چارەنووسی کورد و پاشەڕۆژی کوردستان به‌ره‌و کوێ دەچێت؟
Saturday, 05/10/2019, 19:34
ئه‌وه‌ی وای لێ کردم ئه‌م بابه‌ته بنوسم به پله‌ی يه‌که‌م هه‌واڵی قه‌تل و عام کردنی خێزانێکی پێنج که‌سی کوردانی ڕۆژئاوايه له نزيك هه‌ولێر ! که ٣ جگه‌رگۆشه‌ی بێ تاوان له‌گه‌ڵ باوك و دايکيان به‌وپه‌ڕی خوێن ساردی و دڕنده‌یی له ژيان بێ به‌ش ئه‌کرێن.
تاوان و کوشت و بڕ له‌گه‌ڵ مرۆڤ دا له‌دايك بوه و تا مرۆڤ بمێنێت تاوان هه‌ر ئه‌مێنێت ، قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌مه نيه ، به‌ڵام قسه‌که له‌سه‌ر ئاستی تاوان و بونێتی به ديارده‌يه‌کی ڕۆژانه و ئاسایی له کۆمه‌ڵگای کوردی دا له‌و شوێنه سه‌ير و سهمهرهيهی کورد ناوی ناوه هه‌رێمی کوردستان و زۆربه‌ی وڵاتان به باکوری عێراق ده‌يناسێنن و به فيعليش بۆته باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکيا له ڕووی ئابوری و سه‌ربازی و ڕۆشنبيری و ئيستيخباراتيهوه.
کوردستانپۆست ئازاده له بڵاو کردنه‌وه يان نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسينهم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانێکی توند و زبری تێدا به‌کار ئه‌هێنم به‌رامبه‌ر کورد وه‌ك نه‌ته‌وه ، به‌ڵام بڵاو کردنه‌وه‌ی باشتره عه‌ره‌ب ووته‌نی " عسی و لعل " سودێکی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ميلله‌ته‌ی هه‌ست ئه‌که‌م هيچ شتێك سودی نه‌ماوه بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی خوار و خێچيهکانی که هێنده زۆره مرۆڤ بێ تاقه‌ت ئه‌بێت له ژماردنيان.
ئايا گشتگير کردن و به گشتی سه‌پاندنی سيفهتێك يان کۆمه‌ڵه سيفهتێك کارێکی وورد و دروسته ؟
هيچ گومانی تێدا نيه که مرۆڤه‌کان چونيهك نين و جياوازن ، به‌ڵام هه‌ر نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵه مرۆڤێك سيفهتێك يان چه‌ند سيفه‌تێکی دياريان هه‌يه که پێی ئه‌ناسرێنه‌وه ، بۆ نمونه ژاپۆنيهکان به حه‌زی کار و جدييهت له ڕێزگرتنی کات و به‌ڵێنی بازرگانی ، ئه‌ڵمانه‌کان به داهێنانه زانستيهکان ، تورکه‌کان به خوێن ڕێژی و حه‌زی داگيرکاری و شۆڤێنيه‌ت ، عه‌ره‌ب به حه‌زی تاڵانی و ڕاوو و ڕووت ، ڕووسه‌کان به سه‌بر و ته‌حه‌مول ، ئينگليزه‌کان به ته‌ڵه‌که‌بازی ، فهڕهنسيهکان به ڕۆمانسيهت و هتد
لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م به گشتی باسی ميلله‌تی کورد بکه‌م و کۆمه‌ڵێك پرسيار بوروژێنم که چه‌ندين ساڵه له خۆمی ئه‌که‌م و هه‌ر خۆشم وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه.
ئايا کورد ميلله‌تێکی ئاشتيخوازه ؟
وه‌ك خۆمان ڕيکلامی بۆ ئه‌که‌ين و هه‌ندێك ناوه‌ندی ئيعلامی ڕۆژئاواش جار جار به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆيان نوسينێکی له‌سه‌ر فڕێ ئه‌ده‌ن به‌ڵێ ! به‌ڵام ئايا به‌ڕاستی وايه ؟
نه‌خێر !
چۆن ؟ ئايا قه‌ت بوه کورد ته‌عدای له ميلله‌تێکی دراوسێ کردبێت ؟ مافی تورك يان عه‌ره‌ب يان فارسی پێ شێل کردبێت ؟
بێ گومان نه‌خێر
ئه‌ی که‌واته چۆن وه‌ڵامی پرسياری يه‌که‌م نه‌خێر بوو نه‌ك به‌ڵێ ؟
له ڕاستيدا کورد ميلله‌تێکی تابڵێی خۆ خۆر و خراپه‌کار له ناو خۆي‌دا ، ميلله‌تی باشيش ناتوانێت به‌و شێوه‌يه دوو ڕوو وه دوو فاقانه بێت ، واتا به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه کۆتری ئاشتی و له ناوخۆيدا خۆخۆر و بکوژ بێت ، که کورد ڕێك وايه ، ته‌ماشای مێژووی کورد بکه‌ن که هه‌ميشه خێڵ و عه‌شره‌ته‌کان ، ناوچه جياوازه‌کان و ميرنشينه کورديه‌کان خه‌ريکی يه‌ك کوشتن و خراپه‌کاری و کاری قێزه‌وه‌ن بون به‌رامبه‌ر يه‌کتر ، ئه‌مه هه‌تا ئه‌م ساته‌ی تيايدا ئه‌نوسم درێژه‌ی هه‌يه ، بۆ نمونه له باشور گه‌ر بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی ڕێگر نه‌بێت هه‌ر ئه‌م ده‌قه‌يه پارتی و يه‌کێتی ، يه‌کێتی و ئيسلاميه‌کان ، په‌که‌که و پارتی ، حزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ر ئه‌بنه‌وه يه‌ك و ئه‌وه‌ی نه‌کراوه به يه‌کی ئه‌که‌ن. دياره له‌م کاره‌شدا بونيادی مه‌عريفی و سروشتی مرۆڤی کورد هۆکاری هه‌ره گرنگه له به‌رده‌وام بون و دروست بونی ناکۆکی و شه‌ڕه ناوخۆييه‌کان که هه‌ميشه بۆ يه‌کتر کوشتن ساز و ئاماده‌يه.
دڵنيام ئێستا جاڕی شه‌ڕی ناوخۆ بده‌ی له نێوان يه‌کێتی و پارتی ، ده‌يان هه‌زار که‌س به په‌له کۆ ده‌بنه‌وه و ده‌ڕۆن بۆ يه‌کتر کوشتن ، هه‌ر هه‌مان جاڕ بده بۆ ڕزگار کردنی که‌رکوك يان سنه يان دياربه‌کر ، له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان هه‌مووی خۆی ئه‌کات به خه‌وتوو.
ئايا کورد مرۆڤ دۆسته ؟ ديسان تووشی بێ ئومێديت ئه‌که‌م و ئه‌ڵێم نه‌خێر
مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا و خه‌ريکه له جيهانيشدا به مرۆڤێکی ژن کوژ ناو ده‌رئه‌کات و ئه‌مه‌ش له بۆشاييهوه نه‌هاتوه ، گه‌ر ته‌ماشای ئاماری ژنانی کوژراو بکه‌ی ته‌نها له ساڵی ١٩٩١ به دواوه بۆت دهرئهکوێت ئه‌م ميللهته چه‌ند تينوی خوێنی خۆيه‌تی !
مرۆڤی کورد سڵ له کوشتنی منداڵيش ناکاته‌وه ، ڕۆژانه چاو بگێڕن به ڕۆژنامه و پێگه ئهلهکترۆنيهکاندا ، ببينن چ کاره‌ساتێك له‌م وڵاته ڕوو ئه‌دات ، باوك کوڕ ئه‌کوژێت ، کوڕ باوکی ئه‌کوژێت ، برا برای ئه‌کوژێت ، ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزا ئه‌کوژرێن به ده‌ستی يه‌ك ، له‌سه‌ر زه‌وی ، پاره ، که‌ره‌وز ، بزن ، سه‌رچۆپی ، فوول لايت ، شان به‌ر شان که‌وتن ، مۆڕه کردن و ده‌يان هۆکاری تری بێ مانا کورد خه‌ريکی يه‌کتر کوشتنه.
فارس و عه‌ره‌ب و تورك له کوردستان له‌سه‌ر سه‌رن و که‌س توخنيان ناکه‌وێت " هه‌ڵبه‌ته که‌س ئه‌م دێڕه‌ی نوسينهکهم نه‌قۆزێته‌وه و ناوی نه‌نێت بانگه‌شه بۆ توند و تيژی که من تا سه‌ر ئێسقان دژيم ، جا مرۆڤ سه‌ر به هه‌ر ڕه‌گه‌ز و دين و ڕه‌نگێك بێت " به‌ڵام ئه‌مه دووباره ئه‌مان باته‌وه سه‌ر بای به‌ڕه کۆن ، بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که کورد ميلله‌تێکی زۆر ترسنۆك و پوچه‌ڵه و ته‌نها به خۆی فێره ، ئاماده‌يه خێزانێکی ٥ که‌سی به سێ منداڵی بێ تاوانه‌وه بکوژێت و بسکه‌ی سمێڵی بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و خێزانه کورد بێت.
ڕۆژانه منداڵ که خۆشه‌ويسترين بونه‌وه‌ره لای دايك و باوك و هه‌ر مرۆڤێکی باش ، فڕێ ئه‌درێت ! بڕواتان بێت من وه‌ك خۆم فرمێسك به چاوم دا هاته خوارێ کاتێك وێنه‌ی چه‌ند منداڵێکم بينی که فڕێ درابون ! يان وێنه‌ی ئه‌و ٣ منداڵه‌ی که قه‌تل و عام کران ، ئاخر به ده‌ست خۆم نيه وێنهيانم له خه‌ياڵ لاناچێت.
کورد و ئازايه‌تی ! کورد و شه‌ره‌ف !
هه‌ميشه کورد خۆی وا پێناسه‌ی خۆی ئه‌کات که بونه‌وه‌رێکی زۆر ئازايه و خۆی به شێر و پڵنگ و ده‌يان بونه‌وه‌ری دڕنده‌ی تر ئه‌شوبهێنێت ، وه واش وێنای خۆی ئه‌کات که خاك لای شه‌ره‌فه و کورد ميلله‌تێکی زۆر به شه‌ره‌فه ، که له‌مه‌شياندا کورد نهيپێکاوه و ئه‌م به‌يت و بالۆرهيه له درۆيهکی گه‌وره و فشهيهکی به‌تاڵ زياتر هيچ نيه.
له ڕوانگه‌ی کورده‌وه شه‌ره‌ف واتا چه‌ند سانتيمهترێك گۆشت له ناوگه‌ڵی ئافره‌تدا ، خۆ گه‌ر ئافره‌ت که‌سێکی خۆش ويست و شتێك ڕوويدا ئيتر شه‌ره‌ف نه‌ماوه و کوشتن تاکه چاره‌سه‌ره ، به‌ڵام گه‌ر سه‌ربازی فارس يان عه‌ره‌ب يان تورك هه‌مان شه‌ره‌ف بتکێنن و ته‌عدای لێ بکه‌ن ، کاکی به‌شه‌ره‌ف سه‌ری شۆڕ ئه‌کات و نققهی لێوه نايه‌ت ، نمونه‌ی ئه‌مه‌مان زۆر بينی ، که وه‌ك باس ئه‌کرێت له کاتی ئه‌نفاله‌کان و له زيندانه‌کانی ڕژێمه داگيرکهرهکاندا و له شه‌نگال و عه‌فرين ده‌ست بۆ شه‌ره‌فی ئافره‌تی کورد براوه ، وه‌ڵامی شێره‌کوڕانی کورد چی بوه ؟؟؟ هيچ ، کردنه‌وه‌ی ده‌رگای کوردستان بۆ لێشاوی عه‌ره‌ب و ته‌عريب ، وه تهسليمکردنی ئابوری و سامانی کوردستان به تورك بوه ، ميللهتيش پێشبڕکێيهتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌رچی پارهيهتی ئهيبان له تورکيا دای ئه‌بێت.
کورد و ڕێزگرتنی ياسا نێوده‌وڵه‌تيه‌کان
کورد پێشێلکهرێکی گه‌وره‌ی ياسا نێودهوڵهتيهکانه له ناوخۆدا و به‌رامبه‌ر خۆی ، بۆ نمونه گه‌ر ديلێکی تورك يان عه‌ره‌ب بگرێت به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کات و هه‌ر زوو ته‌سليمی که‌سوکاری ئه‌کاته‌وه ، به‌ڵام گه‌ر له شه‌ڕی ناوخۆدا کوردێك بکه‌وێته ده‌ست کوردێك له‌سه‌دا ٨٠ زياتره ئه‌گه‌ری کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی.
کورد ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ديله‌کانی داعشيش مرۆڤانه مامه‌ڵه ئه‌کات ، به‌ڵام ئاماده‌يه مناڵێکی کورد بکوژێت ، له خۆپيشانداندا ته‌قه له هاوخوێنانی خۆی بکات ، له زينداندا تێ‌یان هه‌ڵبدات تا مردن و سهرنگوميان بکات ، زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌س نازانێت چارهنوسيان چی بوه دوای ده‌ستگير کردنيان.
دياره ڕه‌نگه زۆر له خوێنه‌ران بڵێن ئه‌مانه سيفه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه و ميلله‌تی کورد خۆی وا نيه ، که من بوچونم وا نيه ، پێم وايه ميللهت و ده‌سه‌ڵات ئاوێنه‌ی يه‌کن ، ناکرێت تۆ ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێم يان عێراق له سويسرا يان دانيمارك دروست بکه‌يت ، هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵآتێکی باشی وه‌ك ئه‌وه‌ی سويسراشت له کوردستان دروست ناکرێت گه‌ر هه‌موو بهرپرسهکانيش به ئه‌قڵ و هه‌ڵسوکه‌وت سويسری بن.
به بڕوای من گۆڕانکاری له کوردستان له گۆڕانکاری له تاکه‌وه و له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌کات و به پێجه‌وانه‌وه مه‌حاڵه ، ده‌بێت ڕۆشنبيران و مێژوونوسان و ڕه‌خنه‌گرانی کورد ئازا بن و په‌نجه بخه‌نه سه‌ر برينه ڕاستيه‌کان ، هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌ميشه کهوتوينهته به‌ر شه‌قی مێژوو و زه‌مانه خۆمانين وه‌ك تاکی کورد ، ١٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا پارتی و يهکێتيشمان نه‌بوه حاڵمان هه‌ر ژێرده‌سته‌یی و مل که‌چی بوه ، ئه‌ترسم له‌گه‌ڵ ئه‌و سيفه‌ته ناشرينانه وا ده‌قمان گرتبێت که ئيتر گه‌ڕانه‌وه‌ی تيا نه‌بێت.
باران - ئه‌وروپا - ٢٠١٩/١٠/٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست