کۆنفرانسی کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له سویسرا
Wednesday, 31/10/2012, 12:00
ڕۆژی .17 /10 /2012 سیروانی کۆێخا نه‌جم له‌گه‌ڵ دلێر ناوێك‌دا به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی کۆنفرانسی کۆمیته‌ی یه‌کێتی له‌سویسرا به‌سه‌ردان هاتن بۆ سویسرا له ڕێی فرۆکه‌خانه‌ی زیوریخ .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له‌که‌رته‌کان له‌به‌ر که‌می به‌شدار بووان نه‌یان توانی باری یاسایی پربکه‌نه‌وه هه‌ڵبژاردنیان تیا نه‌کرا بۆ نموونه که‌رتی لۆگارنۆ ته‌نها 3 که‌س به‌شدار بوون .
کۆنفرانسی شاری بێرن
دوای ده‌ست پێکردنی کۆنفرانس پرسیار و گازنده ده‌ستی پێ‌کرد . یه‌کێك له‌و پرسیارانه که له‌لایه‌ن کوڕێك کرا به‌ناوی کاوه که ئه‌دمینی پاڵتاڵكه به‌نازناوی (کوڕی شاخ) ، گازنده‌ی ئه‌وه‌ی کرد که ئێوه هیچ گرنگییه‌ك به پێشمه‌رگه کونه‌کان ناده‌ن له‌کاتێكدا ئه‌مانه به ڕه‌نجی شانی خۆیان خانه‌نشین کرابوون ، سیروانی کوێخا نه‌جم به زمانێکی بازاڕیانه ووتی ئه‌و که‌سانه‌ی به پله‌ی نه‌قیب ، موقه‌ده‌م ، ڕائید خانه‌نشین کراوون به‌هۆی ژنه‌کانیانه‌وه بووه که ژنه‌ماکانیان ده‌ستیان ده‌ڕوات و مێرده‌کانیان خانه‌نشینی کردووه (قسه‌یه‌کی کرد که لێره‌دا شایانی نووسینه‌وه‌ی نییه).
سی شاری ئارگاو :نکۆنفرا
رۆژێك پێش کۆنفرانس لێپرسراوی که‌رت به‌ناوی ئازاد که خه‌ڵکی هه‌ولێره ڕۆژێك پێش کونفرانس ئاگادار کراوه‌ته‌وه، که کۆنفرانسه ئه‌ویش به‌کورته نامه‌ی ته‌له‌فۆن ، کاتێك که ده‌چنه ناو کۆنفرانس به‌شداربوانی کۆنفرانس چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ندامانی ئاسای خۆی زیادی کردووه. زیاده‌کان له‌لایه ن به‌ختیاری سه‌مه‌د که‌رکوکییه‌وه بانگ کرا بون که هیچیان ئه‌ندامی یه‌کێتی نه‌بوون ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به به‌ختیار بده‌ن. ئازاد لێپرسراوی که‌رت له‌گه‌ڵ ئه‌ژی کوری شه‌هید حه‌میدی ناوچه‌ی چۆمان ئه‌ندامی که‌رت ناڕه‌زایان ده‌ربڕیبوو که ئه‌مانه ئه‌ندام نین ، له‌و نێوانه‌دا سیروانی کوێخا نه‌جم به‌رپه‌چی دابونه‌وه پێی وتبوون: با ئێوه‌ش ئازا بونایه خه‌ڵکتان بانگ بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگتان بۆ بدات . کۆنفرانس ده‌ستی پێ‌کرد له‌و باباتانه‌ی که باسی کردبوو ڕه‌خنه بوو له پارتی، له‌ناکاو یه‌کێك له ئاماده‌بووانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ختیاری سه‌مه‌د که‌رکوکیه‌وه بانگ کرابوو که کوڕێکی بادینی بوو هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ و ده‌ڵێت من پارتیم و له‌ساڵی 1992 پێشمه‌رگه‌ی حاجی عه‌لۆم ئێوه پیاو نین و خوشك و دایکتان هینه و زمانتان ده‌بڕم به‌و جۆره باسی پارتی بکه‌ن، بۆتان نییه سوکایه‌تی به‌پارتی بکه‌ن . ئه‌ژی هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ و پێی ده‌ڵێت ده‌مت خۆش ماده‌م تۆ ئه‌وه‌نده پیاوی له‌ناو ئه‌م هه‌موو یه‌کێتیه‌دا به‌رگری له‌پارتی ده‌که‌یت و به ئێمه ده‌ڵێیت ئێوه‌پیاو نین وه‌ڵا باوکم ڕاست ده‌که‌یت گه‌ر پیاو بوینایه تۆ یان نه‌ده‌هێنا بۆ ده‌نگ دان ، ئینجا پێی ده‌ڵێت گه‌ر تۆ پارتیت کارت چیه له کۆنفرانسی یه‌کێتی دا ، ئه‌ویش ده‌ڵێت: من له‌به‌ر خاتری کاك به‌ختیار هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبده‌م . دوای ئه‌وه ئه‌ژی ڕوو ئه‌کاته ده‌می سیروان پێی ده‌ڵی تۆ چۆن ئه‌م سوکایه‌تیه قبوڵ ده‌که‌یت که پارتیه‌ك وا به یه‌کێتی ده‌کات ، ئه‌ویش ده‌ڵێت کێشه نییه ئێمه‌هاو په‌یمانین و ئه‌ویش ئازاده که‌چی ده‌ڵێت . له‌دواجار ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێ ئینجا ئازاد و ئه‌ژی و براده‌ره‌کانی کۆنفرانس به‌جێ ده‌هێڵن .
کۆنفرانسی کۆمیته‌ی سویسرا
ڕۆژی یه‌ك شه‌مه21.10.2012 دوا ڕۆژی کۆنفرانس بوو بۆ هه‌لبژاردنی لێپرسراوی کۆمیته، دیاره پێش وه‌خت دانرابوو که سه‌مه‌د که‌رکوکی ده‌ست نیشان بکڕێت به‌لێپرسراوی کۆمیته (سه‌مه‌د که‌رکوکی سه‌ر به باڵی شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده)
ڕۆژی یه‌ك شه‌مه واته ڕۆژێك پێش کۆنفرانس به ڕه‌سوڵ خۆشناو (لێپرسراوی پێشوی کۆمیته) ووترابوو، که خۆی کاندید نه‌کات ، ئه‌ویش ووتبووی به شه‌رتێك (ئه‌زبه‌ر ڕه‌واندوز) خۆی کاندید نه‌کات ، له‌دوایدا نه‌وزاد گۆمه‌شینی لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی له سویسرا ئه‌زبه‌ری ڕازی کربوو که خوی کاندید نه‌کات گوایه بۆ خاتری ڕیبازه‌که‌ی یه‌کێتی و ماڵی یه‌کێتی تێك نه‌چێت .
شوێنی کۆنفرانس (شاری زیورخ له‌ڕیستۆرانتی گۆتهارت)، دیاره‌پێش كۆنفرانس سیروانی کوێخا نه‌جم له‌به‌ر ده‌می هۆڵه‌که‌دا وه‌ستابوو به‌لیستی ناوی ئه‌ندامانی کۆنفرانسه‌وه، سیروان به ده‌نگێکی به‌رز هاواری کرد ئه‌و که‌سه‌ی ناوی ده‌خوێنمه‌وه گه‌ر له‌یه‌ك خوله‌کدا خۆی نه‌ناسێنێ ئه‌وا مافی به‌شداری کۆنفرانسی نییه، له‌و کاته‌دا ئازاد و ئه‌ژی له‌وێدا ئامه‌ده ده‌بن سیروان ده‌ڵیت ئه‌وه تۆ چی ده‌که‌یت لێره ئه‌م ناوه چۆڵ بکه، ئه‌ویش ده‌ڵێ من ناڕۆم خۆ تۆ ته‌نها هۆڵه‌که‌ت به‌کرێ گرتووه!
سیروان ده‌ڵێت گه‌ر نه‌ڕۆیت ئه‌وه به‌شه‌ق ده‌رت ده‌که‌م ، ئه‌ژێ له سیروان دێته ده‌م ده‌ڵێت لێت قبوڵ ناکه‌م ئێره کوردستان نیه ئێره سویسرایه گه‌ر زیاد بڕۆی پۆلیست بۆ بانگ ده‌که‌م ، پێی ده‌ڵێت تۆ هه‌ر ئه‌و پیاوه نه‌بوی تی ئێن نێت بۆ عارف قوربانی دانا تا تیرۆری بکه‌ی ، له دوای دا ساڵێك له‌قه‌ڵاچوالان ده‌ست به‌سه‌ر بویت ، ئێستا خۆت له ئێمه کردووه به دیموکراتخواز ، له دواییدا ئه‌ژی و ئازاد ڕێستۆرانته‌که به‌جێ ده‌هێلن .
ئینجا کۆنفرانس ده‌ست پێده‌کات . به‌ڵام له ناکاو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئاشتی قه‌ڵادزێی و به‌ختیار سه‌مه‌د که‌رکوکی ده‌ست پێده‌کات ، سه‌مه‌د له‌به‌ر چاوی هه‌مووان زله‌یه‌ك له به‌ختیار ده‌دات ، ئه‌ویش بۆخاتری ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دانانی خۆی به‌لێپرسراوی کۆمیته‌هه‌ڵ نه‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام بێ سود ده‌بێت و زۆری ئه‌ندامانی کۆنفرانس ، کۆنفرانسه‌که به‌جێ ده‌هێڵن ، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆنفرانس سه‌مه‌د که‌کوکی به توڕه‌ی ووتبوی ئه‌م ئاژه‌وه‌یه هه‌ڵسوراوانی گۆڕنی له پشته. سیروانیش له‌کاتی به‌جێهێشتنی هۆڵه‌که‌دا ووتی ئه‌وه تازه کۆمیته‌ی سویسرا هه‌ڵوه‌شایه‌وه گه‌ر مام جه‌لالیش بێت من ڕێی پێناده‌م که کۆنفرانستان بۆ بگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست