوو و ته‌نها خۆڵ کردنه چاوی کورد ده‌رکه‌وت.
چوونه پاڵ سياسه‌تی نه‌وتی ئه‌مريکا دژی سوريا
هێزه‌کانی ئه‌مريکا که هاتن زۆربه‌ی کێڵگه نهوتيهکانی سوريايان گرت و کورديان کرده حه‌ره‌سی هێزه‌کانيان له چوارده‌وری کێڵگه‌ی نه‌وتی " عومه‌ر " و باقی کێڵگه‌کانی تر ، له‌وه‌ش ترسناکتر هه‌ستان به بڕينی نه‌وت له ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی ڕژێم ! به پابه‌ندکردنی کورد به سزا نهوتيهکانی ئه‌مريکا بۆسه‌ر سوريا که هيچ په‌يوه‌نديه‌کی به کورده‌وه نيه و هێشتا کورد به‌شێکی سوريا بوو ! چۆن ئه‌کرێت پابه‌ندی سزای ده‌وڵه‌تێکی بيانی بيت بۆسه‌ر ووڵاتێك که خۆت نايشاريتهوه بهشێکيت !
چونه ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ له ناوچه کورديه‌کان بۆ ناوچه عه‌ره‌بيه‌کان
يه‌په‌گه که ناوی گۆڕا بۆ هێزه‌کانی سوريای ديموکرات ، به بيانوی ئه‌وه‌ی کورد ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ناوێ به‌ڵکو ده‌يه‌وێت سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی باکوری سوريا به‌شێك بن له سوريا و له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی خۆسه‌ر ، مافی ئه‌وه‌ی به خۆی دا که عه‌ره‌ب و که‌سانی سه‌ربه کريستيان بێنێته ناو ڕيزه‌کانی و به کورد بڵێت ئه‌وه‌تا ئێمه فره ڕه‌نگين ، بۆيه ئاساييه له شارێکی عه‌ره‌بيش شه‌ڕ بکه‌ين ، ئه‌مه ئه‌و تهڵهيه بوو که ڕێك تورکيا و ئه‌مريکا ده‌يانويست قاچی کوردی ڕۆژاوای پێوه بکه‌ن ، کورديان گلانده شه‌ڕێکی خوێناوی و بێ مانا له بيابانه‌کانی باديهی شام . به‌مه هه‌م ١١ هه‌زار ڕۆڵه‌ی کورديان به کوڕ و کچه‌وه به کوشت دا که زه‌ره‌رێکی گه‌وره بوو بۆ هێزی مرۆیی و سه‌ربازی کورد ، هه‌م دوژمنايه‌تی عه‌ره‌بيان بۆ کورد سه‌ختتر کرد ، به ئه‌نقه‌ست فڕۆکه‌کانی ئه‌مريکا هاوڵاتيانی مه‌ده‌نی ڕه‌ققه و ناوچه‌کانی تريان به ئامانج ئه‌گرت تا له سه‌ر زه‌وی عه‌ره‌ب هێزه‌کانی سوريای ديموکرات به ژن کوژ و مناڵ کوژ بێنه به‌رچاوی ، شاری ڕه‌ققه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ زه‌وی يه‌کسان کرا و ڕاگه‌ياندنی عه‌ره‌بی و تورکی و ئيسلامی که به که‌ر نا‌وێرن " که ئه‌مريکايه " ، هه‌موو تاوانه‌کانيان خسته ملی کورتانه‌که که هێزه‌کانی سوريای ديموکراته .
ڕۆژ به ڕۆژ ڕقی ڕژێمی سوريا و ئێران و ڕووسيا به‌رامبه‌ر کورد سه‌ختتر ده‌بوو ، ڕژێم به‌رده‌وام ده‌يويست که‌ناڵی په‌يوه‌ندی له‌گه‌ڵ يه‌په‌گه بکاته‌وه و به بيانوی زۆر بێ مانا ڕه‌ت دهکرايهوه که زۆربه‌ی به زه‌ختی ئه‌مريکا بوو ، پاشان له‌م لا و له‌و لا شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان سوپای سوريا و هێزه‌کانی سوريای ديموکرات چه‌ندين جار له ناو قاميشلۆ و حه‌سه‌که ڕوويان دا ، وه کاتێك هێزه‌کانی سوريا ويستيان کێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر بگرنه‌وه ، ڕاسته‌وخۆ فڕۆکه‌ی ئه‌مريکا لێی دان و له‌سه‌ر زهويش " هه‌سه‌ده " بهرهنگاريان بۆوه ، ئه‌مه بوه خاڵی يهکلا که‌ره‌وه و کۆتایی له قۆناغێکی په‌يوه‌ندی ئه‌و دوو لايه‌نه.
ڕووسيا گوێچکه‌ی کوردانی ڕۆژاوا زۆر توند ڕاده‌کێشێت
هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکيا به‌رامبه‌ر کورد به‌رز بونه‌وه ، تورکيا به‌رده‌وام ده‌يووت که نابێت کورد ڕووباری فورات تێپه‌ڕێنێت بۆ به‌ری خۆراوای ، هه‌سه‌ده‌ش به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی گرتنی شاره‌کانی " ئه‌لباب " و " جه‌رابلوس " ده‌کرد بۆ به‌ستنه‌وه‌ی کانتۆنه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی فورات به عه‌فرينه‌وه و پاشان وه‌ك خۆيان ده‌يانوت ده‌ست گه‌ياندن به ئاوه گه‌رمه‌کانی ده‌ريای ناوه‌ڕاست.
ئاش له خه‌ياڵێك و ئاشه‌وان له خه‌ياڵێکی تر
ڕووسيا گڵۆپی سپی بۆ تورکيا هه‌ڵکرد بۆ گرتنی باب و جه‌رابلوس و ڕێ گرتن له کورد له به‌ستنه‌وه‌ی کانتۆنه‌کان. پاشان تورکيا به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا ده‌ستی کرد به هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی عه‌فرين. دياره گه‌ر ئه‌مريکا بيويستايه هه‌م باب و جه‌رابلوس ده‌که‌وته ده‌ست کورد و هه‌م تورکيا نه‌يده‌وێرا په‌لاماری عه‌فرين بدات هه‌رچه‌نده ڕووسياش بونی هه‌بوايه له‌و ناوچه‌يه " به‌ڵگه‌ش بونێکی گه‌وره‌ی قاعيده و ئۆپۆزسيۆنی ڕاديکاڵی سوريايه " له خۆرئاوای فورات له ئيدلب و هه‌ردوو ريفی لازقيه و حه‌ما !
هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی عه‌فرين له‌لايه‌ن تورکياوه مه‌جالێك بوو بۆ کورد بۆ به خۆدا چوونه‌وه و تێگه‌يشتن له‌وه‌ی ئه‌مريکا ئاماده نيه پاڵپشتی مانه‌وه‌ی کورد بکات هه‌م وه‌ك ده‌سه‌ڵات و هه‌م وه‌ك وجودی نه‌ته‌وه‌یی له خۆراوای فورات به بيانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌يه تايبه‌ته به هه‌ژمونی ڕوسيا له کاتێکدا هه‌ر ئه‌مريکا چه‌ندين جار له‌سه‌ر ئيدلب سيناريۆی چه‌کی کيمایی بۆ سوريا دروست کرد و هێزه‌کانی سوريای به‌ر موشه‌ك دا ! ده‌بوو کورد تێبگات مادام ده‌سه‌ڵآتی خۆی له عه‌فرين پێ ناپارێزرێت ، باشتره وجودی کورد له‌سه‌ر خاکی خۆی نه‌دۆڕێنێت و کارێك نه‌کات هه‌م ژماره‌يه‌کی زۆر خه‌ڵکی بێ تاوان شه‌هيد ببن و هه‌م ناوچه‌که‌ش بۆ هه‌تا هه‌تايه له ده‌ست کورد بچن.
به‌ڵام که‌له ڕه‌قی هه‌سه‌ده و هاندانی په‌که‌که بۆيان ، وه ههڵچنينی ئومێدی به‌تاڵ له‌سه‌ر ئه‌مريکا وايکرد زياد له دوو مانگ هه‌موو پێشنيارهکانی ڕووسيا و سوريا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانيان به هێزی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ڕهفر بکه‌ن به بيانوی زۆر سه‌ير و بێ مانا ، بۆ نمونه ڕۆژێك ده‌يانوت پێيان ووتووين چه‌که قورسه‌کانتان نابێت ببه‌ن ! له کاتێکدا که شه‌ڕ هه‌ڵگيرسا هه‌ر خۆيان ده‌يانووت ئێمه چه‌کی قورسمان نيه تا به‌رگری پێ بکه‌ين ، يان ڕۆژێك ده‌يانووت ڕژێم و ڕووسيا ده‌ڵێن ده‌بێت ئيداره‌ی خۆسه‌ر هه‌ڵوه‌شێته‌وه له عه‌فرين و هێزی سه‌ربازی ئێوه‌ی لێ نه‌مێنێت ! له کاتێکدا که تورکيا هات هه‌م ئيداره‌ی خۆسهرهکهيان سه‌ری خورا ، هه‌م سه‌ری خه‌ڵکی عهفرينيشيان خوارد و ئاواره و دهربهدهريان کرد ، هه‌م چه‌کی قورسيشيان نه‌بوو به‌رگری پێ بکه‌ن.
هه‌سه‌ده و په‌که‌که به ئه‌نقه‌ست وايان به‌سه‌ر عه‌فرين هێنا !
ووتهيهکی تاڵ و گوماناويه ، عه‌قڵی زۆر که‌س قبوڵی ناکات ، بۆ بڕواکردن به‌م ئه‌رگومێنته بگه‌ڕێنه‌وه هه‌م بۆ ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌م ، وه هه‌م بۆ ووته‌ی " موراد قه‌ره‌يلان " دوای که‌وتنی عه‌فرين که به ئاشکرا ده‌ڵێت ، ئێمه شانازی به قاره‌مانی و خۆڕاگری عه‌فرينه‌وه ده‌که‌ين که زۆر له‌وه زياتر خۆيان گرت به‌رامبه‌ر تورکيا و زياد له مانگێك شه‌ڕيان کرد له‌کاتێکدا ئێمه پێمان وابوو تورکيا به بيست ڕۆژ عه‌فرين داگير ده‌کات !!! واتا جهنابيان و له ڕێی ئه‌وانه‌وه هه‌سه‌ده‌ش پێی وابوه عه‌فرين داگير ده‌کرێت به بيست ڕۆژ و وێنه‌که ڕوون بوه له به‌رچاويان ، که‌چی هه‌ر جهنابيان پێش ده‌ست پێکردنی هێرشه‌که ده‌يووت عه‌فرين ناکه‌وێت و سروشتێکی شاخاوی هه‌يه و تورکيا ده‌شکێت ! به کوردی و کورتی گه‌لی کورديان چه‌واشه کرد
له کاتی هێرشه‌که‌شدا به هيچ جۆرێك له هيچ ناوچه‌يه‌کی تری ناو باکوری کوردستان يان ڕۆژاوای کوردستان به‌ره‌ی شه‌ڕی نوێيان نه‌کرده‌وه ! که له‌و کاته‌دا داعش مابوو وه هاوکێشه‌کان ڕه‌نگه جياواز بونايه له ئه‌مڕۆ
رحم الله إمرء عرف قدر نفسه ، فوقف عنده
ووتهيهکی عه‌ره‌به ، به مانای ڕه‌حمه‌ت له‌و که‌سه‌ی سه‌نگ و قه‌دری خۆی ده‌زانێت و له‌وه زياتر پێ ڕاناکێشێت.
دوای که‌وتنی عه‌فرين زۆر که‌س له ناوياندا من پێمان وابوو هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده و يه‌په‌گه و ئه‌و ده‌يان ناوه به خۆيان‌دا ده‌چنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وورد بۆ ڕووداوه‌کان ده‌که‌ن. ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕوويدا ، عه‌فرين وورده وورده له بير چۆوه هه‌ر چه‌ند سته‌می تورك له‌و کوردانه‌ی مابونه‌وه درێژه‌ی کێشا ، هه‌سه‌ده زياتر و زياتر ڕۆچوه شه‌ڕی ناوچه عه‌ره‌بيه‌کان و زياتر و زياتر ڕۆڵه‌ی کوردی ده‌کرده سوته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه ، صاڵح موسليم له چيك ده‌ستگير کرا و خه‌ريك بوو ته‌سليمی تورکيا بکرێته‌وه و به موعجيزه ڕزگاری بوو ، ده‌بوو کورد تێبگات سه‌نگ و پێگه‌ی لای هاوپه‌يمانان نيه و جێی متمانه نين
سيسته‌می سه‌ربازی زۆره ملێ کارا کراو بوه هۆی ڕاکردنی ژماره‌يه‌کی زۆر گه‌وره‌ی لاوانی کوردی ڕۆژاوا بۆ باشوری کوردستان يان بۆ ئه‌وروپا ،، ڕێك ئه‌وه‌ی تورکيا ده‌يويست به ڕێوه ده‌چوو
تورکيا واز له کورد ناهێنێت
وورده وورده هه‌ڕه‌شه له خۆرهه‌ڵاتی فورات ئه‌درا به گوێی کورددا ، به‌رده‌وام قسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مريکا و فه‌ڕه‌نسا و ڕووسيا و باقی وڵاتانی ناو ناتۆش ئه‌وه بوو " ئێمه له نيگهرانيهکانی تورکيا تێده‌گه‌ين " " نيگهرانيهکانی تورکيا شهرعيه " ، " تورکيا هێرش بکات شه‌ڕی دژی داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت "
به واتايه‌کی ديکه ، تورکيا مافی خۆيه‌تی به‌و هه‌موو هێزه زهبهلاحهيهوه و به تازه‌ترين فڕۆکه‌ی ئه‌مريکی و به ئه‌ندامێتی ناتۆوه له کورد بترسێت ، به‌س تکايه هێرش مه‌که له‌به‌ر ئه‌وه نا کورد ده‌کوژرێت و ماڵی وێران ده‌بێت ، به‌ڵکو شه‌ڕی داعش کێشه‌ی تێده‌که‌وێت !
ئه‌م زه‌نگانه سه‌رانی هه‌سه‌ده‌يان بۆ خه‌به‌ر نهکرايهوه له خه‌وی قوڵيان ، وای لێ نه‌کردن له خۆيان بپرسن که شه‌ڕی داعش نه‌ما چی ڕوو ده‌دات ! له به‌رامبه‌ر شه‌ڕ کردنيان بۆ هاوپه‌يمانان ، داوای نه ناوچه‌ی دژه فڕينيان کردبوو ، وه نه پهيمانێکی ئاشکرا و نوسراو که له هيچ حاڵه‌تێکدا ڕێ به تورکيا نه‌درێ خۆرهه‌ڵاتی فورات بگرێت.
که هه‌ڕه‌شه‌کان توند ده‌بوو خێرا داوایان له ڕژێمی سوريا ده‌کرد که ده‌بێت هه‌موو سوريا بپارێزێت ، چه‌ند جارێك له " مينبج " سوپای سوريا داواکهيانی جی به جێ کرد و هاته چوار ده‌وری شاره‌که و له به‌رامبه‌ردا به‌رده‌وام داوای لێ ده‌کردن ئيتر ده‌ست له کارکردن بۆ ئه‌مريکا هه‌ڵگرن و مفاوهزاری جددی بکه‌ن ، وه‌فده‌کانی ڕۆژاوا بۆ ديمه‌شق له‌گه‌ڵ کپ بونه‌وه‌ی هه‌ر جاره‌ی هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك ، کۆتاييان به دانوستان له‌گه‌ڵ ڕژێم ده‌هێنا و ياريان به ئه‌عسابی هه‌م کوردی ڕۆژاوا و هه‌م ده‌وڵه‌تی سوريا ده‌کرد.
خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه
هه‌موو ياريه‌ك و کردهوهيهك خاڵێکی کۆتایی هه‌يه که خاڵی نهگهڕانهوهيه ، ورده ورده شه‌ڕی داعش ته‌واو بوو ، ڕژێمی سوريا قه‌ناعه‌تی هێنا که هه‌سه‌ده خۆی بۆ ئه‌مريکا ته‌واو يهکلا کردۆته‌وه ، هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکيا زياديان کرد ، قافڵه‌ی چه‌ك جار جار که‌مێ دڵنه‌وایی به هه‌سه‌ده دهدايهوه ، له‌پڕ وه‌زعه‌که ته‌قيه‌وه ، هه‌ڕه‌شه‌کان خێرا به‌ره‌و کردار هه‌نگاويان هه‌ڵگرت ، هه‌سه‌ده هه‌ر له‌سه‌ر بير و بۆچونی خۆيه‌تی که پێی وايه تورکيا ناوچه‌که بگرێت له‌وه باشتره ڕژێم بێته‌وه ! که ئه‌مه مهنتيقێکی هه‌م شێتانه و هه‌م نا بهرپرسيارانهيه ، چونکه هاتنه‌وه‌ی ڕژێم هيچ سوديشی نه‌بێت هه‌م ڕێ له کوژران و ئاوارهبوی خه‌ڵکی ناوچه کورديه‌کان ده‌گرێت و هه‌ميش ڕێ له کاول بونی شاره‌کان ، به‌قه‌د ئه‌وانه‌ش گرنگ ڕێی له چونه سه‌ری مه‌رامه‌کانی تورکيا و ئه‌ردۆغان ده‌گرت له داگير کردنی ناوچه‌که و گۆڕينی ديمۆگرافياکهی هاوشێوه‌ی عه‌فرين .
به‌ڵام به داخه‌وه هه‌سه‌ده ئه‌وه‌ی ويستی هه‌ر ئه‌وه‌ی کرد و وا گه‌لی کوردی ڕۆژاوا باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن ،له له‌ده‌ست دانی ناسنامه‌وه وا دهيانبات بۆ له‌ده‌ست دانی خاك .
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که تاکڕه‌وی له بڕياردان و پرس نه‌کردن به ڕۆشنبيران و سياسه‌ت مه‌دارانی سه‌ربه‌خۆی ناو ڕۆژاوا و سوريا چ ده‌ردێکی کوشنده‌يه و چ بهڵايهکی به دواوه‌يه.
مت بوونی په‌که‌که و پاسيڤ بوونی
ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رنجه هه‌م له سه‌ر و به‌ندی کاره‌ساتی عه‌فرين و هه‌م ئه‌م جاره‌ش ، په‌که‌که زۆر بێ کاريگه‌ريه ، له کاتێکدا ئه‌بوو په‌که‌که بومهلهرزهيهکی ڕاسته‌قينه له ناوخۆی تورکيا و باکوردا دروست بکات ! ئه‌کرا چه‌ندين قافڵه‌ی سه‌ربازی تورکيا له ناوخۆی باکور و تورکيادا بکرێته ئامانج ! خۆپيشاندانی زۆر گه‌وره و کاريگه‌ر ڕێکبخرێت ! که‌چی ئه‌مانه هيچی نابينين ! ٢٥ بۆ ٣٠ مليۆن کوردی باکور وه‌ك ئه‌وه وايه هه‌ر نه‌بن له کاتێکدا کوردانی ڕۆژاوا قوربانی زۆر گه‌وره و باجی زۆريان داوه و ئه‌ده‌ن له پێناوی کوردانی باکور و په‌که‌که‌دا.
کوردانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات چيان پێ ئه‌کرێت ؟
له ڕاستيدا هيچ ، گه‌ر وه‌رزی هاوين بوايه دڵنيام ئێستا سه‌ر ده‌رياکانی تورکيا و شاره‌کانی ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره له کوردی باشور و ڕۆژهه‌ڵات جممه‌ی ئه‌هات وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌س نه بای ديبێت و نه باران ، ئه‌و گڕ و کفهی ئهشيبينين ته‌نها کاتيه به داخه‌وه.
ڕێبه‌ری خۆسه‌ر و هه‌سه‌ده و داوای يارمه‌تی له کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان !
زۆر ئاساييه بگره ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و نهتهوهييشه که کورد له هه‌موو سوچێکی دونيا به هانای کوردانی ڕۆژاواوه بچێت ، جا وه‌ك سه‌ربازی خۆبه‌خش بێت يان وه‌ك هاوکاری ماددی و مه‌عنه‌وی و ته‌ندروستی.
ئه‌وه‌ی سه‌يره لام زياتر داواکاريهکهی هه‌سه‌ده و به‌ڕێز ساڵح موسلمه به دياريکراوی له کوردی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له کاتێکدا له ساڵی ٢٠١١ وه به‌رده‌وام و ڕۆژانه ئه‌وان دووپاتيان کردۆته‌وه که بڕوايان به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی نيه ، وه کار به ته‌نها بۆ کورد ناکه‌ن ، بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کار ئه‌که‌ن و ده‌يانه‌وێت ئه‌و سنوره تێ بپه‌ڕێنن که حزبه نه‌ته‌وه‌ييه‌کان تيايدا قه‌تيس بون ، ئه‌م قسه‌يه جوانه گه‌ر گه‌لی کورد دراوسێی گه‌لانی سويسری و سويدی و هۆڵه‌ندی و دانيمارکی بێت ، به‌ڵام هه‌م خه‌وێکی بێ مانايه و هه‌م ناواقيعيه و هه‌م زوڵم و چه‌واشه‌کاری گه‌لی کورده ، چونکه به فيعلی تاکه ميلله‌تی گه‌وره‌ی بێ ده‌وڵه‌ت له‌م ناوچه‌يه ته‌نها کورده ، وه ته‌نها کورد پێويستی به دامه‌زراندنی قه‌واره‌يه‌کی دانپێدانراوه له‌م ناوچه‌يه تا له ئه‌نفال و سوره‌تی فه‌تح و قڕکران بپارێزرێت ، ميلله‌تانی فارس و عه‌ره‌ب و تورك خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێك يان چه‌ندين ده‌وڵه‌تن.
خۆ هه‌سه‌ده و په‌يه‌ده و هه‌موو ئه‌و ناوانه گه‌ر ڕاستگۆ بونايه له‌گه‌ڵ دروشمه‌کانی خۆيان و باوه‌ڕيان پێی بوايه ، پێويست بوو له کاتی ڕوودانی هه‌ر کاره‌ساتێك هانا بۆ کوردانی چوارپارچه نه‌هێنن ، چونکه بڕوايان به نه‌ته‌وه نيه و بڕوايان به مرۆڤه ، که‌چی هه‌ر له‌گه‌ڵ کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات خۆيان وه‌ك نه‌ته‌وه په‌رست وێنا ئه‌که‌ن.
له کۆتايدا ته‌نها ئه‌وه‌مان له ده‌ست دێت ده‌ست و ده‌م به دۆعا بين بۆ براکانمان له ڕۆژاوا به مناڵ و ژن و پير و لاوه‌وه ، به سڤيل و به شه‌ڕڤانه‌وه ، به‌ڵکو موعجيزهيهك ڕوو بدات و خوای گه‌وره ئاوێکی ڕه‌حمه‌ت به‌م شه‌ڕه‌دا بکات و بهرژهوهنديهکی هێزه نێوده‌وڵه‌تيه‌کان دروست ببێت که ببنه ڕێگر له ئه‌ردۆغانی خۆێنڕێژ و تورکيا و به زووترين کات و پێش کار له کار ترازان هێرشه‌که‌ی پێ ڕا بگرن تا قوربانی زۆرتر نه‌بوه و شوێنی زياتر داگير و وێران نه‌کراوه
ئه‌م نوسينهش بۆ لێدانی هيچ هێز و لايه‌نێك نيه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی واقيعیه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تێ بگات که کورد بۆ هه‌ميشه له‌و بازنه‌يه‌دا ده‌خولێته‌وه که قوربانی زۆر ئه‌دات بێ هيچ گهرهنتيهك و ڕێککه‌وتن ده‌کات بێ هيچ نوسراوێکی فه‌رمی و هه‌موو جارێکيش له کۆتايدا کاره چه‌وته‌کانی خۆی به‌رۆکی ده‌گرێته‌وه و کاره‌سات و ماڵ وێرانی لێ ده‌که‌وێته‌وه ، جا ئه‌م کاره چه‌وتانه جارێك پارتی له ساڵی ١٩٧٥ به‌سه‌ر کوردی دێنێت و جارێك يه‌کێتی و پارتی به هاوبه‌شی سه‌رده‌می ئه‌نفال و کيمياباران و ئه‌م جاره‌ش هه‌سه‌ده و په‌که‌که.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست