چاوپێکهوتن و بینینی مهلا بهختیار ههر وا ئاسان نییه
Friday, 24/08/2012, 12:00
بەڕێزانى خوێنەرانى كوردستان پۆست من كە كورە شەهیدێكم و پلەى حیزبیشم ئەندام كۆمیتەیە لە یەكێک لە كۆمیتەكانى سەر بە مەلبەندى (1) سلێمانى (ى.ن.ك) پاش ئەوەى بۆ ماوەى (6) مانگە ویستم جەنابى مەلا بەختیار ببینم بۆ هەندێ كێشەى تایبەتى حیزبیم بەڵام هەرجارە و بە بیانویەك كاتیان بو دانەنام بۆ بینینى ئەمە و نزیكەى (30) جار پەیوەندیم بە (شادومان) و (سامان) ى سكرتیرەكانى مەلا بەختیارەوە كرد لەماوى ئەو (4) مانگەدا هەر جارە و بە بیانویەك گوایە مەلا بەختیار مەجالی نییە بو بینینى خەلك بە هۆى كێشە ناوخویەكانى هەرێم و بەغداد، بەڵام دواتر لەلایەن كەسێكى ترى حیزبییەوە كە فەرمانبەرە لە بارەگاى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) پیى وتم كە لە ڕێگەى یهکێکهوه زۆر بە ئاسانى دەبینرێت بۆیە منیش هاورێیەكى كچم ڕاسپارد، كە تێلفۆن بۆ (سامان)ى سكرتێرى مەلا بەختیار بكات ئەو سامانەى كە (4) مانگ دەستى دەستى بە من كرد بەلام دەست بەجى بە هاوڕێ كچەكەمى وتبوو بەسەر چاو بەیانى ئێوارەكەى بچنە مەكتەبى سیاسى بۆ بینینى.
سوپاس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست