کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌ناڵی هه‌ولێر سه‌ر به‌ كێیه‌؟

Wednesday, 25/01/2012, 12:00








ده‌مێكه‌ كه‌ناڵێك كراوه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی هه‌ولێر و به‌ بیانۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا كه‌ناڵێكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ توراسی شارى هه‌ولێر، كه‌چی تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كه‌ناڵه‌ نه‌هجێكی دیاریكراوی نییه‌ كه‌ بزانرێت ئاخو بێلایه‌نه‌ یاخود مۆڵكی حیزبێكه‌، دواى به‌دواداچوونێكی زۆر و گه‌ڕان به‌دواى ئه‌سڵی ئه‌و بابه‌ته‌ زانینی خاوه‌نی ئه‌و كه‌ناڵه‌ و سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و كه‌ناڵه‌، به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واومان ده‌ستكه‌وت كه‌وا ئه‌و كه‌ناڵه‌ سه‌ر به‌ خودی (شێخ نیهاد بارزانی) براكه‌ى مه‌سعود بارزانییه‌ و هێرش ته‌یارى خاوه‌ن كۆمپانیای 77 سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌كات، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ى كه‌ شێخ نیهاد له‌ 60% پشكی له‌ كۆمپانیاكه‌دا هه‌یه‌.
له‌م ماوه‌یه‌دا هێرش ته‌یار كێشه‌یه‌كی له‌ نێو كه‌ناڵه‌كه‌یدا دروستكرد گوایه‌ كه‌ ئه‌و خۆى به‌ خه‌مخۆرى خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌زانێت پارتی زوڵمی له‌ خه‌ڵك كردووه‌ و شوقه‌كانی رێگه‌ى كه‌سنه‌زانی به‌ (محه‌مه‌د نه‌ورۆزى) فرۆشتووه‌، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌كی دروستكرد كه‌ وا به‌ خه‌ڵك نیشانبدات گوایه‌ له‌سه‌ر هه‌قی ئه‌وانه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌، به‌لێم له‌ راستیدا ئه‌و قسانه‌ى كه‌ له‌ كه‌ناڵی نالیادا كردی دوور بوون له‌ راستی به‌ڵكو درۆیه‌كی شاخداربوو، چونكه‌ شێخ نیهاد بڕی 1 ملیۆن دۆلارى له‌ پڕۆژه‌ى فلۆریا سیتی داوا كردبوو پاره‌كه‌یان پێنه‌ده‌دان ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی عه‌رزی ده‌كرد و مه‌لا مه‌سعودی كردبوو به‌ ده‌سته‌ راست و براگه‌وره‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى لێبكات.
هێنانی سه‌عدون یونس و ناڕه‌زایی هونه‌رمه‌ندان و كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌!
به‌ خه‌یاڵی خۆى هێرش گۆڕانكارى له‌ كه‌ناڵه‌ فاشیله‌كه‌ى ده‌كات مامۆستا یوسفی به‌ توانا و پڕ له‌ ئه‌زموونی هونه‌رى لابرد له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كه‌ناڵه‌ سه‌قه‌ته‌ سه‌عدون یونسی كۆنه‌ شانۆكارى هێنا، كه‌ بوو به‌ مایه‌ى ناڕه‌زایی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان، چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ پیاوێكی درۆزن له‌ نێو هونه‌رمه‌ندان ناسراوه‌.
جگه‌ له‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌عدون یونس و دزه‌ گه‌وره‌كه‌ى شانۆى كوردی چه‌ندین كارمه‌ندی به‌ توانا و لێهاتوو، به‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌ و نه‌یانتوانی له‌ كار به‌رده‌وام بن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە